نه‌وزادی موهه‌ندیس
دوای 11 ساڵ له ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی صدامی كه دوژمنی هه‌موو عێراقیه‌كان بوو به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه له ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانیه‌وه و ڕزگاركردنی عێراق له حوكمی ئاگر و ئاسنی ڕژێمی به‌عس و سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ كه به كۆماری سێیه‌م ئه‌ژمارده‌كرێت، دوای 11 ساڵ له به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی دیموكراسی و فیدڕاڵی و په‌ڕله‌مانی و شه‌راكه‌ت و ته‌وافوقی نیشتیمانی له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه و به‌تایبه‌تیش كورده‌وه و چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه‌ی كه كورد به‌ڕه‌وای ده‌بینی بۆخۆی و نه‌یاره‌كان به زۆریان ده‌زانی ، دوای 11 ساڵ كاركردنی پێكه‌وه‌ی له حكومه‌ته‌كانی عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری و مالیكی‌دا و تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو توانا‌و هێزه‌كانی كورد بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و ماف و دروشمانه، به‌داخه‌وه تائێستا و دوای 11 ساڵ هیچ یه‌كێك له داواكاری و مافه سه‌ره‌كیه‌كانی كورد كه له ده‌ستوری‌هه‌میشه‌یشدا چه‌سپێنراوه به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێنه‌كراون و هه‌ر ڕۆژه‌ی به بیانویه‌كه‌وه ده‌ستاو ده‌ست و لیژنه و لیژنه‌كاری پێده‌كرێت و هه‌ریه‌كه‌یان خۆی لێده‌دزێته‌وه و كارناكات بۆ جێبه‌جێكردنیان ، هه‌ر له مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و موچه و ده‌رماڵه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و مه‌شقكردنیانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غازی سروشتی و مافه‌كانی كورد تیایدا و مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 140 ده‌ستور له‌نێوان ژیان و مردنیدا و مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی سالاَنه كه وه‌ك نه‌خۆشی تای ماڵتای لێهاتوه و هه‌موو ساڵێك هه‌ڵده‌داته‌وه و گه‌لێكی تریش..
• هه‌ربۆیه لێره‌دا ، جێگه‌ی خۆیه‌تی بپرسرێت كه ئایا پێگه‌ی كورد له حكومه‌تی نوێی عێراقدا به سه‌رۆكایه‌تی (( د. حه‌یده‌ر عه‌بادیدا)) چ ده‌بێت؟ به‌هێز یان لاواز؟شه‌راكه‌تێكی ڕاسته‌قینه یان برا گه‌وره و بچوكی جارانی به‌عس؟پێكه‌وه كاركردن یان جیابونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر؟ ئه‌مانه و ده‌یان پرسی تریش..
به‌كورتی گه‌ر نه‌چێته چوارچێوه‌ی ڕه‌شبینیه‌وه ئه‌وا پێشبینیه‌كان وای بۆده‌چن كه د. عه‌بادیش وه‌كو ئه‌وانی پێشخۆی به‌هه‌مان سیاسه‌ت و تێڕوانین و به‌رنامه‌ی كاره‌وه دێته مه‌یدان و تائه‌وكاته‌ی متمانه‌ی په‌ڕله‌مان به‌ده‌ستدێنێت نه‌رم و نیان و گوێڕایه‌لێ كوردان ده‌بێت، دوای ئه‌وه به‌هه‌مان سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ماڵی شیعه‌كان كارده‌كات ، چونكه عه‌بادیش ته‌نها نوێنه‌ری ماڵی شیعه‌كانه و به‌ته‌نها خۆی هیچی پێناكرێت، دواتر كورد زۆر فریودرا به به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كانی پێشتر و هیچیشی بۆ جێبه‌جێنه‌كرا، به‌ڕاستی كورد ده‌بێت له‌م خوله‌ی حكومه‌تدا زۆر به‌هێز و كارتی فشاره‌وه بچێته دانوسانه‌كانه‌وه و له ئاینده‌ی حكومه‌تی عێراقدا شه‌ریكێكی ڕاسته‌قینه و به‌هێزی پڕۆسه‌ی سیاسی بێت و هیچ بوار بۆ پێچه به‌ده‌وره‌ی سه‌ركرده‌ی شیعه‌كان نه‌دات به‌سه‌ر داواكاری و مافه ڕه‌واكانیدا، كورد ئێستا و له‌م قۆناغه‌دا هاوشێوه‌ی سه‌ره‌تای ڕوخاندنی به‌عسی ساڵی 2003 یه ،چونكه زۆربه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری له‌ژێر ده‌ستدایه و هه‌ق نیه هیچ سازش و خه‌مساردیه‌كی له‌سه‌ر بكات و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غازیش ، پاڵپشت به‌بڕیاری دادگای بالاَی فیدڕاڵی و دادگای ته‌كساسی ئه‌مریكاو كارئاسانی توركیا‌و فرشتنی نه‌وتی كوردستان به ئاشكرا له بازاڕه‌كانی دونیادا ، كورد ده‌توانێت مه‌رج و داواكاریه‌كانی خۆی بسه‌پێنێت و چیدی نه‌پاڕێته‌وه له به‌غداد بۆ ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت و پێدانی پاره‌ی كۆمپانیاكان.له‌مه‌سه‌له‌ی بودجه‌شدا وه‌كو ئه‌وه‌ی بڕیاریلێدراوه كه سالاَنه پشكی 17% بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مافی تاك به‌تاكی ئه‌م هه‌رێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر نه‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی بڕاوه له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون بۆئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا هیچ ده‌سه‌لاَتدار و حكومه‌تێكی به‌غداد نه‌توانێت ئه‌و بودجه‌یه ببڕێت وه‌كو كارتێكی سیاسی و ئابوری و فشار به‌كارینه‌هێنێت و هه‌رێم توشی قه‌یرانی دارایی بكاته‌وه، له‌مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌شدا ، كورد زۆر هه‌ڵوێستی به‌هێزه، چونكه ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه كه بۆته قه‌ڵغان و سوپه‌ری پارێزگاری له‌هه‌موو عێراق نه‌ك كوردستان، و ئه‌م پاڵپشتی و هاوكاریه مرۆیی و سه‌ربازیه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش بقۆزرێته‌وه و وه‌ك كارتێكی فشاری به‌هێز به‌ڕووی به‌غددا به‌كاربهێنرێت كه چیدی كورد و هه‌رێمه‌كه‌ی به‌ته‌نها و بێ پشتیوان نین.ناكرێت به‌غداد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه و هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی ده‌ستی به‌كورد بكات و هه‌ر ناوه‌ناوه به‌ناوی سلفه و پێشینه‌وه و به ئاره‌زوی خۆی پاره بنێریت ، پێویسته ڕێككه‌وتنێكی تۆكمه له‌سه‌ر ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه بكرێت.
هه‌ربۆیه ئه‌م خاڵه به‌هێزانه بۆ كورد ده‌بنه پشتیوانیه‌كی به‌هێز و له‌سه‌روو هه‌موشیانه‌وه پاراستن و ڕاگراتنی یه‌كڕیزی گوتار و كرداری كورد له‌نێوخۆیدا كارتێكی زۆر به‌هێزتره له دانوسانه‌كاندا.
بۆیه ده‌بێت كورد له ئێستادا چاوكراوه‌تر وبه‌ئگایانه‌تر له‌جاران له‌گه‌ڵ سونه و شیعه‌كاندا دابنێشێت و ته‌واوی مافه‌كانی خۆی وه‌ده‌ستبهێنێت و به‌مه‌رجیش به‌شداری له حكومه‌تدا بكات و هه‌ركات حكومه‌ت په‌شیمان بۆوه یان ده‌ركه‌وت كار بۆ دواخستن و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و مافانه ده‌كات ، پێویسته كورد كاری فشاری كشانه‌وه له حكومه‌ت هه‌ڵببڕێت، یاخود گره‌نتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێواندا ئیمزابكرێت بۆ دڵنیابوون له ڕاستگۆی په‌یمان و به‌ڵێنه‌كان.به‌م شێوه‌یه كورد ده‌توانێت هه‌م پێگه‌ی سیاسی خۆی به‌هێز بكات و هه‌میش ببێته هۆكاری پێكه‌وه مانه‌وه و ویه‌كگرتوی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه پێی ده‌وترێت عێراقی نوێ، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ڕێگای جیابونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه ڕوون و ئاشكرایه و تاڕاده‌یه‌كیش گڵۆپی سه‌وز بۆ كورد هه‌ڵكراوه و ده‌توانێت له‌كاتی پێویستدا ئه‌و ڕێگایه‌ش تاقیبكاته‌وه و هه‌ڵیببژێرێت وه‌ك دوا كارت و دوا بژارده به‌ناچاری.
03/09/2014