فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 ئه‌نادۆڵ، به‌همه‌ن حه‌سه‌نdahsh123

 نوسەری ئەمریکی، بریجێت گایبریەڵ پێیوایە ئەمریکا لەفەلسەفە‌و بیری کورد تێنەگەیشتوەو سیاسەتمەدارانی بێئاگان لەرەوشی کورد، به‌پێچەوانەی زۆرێک لەچاودێرانیشه‌وه‌ پێی وانییە ئەمریکا لەبەر مەترسییەکانی سەر کورد هاتوەتە دەنگ، بەڵکو لەوەوە هاتوە کە چیتر نەدەکرا دەنگوباسی کوشتارەکانی داعش بشاردرێنەوەو ئەگەری کارەساتێکی مرۆیی لەئارادابو.  ئاوێنه‌نیوز: وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن لەناردنی هاوکاری سەربازیی‌و مرۆیی بۆ هەرێـمی کوردستان. ئەم هاوکارییانە لەکاتێکدان وڵاتانی خۆرئاوا دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) وەک هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی جیهان دەبینن. لەکاتێکیشدایه‌ سەدان هاوڵاتی بەرەگەز ئەوروپی‌و ئەمریکی لەریزەکانی داعشدا لەبەرەکانی سوریاو عێراق دەجەنگن.  سەرباری هاوکارییەکان‌و هەوڵەکان بۆ رێگری لەزیادبونی چالاکییەکانی داعش، گفتوگۆیەکی گەرم لەناوەندە سیاسی‌و ئەکادیمییەکاندا هەیە لەبارەی ئەو دۆخە لەناکاوە نائاساییەی عێراق‌و هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕدەبێ. هاوشێوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، لەچەندین وڵاتی دیکەوە پرسیارو گومان لەسەر  ئەو روداوانە دادەنرێ کە ئەم هەرێمەی پێدا تێپەڕدەبێ.

زۆرێک بەگومانەوە دەڕوانن‌و پرسیار لەسەر جۆری ئەو هاوکاری‌و پەیوەندییە دەردەبڕن لەنێوان کوردو ئەمریکادا هەیە، بۆ ئەمەش دەپرسن بۆچی ئەمریکا لەسەرەداوی روداوەکاندا نەهاتە دەنگ، بەڵام کاتێک دەوڵەتی ئیسلامی ئاڕاستەی هیرشەکانی گۆڕی بۆسەر هەولێر، هاوکاری سەربازیی پێشکەشکردو باراک ئۆباما رایگەیاند، کە هەرێمی کوردستان دەبێ پارێزگای لێبکرێ.

لەدرێژەی ئەم پرسەدا، چاودێران باس لەهەنگاوەکانی دواتری ئەمریکاو ئەو رەخنانە دەکەن ئاڕاستەی ئیدارەی ئۆباما دەکرێن، هاوکات پرسیار لەئەگەرەکانی بەردەم داعش‌و گواستنەوەی هێرشەکانی دەکرێ بۆ وڵاتانی رۆژئاوا.

نوسەرو توێژەری چالاکییە "تیرۆریستییەکان" بریجێت گایبریەڵ، كه‌ له‌هه‌مان كاتدا دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری گروپی "ئاکت فۆر ئەمریکا"یە کە زیاتر لە ٢٧٩ هەزار ئەندامی هەیە‌و مەبەستی فشارخسنتەسەر دەسەڵات داڕێژەرانی ئەمریکایە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌مجۆره‌ ده‌دوێت.

به‌پێی‌ سایتی‌ ئه‌نادۆڵ بریجێت لەبارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق‌و بۆچونی شەقامی ئەمریکییەوە ئاماژە بەدابەشبون دەکاو باس لەو دەکا کە بەشێک لەوەی ئێستا رودەدا هەڵەی ئەمریکا بوە‌و لەوبارەیەوە دەڵێ "زۆر بەراشکاوی، بۆ ماوەیەکی درێژە رای گشتی ئەمریکا لەبەرامبەر عێراقدا دابەشبوە. لایەنگرە سەرسەختەکانی ئۆباما پشتیوانی لەبڕیارەکانی ئیدارەی ئەمریکا دەکەن بەرامبەر عێراق، بەبڕوای من بڕیارو سیاسەتەکانی ئۆباما عێراقی خستەبەر مەترسی‌و بوە هۆی ئەوەی دۆخی عێراق بەو شێوەیەو زۆر بەخێرایی لێکبترازێ‌و هەڕەشەیەکی دیکە بۆ سەر جیهان دروستبێ".

بریجێت گایبریەڵ پێچەوانەی زۆرێک لەچاودێران پێیوانییە ئەمریکا لەبەر مەترسییەکانی سەر کورد هاتوەتە دەنگ، بەڵکو هۆکاری ناردنی هێزی سەربازیی ئەمریکا بۆ هاوکاری کورد لەوەوە هاتوە کە چیتر نەدەکرا دەنگوباسی کوشتارەکانی داعش بشاردرێنەوە، بریجێت دەڵێ "من پێموانییە ئەمریکا هەنگاوی هەڵنا لەبەرئەوەی ناوچە کوردییەکان کەوتنە بەر هەڕەشەی داعش، بەڵکو پێموایە لەبەرئەوە بو کارو چالاکییەکانی داعش خەریک بو وردە وردە ئاشكرادەبون‌و ئەگەری کارەساتێکی مرۆیی لەئارادا بو".

به‌پێی‌ سایته‌كه‌ لەدرێژەی قسەکانیدا، ئه‌و نوسه‌ره‌ رەخنە لەئیدارەی ئۆباما دەگرێ‌و بەشێک لەهەنگاوەکانی بەهەڵە دەزانێ‌و دەڵێ "هیچ کات ستراتیژێکی باش نییە پلانەکانت بۆ دوژمنەکانت ئاشکرابکەیت، بەبڕوای من سەرۆک ئۆباما هەڵەیەکی زۆر گەورەی کرد کاتێک رایگەیاند پلانەکەی بەرامبەر داعش چی تیادا نابێ. ئەمریکا دەبێ بەهەموو شێوەیەک روبەڕوی داعش بوەستێتەوە بێ کەم‌و زیاد، هەرچەندە پێموانییە ئەمە هەمان ئەو شتە بێ کە سەرۆک ئۆباما بیری لێدەکاتەوە".

هاوشێوەی بۆچونەکانی پێشوتری، بریجێت گایبریەڵی نوسەری ئەمریکی باس لەفراوانتربونی بنکەی جەماوەری‌و پشتیوانی داعش دەکاو ئاماژە بەوەشدەکا کە لەناو ئیدارەی ئەمریکادا جۆرێک لەهەڵە خوێندنەوە هەیە لەبەرامبەر مەترسی داعش‌و راستی تواناکانی ئەو گروپە، بریجێت لەوبارەیەوە بەدرێژی بەرگری لەتێڕوانینەکەی خۆی دەکاو دەڵێ "بەداخەوەم‌و کۆمەڵێک هۆکارم هەیە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن راوێژکارو دەستەی ئاسایشی نزیک سەرۆک ئۆباما، داعش وەک هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆسەر جیهان نابینن، پێموایە ئەوانە بەتەواوەتی بەهەڵەداچون‌و داعش هەڕەشەیە بۆسەر جیهان، داعش لەتەواوی جیهانەوە لەئەوروپا، ئاسیاو ئەفریقاوە جیهادییەکانی لەدەوری خۆی کۆکردوەتەوە. لەماوەی رابردودا خۆپیشاندان‌و پشتیوانی لەهۆڵەندا، ئەڵمانیا، بەریتانیاو نەمسا بەڕێوەچون، لەسەر ئاستی ئەمریکاشدا ئاماژە هەن بۆ بونی لایەنگرانی داعش. لەم دواییانەشدا گروپی بۆکۆ حەرام لەنایجیریاوە پشتیوانی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی پیشاندا، ئەمە هاوشێوەی دانپێدانانی ئەلقاعیدە بەداعشدا لەتەواوی دورگەی عەرەبیدا، هاوکات گروپی ئەبو سەیاف لەفلیپینەوە پشتیوانییان بۆ داعش پیشاندا. لێرەشەوە دەردەکەوێ هەڕەشەی داعش، هەڕەشەیەکی جیهانییە، کارو هێرشە هاوشێوەکانی بازاڕەکەی نایرۆبی کینیا بەردەوام چاوه‌ڕوان کراوە‌و نابێ تیرۆری ئەم گروپە بەکەم وەربگیرێ".

سه‌باره‌ت به‌پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانیش كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە سایته‌كه‌ له‌سه‌ر زاری‌ ئه‌و ئەم نوسەرە ئەمریکییەوه‌ ده‌ڵێت "بەراشکاوی، پێموایە کێشەی پەکەکەو جوڵانەوەی کورد بەشێوەیەکی گشتی بێ ئاگایی یاخود نەخوێندوارییە، ژمارەیەکی زۆر یاخود زۆرینەیەکی بەرچاوی سیاسەت داڕێژەرانی ئەمریکا بێ ئاگان لەهەبون‌و کێشەی کوردو لەدورو نزیکیشەوە ئاگایان لەئامانج‌و فەلسەفەی کورد نییە".

بریجێت لێکۆڵەری بواری "تیرۆر" و شیکاری چالاکییە "تیرۆریستییەکان"و نوسەری دوو پڕ فرۆشترین کتێبی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزە بەناونیشانەکانی "لەبەرئەوەی رقیان هەیە" و "رزگاربویەکی تیرۆری ئیسلامی هۆشداری دەداتە ئەمریکاو دەبێ بوەستێندرێن".

6/9/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان