زانکۆ ناسر ئهحمهد
بەدرێژایی مێژوو گەر لاپەڕەکانی مێژوو هەڵبدەینەوە کارێکی تایبەتمەندو سەرنجڕاکێش بووە یاخود جێی تێڕامان بووە کە دەوڵەتێک بیەوێت پەلاماری ئەمریکا بدات یاخود گێچەڵی بەرامبەر بکات بەکردەوەکانی وەک ئەوەی ئێستا ئێران بەرامبەر بەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیکات .
لە دواین گێچەڵی ئێران ئەوە بوو هەینی ڕابردوو ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بەریتانی لە ڕێڕەوی ئاوی هورمز کە ناسراوە بە گەرووی هورمز ، کاتێک گاردی کۆماری ئێرانی لە ڕێگای هەلیکۆپتەرەوە دابەزینە ناو کەشتیەکە و دەستیان بەسەر کەشتیەکەدا گرت و هەموو ئەم ئۆپراسیۆنەش لە ڕێگای گرتەی ڤیدیۆییەوە تۆمار کراو دواتر پیشانی جیهان درا .
ئەم کارەش کاردانەوەیەکی نێودەوڵەتی و مقۆمقۆیەکی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ڕۆژئاوای بەدوای خۆیدا هێنا لەپێش ئەمانەشدا لەدەمەکانی ڕابردوودا ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی خستە خوارەوەو ئەمەش وای کرد ترامپ بڕیاری جەنگ و پەلاماردانی ئێران بدات، بەڵام لەدوا ساتەکاندا پاشگەزبوەوە لەهەڵگیرسانی ئەو جەنگە خوێناویە سەرەڕای ئەو گێچەڵ و کردەوە ئیستیفزازیانەی ئێران و نەبوونی سیستمێکی بەرگری توندی ئێرانی بەرامبەر بەهەر هێرشێکی لەناکاو ، هەمووشمان دەزانین›› کە جەنگێکی دۆڕاو دەبێت بۆ ئێران ‹› بەڵام ئەمریکا زۆرترین کاردەکات کە ئەو جەنگە بەرپا نەکات