سەدیق بابایی
هۆرامان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی دێرین و هه‌ره‌کۆنی ژیاری مرۆڤی سه‌ره‌تایی به پێ هه‌ندێ هێما و به جێ ماوی سه‌رده‌مانی پێش مێژوو (وه‌ک ئاسه‌واری چاخی به‌ردینه ) له ئه‌شکه‌وته‌کانی شاهۆ و هه‌جیج و ده‌وروبه‌ر ده‌بێ لانی که‌م یه‌ک له‌و سه‌رچاوه هه‌ره پڕبایخ وده‌وڵه‌مه‌ندانه‌بێت که ئه‌گه‌ر بێت‌و توێژینه‌وه‌ی دێرینه ناسی به هه‌موو لق وپۆپه‌کانیه‌وه له سه‌ر بکرێ زۆر بابه‌تی نوێ و که‌متر زانراو به گه‌نجینه‌ی کۆمه‌ڵناسی زیاد ده‌کا.
سه‌ره‌رای ئاڵوگۆڕ و ده‌س به‌ده‌س بوون و کارتێکه‌ری که‌م و زۆری گرووپ و تاقمی له لاوه هاتووی هێرشکار یان کۆچه‌ر به درێژایی هه‌زاران سال هێشتار هه‌ندێ داب ، نه‌ریت و که‌له‌پوورو ئاسه‌واری سینگ به سینگ ( وێژه و مێژووی زاره‌کی) ، ناوی شوێن لێره‌وله‌وێ هه‌یه که ئه‌گه‌ر زیاتر له بنج و بناوانیان بکۆڵدرێته‌وه یارمه‌تیده‌ری باش ده‌بن بۆ چراخانی که‌لێن و قوژبنی ئه‌شکه‌وته تاریکه‌کانی ژیانی ویه‌رده‌مان . ده‌توانین به دڵنیای ئاماژه به هێما(خواله) و سه‌مبۆڵی ئه‌وتۆ بکه‌ین وه‌ک به‌ڵگه‌ی ئه‌م وته له به‌رانبه‌رمان خۆیان قیت ڕاگرتوه.
بۆ وێنه ، (مـێردۆک) جێگرتوو له شاخی شاهۆ لای سه‌رووی شاری پاوه که به‌داخه‌وه قاچاخچی پووڵپه‌رستی خۆماڵی پاش هه‌زاران ساڵ فه‌وتاندیان! (سه‌ریاس یا سۆریاس) ناوی گوندێک له 15 تا 20 کیلومێتری پاوه ، (شمشی) به‌رزایێک له نێوان نۆدشه و گۆندی دزاوه‌ر . ( ئاوێسه‌ر) له نێوان نه‌وسود و شۆشمێ. کانیاوی پڕخرۆش و پیرۆزی(بڵ) له خوارووی ئاوایی هه‌جیج که به داخه‌وه گۆڕ به گۆڕ کرا . (شێخۆ یا شێخ ئالی ) ناوه‌ی گه‌ڕه‌کێکی هه‌ره‌کۆنی شاری پاوه‌و ئاهه‌نگێکی هۆرامی . ( کاشتۆ یا کاشته‌ر ـ ئاکاشی یا ئه‌کاشه ) له بێڵه‌وار[مه‌سکه‌نی بڵ] سه‌ر ڕێگای پاڵنگان کامیاران وه‌ک نێوی گۆند و که‌سایه‌تیه‌کی ئایینی مێژوویی که به پێغه‌مه‌ر نێوبانگی ده‌رکردوه . (که‌ڕیسان ـ که‌ڕسانی) به‌رزایی و کانیاوێک له شاخی شاهۆ پشتی ده‌روه‌ن . (شێڵمـاو)ئاو هه‌ڵدێرێک له شاخی ئاته ژگا ئاورگه‌ی سه‌رده‌می زه‌رده‌شتی باوه‌ڕان ڕووکار‌ی پاوه . (مۆڵ و ئه‌شنان) ، نێوان شاخه‌کانی سێ مله و زاوڵی به‌رانبه‌ر پاوه. (وێمیر یا ئێمیریا) بناری شاهۆ و سه‌یرانگای خه‌ڵکی پاوه. (ناوس یا بابه تاوس) له خوارووی شاری ته‌وێڵه [باشوور] . ( مه‌کاڵ ـ کۆی مه‌کاڵ) سه‌یرانگایێک له پاوه . ئه‌مانه وه‌ک مشتێک له خه‌روار له ئاسه‌واره به جێ ماوه مێژوویه‌کاندا پیشانده‌ر و هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی هێمای وه‌ک ڕووناکی ، به‌ره‌که‌ت، هێز و توانا به‌خشین ، شایی، نه‌خۆشی و ده‌یان ڕه‌مزو ڕازی ژیانی سه‌رده‌مانی جیاواز گرینگی و به‌ناخداچوونی پێویستی توێژه‌رانی پسپۆڕ ته‌ڵه‌ب ده‌کا.
پسپۆڕێکی ئاڵمانی به نێوی Ludwin Lawi له‌و بڕوایه‌دایه که جێگرتوو بوونی ئه‌م خواله ناسراوانه له سه‌ر لووتکه و به‌رزاییه‌کان جۆره ڕه‌مزێک بۆ خۆڕاگری و متمانه به‌خشین به وره‌ی خه‌ڵک و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ترس و خۆف به‌رانبه‌ر سرۆشتی دڵڕه‌ق و فه‌وتێنه‌ر و هه‌رچه‌شنه دوژمنێک بوه.
زۆر جار له نووسین یا ئاخاوتنی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به ئه‌م ڕه‌سته‌یه‌کراوه که کتێوی ئه‌وێستای زه‌رده‌شت هۆرامی یا هه‌ر نه‌بێ نزیکایه‌تی زۆری به ئاخاوتنی هۆرامی(گۆرانی) تێدا به دی
ده‌کرێت. ئه‌م ده‌ربڕینه بۆ تاکی هۆرامی یان که‌سانی شاره‌زا به ڕێنووس و ئه‌م به‌شه له زمانی کوردی زیاتر سه‌لماو و ڕوو له ڕاستی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت .
ئه‌وه که ئه‌وێستا به چه‌ند به‌ش دابه‌ش کراوه ، ئه‌وه که پسپۆڕی ئه‌وێستا ناسی ئێرانی و بیانی مه‌یلی ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیانه له گه‌ل هه‌موو زمان و زاراوه کۆنه‌کانی ناوچه‌که بۆ زیاتر گه‌یشتن به نێوه‌رۆکی ئه‌م کتێوه ئایینیه نه‌خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ خۆی که‌مو کوڕی ناته‌واوی و ناڕاست بوونی زۆری ده‌قی وه‌رگێڕدراو له گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئه‌سڵی ئاوێستا به‌جێ هێشتوه .
به داخه‌وه پسپۆڕ و شاره‌زای کورد نه ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی هه‌بوه و نه ئاوڕدانه‌وه‌ی پێویستی خستوه‌ته گه‌ڕ تا ڕاسته‌وڕاست بتوانێ گۆشه‌یه‌ک له‌م که‌لێنه پڕبکاته‌وه .
هه‌ڵبه‌ت له جێدایه که ڕه‌نجی دڵسۆز ڕه‌حمه‌تی مامۆستا عماد ئه‌دین ده‌وڵه‌تشایی خه‌ڵکی کرماشان بۆ هه‌نگاوه ده‌گمه‌نه‌که‌ی واته پێداچوونه‌وه و راست کردنه‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاو له هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی خه‌باتکارانی پێشووتری ئه‌م بواره به هۆی شاره‌زایی زۆربه‌ی زمان و زاراوه‌ناوچه‌ییه‌کانی کوردستان هه‌روه‌ها زمانی پاڵه‌وی له بیر نه‌کرێ هه‌وڵێک که توانیویه‌تی بۆ ئێمه‌ی کورد و خوازیارانی گه‌یشتن به ڕاستی نێوه‌رۆک و زمانی ئه‌وێستا ڕووناکیده‌ر بێت.
ئه‌وێستا و سیا چه‌مانه :
فارس و فارسی زمانه‌کان به شێک له ئه‌وێستا "وه‌ندیداد = وێ ـ ده ی‌و ـ داد = وێ ـ ده‌ئێوـ داد" به (( یاسای دژی دێ‌و ، بێ عه‌داڵه‌تی و ناپاکی )) شرۆڤه کردوه و له‌و بڕوایه‌دان ئه‌وه وه‌رگێڕی باوه‌ڕی مۆغه مادی [کورده‌کان] له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ساسانی دابوه .
ئه‌گه‌ر بۆمان هه‌بێت وه‌ک هۆرامی زمانێک سه‌یری ئه‌م ده‌قه بکه‌ین ده‌توانین پێدابگرین وه‌رگێڕه‌کان شاره‌زایی خوێندنه‌وه و فام کردنی زمانی هۆرامی (گۆران) یان نه‌بوه. ئه‌سڵی نووسراوه‌که واته " وه‌ندێ داد" یانی داوای عه‌داڵه‌ت بکه‌ن به جیاوازیه‌کی زۆرکه‌مه‌وه بڕێک تێک دراوه.[ی] کۆتایی وشه‌ی وه‌ندی که به‌فارسی "یای نسبت" ی پێده‌ڵێن له هۆرامیدا هه‌رهه‌مان ئه‌رکی پێسپێردراوه به‌لام گۆ کردن و مانا به‌خشینی به وشه‌که به ته‌واوی له گه‌ڵ فارسی جیاوازی هه‌یه به چه‌شنێک نێوه‌رۆکی وشه و مه‌به‌سته‌که‌ده‌گۆڕێت.
وه‌ندێ له هۆرامی دا واتای فه‌رمانه بۆ خوێندن،داواکردن. لێره‌دا ده‌بێ مه‌به‌ستی فه‌رمانه‌که ئه‌وه بووبێت که داوای عه‌داڵه‌ت و پاکی وه‌ک یاسای دژی دێوان بکه‌ن ئه‌وه ناوه‌رۆکه‌که‌ی له گه‌ڵ فه‌رمانی دواتری ئاینی مه‌سێح و ته‌نانه‌ت فه‌رمانی خودا له ئایینی ئێسلام و ... وه‌ک هه‌ڤی پێوه دیاره.
له ئێنجیل دا هاتوه : " به چ شێوازێک ده‌توانن سه‌ره‌تا خوازیاری عه‌داڵه‌تی خودابن".
٢٤/١٢/٢٠١٧