فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

alai chin u rusya


ئیڤگینی ئەڤدۆکوشین، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاسیایی دەڵێت: "پێشکەوتنێکی گەورە هەیە لە واژۆکردنی گرێبەست لەنێوان رووسیا و چین ، بەڵام ئێستا لە 50%ی ئەو گرێبەستانە تەنها لەسەر کاغەزن. هەروەها ئێمە لەگەڵ چین لە ساڵی ٢٠١٤ چەندین مەشقی سەربازیمان کردووە بەیەکەوە و هاوکاری سەربازیمان هەیە ئەوەش بۆ هەردوولا گرنگە".  وڵاتی چین گەورەترین وڵاتی جیهانە لە رووی رێژەی دانیشتووانەوە، رووسیاش گەورەترین وڵاتە لە رووی رووبەری جیوگرافیەوە. ئەم دوو وڵاتە بە گەرموگوڕی کار لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین گرێبەستیان لەبواری وزەدا واژۆ کردووە. بەرپرسانی رووسیا دەڵێن پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و پەکین تەنیا لە بواری ئابووریدا نییە، بەڵکو سەربازی و سیاسیشن.

ئیڤگینی ئەڤدۆکوشین ، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاسیایی دەڵێت: "پێشکەوتنێکی گەورە هەیە لە واژۆکردنی گرێبەست لەنێوان رووسیا و چین ، بەڵام ئێستا لە 50%ی ئەو گرێبەستانە تەنها لەسەر کاغەزن. هەروەها ئێمە لەگەڵ چین لە ساڵی ٢٠١٤ چەندین مەشقی سەربازیمان کردووە بەیەکەوە و هاوکاری سەربازیمان هەیە ئەوەش بۆ هەردوولا گرنگە".

ئەلێکسێی ماسڵۆڤ شارەزا لە پەیوەندییەکانی رووسیا و چین دەڵێ: "چین دەیەوێت هێزی کاری خۆی بێنێتە رووسیا ، دەیەوێت کەلوپەلەکانی لە رێگەی رووسیاوە هەناردەی ئەوروپا بکات و هاوکاری سەربازی سیاسی هەیە لەنێواندا ، چین داوایکردووە رووسیا سیستەمی موشەکی (ئێس ٣٠٠)ی پێبدات و رووسیا هەلیکۆپتەر بۆ چین دروستدەکات".

هەفتانە بە زنجیرە کۆبوونەوەو کۆنفرانس لە مۆسکۆ لەسەر تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی رووسیاو چین بە ئامادەبوونی شارەزایانی ئابوری و سیاسی رووسی و چینی بەڕێوەدەچن.

ئیڤگینی ئەڤدۆکوشین سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاسیایی لە مێزگردێکدا ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی رووسیا و چین هەر بەتەنها لە بواری ئابووریدا نین ، بەڵکو پەیوەندییەکان سەربازی و سیاسیشن.

چین بەرژەوەندی زۆری لە رووسیادا هەیە ،بەتایبەتی لە رووی پەرەپێدانی بواری سەربازی و بواری وزەدا.

لە مێزگردێکدا لە مۆسکۆ (لی تسیان مین) پسپۆڕ لە ئابووری رووسیاو ئەوروپاو ئاسیا، کە لەڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە لە پەکینی پایتەختی چینەوە بەشدار بوو، لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە هەڵوێستی چین بەرامبەر ئەو سزایانەی خراونەتە سەر رووسیا، گوتی کە دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاندووە بەهیچ شێوەیەک ئەوان بەشداری سەپاندنی سزا ناکەن بەسەر رووسیا ، پەیوەندییەکانی رووسیاو چین ئێستا لە رۆژئاواش دەنگی داوەتەوە و چین و رووسیا بەیەوە کاردەکەن و لە زۆربەی پرسەکانی جیهان بۆچوونیان وەکو یەکە.

گەشەکردنی پەیوەندییەکانیانی نێوان مۆسکۆ و پەکین بەتایبەت لە رووی سەربازی جێگەی مەترسییە بۆ ئەمریکاو رۆژئاوا، بەتایبەت بۆسەر بەرژەوەندییەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەو پێیەی رووسیاو چین لە زۆرجار هەڵوێستەکانیان لەسەر پرسەکانی جیهان پێچەوانەی ئەمریکاو ئەوروپاو رۆژئاوان.

19/10/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان