سامانی وەستا بەکر
ئەگەرچی کوردستانی سوور لە ئێستایا جوگرافیەکی دابڕاوە لە کوردستانی گەورە بەڵام ئەوە ناگەیەنێ کە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کوردی ڕەسەنن بە یەزیدی و موسوڵمانەکانیشەوە وە شانازی بە کورد بوونی خۆیانەوە ئەکەن و هەمیشە و بێ وچان لە هەوڵی پاراستنی ناسنامەی کوردی خۆیانان تا ئێستاش بەردەوامن و چەندین جار هەوڵی دروستکردنی وڵاتێکی سەربەخۆیان بۆ کورد یاوەو مەخابن بەرژوەندی و نەتەوەخوازی وڵاتانی ناوچەکە ئەو هەڵانەی لەبار بردووە.
ئویەزدی کوردستان، کوردستانی سوور، کۆماری ئارتساخدا، پارچەی پێنجەمی کوردستان، ئەو پارچەیەی کوردستان کە هیچ گرنگی پێنایرێ لەلایەن کوردانی چوار پارچەکەی ترەوە نە سیاسیەکان و نە ڕۆشنبیر و بیرمەندانیش. ئەو کۆمارەی لەسەردەستی لینین دامەزرێنراو لەسەر دەستی ستالینی دیکتاتۆر هەڵوەشێنرایەوە بە ڕێکەوتن لەگەڵ کەمال ئەتاتورکی نەتەوەپەرست.
کوردستانی سوور یەکەمین هەرێمی کوردستان کە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە دانیپیانرا، کوردستانی سوور ئەو ناوچانە ئەگرێتەوە کە نزیکی ھەرێمی ناگۆرنی کاراباخی سەر ئازربایجانە وە ھاوسنوری ئەرمینیا و جۆرجیا و ئازەربایجانە، رووبەرەکەی 6210کم٢.
پێشگرتن بە شەڕی بەردەوامی ئازەری و ئەرمەنەکان بۆ یەکیەتی سۆڤیەت مەحاڵ بوو، لەوکاتەیا بە بڕیاری یەکیەتی سۆڤیەت لیژنەیەک پێکهات بۆ لێکۆڵینەوە لەپرسی کورد لەو ناوچەیە، ویستیان هەرێمێکی ناوبەند دروست بکەن، ئەو هەرێمە لە دوو ڕووەوە بۆ سۆڤیەت سودی هەبوو:
یەکەم، ئەبوو بەناوبەنێک لە نێوان ئەرمەن و ئازەرەکان و کۆتای بە ئاڵۆزەکانی ئەوان ئەهێنا.
دووەم، هەوڵێک بوو بۆ ڕاکێشانی سۆزی کورد، بەتایبەت لەو کاتەیا کە کوردەکان بەهۆی پەیمانی سیڤەری