ئەسعەد جەباری
سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ی كورد رێگای خه‌باتی گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌و پێناوه‌شدا به‌چه‌ندین قۆناغ و له‌هه‌موو پارچه به‌زۆر دابه‌شكراوه‌كانی كوردستان تائێستاش به‌رده‌وامه له‌قوربانیدان، بێئه‌ندازه له‌هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی خۆی هه‌میشه وێڵی رێگای نه‌جاته به‌و مه‌رجه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی جه‌سته‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه سه‌راپای گیانی خوێن و برینه، برینی ده‌ستی زۆردارانی سه‌ده‌یكی بێ ره‌حم!. كورد له‌نێوان دوو شه‌ڕی گه‌وره‌ی جیهانی و چه‌ندین وورده شه‌ڕی ناوچه‌كه هێشتا له‌به‌خشینی قوربانیدانه تا ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی بۆ بكرێته‌وه وا پێ ده‌نێنه چاره‌ك سه‌ده‌یكی مێژوو هه‌ست ده‌كرێ هه‌نووكه ترووسكایه‌ك هه‌یه له‌بازنه‌ی كوردایه‌تیدا بمانگه‌یه‌نێته لوتكه‌ی سه‌رفرازی له‌به‌شێكی كوردستان و به‌دیاریكراویش باشووری كوردستان، رۆژگارێك بوو ده‌وترا كورد ته‌نها شاخه‌كانی كوردستان دۆستی ئه‌ون!به‌لاَم له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 و ده‌رچوونی بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و دانانی هێڵی پاراستنی ئاسمانی كوردستان له‌هه‌ر هێرش و په‌لامارێكی دوژمنكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌رفه‌تێكی گرنگی ڕه‌خساند بۆ كوردستان و پاش ئه‌وه‌ش هه‌نگاوه‌كانیتری گه‌یاندنی مه‌زڵومیه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان به‌دونیای ده‌ره‌وه و رۆژئاوا هه‌موو ئه‌وانه تا پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له2003 كورد توانی بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ دوور له‌ده‌سه‌لاَتی سه‌پێنراوی دیكتاتۆریه‌تی سه‌دام حوسێن به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو بوو بۆ رایگشتی نه‌ك هه‌ر له‌ناوخۆدا به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و هه‌موو جیهان نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه ده‌توانێ ده‌سكه‌وته‌كان و قوربانیدان و خه‌باته‌كه‌ی بدوورێته‌وه،
11 ساڵی پاش پرۆسه‌ی ئازادیش سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ بوونی ده‌سه‌لاَتێكی شه‌رعی نێوخۆیی تا هه‌موو جیهان ئیعترافی پێبكات. نابێت ره‌شبینبین به‌ئاڵوگۆڕێكی چاوه‌ڕوانكراوی عیراقی نوێ به‌دیاریكراویش له‌درووستبوونی پێنجه‌مین كابینه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق، كاتێ هاوكێشه سیاسیه‌كانیش ده‌خوێنرێته‌وه له‌ئاڵوگۆڕی بالاَنسی سیاسه‌تی عیراقی نوێ‌دا دۆخێكی هه‌تا ئاستێكی چاوه‌ڕوانكراو به‌دیده‌كرا له‌نیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌دوای ئه‌و 11 ساڵه هه‌موو رێگاكانیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر تاقیكرده‌وه‌و هیچ كامێكیشان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌ویتر، ئه‌وه‌ی كه كوردی ئه‌مجاره سه‌رسام كردوه پێكهاته‌كانی سونه‌و شیعه‌ی عیراقه له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه له‌پاش 10ی حوزه‌یران هاوپه‌یمانیتیان له‌نێواندا هێنده نزیك بووه‌ته‌وه وه‌كو بیانه‌وێ ناڕاسته‌وخۆ ئیعلانی جه‌نگێكی ده‌روونی بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌كورد بۆ په‌راوێزخستنی له‌كابینه‌ی عه‌بادی به‌و پێیه‌ی كه به‌رده‌وام هه‌ردوو پێكهاته‌كه له‌رابردوو ره‌خنه‌یان له‌كورد گرتوه كه له‌یه‌ك كاتدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ به‌ناڕاسته‌وخۆ هه‌روه‌ها له‌پشكی حكومه‌تی فیدراڵی عیراقیشدا قورسایی خۆی هه‌یه، بۆیه كورد چانسێكی گه‌وره‌ی بۆ ره‌خساوه و نه‌یارانیش نایانه‌وێ كوردان بگه‌ن به‌مه‌قسه‌دی خۆیان! به‌تایبه‌تی له‌م ئاڵوگۆڕه نوێیه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ولاَتانی جیهان له‌كوردستان و بایه‌خی جیهان به‌هه‌رێمی كوردستان. له‌هه‌لومه‌رجێكی نوێی جیهانی وادا له‌دوای ئه‌وه‌ی كه بۆ 3 مانگه (هه‌رێمی كوردستان) و (هێزی پێشمه‌رگه) وه‌كو دوو زراوه‌ی سیاسی و سه‌ربازی بووه‌ته وێردی سه‌ر زووبانی ده‌وڵه‌تان و ناوه‌نده گه‌وره‌كانی بڕیار له‌جیهان و میدیاكان به‌گشتی، ئه‌م پێشڤه‌وه‌چوونه‌ش نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه كه ئه‌مڕۆ سه‌نگ و قورسایی كورد له‌لوتكه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، ده‌بێت كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌و راستیانه له‌به‌رچاوبگرن كه سه‌ركه‌وتنی كورد له‌خاڵێكی هاوبه‌شه‌وه یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه ئه‌ویش رێكخستنی نێوخۆ‌و ماڵی كوردانه پێویسته هه‌له‌مه‌رجه‌كان وه‌كو خۆی بخوێنینه‌وه چاوی به‌زه‌یی و رێز‌و نه‌وازش له‌لایه‌ن دۆسته‌كانی كورده‌وه نیشانه‌ی پێزانینه به‌رامبه‌ر به‌دۆسیه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، وه‌لێ ئه‌و چاوه‌ش ده‌بێت بخوێنینه‌وه كه به‌سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی باشووری كوردستان هه‌ڵنایات و گرژی له‌رووخساریدا په‌یامێكیشه بۆ پیلانێك یاخوود دژایه‌تیكردنی پشتگیریه‌كانی جیهان بۆ به‌شه‌رعیه‌تبوونی داخوازیه‌كانی كوردستان كه‌پێمان ده‌ڵێ گورگ له‌به‌رده‌م قاپیمانه!. زیاتر له‌سێ چاره‌ك سه‌ده‌یه له‌ئه‌دبیاتی كوردیدا خوێندوومانه‌ته‌وه كه كورد بۆ ناگاته مه‌قسه‌د!له‌ڕابردوودا ئه‌و مه‌قسه‌ده به‌رۆكی خودی كوردی ده‌گرته‌وه كه به‌داخه‌وه لێره‌و له‌وێ كه‌لێن ده‌كه‌وته نێو هه‌نگاوه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و لۆمه‌ی ده‌كرا كه ئه‌وه خودی كورده وه‌فد ده‌نێرێ بۆ به‌غدای عرووبه‌و سه‌رئه‌نجامیش كورد ده‌سكه‌وتی كه‌م به‌دیدێنێ یان به‌مایه‌پووچی ده‌گڕێته‌وه،
به‌لاَم گه‌ر بێت‌و سه‌رنجی مێژوویمان له‌م مه‌سه‌له‌یه بخه‌ینه‌ڕوو به‌درێژایی درووستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراق كورد له‌گه‌مه‌و موباره‌زه‌بووه له‌به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وته‌كانی، وه به‌رده‌وامیش به‌غدا كه‌مترین مافی ره‌وای به‌كورد بینیوه هه‌ر بۆیه كێبڕكێكان رۆژ له‌دوای رۆژ به‌وێنه‌یه‌كی جیاواز خۆی نمایشكردوه تا ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه كورد چه‌كی كیمیاوی و جینۆسایدی به‌رامبه‌ر تاقیكرایه‌وه، له‌ئێستاشدا كورد له‌م كێبڕكێیه نوێیه‌ی عیراقدا ده‌بینرێ جارێكی‌تر جینۆساید ده‌كرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كیتر و له‌لایه‌ن هێزێكی تیرۆریستی جیهانیه‌وه به‌ناوی داعش،ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستاش تێده‌په‌ڕێ و كوردانیش له‌م تاقیكردنه‌وه قورسه رزگاریان ده‌بێت،به‌لاَم ئه‌وه‌ی مایه‌ی ره‌خنه‌و لۆمه‌كردنه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا عیراقی فیدراڵ سستی و ساردیه‌ك له‌هه‌نگاوه‌كانی ده‌بینرێ له‌مامه‌ڵه‌كردنیدا به‌رامبه‌ر به‌كورد به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عه‌بادیدا كورد سه‌نگی خۆی پێنه‌درا و دوور نیه له‌مه‌ولا بۆ هه‌موو كابینه‌كانیتر كورد وورده وورده ئه‌و پێگه‌یه‌ی جارانی نه‌مێنێ له‌عیراقی ئاینده‌دا، بۆیه باشترین رێگا بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی كوردان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بڕیاری چاره‌نووسسازی نه‌ته‌وه‌ییمان و عیراق له‌ولاَتی خۆمانه‌وه بگۆڕین بۆ ولاَتی دراوسێ به‌ڕێگا ئاشتیخوازانه‌كه‌ی دوور له‌خوێنڕشتن كورد بگاته مه‌قسه‌دی خۆی!!.
14/09/2014