حامید فەرازی
بەشی یەک)ڕوونکردنەوە)
لەماوەی ڕابردوودا پۆستێکم، لەگەڵ وێنەیەک، لەسەر ڕێفۆرمخوازانی کورد لە فەیسبووکدا بڵاو کردەوە کە چەند کەسێک چون لەوێنەکەدا بوون، لێم دڵگران بوون و لەلایەن بەعزێکیانەوە هەندێک ڕەخنەو گلەوگازندە و تەنانەت تۆمەتم بۆ هاتەوە. ئەمە لەخۆیدا شتێکی زۆر گرنگ نییە، دەمەوێ بڵێم من کێشەی تاکەکەسیم لەگەڵ ئەوان نییە و ئەگەریش بیانەوێ بچنە ئەو فازەوە کە کێ پیاوی چاکە و کێ خراپە، کێ ڕاست و ناڕاسته یا مەبەستی هەرکەس لەو شتانە دەینووسێ چییە، من ناچمە ئەو مەیدانەوە و بەو زمان و پێودانگانە ئاخافتن لەگەڵیان ناکەم چون پێموایە ئەو شێوازە بەلاڕێماندا ئەبات و ئەسڵی شتەکەمان لێ وندەکا، پاک وناپاک بوونی هەرکەسیش، جگە لەوەیکە لێرەدا زۆر پێوەندی بە باسەکەوە نییە، شتێکە دەبێ خەڵکی تر بڕیاری لەسەر بدەن نەک من یا لایەنی بەرامبەرم کە لێرەدا هاوفکری یەک نین و لەوانەیە ئێستاکە ڕقمان لەیەک هەستابێ!
لەم پێناوەدا هەوڵدەدەم بۆ چەند هەفتەیەک بابەتێک لەچەند بەشی کورتدا بورووژێنم کە زیاتر ئەزموون و بیرەوەرییەکانی خۆم لەساڵانی ڕابردوو لەخۆدەگرێ، ئەم بابەتە گێڕانەوەیەکە لە چاوی منەوە، لەوانەیە کەسی تر هەبن ئەو ڕووداوانەیان بەجۆرێکی تر دیبێ یا بیانەوێ هەندێ شتی لێ زیادکەن کە لەوانەیە من لێیان