محەمەد ڕاشید ئال مەکتووم
جێگری سەرۆکی ئیماڕات، سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی
ڕه‌نگه نهێنییه‌كم ئاشكرا نه‌كردبێت ئه‌گه‌ر بڵێم: هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی حكوومه‌تی ئێمه له‌ماوه‌ی ساڵانێكی دوورودرێژدا، ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌ك دامه‌زراوه‌ی حكوومی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا نه‌كردووه، به‌ڵكو وه‌ك دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت لێمان ڕوانیون، كه ڕكابه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن و به‌هه‌مان ئهقڵیهتیشهوه كاربكه‌ن.باشترین كرده‌وه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت دووباره بكاته‌وه. به‌هه‌مان پێوه‌ره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كرده‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بپێوێت. بگره له‌وه‌ش دوورتر ڕۆشتوین، به‌وه‌ی پێوانه‌ی خۆشحاڵ بوونی ئه‌و كه‌سانه‌مان كردووه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامهزراوهكانماندا ده‌كه‌ن. ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری حكوومه‌ت دهپۆلێنین به‌گوێره‌ی سیسته‌می ئه‌ستێره‌یی ئوتێله‌كان. كه‌له ئاستی جیهانیدا به‌كارده‌هێنرێت.