د.محەممەد شوانی
كۆرؤنا , نه یه‌كه‌م و نه دووایین په‌تایه هه‌ڕه‌شه‌ی قڕكردنی مرۆڤ بكات له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، میژووی مرۆڤایه‌تی پره له كاره‌ساتی گه‌وره ، هه‌ندێك له‌و كاره‌ساتانه سروشتی و له ئه‌نجامی گۆرانكاریه ئیكۆلۆژیهكاندا روویانداوه ،و هه‌ندێكیانیش به هۆی كار‌و چالاكی و ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ له پێكهاته‌كانی سروشت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له قوڵایی مێژوو بده‌ین تا ئه‌م دوواییانه‌ش مێژوونوسان وایانده‌زانی (ته‌ورات) كۆنترین سه‌رچاوه‌ی مێژووییه باسی (تۆفان=لافاو) یان سه‌ر ئاوكهوتن و خنكانی به كۆمه‌ڵی مرۆڤه‌كانی كردبێت! ، به‌ڵام شوێنه‌وارناسان هه‌قیقه‌تی ئه‌م رووداوه‌یان له پاشماوه شارستانیه‌كانی زۆربه‌ی گه‌لانی دێریندا سه‌لماند، نزیكه‌ی چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی سێیه‌می ئوری سۆمه‌ری ، له تابلۆی یازده‌هه‌می داستانی كهڵهگامێشدا چیرۆكی لافاوێكی گه‌وره‌و له ناوچوونی گشتی و دروستكردنی پاپۆرێك و رزگاربوونی كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌می پیاوچاكانی مرۆڤایه‌تی ده‌گێڕێته‌وه.
له میژووی شارستانی بابلیدا ، كه (300پ،ز)به زمانی یۆنانی نوسراوه ، به هۆی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژاوهژاویانهوه خودا برسیه‌تی و تاعونی بۆ ناردوون ،به‌ڵام كهمنهبوونهتهوه ،بۆیه بریاری داوه له‌ناویان به‌رێت ،خوای مه‌ردۆخ ده‌چێته خه‌وی پادشا و هه‌واڵی ژێرئاوكه‌وتنی زه‌ویی ده‌داتێ و فه‌رمانی پێ ده‌كات پاپۆڕێك دروست بكات، پادشاش پاپۆرێك دروست ده‌كات درێژهیهكی هه‌زارو سه‌د یاردهو پانیه‌كه‌ی چوارسه‌دو چل یارده ، كه به‌راستیش لافاوه‌كه هه‌ستا ،ته‌نیا خزم و كه‌سه‌كانی خۆی سوار ده‌كات و هه‌ر ئه‌وانیش رزگاریان ده‌بێ .
ته‌ورات باس له توڕه‌بوون و خه‌شمی خوا ده‌كات ،كاتێك سه‌یری به‌دره‌وشتی و كاری مرۆڤه‌كانی كردووه.پڕ به دڵ خه‌می خواردووه بۆچی ئه‌م سهرزهویهی ئاوه‌دان كردوه‌ته‌وه! ،له سفری بونیادنان، كه یه‌كه‌مین سفری ته‌وراته له پێنج سفره‌كانی حه‌زره‌تی مو‌سا و له ئهسحاحی شه‌ش تا نۆ،فه‌رمان ده‌داته نوح تا‌بوتێك دروست بكات وبه قه‌تران لێواره‌كانی بگرێت تا ئاوی تێ نه‌چێت، له هه‌موو زینده‌وه‌ران جوتێك نێر‌و مێ و ژن و مناڵ و كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆی سوار بكات ،چونكه خوا بریار ئه‌دات زه‌وی به ته‌واوی بوونهوهرهكانیهوه ژیر ئاو بخات ، ئه‌مه روویداو ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له تابوته‌كه‌یدا بوون رزگاریان بوو..
له قورئانی پیرۆز به هه‌مان شێوه باس له قڕكردنی مرۆڤایه‌تی و ژیر ئاو كه‌وتنی زه‌وی ده‌كات ،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وانیتره‌وه ده‌ست پیشخهریهكه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بووه، .حه‌زره‌تی نوح له دووای 950 ساڵ له بانگه‌وازو رێنمایی داوای له خوا كردووه مرۆڤه‌كان له ناوبه‌رێت ،كه هیدایه‌ت وه‌رناگرن، خودا‌ش فه‌رمانی پیداوه گه‌شتی دروست بكات ،و هه‌ر كاتێك نیشانه‌كانی به‌ده‌ركه‌وتن خۆی و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێهێناوه له‌گه‌ڵ جوتێك له نێرومێ له هه‌موو زینده‌وه‌ران سواربن، ئه‌مه‌ش روویدا و ته‌نیا ئه‌وانه رزگاریان بوو كه لهگهشتیهكهدابوون.
هه‌موو ئه‌م چیرۆكانه باسی مردنی به كۆمه‌ڵ و قڕكردنی ره‌گه‌زی مرۆیی ده‌كه‌ن، كه له مێژووی كۆنی مرۆڤایه‌تیدا روویانداوه، ئهمرۆجگه له‌م راڤه‌و شرۆڤه میتۆلۆژیانه ئه‌وه‌ی له كتێبخانه‌و تۆمار‌و ئه‌رشیف و ئاماری په‌تاكاندا به‌جێماون له ماوه‌ی دوو هه‌زار ساڵی رابردوودا به سه‌دان جاركۆمهڵگای مرۆیی رووبه‌رووی په‌تاو نه‌خۆشی ترسناك بووه‌ته‌وه‌و زیانی گیانی زۆری به‌ركه‌وتووه،له وانه‌ش له ساڵی( 165 تا 180ز) به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی سورێژه كه پێی گوتراوه تاعونی ئه‌نتۆنی زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌س له ئه‌وروپاو كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌راست مردوون،له‌و سه‌رده‌مه‌شدا هه‌موو دانیشتوانی ئیمبراتۆریه‌تی رۆمانی به په‌نجاو حه‌وت ملیۆن كه‌س دانراوه، دوواتر به پێی ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی بۆ مردووان كراوه له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریای جرج له ساڵانی (541 و 542)گه‌یشتوه‌ته نێوان سی تا په‌نجا ملیۆن كه‌س هه‌روه‌هاله ماوه‌ی دوو ساڵی نێوان (735تا737) به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئاوه‌ڵه‌ی یابانی یه‌ك ملیۆن كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی كه به مردنی ره‌ش ناوبراوه له نێوان ساڵانی (1347تا 1351)روویداوه ، له ئهنجامیبڵاوبوونهوهی هه‌مان نه‌خۆشی به‌كتریای جرج نزیكه‌ی دووسه‌د ملیۆن كه‌س مردووه ،ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی (65%)دانیشتوانی ئه‌وروپا بووه له‌و رۆژگاره‌دا، بۆیه ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی بۆ سێ سه‌دو په‌نجا ملیۆن كه‌م بووه‌ته‌وه، دوواترئهوروپا پێویستی به سه‌دو په‌نجا ساڵ هه‌بوو تا دانیشتوانه‌كه‌ی وه‌كو سه‌رده‌می پێش ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی لێ بێته‌وه.
دووای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مریكا له 1492 ،و ره‌وكردنی ئه‌وروپیه‌كان و به یه‌ك گه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ نه‌ژاده ئه‌فریقی و ئه‌مریكیه ره‌سه‌نه‌كاندا ، له یه‌كه‌م سه‌ده‌ی پێكه‌وه ژیانیاندا نزیكه‌ی شه‌ست ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریكی مردن، كه ده‌یكرده رێژه‌ی (90تا 95%)دانیشوانی ره‌سه‌نی ههردووكیشوهری ئه‌مریكای باشوور‌و باكوور ، له ئه‌نجامی نه‌خۆشیه‌ك پێیان ده‌گوت تاعونی له‌نده‌ن دوواتر تاعونی ئیتالی.
له سه‌ده‌ی شازده‌و حه‌ڤده‌وه به هۆی پێشكه‌وتنه زانستیه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی زانستی پزیشكی و په‌یدابوونی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی خێرا و باشتربوونی ره‌وشی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگای مرۆیی ، زۆربه خێرایی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان هه‌ڵكشاو به‌رزبووه‌وه، كه به ته‌قینه‌وه‌ی دانیشتوانی ناو ده‌برێت ،بۆیه له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی پزیشكی و گه‌شه‌كردنی دانیشتوان نه‌خۆشیه‌كی تر سه‌ریهه‌ڵدا كه جیاوازیه‌كی زۆری نه‌بوو له‌گه‌ڵ په‌تاكانی پێشوو ئه‌ویش برسیه‌تی و قات‌و قڕی بوو، كه له نێوان ساڵانی 1850 تا 1873 زیاتر له شه‌ست ملیۆن هاوڵاتی له چین و دوو ملیۆن له ئێران و یه‌ك ملیۆن و نیو له هند له برسا مردن ،بۆیه زانایه‌كی وه‌كو مالتۆس له‌و سه‌رده‌مه‌دا بروای وابوو كه په‌تا و ئافات و نه‌خۆشیه كوشنده‌كان ره‌حمه‌تی خودان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مرۆڤ ،چونكه ده‌یگوت هاوكێشه‌ی هه‌لكشانی ژماره‌ی دانیشتوان كه ئه‌ندازه‌ییه، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك كه ژماره‌ییه، هاوته‌ریب نارۆن ، دانیشتوان خێرا گه‌شه ده‌كات و خۆراك دره‌نگ پێ ده‌گات، پێیوابوو كه زه‌وی توانای به‌خێوكردنی رێژه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه له مرۆڤ!.
دوواتر هه‌ر به هۆی برسیه‌تیه‌وه .له نێوان ساڵانی 1907 تا 1911 له چین ، زیاتر له بیست و پێنج ملیۆن هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستدا،ههردووای ئه‌م له نێوان ساڵانی 1917 تا 1919به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ئه‌رشیفی نیشتمانی ئه‌مریكیدا هه‌ن ده‌رباره‌ی ئاسه‌واره‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له ئیران‌دا نزیكه‌ی هه‌شت تا ده ملیۆن كه‌س له برسا مردوون ،كه له هه‌مان كاتیش له ئیسپانیا و به‌ریتانیاو وڵاتانی تری ئه‌وروپا به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئینفله‌وه‌نزای به‌رازه‌وه زیاتر له چل تا په‌نجا ملیۆن كه‌س بوونه قوربانی .له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا یه‌كێكی تر له كاره‌ساته‌كانی سه‌ر مرۆڤایه‌تی بڵاوبووونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز بوو كه نزیكه‌ی بیست وپێنج تا سی ملیۆن مرۆڤی له‌ناوبرد.
له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌میشه‌وه له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا، به راده‌ی هه‌ر چوار ساڵ جارێك ، ڤایرۆسێكی ترسناك بلاو بووه‌ته‌وه‌و هه‌ره‌شه‌ی قڕكردنی مرۆڤایه‌تی كردووه، وه‌كو (سارس 2002) و (ئیفلهوهنزای به‌راز 2009) و (ئیپۆلا 2014)و (مه‌رس 2015) و له كۆتاییشدا (كوڤید19 یان كۆرۆنا ڤایرۆس 2019)، كه هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه، جگه له كۆرۆنا ،به پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست نزیكه‌ی دووسه‌دو بیست ههزاركهسیان كوشتووه.
ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی كۆرۆنا هێشتا له‌ناو شهرهكهداین و كۆتاییه‌كانی دیار نین، به‌ڵامله دوو مانكی رابردوودا ئه‌م ڤایرۆسهله سه‌د ده‌وڵه‌تی داوه، نزیكه‌ی چوار ملیار مرۆڤی له ماڵه‌كانی خۆیاندا به‌ند كردووه، دوو ملیۆن قوتابخانه‌و زانكۆ و مزگه‌وت و كه‌نیسه‌و خانه‌كانی خواپه‌رستی و زیاتر له سێ سه‌د ملیۆن قوتابی و خوێنكاری له خوێندن په‌كخستووه،به ده‌یان ههزاربۆنهو چالاكی و وه‌رزش و كاری كلتوری دوواخستووه ،به هه‌زاران گه‌شتی ده‌ریایی و وشكانی وئاسمانی راگرتووه، رۆژ به رۆژ زیانه ئابووریه‌كانی زیاتر ده‌بێت ،له سه‌ره‌تای مانگی ئاداردا دامه‌زراوه‌ی بازرگانی و گه‌شپێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNCTAD)زیانه ئابووریه‌كانی كۆرۆنای له سه‌ر ئاستی جیهان به یه‌ك ترلیۆن دۆلار خه‌مڵاند، دوواتر دووای دوو هه‌فته ته‌نیا ئه‌مریكا رێژه‌ی زیانه ئابووریه‌كانی به‌نزیكه‌ی دوو ترلیۆن دۆلار راگه‌یاند،بۆیه به گشتی هێشتا ئاسه‌واره كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و ئابووریه‌كانی كۆرۆنا به قوڵی بهدهرنهكهوتوون و كۆتاییه‌كانی دیار نین..
به تایبه‌ت بۆ هه‌رێمێكی وه‌كو كوردستان مه‌ترسیه‌كانی زۆر گه‌وره‌ن، چ وه‌كو ڤایرۆس و نه‌خۆشی و ، له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌یدا توانای چاره‌سه‌رو كۆنترۆڵكردنی هه‌رێم لاوازه‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كانی وه‌كو پێویست نین ، چ كاریگه‌ری و ئاسه‌واره ئابووریه‌كانی به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و راوه‌ستانی ئاڵوگۆری بازرگانی و گه‌شتیاری به گشتی ،نه‌بوونی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز له هه‌رێمدا كه جێگره‌وه‌ی نه‌وت و كه‌رتی گه‌شتیاری بێت.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌گه‌ر به وردی به‌راوردی گه‌شه‌كردنی ژماره‌ی دانیشتوان و جۆری په‌تاو نه‌خۆشیه كوشنده‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی ئاستی زانستی پزیشكی بكه‌ین له قۆناغه مێژووییه جیاوازه‌كاندا ، ئهنجامگیریهكی دڵخۆشكه‌رمان ده‌داتێ ، ده‌بینین له كۆتاییدا، مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر مرۆڤ تا راده‌یه‌كی زۆر كۆنترۆڵكراوه،به پێچه‌وانه‌ی رابردووه‌وه پێش ئه‌وه‌ی په‌تاكان بڵاو ببنهوهودرێژه بكێشن و به ملیۆنان خه‌ڵك بكوژن ، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسه‌كان و سه‌ره‌تای توشبووندا پزیشكان ده‌یدۆزنه‌وه‌و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان له ئاماده باشیدا ده‌بن ، بۆیه له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مه‌وه ، سه‌ره‌ڕای ترسناكی ڤایرۆسه‌كان ،به‌ڵام ژماره‌ی قوربانیه‌كان زۆر كه‌مه به به‌راورد به رابردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان زۆر زیادی كردووه‌و چه‌ندین شاری گه‌وره‌ی بیست ملیۆنی په‌یدا بووه، بهڵامبه هۆی به‌رزی ئاستی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و كواڵتی داوده‌رمان وخۆپارێزی و پابه‌ندبوون به رێنماییه پزیشكیه‌كانه‌وه، له به‌رامبه‌ر په‌تایه‌كی گشتگیری وه‌كو كۆرۆنا ،تا ئیستا له نزیكه‌ی حه‌وت ملیار دانیشتوانی گۆی زه‌وی نزیكهیپێنجسهد هه‌زار كه‌س توشبووه‌و له‌و ژماریه‌ش نزیكه‌ی بیست وسێ هه‌زار كهسمردووه .. واته له سه‌ر ئاستی جیهانله (10000)ده هه‌زار كه‌س كه‌متر له پێنج كه‌س توش بووه ، له‌و پێنج كه‌سه‌ش رێژه‌ی (95%)یان چاك بوونه‌ته‌وه ته‌نیا رێژه‌ی كه‌متر له(5%)یان مردوون! ، له لایه‌كی تریشه‌وه خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی وناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رن ،له‌و بواره‌شدا پیشكه‌وتنی زۆر به‌ده‌ست هاتووه.
6/4/2020