فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرزان عەلی حەمە

قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئێستای ئێران، گه‌وره‌تره‌ له‌ قه‌ڵه‌مڕه‌وی ڕۆژگاری سه‌فه‌وی، ئێرانی ئه‌‌مڕۆ به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك په‌لی هاویشتووه‌، كه‌ ده‌شێت به‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ ناوی ببرێت، ئه‌م شێوازه‌ له‌ په‌لهاویشتن و فراوانخوازی، لاستیكێكه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌كشێ و گه‌ر زیاتر ڕایكێشن ده‌پسێ.

ئێرانی ئێستا، له‌ زۆر ڕووه‌وه له‌ یه‌كێتی سۆڤێت ده‌چێت، یه‌كێتی سۆڤێت به‌هۆی فراوانبوونه‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ره‌كه‌ی و فره‌نه‌ته‌وه‌یی و خراپی ڕه‌وشی ئابورییه‌كه‌یه‌وه‌، هه‌ره‌سی هێنا، ئێستای ئێران كتومت له‌و ڕۆژگاره‌ ده‌چێت و وادیاره‌ هه‌ر وه‌ك ئه‌ویش هه‌ره‌س دێنێت.

ئێوه‌ سه‌یری نه‌خشه‌ی كۆن و نوێ بكه‌ن، ئێرانی ئێستا، دووهێنده‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ ئیمپراتۆریای سه‌فه‌وی، ڕۆژگاری سه‌فه‌وی، فارسه‌كان به‌شێك له‌خاكی عێڕاق و كه‌مێك له‌ ئه‌فغانستان و به‌شێكیش له‌ ئازه‌ربایجانیان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، به‌ڵام ئێرانی ئێستا، هه‌موو عێراق و هه‌موو سوریا و هه‌موو لوبنان و هه‌موو یه‌مه‌نی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌! به‌م پێیه‌ش، كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌موو میراتی سه‌فه‌وی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه‌ و‌ به‌ره‌ و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی شكۆ و میراتی ساسانیان ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر یه‌مه‌ن و سوریا یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و بۆی بچێته‌ سه‌ر، سه‌ره‌ی ئازه‌ربایجان دێت و به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئێران ده‌قاوده‌ق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی ده‌ورانی ساسانی.

ساسانییه‌كان نزیكه‌ی ٤٢٧ ساڵ حوكمڕانییان كرد، په‌لێكیان له‌قه‌فقاز و په‌لێكیشیان له‌ ئه‌فه‌ریقا بوو، لوتیان به‌ ئه‌وروپاوه‌ و سنگیشیان به‌ ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بوو! به‌قه‌ولی به‌شار ئه‌سه‌د فه‌رمانڕه‌وای (البحار الخمسة) بوون، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ئه‌سه‌د، مه‌به‌ست لێی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر پێنج ده‌ریاكه‌ن (ده‌ریای قه‌زوین، ده‌ریای ڕه‌ش، ده‌ریای سوور، ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و كه‌نداوی فارسی!)، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئێستای قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئێران بكه‌یت و به‌راوردی بكه‌یت به‌ ده‌ورانی ساسانی، كتومت ئه‌مڕۆش ئه‌وان پادشای به‌شێكی زۆر له‌ وڵاتانی (البحار الخمسة)ن.

تێپه‌ڕاندنی ئه‌م شكۆمه‌ندییه‌ی ڕۆژگاری سه‌فه‌وی كه‌ بۆ ئێران ڕه‌خسا و بۆیشی چووه‌ سه‌ر‌، ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی له‌ مێژ بوو هه‌وڵیان بۆ ئه‌دا تا ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی ڕۆژگاری عوسمانی، به‌ڵام ناكام مانه‌وه‌ و نه‌یانتوانی‌‌، ئه‌مڕۆ قسه‌ی ئێران یان باشتره‌ بڵێین فه‌رمانی ئێران له‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عێراق و لوبنان و سوریا و یه‌مه‌ن، قسه‌ و فه‌رمانی ئه‌وه‌ڵ و ئاخیره‌. ئه‌وان به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یه‌نن، به‌ره‌ و شكۆمه‌ندی ساسانیان ملیان ناوه‌، میراتی سه‌فه‌وییان وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌ و بۆیان چووه‌ته‌ سه‌ر، به‌ڵام پێناچێت فریای وه‌رگرتنه‌وه‌ی میراتی ساسانیان بكه‌ون.

ئه‌مڕۆ له‌كوێ شیعه‌ هه‌بێت، له‌وێ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران هه‌یه‌، تۆ بڕوانه‌ به‌هۆی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئاخوندێكی وه‌ك ئیبراهیم زاكزاكییه‌وه‌، ده‌ستیان خستووه‌ته‌ كاروباری نه‌یجیریاوه‌، به‌هۆی حیزبوڵا و حه‌سه‌ن نه‌سروڵاوه‌، لوبنانیان كۆنترۆڵ كردووه‌، به‌هۆی هادی عامری و مه‌هدی موهه‌ندیس و چه‌ند تیرۆریستێكی ناو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، عێڕاقیان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌نه‌وه‌ كه‌ حوسییه‌كانن، دۆخی یه‌مه‌ن ده‌بینن چۆنه‌، سوریاش به‌هۆی تایه‌فه‌ی عه‌له‌وی و ماڵباتی ئه‌سه‌ده‌وه‌ له‌چنگیاندایه‌، ئێستا چاویان له‌سه‌ر ئازه‌ربایجانه‌.

ئازه‌ربایجان تاكه‌ وڵاتی قه‌فقازیایه‌ كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسوڵمانی شیعه‌ مه‌زهه‌بن، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ چاوی ته‌ماحی ئێرانی بێته‌ سه‌ر، ئێران ئیدیعای ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌دی هه‌شتا و پێنجی دانیشتوانی ئازه‌ربایجان شیعه‌ن و له‌ لایه‌ن خاندانی عه‌لیۆفه‌وه‌ سته‌میان لێ ده‌كرێ و ڕێگه‌یان پێ نادرێت سروت و مه‌راسیمه‌ مه‌زهه‌بییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

ئیلهام عه‌لیۆف له‌ ساڵی ڕابردوودا سه‌ردانی تارانی كرد و له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌ئی هاوزمانیدا دانیشت، خامنه‌ئی هه‌ر به‌زمانی ئازه‌ری قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد و ئه‌وه‌ی بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ "ئازه‌ربایجان هه‌ر وه‌كو عێراق و ئێڕان، وڵاتێكی موسوڵمانی په‌یڕه‌وی ئه‌هلی به‌یته‌ و ده‌بێت قه‌دری ئه‌و هه‌له‌ پڕشكۆ و به‌سودانه‌ی مه‌راسیمی تاسه‌باری عاشورا بگیرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ شوناسی میلله‌ت و وڵاتی ئێوه‌ به‌هێزتر ده‌كات".

عه‌لی خامنه‌ئی ڕابه‌ری ڕۆحی و پیاوی پله‌یه‌كی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، كه‌ بۆ هه‌ندێ كه‌سی ئه‌هلی به‌یت،‌ مه‌قامه‌كه‌ی هیچی وای كه‌متر نییه‌ له‌ مه‌قامی خودا، خۆی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌رییه‌، ئازه‌ربایجانی ئێڕان، به‌پێی سیستمی كارگێڕی ئێران، به‌ هه‌رسێ پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و ئه‌رده‌بیڵ ده‌گوترێت، به‌ڵام ژماره‌ی ئازه‌رییه‌كان له‌ ئێراندا زیاترن له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر ته‌نانه‌ت له‌ فارسه‌كانیش. ئێران ده‌یویست به‌هۆی مه‌زهه‌به‌وه‌ په‌لبهاوێت بۆ ئازه‌ربایجان، كه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌و وڵاته‌ زۆرینه‌ی شیعه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی ئیلهام عه‌لیۆف، ده‌رگای به‌ڕووی ئیسرائیلدا كرده‌وه‌ و پارته‌ جودا خوازه‌كه‌ی ئازه‌ربایجانیشی تێبه‌رداون كه‌ ئێران به‌ ته‌واوه‌تی پێی ناڕه‌حه‌ته‌.

هه‌موو ئه‌م په‌لهاوێژی و فراوانخوازییه‌ی ئێران به‌بێ باج و مه‌ترسی بۆسه‌ر خۆی تێنه‌په‌ڕیوه‌، وادیاره‌ به‌ زوویی جه‌بهه‌ی ئازه‌ربایجانیشی به‌ڕوودا ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر تێبینیش بكه‌ن، له‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌دا، ئێران زۆر چاوی له‌سه‌ر ئازه‌ربایجانه‌ و لێی تۆقیوه‌، ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه‌، هه‌ر هه‌لومه‌رجێكی گۆڕینی ڕژێمی به‌سه‌ردا بێت، ئه‌گه‌ریش پارچه‌ پارچه‌ نه‌بێت، ده‌بێته‌ چه‌ند هه‌رێم و ناوه‌ندی جودا جودا، به‌زمانێكی ساده‌ ده‌شێت وه‌ك مه‌نجه‌ڵێك دۆڵمه‌ ببینرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، هه‌رگیز ناگه‌رێته‌وه‌ دۆخی پێشتر، ئیللا ده‌بێت مه‌نجه‌ڵێكی تر لێ بنرێت.

ئێران ئێستا به‌فعلی بووه‌ته‌ دراوسێی ئیسرائیل، له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه‌ حیزبوڵا و پاسدارانی سه‌ر به‌ سوپای قودسی ئێرانی، ڕووبه‌ڕووی سه‌ربازه‌ ئیسرائیلییه‌كان وه‌ستاون‌، ٢٧ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٧ بینیامین ناتانیاهۆ له‌ مه‌راسیمی ده‌رچوونی چه‌ند فڕۆكه‌وانێكی وڵاته‌كه‌یدا، ڕایگه‌یاند: ئیسرائیل دورگه‌یه‌كی ئارامه‌ له‌ تۆفانی ناوچه‌كه‌دا، ڕێگه‌ ناده‌ین ئێران له‌ سوریا جێگیر بێت! هاوكات ئیسرائیل له‌ ئازه‌ربایجانه‌وه‌ ئێڕانی تۆقاندووه‌. وادیاره‌ ئیلهام عه‌لیۆف، سه‌رۆككۆماری ئازه‌ربایجان ده‌رگای وڵاته‌كه‌ی بۆ دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌كانی ویلایه‌تی فیقهی به‌ته‌واوه‌تی ده‌خاته‌ سه‌ر پشت، له ‌لایه‌ك ئازه‌رییه‌كانی ئێرانی لێ هانداوه‌، له‌لاكه‌ی دیشه‌وه‌، له‌نێو وڵاته‌كه‌یدا ده‌یان ئۆفیسی دژه‌ ئێرانی سه‌ر به ‌ئیسرائیل كراونه‌ته‌وه‌، ئێران ته‌واو به‌مه‌ تووڕه‌یه‌، سه‌یری میدیاكانیان بكه‌، هێرشه‌ توونده‌كانیان ده‌بینیت بۆسه‌ر خاندانی عه‌لیۆف.

ئه‌مه‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌، ئێران له‌ هه‌ر شوێنێكه‌وه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ئیسرائیل دروست كردبێت، ئیسرائیل له‌جێیه‌كی تره‌وه‌ مه‌ترسی بۆ دروست كردووه‌ته‌وه‌، باره‌گای سه‌ره‌كی (بزوتنه‌وه‌ی بێداری میللی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات) كه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی دژه‌ ئێرانییه‌، له‌باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجانه‌، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ كه‌ كار بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازه‌رییه‌كانی ئێران ده‌كات، هه‌م له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كۆمه‌ك ده‌كرێن و هه‌میش له‌لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه‌.

خه‌ریكه‌ لاستیكه‌كه‌ی ئێڕان ده‌پچڕێت، له‌م نێوه‌نده‌دا ئێران گوشاری هه‌موو كه‌سێكی له‌سه‌ره‌، سعودییه‌ عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هوازی هانداوه‌، ئازه‌ربایجان ئازه‌ریه‌كانی هانداوه‌، ته‌نیا كورد بێ ده‌نگ له‌ كۆیه‌ و زڕگوێز دانیشتووه‌ و تا ئێستا ئێران لێی نه‌ترساوه.

6/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان