فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شارام میرزائیSharam-261x300 1

بوونی ئینترنت بووەته هۆی تێکچونی تەواو سنوره دەستکردەکانی مروڤ و نزیکایەتی هەره زۆرتری گەلان له سوچاوسوچی دنیادا،ئەمه له زۆر بوار هەلێکی مێژویی بۆ مروڤی سەدەی ٢١ رخساندووه بەلام تێکچونی ئەو سنوره دەستکردانە و ئاڵوگوڕی شیوازی پەیوەندییەکان و بەڵاو بوونەوەی به خێرای هەوالەکان مەترسیدارترین دۆخی بۆ بوونی دەولەته توتالیترەکان پێک هێناوه،بۆیه له درێژەی چەن ساڵی رابردوو دەبینین که ولاتانێکی داخراو به درێژایی تەمەنی ئینترنت به هەر شێوازێک دژایەتی خویان بەرانبەر بەم دەسکەوه بەشەرییه دەربڕییوه.

ئێران ،چین،کوریای باکور،تورکیه و... نمونەگەلێکی بناوبانگ له پێشەل کردنی مافی ئینترنتی خەلکانی خۆیانن،ئەم ولاتانه له رێگای داخستنی ماڵپەرەکان،خاوکردنی هێلی ئینترنت،پچرانی رۆژانەی ئینترنت یان سازکردنی ئینترنتێکی خۆمالی له هەولی پچرانی پەیوەندی له نێوان خەڵکانی ناخۆ دەرەوه بوونه.لەم نێوه دا دەبینین که دۆخی ئێران به هۆی بوونی گەلانیجورواجور و ئەگەری جیابوونەوەیان زۆر ئاڵوزتره ،گەلانێک وەکوو کورد،تورکەمەن،تورکبەلوچ،عەرەب،گیلەکی و مازەنی که هەەر کامیان له دەرەوەی سنورەکانی ئێران هازمان و هاورەگەزی زوریان هەیە و ئینترنت دەتوانێت نەتەنیا ئەو سنوره دەستکردەکان تێکبدات بەلکو ئاستی عەقلانییەتی نەتەوەیی ئەو گەلانه بەرز بکاتەوه،بوویه له ماوەی ساڵانی رابردوو بە تایبەت له ناوچه کوردنشینەکان دۆخی خزمەت گوزاری ئینترنتی زۆر خراپ و لاوازه.بۆ وێنه له سالانی رابردوو نرخی کڕینی هێلی ئینترنتی تایبەت به ماڵ که پێ دەگوترێت" ئینترنتی خانگی " ئەوەنده زۆر بوو که هەر کەسێک توانی کڕینی نەبوو بناچار دەبوایه رویبکردابا کافینتەکان که ئەویش هەر ئەو گرفتەی هەبوو .لەو دەمەدا دەبوایه له بریتی هەر کاتژمێرێکی ئینترنت یەک دولارت بدابا ک به پارەی ئمروژی ئێران دەبێته نزیکی ٤٠٠٠ تمەن ،دوای گوشاری هەره زۆری چالاکانی مەدەنی ناوخۆ و هەروەها گوشاری نێودەولەتی ،دەولەتی ئێران ناچار به دابزاندنی نرخی ئینترنت کرا بەڵام هێشتا گیروگرفته تەکنیکییەکان و سانسورێکی بەربەڵاو بەردەوامه و نەتەنیا هیچشتێک نەگوڕاوه بەڵکوو چاودێری حکومەتی لەم بواره چەن برابەر بووه،تا ئەو رادەیه که هێزێکی ئەمنی تایبەت به ناوی "فتا" بۆ کونترولی هەره زۆرتری بەکارهێنەرانی ئینترنت پێک هاتووه.امیر خاوەنی کافینتێک له کرماشان دەلێت لە کاتێک "فتا" پێک هاتووه گوشاری حکومەتیش لەسەرمان زۆرتر بووه ،جاران گەوراترین کێشەمان وەر گرتنی جەوازی ئیش و تێکە نەبوونی کچ و کور بوو بەڵام ئێستا دەبێ له سوچەکانی دوکاندا کامێرا دابندرێت.

کێشەکه لێرەدا کوتایی پێنایێت،بەڵکوو له درێژەی کونترول کردنی هەره زۆرتری ئینترنت "فتا" یاسایەکی دەربڕیوه که به گوێرەی ئەو یاسایەدا: هەرکەسێک بیهەوێت له ئینترنتی کافی نت کەڵک وەربگرێت دەبێت ناسنامەکەی بدات و ناو رەقەمی ناسنامەکەیشی تومار بکرێت.ئەم کونترول کردنه، له بواری سایکولوژییاییەوه کارگەری خراپێکی لەسەر بەکارهێنەرانی ئینترنت داناوە و هەست دەکەن چرکه به چرکه له ژیری چاودێری دان.ئەم بارودۆخه له باشور کوردستانی روژهەڵات به هۆی سەرهەڵدانی هەستی نەتەویەتی و مافخوازانەی نەوەی ئێمڕوی ئەو بەشه له کوردستان زۆر خراپتره بۆ وێنه له مانگی رابردوو له ناوچه لورنشیینەکاندا ١٥ کافینت تا ئێستا داخراون و ٢٢ کافینتی دیکەیش ئختاریان وەر گرتووه." ئەمیر ئەلماسیان" بەرپرسی پولیسی لورستان لەم بوارەدا دەلێت: ئەم کافینتگەله به هۆی بەر چاو نەگرتنی یەسای تایبەت به ئینترنت داخراون و ئەگەر ئەو کافینتانەی تریش که ئختاریان وەرگرتووه ،کێشەکان چاک نەکەن تووشی ئەم چەشنه دەرئەنجامه دەبن.

بەڵام هۆکارە سەرەکییەکان ئەوه نین که رەئیس پولیسی لورستان ئاماژەیان پێدەکات بەڵکوو دەبێت ئاوەرێک بدەینه ئاڵوگورەکانی سیاسی-کۆمەڵاییەتی ئەم ناوچانه. دوای دوو خۆپیشاندانی گەورای لورەکان که له زمسانی ٩٣ و بهاری ٩٤ بەرێوه چوو و لەو هەلسورانه چالاکوانانی مەدەنی لور توانییان دەیان هەزار کەس تەنیا لە رێگای ئینترنتەوه سەروژێر کەنه ناو شەقامەکان دۆخی چاودێری عکومەتی لە سەر ئینترنت زۆر بەربڵاوتر بووه،بۆیه چالاکوانانی مەدەنی و سەربەخۆی لور به تایبەت له پارێزگای "چهارمحال و بەختیاری"  باوەریان به وەیه که داخستنی ئەو کافینتانه به هۆی بەرز بوونی ئاستی عەقلانییەتی نەتەوەیی کوردانی لوره لەم پارێزگایانه،له واقیعدا چڕوپڕ بوونی پەیوەندییەکانی نێوان چالاکانی مەدەنی و سەربەخۆی کورد له باکور و باشوری کوردستانی رۆژهەڵات ،کاگەری سایکولوژیایی ئاڵوگوره سیاسی و ئابورییەکانی هەریمی کوردستان له سەر ناوچه لورنشینەکان و ئەگەری سەربەخۆیی کوردستان و ئاگادار بوونی چالاکانی لور له رووداوه نەتەوەییەکانی کورد، دەبێ له هۆکاره سەرەکییەکانی داخستنی کافینتەکان و چاودێری بەربڵاوی دەولەن لەسەر ئینترنت لەم ناوچانه بێت.

چالاکوانێکی لور دەڵێت :سەره‌رای ئەو هەموو گوشارە و سنوردارکردنی ئینترنت به روونی دەبینرێت که پەیوەندییەکان له نێان چالاکوانانی کورد لەگەڵ هەموو کەم‌وکوڕییەکانییەوه بەرەو چڕوپڕ بووین دەروات و نەوەی ئێمڕوی کورد له پارێزگاکانی باشوری کوردستانی رۆژهەڵات ،رۆژ به رۆژ هەستی نەتەوایەتیان بەرزتر دەبێت و له مافی رەواکانی خۆیان ئاگادارتر دەبن و داخوازییەکانیان زۆرتر دەبێت،بۆیه ئەم بزاڤه قەد دانابەزێ و هەر بەرەو بەرز بونەوەیه  

20/08/2014

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان