ئیبراهیم شێخ محمد
ده‌وڵه‌تی نوێی ئێران دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی لهژێرفهرمانڕهوای ڕه‌زاشای په‌هله‌وی دامه‌زرا،وڵاتی به‌شێوازێكی نوێ ڕێكخسته‌وه،به‌دوای ئه‌ودا محمد ڕه‌زاشا له‌ساڵی 1941 له‌ته‌مه‌نی(22 )ساڵیدا به‌پشتیوانی ڕۆژئاوا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، چاكسازیی ڕێژه‌یی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ئهنجامداكهبه (شۆڕشی سپی) ناوده‌برێت، هه‌روه‌ك (كۆروش) خۆی ناوزه‌ند ده‌كرد كه‌له سه‌رده‌می ئه‌ودا ئێران خاوه‌ن هێزو شكۆمه‌ندی بوولهناوچهكهدا،محمدڕهزاشا له‌ئه‌نجامی فشار‌و دورله‌ویستی خۆی له‌ساڵی(1978 )وڵاتی به‌جێهێشت، لهشۆڕشێكدا به‌سه‌رۆكایه‌تی (ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی) كه لهپارسهوه گه‌ڕایه‌وه ئێران وخاوه‌ن باگڕاوندێكی فه‌نده‌مینتاڵیزمی ئیسلامی بووله‌ساڵی(1979) سیسته‌می سیاسی گۆڕی بۆ كۆماری، هه‌رچه‌نده خومه‌ینی له‌ساڵی (1989) كۆچی دوای كرد به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش په‌یڕه‌وانی ده‌سه‌ڵاتیان لهدهستدایهوههوڵی هه‌نارده‌ی شۆڕش ده‌ده‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئێران، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێران ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له ئیداره‌دانی ململانێكانی ناوچه‌كه‌دا خاوه‌ن پلانكیسم وستراتیژی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی وه‌ك یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی ڕۆڵ ده‌گێڕێت له‌و وڵاتانه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن یاخود كه‌مینه‌یه‌كی كه‌می شیعه‌نشینن، ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ستراتیژی هیلالی شیعه‌وه خه‌ونی ئیمپڕاتۆری سه‌فه‌وی زیندو بكاته‌وه، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش له ڕێگه‌ی سوپای (قودس) ئێرانی كرده یاریكه‌رێكی بههێزلهناوچهكهدا،به‌هۆی جه‌نگ و ناسه‌قامگیری هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی تابعهكانیهوه یان جه‌نگ به‌وه‌كاله‌ت ((proxy war هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژمونی خۆی ده‌دات هه‌ر بۆیه ئهگهرهاوسهنگی هێز(Balance of power) له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێك بچێت به‌بێ پشكی شێری ئێران كارێكی مه‌حاڵه، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئێران ئامانجی یاخود چی له‌هیلالی شیعه ده‌چنێته‌وه؟ لێره‌دا ده‌توانین گریمانه‌ی ئه‌وه‌بكه‌ین ئیمپڕاتۆریه‌تی ئێران نزیكه له زیندوبونهوههیلالی شیعه‌ش وه‌ك ستراتیژباشترین فاكته‌ره،چونكه:
1-ئێران له‌وبڕوایه‌دایه به‌دروست بونی خه‌ونی هیلالی شیعی ده‌توانێت هه‌ژمون وده‌سه‌ڵاته‌كانی فراوان بكات وكاریگه‌ری لهسهرڕێڕهوی ڕوداوه‌كان ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی، له‌وچوارچێوه‌یه دافكرهی شۆڕش وئایدۆلۆژیای شیعه‌گه‌رای تێكه‌ڵ كردوه و كێشه‌كانی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات لهپێناوسهقامگیری ناوه‌خۆدا،هیلالی شیعی ئێران ده‌كاته كاره‌كته‌رێكی بههێزبهرامبهرنهیارهكانی وه‌ك ئهمریكاوئیسرائیل وسعودیه،بۆیهكاردهكات بۆلاوازكردن وكۆسپ خستنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئهمریكاوهاوپهیمانهكانی،له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ئه‌ووڵاتانه‌ی به‌هاوپه‌یمانی نه‌یاره‌كانی خۆی داده‌نێت.
2- باگڕاوندی مێژوی ودێمۆگرافی وپێگه‌ی جوگرافی ئامرازی ئیجابی ئێرانه به‌تایبه‌ت هاوسنوره له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی كهنداوو ناوچه‌ی هیلالی شیعی، مه‌به‌ستیه‌تی ئاسانكاری ته‌واو بكات بۆ هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،چونكه ئه‌م ناوچه‌یه%74 نه‌وتی جیهانی تێدایه ئێران هه‌وڵی بارگاوی كردنی ئه‌و وڵاتانه ده‌دات به‌ئایدۆلۆژیای شیعهنیزم وگۆڕانی دیمۆگرافی و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دینی له‌سه‌ربنه‌مای پاسیڤیزم به‌و پێیه‌ی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شیعه‌یه له‌جیهاندا.
3- ئێران ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هیلالی شیعه‌وه جهمسهربهندیهك دروست بكات له‌سه‌ربنه‌مای پلانكیسم كه‌تیایدا مسوڵمانان به‌گشتی وههڵگرانی ئایدۆلۆژیای شیعهگهرابهتایبهتی یه‌كبخات به‌شێوه‌یه‌كی ئۆمانیسم به‌رامبه‌ر خۆرئاوا،چونكه یه‌كبونی مسوڵمانان ده‌توانێت یه‌كێتیه‌كی به‌هێز بێت دژی ههرچهشنهكردارێك بهرامبهرجیهانی ئیسلامی وئێران به‌تایبه‌تی،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌لمسته‌فا) له‌قوم كهلهژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی ڕابه‌ری باڵادایه جگه له وه‌رگرتنی خوێندكارانی بیانی لقی له‌سی وڵات هه‌یه دوای بارگاوی كردنی فێرخوازه‌كان به‌ئایدۆلۆژیای مه‌زهه‌بگه‌رای شیعه هه‌نارده‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كاته‌وه بۆ به‌دیهێنانی مهبادئوئامانجه باڵاكانی شۆڕش.
ده‌رئه‌نجام:
یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران په‌ره‌پێدان وفراوان كردن و هه‌نارده‌كردنی شۆڕشه بۆ ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو له‌و پێناوه‌شدا كاری سه‌ره‌كی كردووه وهه‌وڵیداوه پێگهوههژمونی خۆی به‌هێز بكات له‌ناوچه‌كه‌دا،هه‌رچه‌نده ڕۆڵ وكاریگه‌ری ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕێژه‌ییه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت وه‌ك زلهێزێكی هه‌رێمی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت لهیهكلای كردنه‌وه‌و بڕیار‌و معاده‌لاتی ناوچه‌كه‌دا،له‌داوی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هه‌ڵێناوه وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی ڕۆڵی گرنگی هه‌یه لهپرسهگرنگهكانی ناوچه‌كه‌دا،تێڕوانینێكی ڕیالیستانه‌ی هه‌یه به‌و ئاڕاسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێت به‌شێوه‌یه‌كی پڕاگماتیست خه‌ونی ئیمپڕاتۆریه‌تی سه‌فه‌وی زیندوو بكاته‌وه،كه‌ده‌سه‌ڵاتی لهئهڤغانستانهوه درێژ ده‌بوه‌وه تاوهكودهریای سپی ناوه‌ڕاست،هێزی ئێران به‌جۆرێكه كه‌خۆی به‌خاوه‌نی هه‌ریه‌ك لهپایتهختهكانی(عێڕاق ولوبنان ویه‌مه‌ن وسوریاوبهحرهین)ده‌زانێت،سیاسه‌تی ئێران له‌م وڵاتانه به‌شێوه‌یه‌كی پاڕادۆكسی له‌سه‌ر بنچینه‌ی نیزام گۆڕینه له‌ڕێگه‌ی شیعه‌كانی ناو هیلالهكهوه، وه‌ك ڕه‌قه‌مێكی به‌هێز توانای ده‌ست تێوه‌ردان و گۆڕانكاری لهمعادهلهكاندا هه‌یه وچه‌ندین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ڕێنمونی وفه‌رمان له‌و وه‌رده‌گرن گه‌وره‌ترین ئامانجیشی كۆنتڕۆڵ كردنی دوجێگهی پیرۆزی مسوڵمانانهكه (مه‌ككه ومه‌دینه)یه،به‌هێنانه‌دی ئهوئامانجهشی خه‌ونی ته‌واوه‌تی شۆڕش به‌دیده‌هێنێت.
١٨/٢/٢٠١٨