یه‌کێک له‌و باسوخواسه سه‌ره‌کییه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی له ناو کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا که به‌تایبه‌ت له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا زۆرتر خۆی نیشان ده‌دات، باسی چۆنییه‌تی و شێوازه‌ی به‌شداریکردنی کورده‌کانه له سیاسه‌تی گشتی ئێران دا. له دوای سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی سیاسی ریفۆرمیست (اصلاح طلب) له ئێران، به‌شێک له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد خۆیان له‌و ره‌وته دا دهۆدزنهوه و پێیان وایه که کورده‌کان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی خۆیان پێویسته بچنه ناو ره‌وتی ریفۆرمیسته‌کانه‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ره‌وتی ریفۆرمیست به هۆی ئه‌وه‌ی که گوتارێکی سه‌رنجڕاکێشتر و نوێخوازتری هه‌یه به به‌راورد له‌ته‌ک ره‌وتی بوونیادگه‌را (اصول گرا) به‌شێکی زۆرتری خوێندکارانی کورد خواسته‌کانی خۆیان له خواسته‌کانی ئه‌و ره‌وته نزیکتر ده‌بینن. له‌و یادداشته دا هه‌وڵ ده‌ده‌م باس له‌وه بکه‌م که سوود و زیانه‌کانی لایانگری خوێندکارانی کورد له ره‌وتی ریفۆرمخواز بۆ کورده‌کان چییه؟ و له کۆتایی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه که ئایا به شێوه‌یه‌کی گشتی چوونه ناو کایه‌ی سیاسی ریفۆرمیسته‌کان و بوونیداگهرهکان بۆ خوێندکارانی کورد به‌که‌ڵکه یان نا و خوێندکاری کورد چ هه‌ڵوێستێکی سیاسی هه‌بێ باشتره؟
له ئێران دا پێناسه‌کردنی ره‌وتی ریفۆرمیست ئاسان نییه به هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک و گرووپی سیاسی جیاواز له ژێر ئه‌و ناوه دا یه‌ک ده‌گرن و خۆیان به‌و ناوه پێناسه ده‌که‌ن، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا ئاماژه بکه‌م که مه‌به‌ستی من لێره‌دا له ره‌وتی ریفۆرمیست ئه‌و ره‌وته سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌یه که له 2ی جۆزه‌ردانی 1376ی هه‌تاوی دا له ئێران دا به سه‌رۆکایه‌تی محه‌مه‌د خاته‌می هاته سه‌رکار و دواتر له 1388ی هه‌تاوی دا له نێوان ئه‌و ره‌وته و ره‌وتی بوونیادگه‌را کێشه‌ی جیددی هاته ئاراوه و ئێستا ئه‌و ره‌وته به سه‌رۆک کۆماری حه‌سه‌ن روحانی درێژه به کاری خۆی ده‌دات. وشه‌ی خوێندکاریش هه‌موو ئه‌و خوێندکارانه ده‌گرێته که له زانکۆ جیاوزه‌کان له سه‌رتاسه‌ری ئێران دا خه‌ریکن درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی سه‌ره‌وه پێویسته سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌کی کورت له کورد و کوردبوون و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکه‌ین. به بۆچوونی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه هه‌ر جۆره پێناسه‌یه‌ک له کورد به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وتی مێژووی دابه‌شکردنی به‌زۆره‌ملێی کورده‌کان به‌سه‌ر چه‌ند وڵات دا پێناسه‌یه‌کی ناته‌واوه، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی شرۆڤه‌کارانی بواری سیاسه‌ت ئه‌و جۆره که ده‌بێ سه‌ر له دۆزی کورد (Kurdish Question) ده‌رناکه‌ن، چ بگات به خوێندکارانی کورد. کورده‌کان چ سووچی خۆیان بووبێت و چ سووچی نه‌ته‌وه‌کانی تر، تا ئه‌مڕۆ نه‌بوونه خاوه‌نی ئیراده‌ی نه‌ته‌ویی خۆیان و نه‌یانتوانییه‌وه چاره‌نووسی خۆیان به ده‌ستی خۆیان بنووسن. ئه‌وه له حاڵێک دایه که ئه‌گه‌ر پێمان وابێ کورد نه‌ته‌وه‌یه نه‌ک قه‌وم بێگومان تێگەیشتنمان لەو پرسە زۆر دەگۆڕێت. تا ئەو جێگایەی کە پەیوەندی بە مافەکانی مرۆڤەوە هەیە مافی بڕیاردانی چاره‌نووس (Self-Determination Right) لە بڕەگەکانی مافەکانی مرۆڤدا بۆ "خەڵک"(People) بەڕەوا بیندراوە ، لێ روون نییە لە باری مافناسانەوە کێ خەڵکە و کێ خەڵک نییە، لەبەر ئەوە ئەو پرسە لە مافەکانی مرۆڤدا بۆتە پرسێک لە ناو گەمە سیاسییەکاندا نەک ئەوەی کە بەڕاستی بۆچوونێکی یەکلاکەرەوەی مافناسانە هەبێت کە چارەسەری دۆخەکە بکات. کاتێک له دۆزی کورد ورد ده‌بینه‌وه، تێده‌گه‌ین که زۆر له‌وه ئاڵۆزتره که له سه‌ره‌تا دا بیری لێده‌که‌ینه‌وه. مخابن کورده‌کان خۆشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کێ کورده و کوردبوون چ واتایه‌کی هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کورد چین، زۆر هاوده‌نگ نین. له‌به‌ر ئه‌وه کاتێک باس له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌کرێت، هه‌ر که‌سه‌و به گوێره‌ی بۆچوون و بیروباوه‌ڕی سیاسی خۆی باس له‌و بابه‌ته ده‌کات. بۆیه باسکردن له سوود و خهسهرهکانی تێوه‌گلانی خوێندکارانی کورد له کایه‌ی سیاسی بوونیادگه‌راکان و ریفۆرمیسته‌کانیش وه‌ک هه‌موو بابه‌تگه‌لێ سیاسی په‌یوه‌ندیدار به کورده‌وه پێویستی به‌وه هه‌یه که ئێمه پێش شیکاری باسه‌که، قسه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه بکه‌ین که شیکاری سیاسی خۆمان له‌سه‌ر دامه‌زراندووه، له‌و یادداشته به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی باسکردنی هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه نییه، من ته‌نیا باس له‌و بنه‌ما سیاسییه ده‌که‌م که شیکاری ئه‌و باسه‌م له‌سه‌ر دامه‌زراندووه.
لای نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه، کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که که خاوه‌نی زمان و کلتور و مێژوو و نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت ئه‌مڕۆ له نێوان چه‌ند وڵات دا دابه‌ش کراوه و به‌شێکیشی له ئێران دایه. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به هۆی بێده‌سه‌ڵاتی و قه‌یرانی ناسێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یی (National Identity) یه‌وه ئه‌مڕۆکه له دۆخێکی ناله‌بار دا ده‌ژیت و له باری سیاسیشه‌وه له سه‌رلێشێواویه‌ک دایه و نووخبه سیاسییه‌کانیشی به هۆی ئاڵۆزی ئه‌و دۆزه و هه‌روه‌ها ناهۆشیاری خۆیانه‌وه ناتوانن له‌سه‌ر شێوازی سیاسه‌تکردن بگه‌نه کۆده‌نگییه‌کی رێژه‌یی. ئه‌و کێشه گشتی و سه‌ره‌کییه خزیوه‌ته ناو خوێندکارانی کوردیشه‌وه - وه‌ک توێژێکی کاریگه‌ر و چالاکی کۆمه‌ڵگای کوردی، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر وه‌ک ده‌بینین له‌سه‌ر چۆنییه‌تی کارکردن و به‌شداریکردنی سیاسی ده‌مه‌ته‌قه‌یه‌کی زۆر هه‌یه و تا ئێستا خوێندکارانی کورد نه‌یانتوانییه‌وه بگه‌نه کۆده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆیان له چ ره‌وتی سیاسی دا پێناسه بکه‌ن، یان ئه‌وه‌ی که خۆیان ره‌تێکی سیاسی نوێ پێک‌بێنین.
به بۆچوونی من، نه ره‌وتی بوونیادگه‌را و نه ره‌وتی ریفۆرمیست ناتوانن هه‌ڵگری خواسته‌کانی خوێندکارانی کورد بن له ئێران‌دا. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ر له‌و ره‌وتانه، ره‌وتێکی سیاسی خوێندکاری کوردیمان هه‌بێت که بنه‌ماکانی خۆی روون کردبێته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌لێکی داڕێژراو به ستراتیژه‌وه بتوانێت بێته ناو کایه‌ی سیاسییه‌وه. لێره‌دا به‌و هۆکاره‌ی که ره‌وتی بوونیادگه‌را لایه‌نگرێکی زۆری له نێوان خوێندکارانی کورددا نییه وه‌لا ده‌نێم و جه‌خت ده‌که‌مه سه‌ر ره‌وتی ریفۆرمیست. دیاره ئه‌وه‌ش به‌و واتایه نییه که زۆربه‌ی خوێندکارانی کورد لایانگری ریفۆرمیسته‌کان بن، به‌ڵکوو به به‌راورد له‌ته‌ک بوونیادگهراکاندا زۆرترن. ره‌وتی ریفۆرمیست له ئێران‌دا له‌سه‌ر گوتارێکی سیاسی دامه‌زراوه که بنه‌ڕه‌تدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به پرسی که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان(اقلیت های ملی)ه‌وه نه‌داوه، بۆیه خۆهاویشتنه ناو ئه‌و ره‌وته بۆ خوێندکارانی کورد زیاتر له‌وه سوودی هه‌بێت، خه‌سار به دۆزی کورد ده‌گه‌یێنێت و ره‌وایه‌تی ده‌داته به ره‌وتێکی سیاسی که له بوونیاده تیۆریه‌کانی خۆیدا هه‌ڵگری هیچ یه‌ک له مافه‌کانی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک نییه. خوێندکاران له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا وه‌ک چین و توێژێکی پێشه‌نگ له گۆڕانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی یه‌کاندا ده‌ناسرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌یبینین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که خوێندکاران به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا چالاکترن، به‌ڵام چالاکییه‌کانیان له ئاستی پێویستدا نییه و هه‌روه‌ها زیاتر له‌وه‌ی که خوێندکاران کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌وته سیاسییه‌کان هه‌بێت، ئه‌وه ره‌وته سیاسییه‌کانن که کاریگه‌رییان له‌سه‌ر خوێندکاره‌کان هه‌یه. هۆی ئه‌و کهموکورتیهش ئه‌وه‌یه که خوێندکاری کورد تا ئه‌مڕۆ نه‌یتوانییه‌وه بزاڤێکی خوێندکاری شوناسخواز بخوڵقێنێ.
گوتاری سیاسی ریفۆرمیسته‌کان له باشترین حاڵه‌تدا هه‌ڵگری هه‌ندێک خواست و داخوازییه که ده‌توانێت له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنیدا کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنی بچووکی له‌سه‌ر مافه‌کانی شارۆمه‌ندی هه‌بێت. له‌و سۆنگه‌وه ره‌وتی ریفۆرمیست ده‌توانێ بۆ کورده‌کان وه‌ک تاک نه‌ک وه‌ک گرووپێکی کلتووری، قازانجی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت. ئاشکرایه که ناکرێ نکۆڵی له‌وه بکه‌ین که، هاتنه سه‌رکاری ریفۆرمیسته‌کان له کردنه‌وه‌ی فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا رۆڵی هه‌بووه، لێ ئه‌و باندۆڕه ئه‌وه‌نده نه‌بووه که له ئاستی په‌ره‌پێدان به ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان تێپه‌ڕێبێت و ئازادییه کۆییه‌کانی گرووپه کلتووریه‌کانی گرێته‌وه. له باشترین حاڵه‌تدا ره‌وتی ریفۆرمیست ده‌توانێ به دوو جۆر زه‌مینه و به‌ستێنێکی له‌بارتر له ناو زانکۆکان‌دا بۆ خوێندکارانی کورد بره‌خسێنێت. یه‌کیان ئه‌وه‌ی که ده‌توانێت به گرنگیدان به مافه‌کانی شارۆمه‌ندی، ئازادییه تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ خوێندکاران زیاتر بکات، که ئه‌وه‌یان ئه‌گه‌رچی گرینگی خۆی بۆ گه‌نجانی خوێندکار هه‌یه، لێ په‌یوه‌ندی ئه‌وتۆی به کوردبوونه‌وه نییه. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که، به کردنه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی و گرینگی‌دان به چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئیمکانی چالاکی خوێندکاری به تایبه‌ت له قاڵبی چالاکی ئه‌نجوومه‌نه‌کانی ناو زانکۆکان زیاتر بکات. ئه‌زموونی دوو ده‌یه‌ی رابردوو نیشانی داوه که لایانگریکردنی خوێندکارانی کوردبه دوو هۆکاره‌وه زیاتر له‌وه که سیاسه‌ت بێت وه‌ک قومار وایه؛ یه‌ک ئه‌وه‌ی که ریفۆرمیسته‌کان جێگای متمانه نین و ماهییه‌ت و چییه‌تییان روون نییه و له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر کاریان ده‌گۆردرێن، یان لانی که‌م ئاوڕ له خوێندکاری کورد ناده‌نه‌وه، دووهه‌میش ئه‌وه‌ی که لایانگریکردن له ریفۆرمیسته‌کان ناتوانێ هیچ مافێک بۆ خه‌ڵک و خوێندکاران ده‌سته‌به‌ر بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیش ته‌واو سنوورداره و ریفۆرمیسته‌کان ته‌نانه‌ت کاتێک کاربدهستیشن کارێکی ئه‌وتۆیان لهسهدهت نایه‌ت. له ژێره‌وه ئاماژه به سوود و خه‌ساره سه‌ره‌کییه‌کان ده‌کرێ؛
خه‌ساره‌کان:
1- ره‌وایه‌تیدان به گوتارێکی سیاسی که باوه‌ڕی به فرهکلتووربوونی ئێران نییه و کورد نه‌ک وه‌ک کلتورێکی جیاواز به‌ڵکوو وه‌ک به‌شێک له خۆی پێناسه ده‌کات.
2- هه‌وڵنه‌دان و ته‌نانه‌ت رێگرتن له هه‌وڵی جیددی بۆ به‌رهه‌مهێنانی گوتارێکی سیاسی کوردی، که کورد خۆی داڕێژه‌ری ئه‌و گوتاره بێت نه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌میشه بچێته ژێر هێژمۆنی گوتاری ئه‌وانیتر(Others)، ئه‌وه‌ش هێنده‌ی تر قه‌یرانی ناسێنه‌ری کورد ئاڵۆزتر ده‌کات.
3- دووباره‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌مان گوتاری سیاسی که، لانی که‌م له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن له ئێران‌دا بوونی هه‌یه و خوودی ئه‌و گوتاره یه‌کێک له ریشه سه‌ره‌کییه‌کانی کێشه‌کانی زانکۆکان و کۆمه‌ڵگای کوردی.
4- دابه‌زاندنی سیاسه‌ت له کایه‌یێکی مه‌عریفییه‌وه بۆ کایه‌یێکی سیاسی (ره‌فتاری سیاسی) و ته‌نانه‌ت بۆ قومارکردن به چاره‌نووسی خه‌ڵکه‌وه.
5- دابه‌زاندنی ئاستی خواست و داخوازیه‌کانی خوێندکاران و کۆمه‌ڵگا.
6- داکۆکیکردن له ره‌وتی ریفۆرمیست بۆ خوێندکارانی کورد تێچووی (هزینه) زۆره و له به‌رامبه‌ردا ده‌ستکه‌وتی که‌مه.
7- هیچ کام له دوو ره‌وته باوه‌ڕیان به به‌شداری گه‌نجان و خوێندکاران نییه و هه‌ردووکیان ره‌وتێکی سیاسی کۆنسێرڤاتیڤن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن خوێندکاران بکه‌نه ئامرازی ئامانجه سیاسییه‌کانی خۆیان.
سووده‌کان
1- په‌ره‌پێدان به گوتاری شارۆمه‌ندی له پێناو چاکسازی گشتیدا؛ که ده‌توانێ فه‌زای سیاسی ئاوه‌ڵاتر بکات و ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زیاتر بکات.
2- له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌فتنی ریفۆرمیستهکاندا، بۆ هۆی کرانه‌وه‌ی زیاتری فه‌زای سیاسی، ئیمکانی چالاکی خوێندکاری و ئه‌کتیڤکردنی ئه‌نجوومه‌نه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی بۆنه خوێندکاری و کلتووریه‌کان زیاتر ده‌بێت.
له کۆتاییدا پێویسته باس له‌وه بکه‌م که خوێندکارانی چالاکی کورد ده‌توانین به‌سه‌ر سێ گرووپی سه‌ره‌کیدا دابه‌ش بکه‌ین، گرووپێکیان ئه‌وانه‌ن وا حه‌ز به چالاکی کلتوری و سیاسی ده‌که‌ن، لێ مخابن به‌و جۆره‌ی که پێویسته خاوه‌ن زانست نین و ته‌نانه‌ت له خوێندنی خۆشیان له زانکۆ‌دا سه‌رکوتوو نین و ئه‌گه‌ر چی چالاکن به‌ڵام ئه‌وه‌نده له پرسه‌کان قووڵ نه‌بوونه‌وه که وه‌ک به‌شێک له پڕۆژه‌ی ژیانیان سه‌یری چالاکی کلتوری و سیاسی بکه‌ن و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن که شوێنپه‌نجه‌یان له گۆڕانکاریه‌کاندا دیار بێت، ئه‌و گرووپه ئه‌گه‌رچی ههراوزهنایان زۆره به‌ڵام کاریگه‌رییه‌که‌یان کاتییه و قووڵ نییه، زۆربه‌ی چاڵاکانی خوێندکارانی کورد به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ره‌وتی ریفرۆمیستن له‌و گرووپه‌دا جێ ده‌گرن. گرووپێکی دووهه‌م ئه‌وانه‌ن وا له خوێندندا زۆر سه‌رکه‌وتوون به‌ڵام چالاک نین و ئاستی هۆشیاریی سیاسی‌یان لاوازه و به هیچ جۆرێک خۆیان له چالاکی خوێندکاری ناده‌ن، که‌م نین ئه‌و خوێندکار و ئاکادێمیسیه‌نه کوردانه‌ی که نه‌گه‌یشتوونه ئاستی پێویست له هۆشیاری سیاسی، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌و هیچ کاریگه‌رییه‌کیان له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا نییه. گرووپی سێهه‌میش ئه‌وانه‌ن که وا هه‌ردووکی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه، واتا هۆشیاری سیاسی و خاوه‌ن زانستبوونیان تێدا هه‌یه. له‌و باوه‌ڕه دام گرووپی سێهه‌م ده‌توانن به باشترین شێوه خزمه‌ت به بزاڤی خوێندکاری کورد بکه‌ن. ته‌نیا ئه‌و گرووپه‌ن که ده‌توانن رۆڵی بکه‌رێکی کاریگه‌رییان هه‌بێت له وه‌گه‌ڕخستنی بزاڤی خوێندکاری دا، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌رکێکی سه‌ره‌کی خوێندکاری کورد ئه‌وه‌ی که له‌ته‌ک چالاکبوونیدا هاوکات له بواری زانستیشه‌وه به‌هێز بێت و کۆی پڕۆژه‌ی زانستی و خوێندن دانه‌به‌زێنێت بۆ درووشم و کایه‌ی سیاسی. خوێندکارانی کورد ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێ ببنه خاوه‌ن هێز، ئه‌وه پێویسته خاوه‌ن زانست بن و ببنه سه‌رچاوه‌ی زانست. له جیهانی ئه‌مڕۆدا زانست سه‌رچاوه‌ی هێزه. خوێندکاری کورد به درووشم و هه‌راوزه‌نا ناتوانێت ببێته خاوه‌ن هێز، به‌ڵکوو به زانست و هۆشیارییه‌وه ده‌توانێت به‌هێز بێت و رۆڵی خۆی وه‌ک پێویست بگێڕێت.
ده‌ره‌نجام
باشتر وایه که خوێندکارانی کورد به جێی ئه‌وه‌ی که خۆیان به ده‌مه‌ته‌قه و کایه‌ی سیاسی نێوان ره‌وتی بوونیادگه‌را و ریفۆرمیستهوه سه‌رقاڵ بکه‌ن، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن که بوونیاده مه‌عریفی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌هێز بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که کورد خۆی بتوانێت ببێته خاوه‌نی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی خۆی . له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی گوتارێکی سیاسی کوردی‌دا ئه‌زموونه شکستخواردوه‌کانی پێشوو دووباره ده‌بنه‌وه. کاتێک خوێندکارانی کورد سه‌ر به ره‌وتی سیاسی جیاوازن و به کورتبینی سیاسییه‌وه خۆیان ده‌خه‌نه ناو گوتاری رێفۆرمیستی ئێرانه‌وه، ئه‌گه‌ری توانه‌وه‌یان له ناو ئه‌و گوتاره‌دا یه‌کجار زۆره و به جێی ئه‌وه‌ی که بتوانن خواسته‌کانی خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌یان فۆرمۆڵه بکه‌ن و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر گوتاری ریفۆرمیستی هه‌بێت، گوتاره ریفۆرمیستییهکه به هۆی به‌هێزبوونی، خوێندکاره کورده‌کان له ناو خۆیدا قووت ده‌دات و خواسته‌کان و خولیا و ئاڕمانهکانیان ده‌ستکاری ده‌کات و ماهییه‌تی داخوازیه‌کانیان ده‌گۆڕێت و ئاستی داخوازیه‌کانیان داده‌به‌زێنێت و له درێژخایه‌ن، ئه‌گه‌ری درووستبوونی بزاڤی خوێندکاری کوردی به‌و شێوه‌یه له‌بار ده‌بات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندکاری کورد بتوانێت به پشتبه‌ستن به ناسێنه‌ری کوردی و گوتارێکی سیاسی شوناسخواز، خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی له رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان هه‌بێت، ئه‌وه ئه‌وکات جۆری به‌شداریکردنی سیاسی و خوێندنه‌وه‌ی له‌و به‌شدارییه و ئاکامه‌کانیشی تووشی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت. له‌و حاڵه‌ته‌دا، خوێندکاری کورد خۆی ده‌توانێت ببێته بکه‌رێکی کاریگه‌ر و رۆڵی خۆی له گۆڕانکارییه‌کاندا هه‌بێت و به جێی ئه‌وه‌ی که بکه‌وێته ژێر گوتاری ریفۆرمیستی، ئه‌و ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر گوتاری ریفۆرمیستی دابنێت و خواست و داخوازیه‌کانی خۆی بسه‌پێنێت. خوێندکاری کورد ئه‌گه‌ر پێی وایه که کۆمه‌ڵگاکه‌ی خاوه‌نی کلتورێکی جیاوازه و تایبه‌ت به خۆیه‌تی و ئه‌گه‌ر خۆی به نوێنه‌ری رۆشنبیری کۆمه‌ڵگاکه‌ی ده‌زانێت ئه‌وه ده‌بێ له هه‌وڵی ئه‌وه دابێت که که خۆی له ژێر رکێفی کۆمه‌ڵگای تر بێنێته ده‌رێ و ناسنامه‌یه‌ک بۆ بزاڤی خوێندکاری کورد چێ بکات. ئه‌مه‌ش به درووست‌کردنی گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردی دێته دی نه‌ک ئه‌وه‌ی خوێندکاری کورد له‌ته‌ک هه‌موو گۆڕانکارییه‌ک له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌سته‌وه، له‌ته‌ک ئه‌واندا خۆی بگۆڕێت.
ئەو یادداشتە لە گۆڤاری خوێندکاری خۆرهەڵات لە زانکۆی کوردستان ی شاری سنە لە بەهاری ٢٠١٦ دا بڵاو کراوەتە.