فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

logoi bzutnawa u d.qasmlu

 

هاۆنیشتیمانە بەرێزەکان
خەلکی مافخوازی کوردستانی رۆژهەلات

رۆژی ٢٢ی پووشپەر رۆژێکی پر لەکارەساتە لە مێژوویی خەباتی حیزبی دیمۆکرات و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی رۆژهەلات‌دا. دروست ٢٨ سال لەمەۆ پێش لەم رۆژە شوومەدا، گەۆرە سیاسەتوان و دیپلۆماتکار و بگرە دەۆلەتمەردی بەلیمەتی کورد، دکتور عەبدولرەحمان قاسملوو سکێرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، کە لەپێناۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کوردی رۆژهەلات دەگەل نوێنەرانی دەسەلاتی ئێران لە ویەن پێتەختی وەلاتی ئوتریش لە ووتوێژ و مزاکرەدا بوو، شەهید دەکرێت.

دوکتور قاسملوو هەر لەسەرەتای دەستپێکی شۆرشی گەلانی ئێران و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی، بروای قوولی بە رێگاحەللی ئاشتیانەی کەیسی کورد لە کوردستانی رۆژهەلات هەبوو، هەر بۆیەشە لە‌م‌پەیوەندییەدا گشت چالاکیی سیاسی، دیپلۆماتیک و مێدیاتیکی حیزبی لەپێناۆ چەسپاندنی گووتاری ئاشتی و سوودوەرگرتن لە مکانیزمی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بۆ حەللی کێشەکان دەگەل تاران، تەرخان کردبوو، وە هەر لەم راستایەشدا دوای شەری ٣مانگە،و ئیعلامی لبەیک بە "پەیامی سولحی آیت‌اللە خومەینی"، وەک گووتەبێژی هەیئەتی حووسنی نییەتی کوردستان دەگەل هەیئەتی نێردراۆیی تاران، واریدی ووتوێژ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بوو، وە چەندین دانیشتنیان بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگاحەللی ئاشتیانەی پرسی کورد، دەگەل هەیئەتی نێردراۆ کرد. بەلام بەداخەوە شەرخوازان سەرئەنجام توانیان رەۆتی ئاشتەوایی بەرەۆ گرژی و سەپاندنی شەری بەرگری نەتەوەیی جهەتدار و هیدایەت بکەن، شەرێک کە ئێستاشی دەگەل‌دا بێت، هەر درێژەی هەیە.

کارەساتی دلتەزێنی ٢٢ی پووشپەر دەگەل ئەوەش کە خەسارەکان و لێکەۆتە سەلبییەکانی، بە روخسار و پەیکەری بزووتنەوەی رزگارخوازی کوردستانی رۆژهەلات،و بە تایبەتی حیزبی دیمۆکراتەوە هەنووکەش هەر بەزەقی دیارن، بەلام لەهەمانکاتیشدا دەکرێت ئەم کارەساتە وەک نووقتە گۆرانێکی مێژوویی لە خەبات و رەوشی کاری ئەکتەرەکانی دەخیل لە خەباتی نەتەوەخوازی کورد دا، حیسابی بۆ بکرێت. نووقتەگۆرانێک کە رەۆتی خەباتی لە لۆتکەوە بەرەۆ نزمی و لاوازی وەرچەرخاند، وە سەرئەنجام ئافەتی کەمپ‌نشینی و چەقبەستوویی نەخوازراۆیی، تووشگیری تێکۆشەران و رەۆتی خەبات کرد.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، وەک بزووتنەوەیەکی سەردەمییانە و خاوەن پرۆژەی ئاشتەوایی، کە ئیستراتێژی و ئامانجی ئیستراتێژیکی بزووتنەوەی لەسەر ئاستی بنەما فیکری و فەلسەفییەکانی سەردەمی کۆمار و پێشەوا و نەمر بارزانی،و هەروەها ئازموونە بەنرخەکانی رەوشی کاری شەهید دوکتور قاسملوو لەپێناۆ ئاشتی دا دارشتووە، خۆی بە رێبواری راستەقینەی رێبازی ئاشتەوایی ئەم شەهیدانە دەزانێ،و هەر لەسەر ئەم بنەمایەش پرۆژەی ئاشتەوایی حەللی کێشەی کوردی رۆژهەلاتی بۆ گشت حالەتەکان، لەسەر ئاستی بنەما یاسایی و حقوقییەکان دارشتووە، کە لەم سۆنگەیەوە سوودوەرگرتن لە بژاردەی دیالۆگی ئاشتەوایی بە گوونجاۆترین و کاراترین گووزینەی سەرخستنی پرۆژەکە دەقەبلێنێ.

هەر بۆیەشە لە گرژترین حالەتەکاندا، بزووتنەوە لەسەر درێژەدان بە پرۆسەی دیالۆگی ئاشتەوایی سوور، و پەیگیر، چالاک و چالاکتر دەبێت،و دەمێنێتەوە. بەلام ئاشکرایە سەرخستن و چێ‌کردنی پرۆژەی ئاشتەوایی، پێویستی بە هاۆکاری گشت لایەنەکان هەیە، واتە شانسی سەرکەۆتنی ئەم پرۆژەیە پەیوەندی راستەوخۆی دەگەل ئاستی هاریکاری لایەنەکانی دەخیل لە دیارکردنی چارەنووسی خەلکی کوردستانی رۆژهەلاتدا هەیە، واتە بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوایی و چەسپاندنی ئاشتی پێویستی بە هاریکاری " شاخ و شار و نیهادگەلی گۆرەپانی خەباتی مەدەنی، و دەسەلاتی ناوەندی لە تاران"، هەیە.

لێرەدا بێ مووناسیبەت نابێت، بیرورای گشتی خەلکی کوردستان ئاگادار بکرێتەوە،کە: هێندێک کەس و لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی رۆژهەلات، دەگەل ئەوەش بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە ماوەی ٦سال تێکۆشانی گشت رەهەندی لەپێناۆ ئاشتی،و "گراندنەوەی لایەنەکانی کوردستانی و دەسەلات لە تاران بۆ سەر مێزی مزاکرە و دانووستاندنی ئاشتەوایی"دا، بەۆپەری شەفافیەتی سیاسی و سەراحەتی گووتاری و مێدیاتیکی، وە سەداقەتی کرداری، ماندوونەناسانە فەعال و چالاکی نواندووە، بەلام بەداخەوە ئەم کەس و لایەنانە، بە جێگای هاۆکاری و راوێژکاری و هیدایەتی پرۆژەکە بەرەۆ ئاستی سەرخستن و چەسپاندنی گۆفتمانی ئاشتی و ئاشتەوایی، و هەروەها  دوورەپەرێزی لە شەر و تەحەموولی خەسارە و تێجوویی زیاتری مادی، مەعنەویی و دانی شەهیدی زیاتر، بەناحەق سەرقالی پرۆپاگەندەی مەنفی،و کارشکێنی و کارگرانی، وە تەنانەت ناساندنی بزووتنەوەی کۆماریخوازان،و کۆمار تی‌ڤی‌، وەک جەریانێک و تی‌ڤی‌یەک کە گەنجان بە ئەدەبیات و کولتوری دوورەپەرێزی لە گرژی و رادیکالیزمی کرداری، تەشویق و تەبلیغ دەکەن، لەوەش زیاتر یەک دوو لایەن بۆ تەوجیهی ئاستی مودیرییەتی لاوازییان سەبارەت بە قایمراگرتنی ئاستی ئینسجامی رێکخراوەییان، بزووتنەوەیان وەک هۆکاری سەرەکی هەلوەرین ئەندام و کادرەکانیان،و هەروەها دەربازبوونیان بەرەۆ ئۆروپا ناساندووە. وە لەم راستایەشدا نامسئولانە بیرورای گشتی خەلک و زۆر لایەنی ئیداری، حیزبی و حکومییان لەپێناۆ شێواندن و روخاندنی شیرازەی رێکخراوەیی، وە لەئەنجامدا کپ کردنی گۆفتمانی ئاشتەوایی، دژ بە رەوشی کاری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مەسموم کردووە. بەلام:

دەگەل هەموویی ئەوانەش، بزووتنەوەی کۆماریخوازان، قورس و قایم و وەفادار بە ڕیبازی شەهیدان کە لە شەر بۆ ئاشتی، وە لە پێناۆ ئاشتی و ئازادی و خۆبەرێوەبەری خۆجەییدا، گیانی پاکیان بەخت کردووە، درێژە بە تێکۆشان و چالاکە ئاشیخوازەکانی دەدات،و هەر لەم‌پەیوەندیەشدا روو لە گشت حیزب و کەساییەتیە سیاسی، کۆمەلایەتی، ئاینی، فەرهەنگی،و نیهادگەلی گۆرەپانی خەباتی مەدەنی ناۆخۆی وەلات دەکات، کە پرۆژە ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازن بە هی خۆیان و لەخزمەت خۆیان و خەلکی کوردستانی رۆژهەلات‌دا بزانن، و لەپێناۆ سەرخستن وە چەسپاندنی ئاشتی، و ئازادی و خۆبەرێوەبەری خۆجەیی دا، کە شەهید دوکتور قاسملوو، وە گشت شەهیدانی رێگای ئاشتی و ئازادی گیانی پاکیان لەپێناویی‌دا بەخت کردوە، سەمیمانە هاۆکاری بزووتنەوە بکەن.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، یاد و یادمانی ٢٢ی پووشپەر، ٢٨مین سالرۆژی شەهیدبوونی دوکتور عەبدولرەحمانی قاسملوو، سکێرتێری گشتی بنەمالەی گەۆرەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەرز و پیرۆز رادەگری، و هەر لەم‌پەیوەندیشدا روو لە خەلکی کوردستان داواکارە، کە وەک پاداشێک بۆ ئەم شەهیدە نەمرە و گشت شەهیدانی سوورخەلاتی کوردستان کە لەپێناۆ ئاشتی‌دا گیانی پاکیان لەبەرەکانی شەر،و مزاکرە بۆ ئاشتیدا بەخت کردووە، رێگا و رێبازی ئاشتیخوازانەیان وون نەکەن،و هەۆلبدەن بە تازەکردنەوەی عەهد و پەێمان،و وەفاداری ئەرکی درێژەدان بە رێگا و رێبازی پیرۆزی شەهیدان، کە ئەرکی نیشتیمان‌خۆشەویستی و نەتەوەخوازیە، بەجێ بگەیەنن.

نەمری بۆ شەهیدانی رێگای ئاشتی و ئازادی
بژی ئاشتی و سەرکەوێ گۆفتمانی ئاشتەوایی،و هاۆژینی بەئاشتی

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

٢٢ی پووشپەری ١٣٩٦، بەرامبەر بە ١٢/٧/٢٠١٧

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان