راگەیاندراوی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی ٣٩هەمین ساڵیادی نەمر مەلا مستەفا بارزانی.
نەمر (مەلا مستەفا) کوڕی (شێخ محەمەد بارزانی)، لە ساڵی 1903 لە گوندی بارزان هاتووەتە دونیا، و لە ساڵی 1976ی زاینی‌دا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی و هەروەها دەستەبەرکردنی پشتیوانی و کۆمەگی دونیای دەرەوە لەپێناۆ درێژەدان بە شۆرشی کورد، بەرەۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەفەر دەکات و لە واشینگتۆن نیشتەجێ دەبێت، سەرئەنجام لە 1ی مارسی ساڵی 1979ی زایینی لە ئەنجامی تووش هاتن بە نەخۆشی شێرپەنجە، بەداخەوە کۆچی دوایی دەکات.
بزووتنەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بە ئەرکی نیشتیمانی گشت خەلکی کوردستانی دەزانێ، کە لە سالیادی کۆچی دووایی گەۆرەپیاۆیی کورد نەمر مەلا مستەفا بارزانی، یاد و یادمانی بەرز و پیرۆز رابگیردرێت و دەسکەۆتە بەنرخەکانی لە رەۆتی خەباتی رزگاریخوازی نەتەوایەتیدا گرینگ و پر بایخ بنرخێندرێن.
هەڵگورد جندیانی
له‌رابردووى دووردا زۆر نه‌ته‌وه‌ى به‌هێز و خاوه‌ن ئیمپراتۆریه‌ت و پاشانشین له جیهان و ناوچه‌كه‌ماندا هه‌بوون له‌ئێستادا نه‌ماون و له‌ناوچوون یان له‌ناو نه‌ته‌وه‌ى تردا به‌ناچارى توانه‌وه یاخود هه‌ر بوون و مانه‌وه‌یان زۆر كه‌م و دیاریكراو بووه.
نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌سه‌رده‌مى ره‌شى ئیمراتۆریه‌ت و پاشانشین و خهڵافهتهكانى عه‌ره‌ب و تورك و فارس‌دا به‌درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره نه‌هامه‌تی و جه‌نگ و قه‌ڵاچۆكردن و تاڵانكردنێك بۆته‌وه، خاك و نیشتمانى داگیركراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌زیندوویی مایه‌وه، زمان و كه‌لتوره‌كه‌ى بوو كه به‌شێكى گرنگن له‌پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌كان.
له‌هه‌زاره‌ى سێهه‌مدا له‌م كاته‌دا كه بنزمان و سه‌رزمانى ولاتانى به‌ناو دیموكراسی، مافی مرۆڤ و حوكمى ره‌شید و ئازادییه كه‌چى چل و پێنج ملیۆن كورد له‌كوردستانى دابه‌شكراودا و له‌وڵاتانى تر‌ى جیهاندا ده‌ژین به‌ڵام تاكو ئێستاش خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ نین، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ به‌شى داگیركراویدا قسه‌كردن و خوێندن به‌زمانى دایك تا ئێستاش تاوان و قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه شه‌رمه‌زارییه‌كه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه كارتۆنییه ده‌سته‌مۆكراوه‌كانى بهكۆتهبهندى سیاسه‌تى وڵاته زلهێزه‌كان كه نه‌ك هه‌ر هیچیان بۆ كورد و ئازادكردنى زمانه‌كه‌یان پێ نییه، به‌ڵكو به‌ناراسته‌وخۆش دژ به خواستى گه‌لى كوردستان وه‌ستانه‌وه‌و رێگربوون له گه‌یشتنى پ
عەتا قەرەداغی
له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش و برسی و ئازادیخوازى ئێران، چی حكومه‌تی تۆتالیتارى شیعه مه‌زهه‌بی ئێران بڕوخێت یان له ناوخۆى ئێران‌دا ببێته شه‌ڕى ناوخۆ به تایبه‌تی كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه سوپاى ئێران بداته پاڵ جه‌ماوه‌رو دژى هێزه میلیشیا مه‌زهه‌بیه‌كان بووه‌ستێـته‌وه، ئه‌وا حكومه‌تی ئێران ته‌واو لاواز ده‌بێت و هه‌موو هێزه‌كانی پاسدار‌و به‌سیج و میلیشیاكانی تر كه بڵاوه‌ى پێكردوون به عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ندا به ناچارى پاشه‌كشه‌یان پێده‌كرێته‌وه بۆ پاراستنی قوم و تاران یان باشتر وایه بڵین بۆ پاراستنی رژێم. له‌بارێكی وه‌هاشدا ده‌بێ چیتر ئاغاى قاسمی سلێمانی ئه‌ركی پاراستنی سه‌رانی رژێمه‌كه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ.
ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان به‌مجۆره شكانه‌وه ئه‌وا هه‌م ئه‌سه‌دو هه‌م حوسیه‌كان و هه‌م رژێمه شیعه مه‌زهه‌به پرۆئێرانیهكهى عێراق به ئه‌ندازه‌یه‌ك لاواز ده‌بن نه‌ك ناتوانن به‌و لوتبهرزییهى ئێستایانه‌وه بمێننه‌وه ره‌نگه نه‌توانن پارێزگارى له‌خۆیشیان بكه‌ن. سه‌ره‌تای ئه‌و لاوازیه به ئێستاى حكومه‌تی شیعه‌ى عێراقه‌وه دیاره.
كاتێ عه‌بادى ئێستا باریكی كردووته‌وه‌و باسی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ده‌كات كه سه‌رقاڵبوونی ئێران به كێشه‌كانی ناوخۆوه چی كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی بۆ سه‌ر حكومه‌ته شیعه‌كه‌ى ئه‌مان ده‌بێت و ره‌نگه ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی عێراقیش به‌ره‌و ته‌قینه‌وه بچێت.
هه‌روه‌ها كاتێ مالیكی ئێستا وه‌كو فریشته خۆى به‌رامبه‌ر به كورد نیشان ده‌دات، راسته به‌شێكی بۆ فریودانی كورده تا له هه‌ڵبژاردنی داهاتووى عێراقدا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
شاهۆ حەسەنپوور
فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی دەرەوەی وەڵات بابەتێکە باس هەڵگڕ. زۆر جار ئێمە گوێ بیستی ئەوە دەبین کە منداڵانی هەندەران ئاستی زمانیان بە بەراورد لە گەڵ منداڵانی وەڵات لە خوارترە و کۆمەڵێک هەڵسەنگاندی دیکە کە هەڵقووڵای ئەزموونەکانی خۆمانن یان ئەوەی کە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لە بۆچوونە ئیدیۆلۆژییەکانمان سەرچاوە دەگرن. تەوەری ئەم وتارە: زمانی دایک، شوناس و فرەزمانییە. هەر لەو چوارچێوەیەدا هەوڵ دەدەم بە کورتی باسی ئەو فاکتەرانە بکەم کە دەبنە هۆی گەشە و تۆکمە بوونی زمانی دایک.
زمانی دایک
بە پێێ پێناسەکان زمانی دایک بەو زمانە دەگوترێ کە منداڵ لە سەرەتای لەدایکبوونیەوە لە دایک و باوک و دەورووبەرییەوە فێری دەبێت. ئەو زانیارییانەی لە بواری زانستی زمانەوە هەیە ئاماژە بەوە دەکەن کە منداڵێک لە تەمەنی شەش ساڵیدا بە شێوەیەکی خۆرسکی زمانی دایکی فێر دەبێ و لە تەمەنی شەش یان حەوت ساڵی کە دەچێتە مەدرەسە زمانی ئاکادیمی لە سەر بنەمای زمانی دایکی هەڵدەچنێ و ئەم هەڵچنینی زمانییە لە قۆناغەکانی خوێندن ودوای خوێندنیش بەردەوام دەبێت؛ بەو تێبینییەوە کە کەسەکە لە کارکردن لەبواری ئاکادێمی بەردەوام بیت.
بەڵام وەک دەزانین منداڵانی ئیمە لە دەرەوەی وەڵات ئەو دەرفەتی فێربوونەیان بە بەروارد لە گەڵ منداڵانی ناو وەڵات بەرتەسکترە کە زمانی دایک بەشێوەیەکی خۆرسک لە دەوورووبەرییانەوە فێر بن. سەرچاوەی فێربوونی زمان لە دەرەوەی وەڵات بنەماڵە و پێوەندییە نزیکەکان بە بنەماڵەوە. پرۆفیسۆر جیم کامینس (Jim Cummins, 2017) کە لێکۆلەر لە بواری فرەزمانی و منداڵانە لە زانکۆی تۆرێنتۆی کانادا ئاماژە بەوە دەکات
رەزا شوان
(جـۆرج ئورۆیل) دەڵێ:" لە سەردەمی ئێمەدا، شتێک نییە بە ناوی دوور لە سیاسەت، هەموو کێشەکان کێشەی سیاسین".. بێگومان سیاسەت بە گرنگترین پایەکانی دەوڵەت هەژماردەکرێت.. بە سیاسەتێکی ئەرێنی و دروست دەوڵەتان بەڕێوەدەچن و دەتوانن بە ئاشتی و ئاسوودەیی لەگەڵ یەکتری دا هەڵبکەن و بژین.. هەر لە رێی سیاسەتیشەوە دەوڵەتان دەتوانن رێـز و پێگەی باشیان لە نێو نەتەوەکان دا هەبێت.
لە ئەمڕۆدا سیاسەت وەکو زانیارییەکی پێویستی سەربەخۆ، بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەت و کۆمەڵگا بە شێوەیەکی راست ودروست، لە زانکۆکانی جیهان دا دەخوێندرێ و کۆلـێژی تایبەتی زانیارییەکانی سیاسەت هەیە.. ساڵانە بە هـەزاران خوێندکـار لە جیهان دا لەم کۆلێژانە دەردەچن و لە لقەکانی سیاسەت دا، خوێندنی باڵا تەواودەکەن و وەکو پسپۆر و شارەزایەکی سیاسی لە جمگەکانی دەوڵەت دا کاردەکەن.. وزیاتـريش درێژە بە زانیاری و رۆشنبیری و شارەزایی سیاسی‌یان دەدەن.. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە زانیاری سیاسی چەند گرنگە لەم رۆژگـارەدا، بە تایبەتیش بۆ ئەوانەی ئەم بوارەیان هەڵبژاردووە و سیاسەت بووە بە پیشەیان و بە مەیـدانی کار و خزمەتکردنیان.. تا ئەو رادەیەی کە سیاسی بە پـزیشکی کۆمەڵایەتی و بە ئەندازیاری بە ڕێوەبردنی دەوڵەت دەزانرێن. سیاسی دڵسۆز و پسپۆر و شارەزا رێزێکی تایبەتی لە لای گەلەکەی هەیە.
ئەوەی نەتوانێت، لە زانیارییەکان و لە هونەرەکانی سیاسەت شارەزابێت و نەتوانێت پراکتیکیان بکات.. یا ئەوەی رۆشنبیرییەکی سیاسی ئەوتۆی نەبێت.. شایەنی ئەوە نییە کە سیاسەت
محەممەدی خوشچێهرە
لە یەکەم پەیژەی سەرکەوتن بۆ کورسیی هەتاهەتایی دەسەڵات، ڕێبەران و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، هەموو ڕێبوارانی شۆڕ‌شیان دایە بەر قامچی وشەی ناپاکی و دژە شۆڕش و دەست و پێوەندیی ئامریکا و ڕۆژئاوا و ئیسرائیل و دوژمنانی ئیسلام، دوژمنانی ئێران و شاپەرەست و جاسووس و سیخوڕ
لە هەموو کۆمەڵگە مرۆییەکاندا مرۆڤەکانی نێو کۆمەڵگە هەندێک وشە زیاتر بەر گوێیان دەکەوێت و ڕۆژانە وەک وشەی گشتی بەکاری دێنن، ئینسان ناچارە بە بەکارهێنانی وشەی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی کار و گوزەرانی ژیانی و هەروەها بۆ خۆ ڕیکخستنی لەگەڵ ڕەوتی ژیان، هیچ کێشە لەوەدا نییە کە زۆرێک لە وشەکان گشتاندنی پێوە دەکرێت لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤدا، تەنیا لە کاتێکدا و لە جوگرافیا و سیستمێکی سیاسی‌دا وەک کێشە دەناسرێت کە بە سیستماتیک هەندێک وشە لە نێو قسەوباسی ڕۆژانەی گشتیی خەڵکدا جێ بخرێت و مەرامی سیاسیی تایبەتی لە پشتەوە بێت کە ئاراستەی بیرکردنەوە و تێفکرینی خەڵک و کۆمەڵگە بگۆڕیت بەرەو مەبەستێکی سیاسی ئایدئۆلۆژیک بۆ جێگیرکردنی سیستمی سیاسی لە سەر هەمان بیر و هزرە سیاسییە ئایدئۆلۆژیکییە کە دەیەوێت خۆی و باسەکانی گشتگیر بکات و وەک تاک وتاری نێو کۆمەڵگە و وەک بیرکردنەوە و هزرینی تاک ڕەهەندی لە نێو کۆمەڵگەدا جێ بخرێت بۆ سڕینەوەی هەموو ئایدیا و هزر و باوەڕ و وتارێکی جیاواز . تەنیا خودهێشتنەوە ببێتە ئامانج و ستراتیژیی سەپاندن و گشتگیرکردن و چرپاندنی ئەو وشانەی کە بەردەوامیی دەسەڵاتی لێ دەکەوێتەوە، بکرێتە بنەما بۆ ئەو ئامانجە. بەردەوام بوونی هەر دەسەڵاتێک کە هەوڵی سڕینەوەی ئەوانی
کۆماریخوازان ناوەندی هەوال: بە پێێ هەواڵی گەییشتوو بە ناوەندی هەواڵ و زانیاری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، هەر لە درێژەی کار و تێکۆشانی گشت رەهەندی و بێ ووچانی چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، تەشکیلاتی ناوخۆی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە شاری مەهاباد، هەستان بەئەنجامدانی کۆمەلێک چالاکی تەبلیغی، لەناۆ شاری مەهاباد و دەۆرووبەری.
چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، لەم هەلمەتە تەبلیغاتییەی ناۆخۆی وەلاتدا، بە نووسینی دروشم و هەروەها بڵاوکردنەوە تراکت لە چەند گەرەکێکی شاری مەهاباد، ئێستارتی دەستپکی خەباتی سیاسی/ مەدەنی ناۆخۆی وەلاتییان، کە چەند مانگێگ پێش لە شاری مەهاباد و بۆکان لێدابوو، بە نواندنی
ئیبراهیم شێخ محمد
ده‌وڵه‌تی نوێی ئێران دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی لهژێرفهرمانڕهوای ڕه‌زاشای په‌هله‌وی دامه‌زرا،وڵاتی به‌شێوازێكی نوێ ڕێكخسته‌وه،به‌دوای ئه‌ودا محمد ڕه‌زاشا له‌ساڵی 1941 له‌ته‌مه‌نی(22 )ساڵیدا به‌پشتیوانی ڕۆژئاوا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، چاكسازیی ڕێژه‌یی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ئهنجامداكهبه (شۆڕشی سپی) ناوده‌برێت، هه‌روه‌ك (كۆروش) خۆی ناوزه‌ند ده‌كرد كه‌له سه‌رده‌می ئه‌ودا ئێران خاوه‌ن هێزو شكۆمه‌ندی بوولهناوچهكهدا،محمدڕهزاشا له‌ئه‌نجامی فشار‌و دورله‌ویستی خۆی له‌ساڵی(1978 )وڵاتی به‌جێهێشت، لهشۆڕشێكدا به‌سه‌رۆكایه‌تی (ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی) كه لهپارسهوه گه‌ڕایه‌وه ئێران وخاوه‌ن باگڕاوندێكی فه‌نده‌مینتاڵیزمی ئیسلامی بووله‌ساڵی(1979) سیسته‌می سیاسی گۆڕی بۆ كۆماری، هه‌رچه‌نده خومه‌ینی له‌ساڵی (1989) كۆچی دوای كرد به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش په‌یڕه‌وانی ده‌سه‌ڵاتیان لهدهستدایهوههوڵی هه‌نارده‌ی شۆڕش ده‌ده‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئێران، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێران ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له ئیداره‌دانی ململانێكانی ناوچه‌كه‌دا خاوه‌ن پلانكیسم وستراتیژی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی وه‌ك یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی ڕۆڵ ده‌گێڕێت له‌و وڵاتانه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن یاخود كه‌مینه‌یه‌كی كه‌می شیعه‌نشینن، ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ستراتیژی هیلالی شیعه‌وه خه‌ونی ئیمپڕاتۆری سه‌فه‌وی زیندو بكاته‌وه، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش له ڕێگه‌ی سوپای (قودس) ئێرانی كرده یاریكه‌رێكی بههێزلهناوچهكهدا،به‌هۆی جه‌نگ و ناسه‌قامگیری هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی
بەرزان عەلی حەمە
گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێستای كورد نه‌بوونی ئایدۆلۆژیایه‌كه كه ئاراسته‌ی بكات، ئایدۆلۆژیا چییه؟ یانی هه‌رشتێك كه ئیمكانی مانه‌وه‌ی له زیهنی به‌رامبه‌ردا هه‌بێت و ناچار یان گوێڕایه‌ڵ به په‌یڕه‌وكردنیان بكات! بۆ نه‌ته‌وه‌كانی تر، دین، مه‌زهه‌ب یانژی كۆمۆنیزم، له قۆناغێكدا ئایدۆلۆژیایه‌كی باش بووه كه هه‌موویانی به‌ره و ئامانجێك یه‌ك ده‌نگ و ئاراسته كردووه، كورد هه‌ر سێكیانی بۆ خه‌ڵكانی دی تاقی كردووه‌ته‌وه و ته‌نیا بۆخۆی نا!
ڕۆژگارێك به‌یه‌ك فه‌توا له ئاستانه‌وه هه‌زاران كورد خۆیان به‌ستووه و چوونه‌ته غه‌زای ڕووس و ته‌ته‌ر و ڕۆم! به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرسن له‌سه‌ر چییه؟! پاشان كه ورده ورده له ڕێی شعر و مه‌لا و ئه‌ده‌بیاته‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی (یه‌ك قیچ) هۆشیار بووه‌ته‌وه، یه‌كسه‌ر به‌دووی یه‌ك دوو كتێبی ما‌و و ماركس و ئه‌نجڵس و یه‌ك دوو وتاری ستالین كه‌وتوون و بوونه چه‌پ، ئه‌ها ده‌یان وت: له مۆسكۆ باران بباریبایه له سلێمانی و هه‌ولێر خه‌ڵكانێك هه‌بوون چه‌تریان هه‌ڵده‌دا؟! ئه‌دی بۆچی ئێستا هیچ شتێك تۆ كۆناكاته‌وه؟ نه كوردایه‌تی! نه نیشتمان! نه حیزب! نه دین! ده‌ی تۆ له‌وه‌ته‌ی هه‌یت، یان وه‌كو قه‌ومێك هه‌ڵه ده‌كه‌یت، یان هه‌ڵه‌ی قه‌ومی ده‌كه‌یت، تكایه
سیروان سیرینی
له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رسام بوون به تێكشاندنی ئه فسانه‌ی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه, له بڕی ئه‌وه پێشبینی ئه‌وه‌مان ده‌كرد عه‌بادی خه‌ڵاتی پێشمه‌رگه بكات, كه چی له دوا قۆناغی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق حكومه‌تی فیدرالی به‌غدا، له چوارچێوه‌ی پیلانێكی قێزه‌ون ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی حه‌ویجه‌ی دواخست بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی كۆبكاته‌وه و له ده‌رفه‌تێكدا هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه بوو له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێزه‌كانی عێراق له ژێر فه‌رمانده‌یی پاسداران و حزب الله و به به‌كارهێنانی تانكی ئه‌بڕامز و پاڵپشتی تاقمی په‌لكێش وكاڵفام و خۆفرۆش و هه‌رزانفرۆشی نێوخۆیی هێرشیان كرده سه‌ر شاری كه‌ركووك و ته‌واوی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی مادده‌ی (140)ی ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه داگیریان كردن.
له‌كاتێكدا ئه‌م هێرشكردنه پێشێلكردنی ماده‌ی (9)ی ده‌ستووری عێراقه كه نابێ حكوومه‌ت هێز له دژی هاووڵاتیانی به‌كاربهێنێ! له ئاكامی هێرشی دڕندانه‌ی حوكومه‌تی به‌غدا كۆمه‌ڵێك تاوانی قڕكردن و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل و بڕین و ده‌ربه‌ده‌ركرن له‌دژی كوردانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدران.
حكومه‌تى فیدرالی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر درێژه دان به سیاسه‌تى سه‌پاندنی ئابلووقه‌ی سه‌ر قووتى خه‌ڵكی كوردستان و راگرتنی بوودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و هاوشێوه‌ی سیاسه‌تى رژێمی به‌عسی شۆڤێنی
بێستون هەورامی
72 ساڵ بەر لەئەمڕۆ ڕەخساوی سەقای سیاسی لەئێران و بە هێزی ناسونالیزمی کوردی و یەکگرتویی وایکرد پێشەوا(قازی محمد)لە1946/1/22کەسەرەتای دەستپێکی جەنگی سارد بوو بەهاوکاری سۆڤیەت کۆماری کوردستانی لەمهاباد ڕاگەیاند .
دوای 11مانگ لەتەمەنی کۆماری کوردستان حکومەتی ئەو کاتی سۆڤیەت لەبەرانبەر وەرگرتنی نەوتی باکوری ئێران و هەروەها گەف و داواکاریەکانی(هاری ترۆمان)ی سەرۆکی ئەو ئەمەریکا تەواوی هێزەکانی خۆی کشانەوەو دەستبەر داری هەموو هاوکاریێکی کۆمار بوو .
بەم هۆیەوە سوپای ئێران بەهاوکاری چەند هێزێکی بەکر ێگێراو هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر کۆمار‌و سەرئەنجام لەماوەی چەند ڕۆژێک شەڕو پێکدادان کۆماری کوردستان دوچاری ڕوخاندن و هەروەها پێشەوا ڕوبەڕوی سزای لە سێدارەدان کرایەوە .
٭- لەدوای تێپەڕینی29ساڵ بەسەر ڕوخاندنی کۆماری کورد ستان و هەمان ساڵ بۆ بەرپابونی شۆڕشی ئەیلول کاتێک ئەم شۆڕشە لەڕێگەی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی بەغدا گەلی کوردی بەدوا مەزڵگەی مافەکانی خۆی دەگەیاند وێڕای هاوپەیمانی و هاوڕاییەکانی بۆ سەرخستنی سیاسەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان ٢ی رێبەندان ٧٢هەمین سالرۆژی دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردستان، لە نەتەوەی کورد پیرۆزدەکات
هاۆنیشتمانانی خۆشەویست
رۆژی ٢ی رێبەندان، ٧٢سال بەسەر دامەزرانی یەکەم کۆماری کورستان‌دا تێدەپەرێت، ٢ی رێبەندان و کۆمار بۆ کورد، تەواۆکەری بیرەوەریەکی پر لەشانازی و نووختەگۆرانێکی زەق و بەرچاۆ لەمێژوویی نەتەوایەتی کورد و کوردستانن. مێژووی کۆمار دەگەل رووداوە چارەنووسسازەکەی ٢ی رێبەندان، وەبیرهێنەرەوەی قۆناغێکی زێرینی سەروەریسازی بۆ نەتەوەی کوردن، یاد و یادمانی ٢ی رێبەندان و کۆمار، واتە گەرانەوەیەکی ئسوولگەرایانە بەلام رۆمانتیکی لە عالەمی زەێن و خەیال، بۆ دوونیای واقیعی سەروەری و سەربەستی کوردانە، واتە گەرانەوەیەکی زەمەنی بۆ قۆناغێکی درەۆشین و زێرینی پر لە بەختەوەری، سەربەستی، پر لە ئازادی،و ئاسایش و خێر، وە خۆشی نەتەوەیی، هەربۆیەشە ئەم رۆژە لە گشت لایەکی کوردستان وەک لووتکەی هەره‌بەرزی دوونیای بیرەوەریەکانی نەتەوەیی، بەرێزەوە یادی دەکرێتەوە وجێژنی بۆ دەگیردرێت.
ئاراس جەواد
نه له بیری ده‌كه‌ین و نه لێتان ده‌بوورین
یەكەم بیری نەوت لە كەركووكدا لە ساڵی 1928 دۆزرایەوە. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئێستا، ئەم شارە بەردەوام چاوی زۆر لەسەر بووە و بەردەوام ئەو گۆڕانكارییە سیاسی و ئیدارییانەی بەسەریدا هاتووە، هەموو هۆکاری هەبوونی نەوت بووە. نەوتی کەرکووک نه ته‌نیا بۆ خودی شاره‌كه، به‌ڵكوو بەردەوام کێشە بووە بۆ باشووری كوردستان. داگیركه‌رانی كوردستان به‌گشتی و دەسەڵاتداران و ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستكردی عێراق به‌تایبه‌تی، به‌درێژایی مێژوو نه‌وتی كه‌ركووكیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و ڕژێمه‌كانیان بەکار هێناوە. ئێستاش حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئێران‌دا ڕێککەوتنێکیان کردووە بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران.
دوای خیانه‌ته گەورەكه‌ی 16ی ئۆکتۆبەر، كه به بڕیار و ڕێكکه‌وتنی چەند کەسێکی نێو باڵێکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، شاره‌كانی كەركووك و خورماتوو و خانه‌قین و ده‌وروبه‌ریان به وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان فرۆشت، سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچه كوردستانییانه سه‌رله‌نوێ داگیر كران و به‌شێكی زۆری دانیشتووانه‌كه‌شی ئاوارە و ده‌ربه‌ده‌ر كران و حکوومەتی عێراق جارێکی تر دەستی بەسەر بیرە نەوتییەکانی شاری کەرکووکدا گرتەوە.
پاش ئه‌و خیانه‌ته، كه به گەورەترین خیانەتی سەردەم، کە لە مێژووی کوردایەتیدا کرابێ، دێته هه‌ژمار، ڕۆژی نۆی كانوونی یه‌كه‌می 2017، جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕای گه‌یاند كه، ڕێكکه‌وتننامه‌ی
وەحید كەماڵی ئیلامی
لانیكەم یەك سەدەیە كورد لە هەرچواربەشەكەی وڵاتە پارچەكراوەكەمان هاوار دەكات بە گوێ دۆست و دوژمن كە ئەیەوێت سەربەست و ئازاد و لە ئاشتیدا بژیت (كە پێموایە دەبێ پێناسەیەكی نوێ و جیاواز بۆ واتای دۆست و دوژمن بكرێت). بەدرخانەكان و ئارارات و شێخ سەعید و سەید ڕەزا و عوبەیدولای نەهری و سمكۆ و شامگەی یاری و قازی محەممەد و شێخی حەفید و میری ڕەواندوز و بارزانی و مام جەڵال و قاسملو و ئۆجالان و چەندین سەركردە و شۆڕش و ڕاپەڕین و سەرهەڵدانی تاڵ و شیرینمان بیستووە و بینیوە.
لە ئەنجامی ئەمانەی كە لە سەرەوە بژرادمان چی بەدەستمان ماوە وەك ئەنجام؟ نیمچە هەرێمێكی تاپۆ نەكراو بەناوی كورد بوو كە ئەویش زیاتر خرایە قەرەنتینەوە و ئەگەر هاوكێشەكەكان هەر بەم شێوەیە بەردەوام بن پێموایە دوایی هەر كورد خۆی وازێ لێدەهێنێت و ئەیدا بەدەستی ئەوانەی كە بتوانن بەڕێوەی ببەن. بۆیە ناوی ڕۆژاوام نەبرد چونكە هێشتا چارەنووسی ئەویش یەكلا نەبووە و بە پاشەكشەیەكی ئەمریكا گورگەكانی دەوروبەر تەماهی باشیان لێكردووە و لە ئەگەڕی نەبوونی پشتگیریی دەرەكی زوو یان درەنگیش بێت هەر ئەیخۆن.
ڕاستە سەرەڕای ئەم هەموو نەهامەتی و ماڵوێرانی و خۆشی و تاڵییە هەر ماوینەتەوە و بەردەوام دەبین بەڵام پرسیار ئەوەیە: " بۆ سەرناكەوین لە بونیادنانی كیانی خۆمان و دامەزراندنی وڵات و دەوڵەتێكی كوردی؟"
بێگومان هەموو وەڵامەكان بۆ ئەم پرسیارە گشتیە لای خەڵك و ئەو كەسانەیە كە بیر و مێشكیان
ئاوات قادری
ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ئەو چەندساڵەی دامەزران و تەمەنیدا، له دژایەتی كردن لەگەڵ داخوازییه‌كانی گه‌لانی ئێران بە گشتی و گه‌لی كورد بە تایبەتی بەردەوام بووە و سیاسه‌تی توندوتیژیی و به‌دوور لهپێوانهكانی دێموكراسی و مەدەنی گرتووه‌ته به‌ر؛ ئه‌م شێوه هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌به‌رامبه‌ر داخوازییه‌كانی گه‌لان، خۆی له‌خۆیدا، به‌پێچه‌وانه‌ی ئەو پێناسەی فره‌كه‌لتووری ئێران و پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی نێو ئێرانه.
ئێران بەوتەی خۆی پێناسه‌ی كه‌لتوورێكی چه‌ند هه‌زارساڵه‌ی پێكه‌وه ژیانی گه‌لانه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا و خاوه‌ن هێزێكی پته‌وی شارستانییه كه نێوه‌ڕۆكی خۆی له رۆحی برایه‌تی و تێكه‌ڵاوی كه‌لتووری له ئاستێكی هه‌رە به‌رزدا ده‌نوێنێت و ئه‌م هێزه‌ش، بۆته هه‌وێنی پێكه‌وه ژیانی گه‌لان؛ به‌ڵام لە هەموو تەمەنیدا، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر ناوی، ئەسڵی وەلایەتی فەقیهی و یەك پارچەیی نەخشەی ئێران، حیسابی بۆ هیچ یەك لە نەتەوە غەیرە فارسەكان نەكردووە و بەپێچەوانەشەوە دژایه‌تی خواسته‌كانی گەلانی ئێران بە گشتی و گه‌لی كورد بە تایبەتی كردووە و دەكات؛ هاوکات بەردەوام بووە لە سەركوت كردنی هەموو ئێعتراز و دژایەتییەك لە هەمبەر سیاسەتەكانی خۆیدا و هەوڵی داسەپاندنی دەستووری ئیسلامیی دەدات و بەردەوام خواست و ویستی ئەوە بووە كە تێكەڵاوی دین لەگەڵ سیاسەتی خۆی قووڵتر و پتەوتر بكات؛ بە ناوی دین تووندترین و ناعادڵانەترین حوكمەکان