ناسر باباخانی
(١) ئه‌ستاندنه‌وه‌ی شه‌قام
له نێو خه‌ڵكی ئێران ئه‌م ڕۆژانه بۆته باو، كه گرانبوونی كه‌لوپه‌ل بۆ وێنه هێلكه _وه‌ك هێمایه‌ك بۆ گرانیی شتومه‌ك_ هۆكاری ڕژانه سه‌ر شه‌قامه! بۆیه ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته، زیاتر له‌سه‌ر هاوكێشه‌ی جیقنه و هێلكه لێكده‌ینه‌وه. دیاره تووشی هه‌ڵه‌ش ده‌بین ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌كه‌مان هه‌ر به هۆكاری ئابوورییه‌وه سنوورداركهین و له كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خافڵ بین.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌زموونی چل ساڵ حوكمڕانیی كۆماری ئیسلامی نیشانی داوه تا ئێستا به‌شی خه‌ڵك هه‌ر جیقنه بووه و به‌شی حكوومه‌ت و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی هێلكه‌ی دووزه‌ردێنه، هێلكه‌یه‌ك كه ڕه‌نگه ئه‌مجاره‌یان سه‌ری نه‌خوا، به‌ڵام لانیكه‌م زۆر هاوكێشه‌ی له نێوخۆدا گۆڕی، كه به باوه‌ڕی من گرینگ‌ترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌قام بوو بۆ خه‌ڵك. خه‌ڵك له هه‌موو دنیادا خاوه‌نی شه‌قامن، شه‌قام گه‌وره‌ترین هێزه به‌رامبه‌ر به چواردیوارییهك كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان خۆیانی تێدا حه‌شار ده‌ده‌ن. كه‌وابوو له‌مه‌و به‌دوا ئیتر ترسه‌كه ڕژاوه و شه‌قام هی خه‌ڵكه و هه‌ر كات مه‌یلیان له‌سه‌ر بێ و ئیراده بكه‌ن ده‌توانن بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌مه ڕێك ئه‌و دیارده‌یه بوو كه چل ساڵه كۆماری ئیسلامی به ته‌واوی توانایه‌وه حه‌ولی بۆ ده‌دا نه‌یه‌ته دی و نه‌بێته ئه‌مری واقیع، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هیچ چه‌شنه سه‌ركوت و زیندان و كوشتنێكیش درێغی نه‌كرد. خه‌ڵك شه‌قامیان ئه‌ستانده‌وه
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
ئێران دنیایه‌كی ئاڵۆز و تێكه‌ڵه، ئه‌م ئاڵۆزییه له شوناسی سیاسی و سیستمه سیاسییه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گات به پرسی داڕشتنی ئازادییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادیی تاكه‌كه‌سی و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان نێر و مێ و دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتی. دیاره ئێران هێزێكی ئایدۆلۆجی مه‌زه‌وی ده‌یجووڵێنێت و دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و تاكیش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له پێوه‌ندیدان.
ئێران له دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩ـه‌وه بونیاده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی ده‌ستكاری ده‌كات، ده‌ستكاری به‌و مانایه‌ی هه‌وڵ ده‌دات وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی مه‌زه‌وی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئاماده بێت و ڕۆڵ ببینێت. وادیاره ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت شتێكی تره، ئێران له ده‌ره‌وه ئاماده‌یه، به‌ڵام له ناوه‌وه ڕووبه‌ڕووی فشار و ناڕه‌زایی و له‌رزینی بونیاده‌كانی بووه‌ته‌وه.
خه‌ڵكانێك هه‌م له تاران وه‌ك ناوه‌ند و هه‌میش له ناوچه‌كانی تری وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن و ناڕه‌زایی به‌هۆی بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزاری و پرسی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌رده‌بڕن. خۆپیشاندانه‌كان وه‌ك كرده و ڕووداو چه‌نده هه‌ڵگری خه‌ونی ئابوورین، دوو ئه‌وه‌نده هه‌ڵگری خه‌ونی سیاسی گه‌وره و خه‌یاڵی سیاسیی گه‌وره‌ن كه ئێران زیاتر له سێ ده‌یه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی داگیر كردووه. وا ده‌بینرێت كه ئێرانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به دنیای ده‌ره‌وه‌ی
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، زۆر له‌وه زیاترن كه میدیاكان ده‌یخه‌نه ڕوو، به‌وپێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ترسێكی رژدیان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئاستی پێشێلكارییه‌كان زۆر زه‌ق ببنه‌وه، ئه‌وا راسته‌وخۆ ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بیانوویه‌ك ده‌ستوه‌ردانی ئاشكرا له ئێران‌دا بكات، ئاخر ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه ده‌ڵێت ئێران ده‌ستی هه‌یه له سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه به پاڵپشتیكردنی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌یان شێواندووه، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت وه‌ك تاكه وڵاتی باڵاده‌ست له ناوچه‌كه‌دا وێنای خۆی بكات.
ئه‌گه‌ر ترس له ئه‌مه‌ریكا و دروستبوونی هاوپه‌یمانێتی نه‌بێت، ئه‌و رژێمه‌ی ئێسته فه‌رمانڕه‌وای ئێران ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێ به خۆپیشاندانی به‌رفراوانی له‌م جۆره نادات، ئه‌وه‌ی ئێسته له شه‌قامی ئێران روو ده‌دات، نه‌ك هه‌ر به دڵی ئێران نییه، به‌ڵكو ئێرانی ته‌واو ته‌نگه‌تاو كردووه و هه‌تره‌شی له ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا و دروستبوونی هاوپه‌یمانێتی چووه، به‌وپێیه‌ی له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری خۆپیشاندانه‌كان و ئاشكرابوونی زیاتری پێشێلكارییه‌كان، ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا له ئارادایه، ئاخر ئه‌مه‌ریكا هه‌ر خۆی له بیانوو ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو قووڵایی ئێران و ئیش له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی سیاسییه‌كانی ئێران بكات، تره‌مپیش كه ده‌یه‌وێت له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی خۆیدا سنوورێك بۆ ئێران دابنێت، هه‌م پاڵپشتی خۆپیشانده‌رانی كرد و هه‌میش گوتی، ئێسته كاتی گۆڕانكارییه له ئێران.
راسته ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره خۆپیشانده‌ران له‌ژێر گوشاردا بچنه‌وه ماڵه‌كانیان، به‌ڵام ئێران نایه‌وێت ئاستی پێشێلكاریییهكان به ئاشكرا بۆ دنیا روون بكرێنه‌وه،
عەبدولڕەحمان مەهابادی
ئەوەی لەدوارۆژانی كۆتایی ساڵی 2017 لەئێران دەستیپێكردووەو بەخێرایی تەواوی ئێرانی گرتۆتەوە بەرهەمی ئەو تۆوەیە ساڵانی پێش‌و چەندراوەو ئێستا بەریگرتووە. بەواتایەكیتر، ئەم راپەڕینە شتێكی خۆڕسك نەبووەو رق‌و كینی خەڵكی تەنگ پێهەڵچنراوی راپەڕیو، هەڵقوڵاوی ئەم ستەمو چەوساندنەوەیەیە كە بەسەر خەڵكدا سەپێندراوە.
رق‌و كین پەنگخواردووی خەڵك دژ بەرژێمی دیكتاتۆری ئایینی دەسەڵاتدار لەئێران، ئێستا بەهۆی نەداریو باری خراپی ئابووری بواری بۆ رەخساوە كە سەر هەڵبداتو ئەگەر هۆكاری یارمەتیدەریش هەبێت بەری خۆی بدات. ئەگەر لەوە بەدەر بوایە راپەڕینەكان بەم خێراییە دەنگو رەنگو خەڵكی راپەڕیوو دروشم‌و داواكارییەكانیان بەشكلێكیتر خۆی نیشاندەدا. بەڵام لەراستیدا روخاندنی ئەم رژێمه داواكاریی هەرە سەرەكی و بنەڕەتی ئەو خەڵكەیە. هەربۆیە ئەم راپەڕینە كە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بەگرانی دەستی پێكرد، هەر لەسەرەتاوەو دەستبەجێ ئاوێتەی دروشمی مەرگ بۆ خامنەئی، مەرگ بۆ روحانی و مەرگ بۆ دیكتاتۆر بوو!
دەكرێت هوكاری دەركەوتنی ئەم رق و ناڕەزایەتییەی خەڵك ئەژمار بكەین كە گرینگ‌ترینیان بریتین لە:
بێ وڵام مانەوەی داواكاریی ئەوانەی داراییەكانیان داوە بە دەزگاكانی تایبەت بە دارایی سەر بە باڵەکانی رژێم و دواتر پارەكەیان پێ نەدراوەتەوه، ئاوڕنەدانەوەی رژێم لە هاوكاریكردنی ئەو خەڵكەی
بەرزان عەلی حەمە
قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئێستای ئێران، گه‌وره‌تره له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ڕۆژگاری سه‌فه‌وی، ئێرانی ئه‌مڕۆ به ئه‌ندازه‌یه‌ك په‌لی هاویشتووه، كه ده‌شێت به یه‌كێتی سۆڤیه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ ناوی ببرێت، ئه‌م شێوازه له په‌لهاویشتن و فراوانخوازی، لاستیكێكه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌كشێ و گه‌ر زیاتر ڕایكێشن ده‌پسێ.
ئێرانی ئێستا، له زۆر ڕووه‌وه له یه‌كێتی سۆڤێت ده‌چێت، یه‌كێتی سۆڤێت به‌هۆی فراوانبوونه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌كه‌ی و فره‌نه‌ته‌وه‌یی و خراپی ڕه‌وشی ئابورییه‌كه‌یه‌وه، هه‌ره‌سی هێنا، ئێستای ئێران كتومت له‌و ڕۆژگاره ده‌چێت و وادیاره هه‌ر وه‌ك ئه‌ویش هه‌ره‌س دێنێت.
ئێوه سه‌یری نه‌خشه‌ی كۆن و نوێ بكه‌ن، ئێرانی ئێستا، دووهێنده گه‌وره‌تره له ئیمپراتۆریای سه‌فه‌وی، ڕۆژگاری سه‌فه‌وی، فارسه‌كان به‌شێك له‌خاكی عێڕاق و كه‌مێك له ئه‌فغانستان و به‌شێكیش له ئازه‌ربایجانیان به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام ئێرانی ئێستا، هه‌موو عێراق و هه‌موو سوریا و هه‌موو لوبنان و هه‌موو یه‌مه‌نی به‌ده‌سته‌وه‌یه! به‌م پێیه‌ش، كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌موو میراتی سه‌فه‌وی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه و به‌ره و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی شكۆ و میراتی ساسانیان ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر یه‌مه‌ن و سوریا یه‌كلایی بكاته‌وه و بۆی بچێته سه‌ر، سه‌ره‌ی ئازه‌ربایجان دێت و به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئێران ده‌قاوده‌ق ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر نه‌خشه‌ی ده‌ورانی ساسانی.
ساسانییه‌كان نزیكه‌ی ٤٢٧ ساڵ حوكمڕانییان كرد، پهلێكیان له‌قه‌فقاز و پهلێكیشیان له ئه‌فه‌ریقا بوو، لوتیان به ئه‌وروپاوه و سنگیشیان به ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه بوو! به‌قه‌ولی به‌شار ئه‌سه‌د فه‌رمانڕه‌وای (البحار الخمسة) بوون، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ئه‌سه‌د، مه‌به‌ست لێی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یه كه له‌سه‌ر پێنج ده‌ریاكه‌ن (ده‌ریای قه‌زوین،
عەبدورەحمان رەسووڵ
لەخۆپیشاندان وناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی ئێران کچان وژنان لاوان دروشمی ئازادی ئازادی یان دەگوتەوەوبەرزدەکردەوە.ئەوەش نیشانەی نەبوونی ئازادی بوو لەدرێژایی ۳۹ساڵەی ئەوسیستەمە ئیسلامیی یەسەرکوتگەروچەوسێنەرە لەکۆمەڵگای ئێران‌دا. کچان لچکەکانیان فڕێدەدا وهاواریان دەکرد بەڵێ بۆ ئازادی نابۆ حیجاب وسەرکوت.لاوان وگەنجان هاواریان دەکرد بەدەنگی بەرزبڕوخێ ڕژێم،بڕوخێ دیکتاتۆری لەبەرئەوەی بەدرێژایی ۳۹ساڵ مەلاکانی ئیسلامیی گەنجان ولاوانیان لەسێدارەداوە،گەشەیان بەبێکاری وهەڵاواردن وسەرکوتداوە.
نان نیان لەدروشمەکانیان بەرزدەوە لەناوخۆپیشاندان وناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی ئێران.ئەوەش نیشانەی هەبوونی گرانی گەشەی هەژاری بوو لەو وڵاتەدا،نیشانەی هەبوونی گەندەڵی ودزینی سامان وپارەی گشتی وڵاتە.
خەڵکی ناڕازی دروشمیان لەدژی حیزب ڵلەی لوبنان دەدا ئەوەش نیشانەی یارمەتی دانی دەوڵەتی ئیسلامیی ئێرانە بە حیزب لڵە سەرەڕای ناوخوی ئێران زیاتر پێویستی بەهاوکاری ویارمەتی هەیە بۆچارەسەری کێشەوقەیرانەکانی هەژاری وبرسێتی.
خەڵکی ووشیاری ناڕازی ئێران لەدژی تەدەخولکردنی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆناوخۆیی دەوڵەتانی سووریاوعێراق ودەوڵەتانی تر دروشمیان بەرزدەکردەوە،داوایی ڕاگرتنیان دەکرد،دەزانن لەکاتێکدا خەڵکی ناوخۆلەناوکێشەوقەیرانەجۆراوجۆرەکاندا دەگوزرێت چۆن دەکرێت پارەوسامانی گشتی وڵاتەکەیان تەخشیان
پەیامی پیروزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی دەستپێکی سالی نوێ زایینی ٢٠١٨
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، به‌بۆنه‌ی جێژنی لەدایکبوونی عیسای مەسیح و نوێبوونەوەی سال و دەستپێکی سالی تازەی٢٠١٨ ی زایینی، پر بەدل پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خەلکی کوردستان و گشت مه‌سیحیانی کورد و سەرجەم پەێرەوانی ئاینی پێروزی مەسیحییەت، لە گشت جیهان دا دەکات. و هێوادارە سالی تازە، سالی ئاشتی، ئاسایش و پێکەوەژیانی بەئاشتی
نەعیم نەجەفی
هاوکات له گه‌ڵ ئاماده کاری بۆ پێکهێنانی کۆماری کوردستان له ده‌یه‌کانی 40ی زایین‌دا؛ ڕێخستنه‌کانی ئه‌و کۆماره هه‌تا ناوچه‌کانی خواروی کوردستان واته کرماشان و ئیلام و خانه‌قین شوێنه‌پێ دیار و به‌رچاوه؛ لەو سەردەمە هەم کەسانێک بوون لە کرماشان کە ئەرکە نەتەوایەتیەکانێان بە رێ دەبرد هەم لە تاقالای رێکخستنی بەرنامەکانی کۆمار لەو ناوچە بوون و هەم ئەوەی کە کۆماری کوردستان بەرنامە و پلانێ هەبووە بۆ گەیشتنی دەسەڵاتی کۆماری کوردستان بۆ کرماشان؛
که‌سانێک وه‌ک ئبراهیم خانی نادری خه‌لکی شاری کرماشان، یه‌دوالله ڕه‌زایی خه‌لکی شاری گیه‌ڵان وه ڕه‌شید باجلان خه‌لکی شاری خانه‌قین به‌رپرسی رێخستنه‌کانی کۆمار له کرماشان بوونه. که‌سایه‌تێک وه‌ک ئبراهیم نادری له ساڵی 1290 شمسی له کرماشان له دایک بوو. دوای تەواو کردنی خوێندن له به‌غدا و ئۆروپا و مامۆستایی له زانکۆ فه‌رانسه و زانکۆی ئه‌فسه‌ری تاران، ئه‌گرێته‌وه کرماشان و له‌وێ ژیانی هاوسهرگێرێ پێکدێنی. هاوکات له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان، ده‌چێته مه‌هاباد و وه‌ک ته‌نیا که‌سایه‌تی سیاسی و چه‌کداری ئه‌و کۆماره دێته ئه‌ژمار و له لایه‌ن قازی محمد، پۆستی سه‌رۆکایه‌تی گشتی فه‌رهه‌نگی کوردستانی پێ ده‌درێت و له ڕاوێژکارانی نزیک لە قازی محمد بووه؛ میرزا ئبراهیم خانی نادری وتارگه‌لێکی زۆری له سه‌ر پرسی کورد و کهسایهتگهلی کورد له مێژوو دا به دو زمانی کوردی و فارسی بلاو کردوه؛ له ساز کردنی
سەدیق بابایی
هۆرامان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی دێرین و هه‌ره‌کۆنی ژیاری مرۆڤی سه‌ره‌تایی به پێ هه‌ندێ هێما و به جێ ماوی سه‌رده‌مانی پێش مێژوو (وه‌ک ئاسه‌واری چاخی به‌ردینه ) له ئه‌شکه‌وته‌کانی شاهۆ و هه‌جیج و ده‌وروبه‌ر ده‌بێ لانی که‌م یه‌ک له‌و سه‌رچاوه هه‌ره پڕبایخ ودهوڵهمهندانهبێت که ئه‌گه‌ر بێت‌و توێژینه‌وه‌ی دێرینه ناسی به هه‌موو لق وپۆپه‌کانیه‌وه له سه‌ر بکرێ زۆر بابه‌تی نوێ و که‌متر زانراو به گه‌نجینه‌ی کۆمه‌ڵناسی زیاد ده‌کا.
سه‌ره‌رای ئاڵوگۆڕ و ده‌س به‌ده‌س بوون و کارتێکه‌ری که‌م و زۆری گرووپ و تاقمی له لاوه هاتووی هێرشکار یان کۆچه‌ر به درێژایی هه‌زاران سال هێشتار هه‌ندێ داب ، نه‌ریت و که‌له‌پوورو ئاسه‌واری سینگ به سینگ ( وێژه و مێژووی زاره‌کی) ، ناوی شوێن لێره‌وله‌وێ هه‌یه که ئه‌گه‌ر زیاتر له بنج و بناوانیان بکۆڵدرێته‌وه یارمه‌تیده‌ری باش ده‌بن بۆ چراخانی که‌لێن و قوژبنی ئه‌شکه‌وته تاریکه‌کانی ژیانی ویه‌رده‌مان . ده‌توانین به دڵنیای ئاماژه به هێما(خواله) و سهمبۆڵی ئه‌وتۆ بکه‌ین وه‌ک به‌ڵگه‌ی ئه‌م وته له به‌رانبه‌رمان خۆیان قیت ڕاگرتوه.
بۆ وێنه ، (مـێردۆک) جێگرتوو له شاخی شاهۆ لای سه‌رووی شاری پاوه که به‌داخه‌وه قاچاخچی پووڵپه‌رستی خۆماڵی پاش هه‌زاران ساڵ فه‌وتاندیان! (سه‌ریاس یا سۆریاس) ناوی گوندێک له 15 تا 20 کیلومێتری پاوه ، (شمشی) به‌رزایێک له نێوان نۆدشه و گۆندی دزاوه‌ر . ( ئاوێسه‌ر) له نێوان نه‌وسود و شۆشمێ. کانیاوی پڕخرۆش و پیرۆزی(بڵ) له خوارووی ئاوایی هه‌جیج که به داخه‌وه گۆڕ به گۆڕ کرا . (شێخۆ یا شێخ ئالی ) ناوه‌ی گه‌ڕه‌کێکی هه‌ره‌کۆنی شاری پاوه‌و ئاهه‌نگێکی هۆرامی . ( کاشتۆ یا کاشته‌ر ـ ئاکاشی یا ئه‌کاشه ) له بێڵه‌وار[مه‌سکه‌نی بڵ] سه‌ر ڕێگای پاڵنگان کامیاران وه‌ک نێوی گۆند و که‌سایه‌تیه‌کی ئایینی مێژوویی که به پێغه‌مه‌ر نێوبانگی ده‌رکردوه . (که‌ڕیسان ـ که‌ڕسانی) به‌رزایی و کانیاوێک له شاخی شاهۆ پشتی ده‌روه‌ن . (شێڵمـاو)ئاو هه‌ڵدێرێک له شاخی ئاته ژگا ئاورگه‌ی سه‌رده‌می زه‌رده‌شتی باوه‌ڕان ڕووکار‌ی پاوه . (مۆڵ و ئه‌شنان) ، نێوان شاخه‌کانی سێ مله و زاوڵی به‌رانبه‌ر پاوه. (وێمیر یا ئێمیریا) بناری شاهۆ و سه‌یرانگای خه‌ڵکی پاوه. (ناوس یا بابه تاوس) له خوارووی شاری ته‌وێڵه [باشوور] . ( مه‌کاڵ ـ کۆی مه‌کاڵ) سه‌یرانگایێک
عەبدولرەحمان دەروێش
سەدەها دەزگای فەرمی ونیمچە فەرمی جۆراوجۆری عيراقی جەنگێکی دەروونی بەرفراوانیان دژی كوردستان بەرپاکردوە، بەئاشكرا مەبەستیان هاندانی خەڵكی كوردستانە بۆ ئەوەی دژی دەسەڵاتی سیاسی خۆیان شۆرش بكەن وبگەرێنەوە بۆ باوەشی دەسەڵاتی عیراقی، وخاكی كوردستان پەرتبكەن وپرسە نیشتیمانیە سەرەكیەكانیان پشتگوێ بخەن وخۆیان گیرۆدەی گرفتی ململانی ناوخۆیی ببنەوە، بەبێ شاردنەوە ئەم هەنگاوانە لەلایەن سەرجەم دەزگا سیاسی وئەمنی وئابووری وكۆمەڵایەتی ومیدیاییەكانیان ئەنجامدەدرێت، جەنگی دەروونی ئەوانیش دژی كوردستان تەنها بەزمانی عەرەب وفارسی وتوركی ئەنجامنادرێت بەڵكو بەزمانی كوردی ولەرێگای كەسایەتی سیاسی وئەمنی ومیدیایی وئەكادیمی كوردیش ئەم كارە ئەنجام دەدرێت. هاوشان ئەم جەنگە دەروونیە كوردستان رووبەرووی جەنگی میدیایی لەئاستی نێودەوڵەتییش دەبێتەوە ، ئەو جەنگە كە هەندێ لایەنی كوردی تیایدا بەشدارن كار دەكات بۆ تێكدانی وێنەی كوردستان لەناو رای گشتی نێودەوڵەتیدا.
لە كوردستان دەزگایەكی فەرمی بۆ میدیایی نیشتیمانی نیە، وەكو وزارەتێكی تایبەت، یان وەكو دامەزراوەیەكی حكومەتی تایبەت، بۆ ئەوەی لەكاتی جەنگدا ئەركی نیشتیمانی خۆی بگێرێت لەبەرگریكردن لە وڵات‌دا، وە ببێتە وتەبێژی میدیایی فەرمی وە وەكو دەسەڵاتێك لەدەسەڵاتەكانی گەل دەركەوێت بە بەرگریكردن دژی جەنگی دەروونی، كە لەلایەن دوژمن رادەگەیەنرێت، ئەمەش وەهای كردوە كوردستانییەكان زیاتر لە كەسانی دیكە بەرەوڕووی نەگرسی جەنگی دەروونی ببنەوە بەبێ ئەوەی لایەنێك هەبێت لایەنی كەم كاریگەری نەرێنی ئەم جەنگی لەسەریان كەم بكاتەوە، جگە لەوەش هیچ (جەنگێكی بەرگری دەروونی) بۆ وڵامدانەوەی جەنگی دەروونی بەدی ناكرێت. ئەمەش نەهامەتی لەسەر ئەم گەلەی ئیكجار زۆر كردوە، وزۆریش كاریگەری خراپی كردوە لەسەر سەرجەم بوارەكانی ژیان سیاسی وئابووری وكۆمەڵایەتی وتەنانەت كەلتوریش، هاوكات لەوەش زۆرێك هەن
کارزان گلی
ئیدی له توركیا هیچ پارتێكی سیاسی و هیچ ده‌زگایه‌ك ناتوانێت ئینكاری بوونی كورد بكات، ئه‌و رۆژانه به‌سه‌ر چوو و نایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا گفتوگۆ له‌باره‌ی وشه‌ی بوون و نه‌بوونی (كوردستان) ده‌كرێت.
ئاشكرایه دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا، په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی توركیا گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و وشه‌ی (كوردستان) له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا قه‌ده‌غه كرا. بۆیه كاتێك عوسمان بایده‌میر له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا ناوی كوردستانی هێنا سزایان دا.
ئه‌م وڵاته تاوه‌كو ئێستا عه‌قڵیه‌ت و زیهنییه‌تی به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان نه‌گۆڕاوه، هه‌میشه به چاوی سووك و ریسوایی له كورد ده‌ڕوانن، مێژوویش شایه‌ده چه‌نده هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كورد و كوردستانیان داوه، كه ئه‌مه‌یش هه‌میشه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره بوه بۆ توركیا.
پێشتر له توركیا به كورد دهوتوا توركی شاخی، ته‌نانه‌ت چیرۆكێك هه‌بوو له‌و روه‌وه كه زۆرجار له میدیاكانی توركیا بڵاوده‌كرایه‌وه. ئه‌وان ده‌یانگوت كورد له بنه‌ڕه‌تدا توركی شاخاوییه، كاتێك سه‌رما و سۆڵ ده‌هات و به‌فرێكی زۆر به‌سه‌ر چیاكاندا ده‌باری، ئیدی كوردیش له شێوه‌ی (گورگ) هاواریان ده‌كرد، بۆیه ناویان لێ‌نرا (كورد). له زمانی توركیدا (kurt) به واتای گورگ دێت، بۆیه له‌و چیرۆكه‌دا ده‌ڵێت ناوی كورد له گورگه‌وه
هاۆنیشتمانە بەرێزەکان،
خەلکی بە شەرف و مافخوازی کوردستان،
رۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ٧٢ سال بەسەر هەلکردن و شەکاوەراگرتنی ئالای کوردستان وەک رەمزی سەرکەۆتن و دەستخستنی سەروەری سیاسی نەتەوەییمان، لە شکلی کۆماری کوردستاندا، تێپەر دەبێ. لە ماوەیەی ئەم ٧٢سالەدا و بگرە دوابەدوای نەمانی کۆماری کوردستان ( کە لە حەۆزەی تەعاموولاتی سیاسی و دیپلۆماتیکدا، وەک حکومەتێکی دفاکتۆ و سەروەریسازی قۆناغی رزگاری نەتەوەیاتیمان ئەرک و رۆلی دەسەلاتداریەتی سیاسی/نەتەوەیی دەگێرا )، مێژوویی ژیان و مەکۆی حەوانەوە و بەردەوامی و بەرقەراری کۆمار، هاۆرێ دەگەل رەمز و هێماکانی وەک ( سرود و ئالا)، تووشی ژیانی خەباتی ژێرزەوینی و نەهێنیکاری دەبن،و عەمەلەن لە دونیای واقیع را بەرەۆ عالەمی زەین و رەۆتی خەباتی نەهێنکاری دەرباز دەبن. بەواتەیەکی دیکە
سەعد قازی
تیۆر و تێگە توانای وەیان هەیە مرۆڤ بناسێنن. واتە مرۆڤ زۆر جار لە ڕوانگەی تیۆر و تێگەوە پێناسە دەکرێت. پێشەوا مرۆیەکە کە بە ڕەفتاری خۆی کۆمەڵێک تێگەی مانا کردۆتەوە. بۆ نموونە ڕاستگۆیی، وەفاداری، ئازایەتی و هتد. بەڵام، کەمتر هەوڵ دراوە لە ڕوانگەی تیۆر و تێگەوە پێشەوا بناسێنرێت. ئەوەی لە بەر دەستتان دایە بەشێکە لە زنجیرە وتارێک کە هەوڵ دەدا لە ڕووی تێگە و تیۆری جوداوازی وەک پراگماتیسم، لە چەندین بەشدا، باس لە کەسایەتی پێشەوا بکات.
تێگەی پراگماتیسم یەکەم جار لە لایەن "چارلز سیندیرس پیرس”، مەنتیق زانی ئەمریکی، لە ساڵی ١٨٧٨ دا بەکار هێنراوە. پراگماتیسم قوتابخانەیەکە کە گرینگی بە کردەوە دەدا و ڕەوشتێکە لە فەلسەفەدا کە بە پێی کردار سەیری بابەتەکان دەکا. لای پراگماتیستەکان بە سوودبوون و بە ئاکام گەیاندن دوو پێوەرن کە حەقیقەتی بابەتێک دەسەلمێنن.
ئەگەر عەمەل گەرایی وەک پێناسەی پراگماتیسم وەربگرین، هەنگاوی کرداری پێشەوا نیشان دەدا کە پێشەوا ئینسانێکی پراگماتیست بووە. پێشەوا بە کرداری خۆی نیشانی داوە کە حیکمەتی کار نەک لە ئاخاڤتن بەڵکوو لە جێبەجێ کردن دایە. تا ڕادەیەک کە هیچ خەتەرێک ئەویان لە ئەنجام وکردەوە نەپرینگاندۆتەوە.عەمەل گەرایی پێشەوا لەو
”شینگێڕانی حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان بۆ قودس ڕێکلامی ھەڵبژاردنە“
مەلا مەسعوود:
(باس) نیشتمان و نیشتمانپەروەری لەناو کتێبەکانی مێژوو و کولتووری ئیسلامی و تەفسیر و سیرەدا چۆن باس کراوە؟
مەلا مەسعوود: بەپێی ئایەت و فەرموودەکان، خوای گەورە ئێمەی بە کورد خەڵق کردووە، کوردستان موڵکی ئێمەیە، جنووبیش موڵکی عەرەبە. پێغەمبەر (د.خ) کە لە مەککە دەرکرا، عەرەب دەری کرد، کە دەریانکرد لە بەینیمەککە و مەدینە ڕووی لە مەککە کرد و فەرمووی (ئەی مەککە تۆ خۆشەویسترین خاکی لای خودا، بە بەرەکەتترین خاکی لای خودا، ئەگەر میللەتەکەم منیان دەرنەکردبوایە، من تۆم بەجێ نەدەھێشت). ئەوە بەڵگەیە لەسەر خۆشەویستیی نیشتمان. خۆشەویستیی نیشتمان لە ئیماندایە. پێغەمبەرمان (د.خ) لە فەرموودەیەکی تردا فەرموویەتی (ھەر کەسێک لەسەر ماڵی، دینی، کەڕامەتی، خاک و نیشتمان بکوژرێ شەھیدە). وەک ئەوەی بینیمان کە عەرەبی عێراقی و داعش دێن بۆ سەر کوردستان و کە تەعدا بوو لە کورد و کوردستان.
کوردستان بە بەرەکەترین زەوییە لای خودا، بەڵگەش ئەوەیە، کاتێک حەزرەتی
نووری بێخاڵی
دواجار (عه‌بادی) له میانی وتاره‌كه‌ی به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی، به ته‌واوی ده‌مامكی سه‌ر رووخساری شۆڤێنیی خۆی لایدا، بێ په‌رده و په‌روا، بێشه‌رم و ڕوو قاییمانه، قسه‌ی دڵی خۆی به‌رامبه‌ر به كورد كرد و گوتی: "شكستی ڕیفراندۆم و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، یه‌ك شتن".
ساده‌ترین مانای ئه‌م گوتاری به‌راوردكردنه بێ ویژدان و دووڕوویییه ئه‌وه‌یه، عه‌بادی له میانیدا ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ، تراجیدیای دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم كه له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵای لبنانی سه‌ربه پاسداران و به چاوساغی و ده‌ستكێشی گرووپێكی خیانه‌تكار و به پیلانگێڕی به‌ریتانیا به‌سه‌ر كه‌ركووك و خورماتوومان هێنا، هێشتا هه‌مووی نییه، به‌ڵكو قۆناغی دوای ته‌واوبوونی داعش، سه‌ره‌تای ستراتیج و پیلانێكی تره بۆ وه‌خۆكه‌وتن له كورد. ئاخر غروور و لووتبه‌رزییه‌كه‌ی، بڕیاره دوژمنكاره‌كانی به‌رانبه‌ر به كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه.
عه‌بادی دڵی به‌م هاوتا و یه‌كسانكردنه بێویژدانه‌ی دووانه‌ی (شكستی ڕیفراندۆم و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش) تێر ئاوی نه‌خوارده‌وه و وێش ناچێ هێشتا بڕی تینوێتی به دوژمنایه‌تی كورد بشكێ، بۆیه له به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشیشدا، نه‌یتوانی ئه‌م ڕق و كینه‌یه به‌رانبه‌ر كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بشارێته‌وه. ئه‌وه‌تا له به‌یاننامه‌كه‌یدا كه‌م و زۆر، دوور و نزیك، ناوی قاره‌مانێتی و ڕۆڵی پێشمه‌رگه و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستانی نه‌برد. ناو نه‌هێنانی پێشمه‌رگه و دیزهبهدهرخۆنهكردنی ئه‌و داستان و ئازایه‌تییانه‌ی له شه‌ڕی تیرۆردا نواندی، ڕێزنه‌گرتن له خوێنی هه‌زار و 712 شه‌هیدی پێشمه‌رگه