نەعیم نەجەفی
هاوکات له گه‌ڵ ئاماده کاری بۆ پێکهێنانی کۆماری کوردستان له ده‌یه‌کانی 40ی زایین‌دا؛ ڕێخستنه‌کانی ئه‌و کۆماره هه‌تا ناوچه‌کانی خواروی کوردستان واته کرماشان و ئیلام و خانه‌قین شوێنه‌پێ دیار و به‌رچاوه؛ لەو سەردەمە هەم کەسانێک بوون لە کرماشان کە ئەرکە نەتەوایەتیەکانێان بە رێ دەبرد هەم لە تاقالای رێکخستنی بەرنامەکانی کۆمار لەو ناوچە بوون و هەم ئەوەی کە کۆماری کوردستان بەرنامە و پلانێ هەبووە بۆ گەیشتنی دەسەڵاتی کۆماری کوردستان بۆ کرماشان؛
که‌سانێک وه‌ک ئبراهیم خانی نادری خه‌لکی شاری کرماشان، یه‌دوالله ڕه‌زایی خه‌لکی شاری گیه‌ڵان وه ڕه‌شید باجلان خه‌لکی شاری خانه‌قین به‌رپرسی رێخستنه‌کانی کۆمار له کرماشان بوونه. که‌سایه‌تێک وه‌ک ئبراهیم نادری له ساڵی 1290 شمسی له کرماشان له دایک بوو. دوای تەواو کردنی خوێندن له به‌غدا و ئۆروپا و مامۆستایی له زانکۆ فه‌رانسه و زانکۆی ئه‌فسه‌ری تاران، ئه‌گرێته‌وه کرماشان و له‌وێ ژیانی هاوسهرگێرێ پێکدێنی. هاوکات له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان، ده‌چێته مه‌هاباد و وه‌ک ته‌نیا که‌سایه‌تی سیاسی و چه‌کداری ئه‌و کۆماره دێته ئه‌ژمار و له لایه‌ن قازی محمد، پۆستی سه‌رۆکایه‌تی گشتی فه‌رهه‌نگی کوردستانی پێ ده‌درێت و له ڕاوێژکارانی نزیک لە قازی محمد بووه؛ میرزا ئبراهیم خانی نادری وتارگه‌لێکی زۆری له سه‌ر پرسی کورد و کهسایهتگهلی کورد له مێژوو دا به دو زمانی کوردی و فارسی بلاو کردوه؛ له ساز کردنی ڕێکخراوی لاوانی پێشروی کوردستان و به رێبردنی گۆڤارگه‌لی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌کیی هه‌بووه.
که‌سایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی دیکه‌ی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له کرماشان یه‌دولله خانی ره‌زایی بووه کە لە دایک بووی شاری گیه‌ڵانی سه‌ر به پارێزگای کرماشانە؛ یه‌دوالله ره‌زایی به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کانی ک.ژ له ناوچه‌کانی که‌ڵهور بووه. هاوکاتیش له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی گلاویژی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان به نادرنی شێعر و نووسینی وتار و لێکۆلینه‌وه به شێوه‌زاری که‌ڵهوری هاوکاری ئه‌و گۆڤاره‌ی کردووه. کەسایەتی دیکەی کۆماری کوردستان لە ناوچەکانی خواروی کوردستان، رەشید باجلان خەلکی شاری خانەقین بووە، ئەم کەسایەتە بەرپرسی پێوەندیەکانی کۆماری کوردستان و کرماشان بووە. له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان چه‌ند که‌سایه‌تێکی دیکه‌ش به دی ئه‌کرێن که له ناوچه‌کانی کرماشان ئامانجه نهتهوایهتیهکانێان به ڕێ بردوه.
بایخی کرماشان بۆ کۆماری کوردستان
بە پێ هەندێک بەلگە؛ لە نێوان کرماشان و کۆماری کوردستان ئاشنایی و پێوەندیەک هەبووە و نیشانگەلێک لە بایخی زۆری کرماشان بۆ کوماری کوردستان دیار و بەرچاوە ئەمە بۆمان دەرئەخات کۆماری کوردستان ئاگای لە گرنگی ئابووری کرماشان بۆ گەلی کورد هەبووە؛ لە بەشێک لەو سرودە حیماسیانە کە لەو سەردەمە وتراون، تێاندا بە گرنگی کرماشان ئاماژە کراوە کە لە ژێردا بەشێک لە شێعری سرودێکی حیماسی سەردەمی کۆماری کوردستاندا هاتووە:
نەفتم ئەوێ ژیانە لە سرت و کرماشانە .
بەرنامە و پلانی کۆماری کوردستان بۆ کرماشان
کۆماری کوردستان بەرنامە و پلانێ هەبووە کە دەسەڵاتی کۆماری کوردستان بگاتە ناوچەکانی خوارتری ئەو کۆمارە وەک سنە و بە تایبەت کرماشان کە پێ وتەکانی قازی محمد لە وتوێژکی کە لە گەڵ فرانس پرس هەواڵ نێری فەرانسە لە ساڵی ١٩٤٦.ز ئەنجام داوە؛ بەم شێوە باس لەم شتێە ئەکات « ئەگەر فەرمان دەربکەم، لە ماوەی ٣ تا ٤ رۆژدا بە ٤٠٠٠ هەزار پێشمەرگە ئەچینە ناو کرماشان، یەعنی گرنگترین شاری کوردستان و ناوەندی تەئسیساتی نەوت؛ بەڵام من ئەمەوێ بەرەنگاری خوێنڕەیشتن بم، هەول ئەیدەم ئەم شتێە بە دیالوگ چارە سەر بێت، چون کورد هیچ کات بۆ شەڕ و خوێنرێشتن پێشەنگ نییە» بەڵام کورت بوونی تەمەنی کۆماری کوردستان و دەستتێوەردانی دەرەکی، هۆکارگەلێک بوون کە دەسەڵاتی کۆماری کوردستان نەتوانێت بگاتە کرماشان. سەبارەت بەم بابەتە ویلیا‌م ئیگلتون جونیز لە پڕتۆکی کۆماری ١٩٤٦ کوردستان دەلێ: « قازی محمد بەرنامەی هەبووە بۆ گەیشتن بە ناوچەکانی خواروی کوردستان، کە بڕیار بووە لە ١٣ ژوئەنی ١٩٤٦ ئەم بەرنامە جیبەجی بکات، لەو ماوە قازی محمد ئەم ئەرکە دەسپرێدە مەناف کەریمی کە دەستوری هێرش کردن بەرەو ناوچەکانی خوارتری دەسەڵاتی کۆماری کوردستان بدات، بەڵام بە هۆی بەرنگار بوونەوەی شەورەوی، ئەم هێرشە ئەنجام نادرێت ».
بە گشتی بۆمان دەرئەکوێت کە هەم لە بەرنامەکانی کۆماری کوردستان بەرنامە و پلان بۆ گەیشتنی دەسەڵاتی ئەو کۆمارە بۆ کرماشان دیار و بەرچاوە، هەم ئەوەی کە کەسایەت و چالاکی نەتەوایەتی پێوەندیدار بە کۆماری کوردستان لە کرماشان بوونێان هەبووە، بەڵام لەو ماوە نە کۆمار گەیشتە ئەم ناوچە و نە کەسایەت و چالاکە نەتەوایەتیەکان توانیان جموجۆلێکی جەماوەری لەم ناوچە رێکبخەن، ئەوەی کە هێز و دەسەڵاتداری کۆماری کوردستان نەیتوانی بگاتە ناوچە خواروەکان و هاوکات ساز نەبوونی رێخستنێکی جەماوەری نەتەوایەتی لەم ناوچە بە پێ ئەم هۆکارانە بوو کە پێشتریش ئاماژەێان پێکرا: کەم بوونی تەمەنی ئەو کۆمارە و وابەستگی لۆجستیکی و سیاسی بە زڵهێزەکان و هاوکات دەستێوەردانی دەرەکی و هەول تاقالای زۆری دەسەڵاتی ئێرانی سەردەم بوو.
26/12/2017