فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كوردستان ئەحمەد

دوای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران و ئیتاڵیا، ئێستا مەترسیەكی گەورە رووی لە ئێران كردووە، ئەویش چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە و پەیداكردنی پێداویستی سەرەكی بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكە و هەروەها نەبونی دەرمان و كەرەنتینەی پێویست بۆ توشبوانی ڤایرۆسەكە.

بەرپرسانی باڵای ئێران لە بارەی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكەوە هۆشداریی دەدەنە جیهان و دەڵێن:” پێویستە وڵاتانی نێودەوڵەتی هاوكاریی وڵاتەكەیان بكەن یارمەتی ئەم حكومەتە بدەن بۆ ئەوەی رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببێتەوە پێش ئەوەی كارەساتێكی گەورە لە وڵاتەكەدا رووبدات، ئەوە لەكاتێكدایە تا ئێستاش هیچ هاوكارییەك كە گەورە بێت و شوێنی خۆیی بگرێت نە گەیەنراوەتە ئێران.”

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە ئێران چەندە؟
لە ئێستادا بەنزیكەی لە تەواوی پارێزگاكانی ئێراندا ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بوەتەوە، بەجۆرێك تادێت ژمارەیی توشبوان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسەكە تادێت زیاتر دەبێت، بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 13 ھەزار و 938 كەس و تا ئێستا 724 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، ئەوە ئەو ئامارە فەرمییە كە دەوڵەت رایگەیاندووە، بەڵام هەندێك زانیاریی دەڵێن ئەو ژمارەیە دروست نییە و ئاماریی راستەقینە زۆر لەوە زیاترە، بەڵام دەوڵەت لە جیهان و هاوڵاتیانی وڵاتەكەش دەیشارێتەوە.

لەچەند شاری ئێران گۆرۆنا بڵاو بوەتەوە؟
دوای ئەوەی لە قوم ڤایرۆسی گۆرۆنا بڵاو بویەوە بەخێرای لە بەشێكی زۆریی شارەكانی ئێران بڵاو بوەوە لەبەر ئەوەی پەیوەندیەكی راستەوخۆ لە نێوان شاریی قوم و تەواوی شارەكانی دیكەی ئێراندا هەیە، ئەوەش وایكرد بە زووی لە ئێران گۆرۆنا بڵاو ببێتەوە و ئێستاش لەژێر كۆنترۆڵ دەرچووە و لە زۆر شاردا بەشێوەیەكە كە هیچ شوێنێك بۆ كەرەنتینە كردن نەماوە و بەشێكی زۆریش لە وهاوڵاتیانەی توشی ڤایرۆسەكە بوون لە ناو ماڵەكانی خۆیاندان و توانای كرینی پێداویستیان نییە و زانیاریی پێویست و دروستیان پێناگات بۆ چۆنیەتی رووبەرووبونەوەكەی .

دۆخی تاران خراپە

رۆژنامەنوس ئەفشین غوڵامی لەبارەی دۆخی تارانی پایتەختەوە كە خۆی ئێستا لە ناو تاران دادەنیشێت بە پەیسەری وت:ئێستا دۆخی تاران زۆر باش نییە بە رێژەیەكی گشتی تاران وەك یەكێك لەو شارانەی ئێرانە كە زۆرترین ڤایرۆسی كۆرۆنایی تێدا بڵاو بوەتەوەة بەڵام ئەوەی كە كارەكەی سەخت كردووە ئەوەیە كە ئێران هێتر ئەم شارەی كەرەنتینە نەكردووە ئەوەش لە بەر هۆكاریی ئابورییە، چونكە تاران پایتەختە و ناوەندی تەواوی ئابوریی ئێرانیشە، ئەو ئابوریەش زیاتر خەڵكی مامناوەندی ئێران بەرێوەی دەبەن بۆیە ئێران ناتوانێت تاران كەرەنتینە بكات.

غوڵامی لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لەشیمالی ئێران و تاران ڤایرۆسەكە زۆر بڵاو بوەتەوە لەبەر ئەوەی بەركەوتنی تەواوەتی لەو شارانەی شیمالی ئێران زۆرە و ئێستاش خەڵكێكی زۆر سەردانی ئەو شارانە دەكات ئەوەش وادەكات كە ڤایرۆسەكە بەتەواوەتی بڵاو ببێتەوە ، ئێستا دۆخی ئابورییش بەتەواوەتی باش نییە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر ئێران و بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە هەیە.

#رۆژژنامەنوس ئەفشین غوڵامی- تاران

ئەفشین غوڵامی وتیشی: لە شارە كوردیەكانیش ڤایرۆسەكە بڵاو بوەتەوە و بەشێكی زۆر لە خەڵكی گیرۆدەی ڤایرۆسەكە بوون و بڵاو بوەتەوە و تا ئێستا بەپێی زانیاریەكان نزیكەی 150 كەس لە ناوچە كوردییەكان گیانیان لەدەست داوە هەرچەندە خەڵك رێوشوێنی گرتوەتە بەر بەڵام ئێستا جۆرێك لە گشتگیریی ل بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە هەیە.

كۆرۆنا بەرپرسانی گەورەی ئێرانی كردوەتە ئامانج
لەبەر ئەویە قوم شارێكی گرنگ و ستراتیژی ئێرانە، ناوەندی پەروەردەكردنی گەورە بەرپرسانە و هەروەها شوینی پێگەیاندنی تەواوی مامۆستایانی ئاینی موسوڵمانانی شیعە مەزهەبە، بەتەواوەتی هەموو بەرپرسانی ئێران چ بەرپرسیە سیاسیەكان بێت یاخود بەرپرسە ئاینیەكان و رێبەرەكانی ئێران یان لەو شارەدا دەژین یاخود سەردانی ئەو شارەیان كردووە، بەو پێیەش كە ڤایرۆسەكە لە قوم بڵاو بوەتەوە بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی باڵای ئێران و تەنانەت مەلاو ئایەتوڵاكانیشی گرتوەتەوە.

هەندێك زانیاریی باس لەوە دەكەن كە بەرپرسیی زۆر گەورەی ئێرانی لە سوپا و لە حكومەت و كەسایەتی گەورەیی ئاینی توشی ڤایرۆسەكە بوون و لە ژێر چاودێریی ورددان، تازەترینیان ئایەتوڵڵا ھاشم بەتاحی، نوێنەری تاران لە ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
بەتاحی دوو رۆژ بوو بە ھۆی تووشبوون بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی شاری قۆم لە ژێر چاودێری پزیشكیدابوو، بەڵام بەهۆی توندی ڤایرۆسەكە و كەمی بەرگریی لەشیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەوە لەكاتێكدایە رۆژ نییە هەواڵی مردنی بەرپرسێكی باڵای ئێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەبیستین و لە ئێستاشدا دەوڵەت رێوشوێنی گرتوەتە بەر بۆ ئەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا بۆ بەرپرسانی ئێران بكاتەوە بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاو بونەتەوە ئێستا زیاتر لە 50 بەرپرسیی ئێران بەهۆی ڤایرۆس كۆرۆناوە گیانیی لەدەستداوە، پێدەچێت ژمارەی ئەو بەرپرسانەی ئێران كە بەهۆی كۆرۆناوە دەمرن زیاتر ببێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە تاكو ئێستا 71 ئەندامی پەرلەمانی ئێران، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چەندین ئەندام پەرلەمانیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، بەشێكی تریش لە ئەندام پەرلەمانەكان لە ژێر چاودێریی وردیی تەندروستی ئێراندان.

هەرلەسەرەتاوە چەندین بەپرسی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا، كە زۆربەیان لە ناوەندی بڕیاریی سەربازیی و دارایو ئاینی بەرزدابوون،لە نێویاندا فەرلاماندەی باڵای پێوشی سوپای پاسداران سەردار ناسریی شەعبانی، كە رۆڵو پێگەیەكی گرنگی هەبوو لە سوپایی ئێراندا.

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان