فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 عوبه‌ید ره‌شاڤاییkobunawai dhok 

پێش جەژنی قوربانی رابردوو، سەرۆكی یەكێك لە پارتەكانی رۆژئاوای کوردستان سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و بەتەنیا لەگەڵیدا كۆدەبێتەوە و پێیدەڵێت "ئێستاPYDبووەتە ئەمری واقیع، دەبێ حیزبەكانی دیكە لەگەڵی كۆببنەوە و رێكبكەون". دواترهەمان ئەو سەرۆك پارتە، ئاڵدارخەلیل، كە بە "پیاوی رۆژئاوا" دەناسرێت و ئەندامی تەڤدەمە، دەچێتە‌ لای بارزانی و لەگەڵیدا كۆدەبێتەوە، لەوێ ئومێدێك بۆ كۆبوونەوەی حیزبەكانی رۆژئاوا شین دەبێت.  ئەو نێوبژیكارە شێخ ئالی، سەرۆكی حیزبی ئەلوەحدە بووە، كە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی بارزانی سەردانی قەندیل دەكات و لەگەڵ جەمیل بایك، هاوسەرۆكی KCKكۆدەبێتەوە، چونكە زۆربەی لایەنەكانی نێو ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەسووریا پێیانوایەPYDهیچ هەنگاوێك بەبێجەمیل بایك نانێت. شێخ ئالی، دەزانێت یەكێتیش كاریگەری لەسەر سیاسەتی رۆژئاوای كوردستان هەیە، بۆیە دەچێتە سلێمانی و لەوێ لەگەڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە و پێیدەڵێ "ئێوەش نفوزتان لەگەڵPKKو رۆژئاوا هەیە، بۆیە هاوكاربن بۆ سەرخستنی ئەو كۆبوونەوەیە، بەڵكو كۆدەنگییەك لە رۆژئاوا دروست ببێت و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكارییان بكات".

بۆچی كۆبوونەوەكان لە دهۆك كران؟

لەسەر داوای سەرۆكی هەرێمی كوردستان، شاندی تەڤدەم و ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ENK-S)رۆژی 14/10/2014 لەشاری دهۆك كۆبوونەوە. بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ رێككەوتنێك.

سەبارەت بەشوێنی كۆبوونەوەكە، سەرچاوەیەكی ئاگادار باسی دوو هۆكار دەكات "یەكەم،سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبەر ئەوەی سەرپەرشتی بەرەكانی شەڕ دەكات لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە، هۆكاری دووەمیش ئەوەبوو كەدهۆك بووەتە ناوەندی ئاوارەكانی رۆژئاوا.

شەش رۆژە دهۆك بووەتە شوێنی كۆبوونەوەی حیزبەكانی رۆژئاوا بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی ئەو بەشەی كوردستان.زیاترلەدووساڵە PYD رێگەبە حیزبەكانی نێو ئەنجوومەنی نیشتمانی نادات بەشداری لە بەڕێوەبردنی رۆژئاوای كوردستاندا بكەن.

بەپێی زانیارییەكانی رووداو)، لە یەكەم كۆبوونەوەدا، بارزانی بەپێكەنینەوە بەلایەنەكانی رۆژئاوای گوتووە  ئەگەر نەگەنەرێككەوتن دەتانبمە رەبیعە و شەڕی داعشان پێدەكەم".

سەرۆكی یەكێك لەحیزبەكانی رۆژئاوای كوردستان كە خۆی وحیزبەكەی بەبێلایەن دەزانێت لە نێوان PYD و  ENK-S ، پێیوایە زۆر ئەستەمە لایەنەكانی رۆژئاوا بگەنە‌ئەنجام، "چونكە توركیا، ئێران، سووریا، قەندیل، هەولێروسلێمانی بەشداری ناڕاستەوخۆی كۆبوونەوەكانن".

تاهیر سەفوك، سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد-سووریا دەڵێ بەو هیوایە هاتووین كەبەبێ  رێككەوتن نەگەڕێینەوە رۆژئاوا".

بەڵام سەرۆكی پارتێكی رۆژئاوا كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە،بە ‌(رووداو)ی گوت  لەو هوتێلەی كۆبوونەوەكانی تێدادەكرێ،تورك، فارس و عەرەبی لێیە" وەك ئاماژەیەك بۆئەوەی كەحیزبەكانی رۆژئاوا بەسەر ئەو سێ دەوڵەتەدا دابەشبوون و كەتوونەتە ژێر كاریگەرییان. ئەودەڵێت  هەرحیزبێك مەرجەعێكی هەیە،بۆیە ناگەینە رێككەوتن".

تاهیر سەفوك لەگەڵ ئەو سەرۆك پارتە ناكۆك نییە و دەڵێ "هیچ گومانێك نییە، هەندێك لەحیزبەكان بەبێلایەنی دەرەكی رێككەوتن لەسەرهیچ شتێك ناكەن".

رای قەندیل وەردەگرێ

نزیكەی دوو ساڵە لە رۆژئاوای كوردستان، پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) سێ كانتۆنی دامەزراندووە، لەگەڵ دروستكردنی هێزێكی لەشكری و ئاسایش،بەڵام ENK-S  دانیان پێدانانێت.

نەشئەت زازا،ئەندامی ENK-S لەبارەی بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكان بێ ئەوەی بگەنە ئەنجام، بەپێكەنینەوە دەڵێ "شەو رێككەوتن لەسەر شتێك دەكرێت و رۆژی دواتر لایەنی بەرامبەر پاشگەزدەبنەوە". 

بەڵام فەوزی شنگالی كە ئەویش ئەندامی ENK-S یە، هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكان دەخاتە ئەستۆی PYD و دەڵێت "PYDدەستەخوشكی پەكەكەیە، بۆیە ‌بۆ یەك وشەش پەنا بۆ قەندیل دەبات".

سەرچاوەیەك لەكۆبوونەوەكانی هەردوولا بە (رووداو)ی راگەیاند "تاوەكو ئێستا لەسەر یەك خاڵ رێككەوتن نەكراوە، هەموویان دەڵێن لەسەر دامەزراندنی مەرجەعی سیاسی رێككەوتووین، پرسیار ئەوەیە، ئەگەر رێككەوتن كراوە بۆ رێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانیش نەكراوە،تائێستا 40% بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی و 40% بۆ حیزبەكانی تەڤدەم رێككەوتنی لەسەر كراوە،بەڵام 20%ی پۆستەكان ماوە، تەنیا بۆئەوەی كۆبوونەوەكان نەگەنە بنبەست، ئەو خاڵەیان بەجێهێشت و دەستیان بە‌ خاڵی دووەم كرد، كە ئەویش ئیدارەیەكی هاوبەشە".

ئەحمەد سلێمانی،ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی پێشڤەڕۆ، كە لەلایەن حەمید دەروێشەوە سەرۆكایەتی دەكرێ، راشكاوانەگوتی، " PYDداوای كرد، هەندێ خاڵ هەن لەبارەی دەستكاری كانتۆنەكانی رۆژئاوا ئێستا ناكرێ قسەی لەسەر بكەین، بائەوە بمێنێ بۆ قامشلۆ، بەڵام ئەو داوایەمان رەتكردەوە و گوتمان هەرچی هەیە دەبێ لێرە بیبڕینەوە". گوتیشی "PYDناتوانێ بڕیار بدات و بەردەوام لەگەڵ دەرەوە (قەندیل) لەسەر خەتە و لەنێوكۆبوونەوەكاندا خاوەنی بڕیارنین".

ئەمریكامەرجی بۆ PYD هەیە

مستەفا ئەلمەشایخ، جێگری سكرتێری پارتی ئەلوەحدە لەبارەی هەڵوێستی ئەمریكاسەبارەت بەپشتیوانی لەرۆژئاوای كوردستان زانیاری گرنگ دەخاتەڕوو "ئەمریكا داوای كردووە، كە دەبێ لایەنەكانی رۆژئاوا لەنێوان خۆیاندا رێكبكەون وهەماهەنگیتان هەبێ لەگەڵ هەرێمی كوردستان،ئەوكات هەرچی لەدەستمان بێت بۆتانی دەكەین".

پرسی سەربازی بڤەیە

ئەوەی تاوەكو ئێستا باسنەكراوە و هێشتوویانەتەوە بۆ كۆتایی دانوستاندنەكان، پرسی سەربازییە.
 ئیبراهیم برۆ، سكرتێری پارتی یەكێتی كورد لەسووریا داوای كردووە، كە دەبێ "هێزێكی نیشتیمانی" بۆ رۆژئاوای كوردستان دروستبكرێ،گوتیشی "شەڕی كۆبانێ دەریخست، كەPYDناتوانێ بەتەنیا شەڕبكات،بۆیە دەبێ هێزێكی نیشتیمانی دروستبكرێ. بەڵام PYDئامادە نییە هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی هێزەكانی YPG بكات".

21/10/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان