فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سیروان سیرینی

له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رسام بوون به‌ تێكشاندنی ئه‌ فسانه‌ی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌, له‌ بڕی ئه‌وه‌ پێشبینی ئه‌وه‌مان ده‌كرد عه‌بادی خه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ بكات, كه‌ چی له‌ دوا قۆناغی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق حكومه‌تی فیدرالی به‌غدا، له‌ چوارچێوه‌ی پیلانێكی قێزه‌و‌ن ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی حه‌ویجه‌ی دواخست بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی كۆبكاته‌وه‌ و له‌ ده‌رفه‌تێكدا هێرش بكاته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌وه‌ بوو له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێزه‌كانی عێراق له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی پاسداران و حزب الله‌ و به‌ به‌كارهێنانی تانكی ئه‌بڕامز و پاڵپشتی تاقمی په‌لكێش وكاڵفام و خۆفرۆش و هه‌رزانفرۆشی نێوخۆیی هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری كه‌ركووك و ته‌واوی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی مادده‌ی (140)ی ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه‌ داگیریان كردن.

له‌كاتێكدا ئه‌م هێرشكردنه‌ پێشێلكردنی ماده‌ی (9)ی ده‌ستووری عێراقه‌ كه‌ نابێ حكوومه‌ت هێز له‌ دژی هاووڵاتیانی به‌كاربهێنێ! له‌ ئاكامی هێرشی دڕندانه‌ی حوكومه‌تی به‌غدا كۆمه‌ڵێك تاوانی قڕكردن و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل و بڕین و ده‌ربه‌ده‌ركرن له‌دژی كوردانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدران.

حكومه‌تى فیدرالی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر درێژه‌ دان به‌ سیاسه‌تى سه‌پاندنی ئابلووقه‌ی سه‌ر قووتى خه‌ڵكی كوردستان و راگرتنی بوودجه‌ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و هاوشێوه‌ی سیاسه‌تى رژێمی به‌عسی شۆڤێنی ده‌ستى كرد به‌ ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌شه‌ییع و خاپور كردن و داگیركردن و گۆرینی دیموگرافی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و لادانی به‌رپرسانی كورد و تۆقاندنیان هه‌روه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێ ( رجعت الحلیمه‌ الى عادتها القدیمه‌) .

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێشبینی سه‌رهه‌لدانی ته‌نگژه‌ و دروست بوونی كێشمه‌ كێش و داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانمان ده‌ركرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ خه‌یاڵدا نه‌بو هه‌ڵوێستى خیانه‌تكارانه‌ى تاخمه‌كه‌ى 16 ئۆكتۆبه‌رى 2017 بوو كه‌ هه‌رگیز پێشبینیمان نه‌ده‌كرد له‌ نێوخۆدا خه‌ڵكانێك هه‌بن به‌م جۆره‌ خۆفرۆش و هه‌رزان فرۆشی به‌ خوێن و خاكی نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن له‌ پێناو چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى ماددى بێ ئه‌رزش.

له‌ سه‌رده‌مى ناپلیۆن دا, كاتێ خه‌ریكى داگیركردنى نه‌مسا بوون, ئه‌فسه‌رێكى نه‌مساوى خیانه‌ت ده‌كات و په‌لكێشی وده‌ستدۆیى بۆ هێزه‌كانى ناپلیۆن ده‌كات. دواى ته‌واو بوونی جه‌نگه‌كه‌ و داگیر كردنی نه‌مسا, فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ناپلیۆن ئه‌فسه‌ره‌ نه‌مساویه‌كه‌ ده‌هێنێته‌ به‌رده‌م ناپلیۆن و پێی ده‌ڵێ "گه‌وره‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ نه‌بوایه‌ نه‌مانده‌توانی به‌ ئاسانی نه‌مسا داگیر بكه‌ین ؟" ناپلیۆنیش به‌ چاوێكى كه‌مه‌وه‌ سه‌یری ده‌كات و كیسه‌یه‌كى ئاڵتوونی له‌ لا ده‌بێ و له‌ دوره‌وه‌ فڕێ ده‌داته‌ به‌رده‌م ئه‌فسه‌ره‌كه‌ و پێ ی ده‌ڵێَ ئه‌وه‌ له‌ بڕی ماندووبوون و هاوكاریه‌كانی تۆیه‌, به‌ڵام ده‌ست ناخاته‌ نێو ده‌ستى به‌ڵكو پێی ده‌ڵی "تۆ خیانه‌تت له‌ گه‌له‌كه‌ت كردووه‌".

هه‌روه‌ك بینیمان به‌ هه‌مان شێواز مامه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر تاخمی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر ی تاوانكار كرا له‌ دوای په‌لكێشكردنی هێزی دوژمن و راده‌ستكردنی كه‌ركووك و به‌شێكى زۆری كوردستان.

پێویسته‌ خه‌ڵكى كوردستان بزانێت كه‌ ئه‌م پیلانه‌ شوومه‌ دارێژاو و ممنهج بوو له‌ لایه‌ن حكومه‌تى عێراق و وڵاتانى ئیقلیمی بۆ مه‌به‌ستى له‌بار بردنی ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان و داگیركردنى كه‌ركووك ومۆنۆپۆل كردنی خاك و سامانی كوردستان و له‌ ترسی به‌رقه‌راركردنی سیسته‌می دیموكراسی له‌ رۆژهه‌لاِتی ناوه‌ڕاست.

به‌ڵام به‌ ئیراده‌ى پۆڵایین و رۆڵى بوێرانه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌رى به‌رگریدا توانیان مه‌زنترین داستان تۆمار بكه‌ن و چۆك به‌ هێزه‌ فشۆڵه‌كانى دوژمنانى كوردستاندا بده‌ن له‌ شارۆچكه‌ كانی پردێ و سحێلا و سنجار و مه‌خمور كه‌ بووه‌ هۆى گۆڕینى سه‌نگى هێز و جارێكى تر شه‌ڕه‌فی كورد و كوردستانیان پاراست .ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌بووایه‌ چاره‌نوسی هه‌ولێر و دهۆك و سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان هاوشێوه‌ی نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك و دووز ده‌بون!

بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم پێداچوونه‌وه‌ى جیددی له‌ سیسته‌مى حوكمڕانى بكات و سنوورێك بو خیانه‌تكاران و گه‌نده‌ڵكاران دابنێت و راده‌ستى یاسایان بكات و هاوكات چاكسازی ته‌واو و شه‌فاف له‌ سیسته‌مى كارگێری دا بكات و خه‌ڵكانى پسپۆر و ته‌كنۆكرات و شاره‌زا رۆڵیان پێبدرێت.

به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌میشه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مامه‌ ڵه‌مان له‌گه‌ ڵ فراكسیۆنه‌كان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تر پۆزه‌تیڤانه‌ بێ. هاوكات له‌ زۆر حاڵه‌تدا زورێك له‌ ماف و مستحقات و پۆسته‌ باڵاكانی خۆمان به‌خشیوه‌ته‌ لایه‌نه‌كان له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و پته‌وكردنی ریزه‌كانمان و رێكخستنی نێوماڵی كورد و هێنانه‌ كایه‌ی خیتابی كوردی یه‌كگرتو.

وه‌لێ جێی داخه‌ به‌ درێژایی دیرۆكی كوردستان له‌ سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی شێخ عوبێدواڵلا و شێخ سه‌عید و شێخ مه‌حمودی حه‌فید ومه‌لا مسته‌فا بارزانی و تا ده‌گاته‌ ئه‌مڕۆ , هه‌میشه‌ په‌رته‌وازه‌یی نێوماڵی كورد و هه‌ڵوێستی خیانه‌تكارانه‌ی هاوشێوه‌ی گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بونه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كانی كوردستان. بۆیه‌ قه‌ناعه‌تمان وایه‌ كه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ یه‌كڕیزی له‌نێوان به‌ره‌ی خائینان و دڵسۆزانی كوردستان دروست ببێ.

زۆر جاران مناڵه‌كانمان و نه‌وه‌ی نوێ لێمان ده‌پرسن بۆچ ته‌نها میلله‌تی كورد به‌ مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌گه‌یشتوه‌؟ هه‌ڵوێستی خیانه‌تكارانه‌ی نێوخۆی تاخمی 16ی ئۆكتۆبه‌ر زیندوترین وه‌ڵامه‌ بۆ رۆله‌كان و نه‌وه‌كانمان تا بزانن هه‌ندێ له‌ كوردان خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كی بونه‌ بۆ نه‌گه‌یشتنمان به‌ ئامانجه‌كانمان.

دوای پێشێلكردنی زیاتر له‌ (55) ماده‌ی ده‌ستوری له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالی و پشتگوێ خستنی ماده‌ی 140 و لادانی پارێزگاری كه‌ركوك و دانانی پارێزگارێكی عه‌ره‌ب له‌ شوێنیدا ئیمه‌ له‌ فراكسیۆنی پارتی بۆ ماوه‌ی دو مانگ بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانمان كرد. وه‌ دوای بڕیاردان له‌سه‌ر واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركردایه‌ تی پارتی له‌ شاری كه‌ركوك بڕیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دا. له‌وانه‌یه‌ بپسرن بۆچ ته‌نها له‌ كه‌ركوك بایكۆت ده‌كه‌ن؟

ئه‌گه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان هاوهه‌ڵوێست بونایه‌, ئه‌وا ئه‌ركی نیشتمانی و هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد له‌ هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پارێزگاكان بایكۆت بكه‌ن, یان به‌ یه‌ك لیست له‌ژێر ناوی لیستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌شداری بكه‌ن و دوای سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئنجا به‌ یه‌كه‌وه‌ بایكۆتی پڕۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن تاكو حكومه‌تی فیدڕالی ناچار بكه‌ن دان به‌ مافه‌ ره‌واكانی كوردستاندا بنێت هاوشێوه‌ی ئه‌زمونی ئێرله‌ندا كه‌ به‌م جۆره‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌.

هۆكارێكی تری بایكۆتكردنمان له‌ كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كه‌ركوك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی عێڕاق داگیر كراوه‌, وه‌ به‌ درێژایی مێژوو كه‌ركوك له‌ روانگه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕِ هێڵی سوور بوه‌ و هه‌رگیز مساوه‌مه‌ مان له‌سه‌ر كوردستانیبونی كه‌ركوك نه‌كردوه‌.

له‌ شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن (عبدالله‌ سلوم السامرائی) گه‌وره‌ دپلۆماتكار وشاره‌زاو چاوساغی لێهاتوی به‌عسیه‌كانی عێراق , سه‌رۆكایه‌تی شاندی حكومه‌تی به‌غدای ده‌كرد بۆ مه‌به‌ستی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕش وهاتبونه‌ خزمه‌ت سه‌رۆك مه‌لا مسته‌فا بارزانی.

له‌كاتی نان خواردن سه‌رۆك شاندی دانوستاندنی عێراقی زۆر بێشه‌رمانه‌ ده‌ڵێ " كێ ده‌ڵێ كه‌ركوك كوردستانیه‌؟" سه‌رۆك بارزانی به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ:"من پێت ده‌ڵێم كه‌ركوك شاری كوردانه‌و ئێوه‌ داگیرتان كردوه‌ و ڕۆژێك دادێت لێتان ده‌ستێنینه‌وه‌". ئه‌وه‌بو له‌ئاكامی پێداگرتن و داكۆكیكردن له‌ شاری كه‌ركوك و ده‌ستهه‌ڵنه‌گرتن له‌ كوردستانیبونی كه‌ركوك گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین پیلان و (رێكه‌وتنی شومی جه‌زائیر1975) له‌ دژی شوڕشی كوردستان ئه‌نجام درا.

هه‌ر له‌و سه‌رده‌ماندا حكومه‌تی نێوه‌ندی عێراق بڕیاری داگیركردن و گۆڕینی دیمۆگرافى كه‌ركوكی دابو ئیستاش دوای (43) ساڵ حكومه‌تی فیدڕالی عێراق جارێكی تر له‌ رێكه‌وتنێكی دیكه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی شاری كه‌ركوكی دڵی كوردستانی داگیر كرده‌وه‌.

بۆیه‌ سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌ په‌روِشه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ره‌وشی كه‌ركوك و هاوڵاتیانی كه‌ركوك وه‌ له‌ دوا دیدارمان له‌ گه‌ڵ به‌رێزیان له‌ 24-1-2018 فه‌رموی "كه‌ركوك داگیركراوه‌ ناكرێ قبول بكه‌ین به‌ داگیركراوی بمێنێته‌وه‌, وئومێد به‌خوا رزگاری ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتو ده‌بین."

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كه‌ركووكمان كردووه‌ چونكه‌ خۆمان به‌ خاوه‌ن و داكۆكیكاری راسته‌ قینه‌ى كه‌ركووك و مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌زانین له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان و ده‌مانه‌وێ به‌ حكومه‌تى فیدڕالی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى بڵێین ( كه‌ركووك داگیركراوه‌)؟ پێمان وایه‌ به‌شداری كردنى پارتی دیموكراتی كوردستان یان هه‌ر لایه‌نێكی تری كوردستانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى كه‌ركووك ماناى داننانه‌ به‌ داگیركارى و پێشێلكردنى مافه‌كانى ده‌ستووری و یاسایی خه‌ڵكى كه‌ركووك.

له‌كاتێكدا به‌ پێی ئاماری وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق تا ئێستا له‌ كۆی (271000) هاولاتی كورد كه‌ به‌ هۆى هێرشی دڕندانه‌ى حكومه‌تى فیدڕالی و تاخمى 16 ئۆكتۆبه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر كراون ته‌نها رێژه‌ی 3% گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. بۆیه‌ بایكۆت كردنى ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى كه‌ركووك داكۆكی كردنه‌ له‌ مافه‌ ده‌ستووریه‌كانى هاوڵاتیانى كه‌ركووك و كوردستانى بوونى شاره‌كه‌ .

به‌ڵام داخى گرانمان بۆ په‌رته‌وازه‌یی نێو ماڵى كورد, هیوادارم گشت لایه‌نه‌ كوردیه‌كان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و هه‌ر نه‌بێت له‌ شاره‌ بێنازه‌كه‌ی كه‌ركووك بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن بۆ گه‌یاندنى په‌یامى داگیركردنى ئه‌م شاره‌ به‌ عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى و بتوانین پێكڤه‌ فشار بخه‌ینه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی كوردستان تا ئه‌و كاته‌ى ده‌رفه‌تى خۆمان وه‌رده‌گرین و به‌ سه‌ربه‌رزى ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ كه‌ركووك و بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوى كه‌ركووكیه‌كان ئازادانه‌ و سه‌ر به‌رزانه‌ بتوانن ته‌عبیر له‌ راو بۆچوون و هه‌ڵوێستى خۆیان بكه‌ن نه‌وه‌ك له‌ ژێر ره‌حمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ و زه‌بر و زه‌نگى لووله‌ى تفه‌نگى دوژمنانى كورد ده‌سته‌مۆ بكرێن .

* سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان