ئاوات قادری
ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ئەو چەندساڵەی دامەزران و تەمەنیدا، له دژایەتی كردن لەگەڵ داخوازییه‌كانی گه‌لانی ئێران بە گشتی و گه‌لی كورد بە تایبەتی بەردەوام بووە و سیاسه‌تی توندوتیژیی و به‌دوور له‌پێوانه‌كانی دێموكراسی و مەدەنی گرتووه‌ته به‌ر؛ ئه‌م شێوه هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌به‌رامبه‌ر داخوازییه‌كانی گه‌لان، خۆی له‌خۆیدا، به‌پێچه‌وانه‌ی ئەو پێناسەی فره‌كه‌لتووری ئێران و پێكه‌وه ژیانی برایانه‌ی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی نێو ئێرانه.
ئێران بەوتەی خۆی پێناسه‌ی كه‌لتوورێكی چه‌ند هه‌زارساڵه‌ی پێكه‌وه ژیانی گه‌لانه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا و خاوه‌ن هێزێكی پته‌وی شارستانییه كه نێوه‌ڕۆكی خۆی له رۆحی برایه‌تی و تێكه‌ڵاوی كه‌لتووری له ئاستێكی هه‌رە به‌رزدا ده‌نوێنێت و ئه‌م هێزه‌ش، بۆته هه‌وێنی پێكه‌وه ژیانی گه‌لان؛ به‌ڵام لە هەموو تەمەنیدا، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر ناوی، ئەسڵی وەلایەتی فەقیهی و یەك پارچەیی نەخشەی ئێران، حیسابی بۆ هیچ یەك لە نەتەوە غەیرە فارسەكان نەكردووە و بەپێچەوانەشەوە دژایه‌تی خواسته‌كانی گەلانی ئێران بە گشتی و گه‌لی كورد بە تایبەتی كردووە و دەكات؛ هاوکات بەردەوام بووە لە سەركوت كردنی هەموو ئێعتراز و دژایەتییەك لە هەمبەر سیاسەتەكانی خۆیدا و هەوڵی داسەپاندنی دەستووری ئیسلامیی دەدات و بەردەوام خواست و ویستی ئەوە بووە كە تێكەڵاوی دین لەگەڵ سیاسەتی خۆی قووڵتر و پتەوتر بكات؛ بە ناوی دین تووندترین و ناعادڵانەترین حوكمەکان بە سەر كەسانێكدا دەسەپێنێ كە لە بەر داواكردنی مافە ڕەواكانیان دەسبەسەر دەكرێن و بە گوتەی خۆیان پێیان دەڵێن كەسانی ئەمنیەتی؛ ئەمەش بە دەست كەسانێك دەکرێت كە بە حیساب عالم و ئاگاهن و دەبێت عیداڵەت ئیجرا بكەن.
ڕێژیمی ئێران هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی گه‌لان و لەو نێوەشدا، ده‌نگی گه‌لی كورد بێده‌نگ بكات. ده‌سه‌ڵاتی ئەو ڕێژیمە بە بەردەوامی له رێگه‌ی گرتن و ئەشكەنجەدان و را‌گرتن لە ژوورە تاكەكەسییەكان و بە زۆر و لەژێر فشار ئێعتراف وەرگرتن و سەرئەنجام له‌سێداره‌دانی چالاكڤانانی سیاسی ـ مه‌ده‌نی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌وڵی داوە كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌نگی ناڕه‌زاییه‌تی گه‌لی كورد، بێده‌نگ بكات و له داخوازی و مافە ڕه‌واكانیان كه گه‌یشتنه به‌ئازادی و دیاریكردنی چارەنوسی خۆیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دوور بخاته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش، به په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی سێداره، به‌ئامانجی چاوترسێن کردنی لاوان و ژنان و ئازادیخوازانی گه‌له‌كه‌مان بووە.
به‌رپرسانی ئێران له‌جێگای ئه‌وه‌ی وانه له ئاكاره سیاسییه‌كانی ساڵانی پێشووتریان وه‌ربگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌رده‌وامی به‌م سیاسه‌ته ده‌ده‌ن و به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن چالاكانی مافی مرۆڤ و ئەنجومەنەكانی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی بڵاوكراوه‌ته‌وه و هەموومان ئاگاداری ئاماری گیراوان و حوكم دراوەكان و ئێعدامەكانین، دەبینین و دەبیستین كە رێژیم بەردەوام بووە لە سیاسەتەكانی و ئامارەكان بەرەو سەر بوون و كەمتر نەبونەوە؛ ئه‌مه‌ش به‌واتای ئەوەیە كە رێژیم درێژە بە جینایەتەكانی دەدات بە نیسبەت هەر چەشنە نارەزایەتییەك و لێپرسینەوە لە ماف و چالاكی دژی خۆی.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش گه‌لی كورد، له‌پاش لەسێداره‌دانی لاوانی گەلەكەی، لەو چەند ساڵانەدا كە له زیندانەكانی ڕێژیمی ئێران‌دا كراون و بینینی چەوسانەوەی رۆژبەرۆژ زیاتر لە لایەن حكومەتی دیكتاتۆری، به‌و شێوه‌یه كه رێژیم چاوه‌ڕوانی ده‌كرد، نەتەنیا بێده‌نگ نەبوون، به‌ڵكوو بۆتە هۆی یه‌كده‌نگی و یەك هه‌ڵوێستی هێزو لایه‌نه ئازادیخوازه‌كان و به‌تایبه‌ت حیزبە كوردییەكان. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له گه‌ل كردووه كه به رۆحی سه‌رهه‌ڵدان و ئازادیخوازانەوە په‌ره به تێكۆشانی بێوچانی خۆیان بده‌ن، تاكوو گه‌یشتن به‌ئامانجه پیرۆزه‌كانیان له‌وانه، دێموكراسی و به‌ده‌ستهێنانی مافه زه‌وتكراوه‌كانی خۆیانە.
ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌رداری هه‌وڵه بێ ئاكامه‌كانی خۆی نه‌بێت و جارێكی تر، هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی بێده‌نگ كردن بدات، له‌به‌رامبه‌ریدا، گه‌لی كورد له خواسته‌كانیان كه دێموكراسییه‌ت و ئازادییه پاشگه‌ز نابێته‌وه . ئه‌م شێوه سیاسه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، بووەتە هۆی وەزاڵەهاتنی هەموو گه‌لانی ئێران لە تەواوی ناوچە جیاوازەكانی ئەو وڵاتە و هەروەها كوردستانیش كە بەردەوام سەنگەری بەرەنگاربوونەوە بووە بە دژی ڕێژیم.
هەموو بە تێكرایی درووشم بۆ نەمانی دیكتاتۆریەتی ئەو ڕێژیمە و رووخانی سەر هەڵدەدەن، بەڵام لە بەرامبەردا دووبارە هەروەك ساڵانی پێشووتر رێژیم بە دژی خواستەكانی خەڵك هێزەكانی بە نێو شەقامەكاندا بڵاو كردۆتەوە و هەوڵی سەركوت كردنی نارەزایەتیەكان دەدات، بەڵام بەپێچەوانەوە ورەی خەڵك بەرزە و پێداگرن لە سەر داواكانیان و كاربەدەستانیش رۆژ بە رۆژ ترس و دڵەراوكێیان زیاتر بووە و بۆیان دەركەوتووە كە دانیشتن لە سەر كورسی دەسەڵات زۆری نەماوە.
هه‌ر بۆیه من وەكوو چالاكێكی سیاسی داوا دەكەم لە هەموو چالاكانی مافی مرۆڤ و سەرجەم چالاكانی سیاسی و مەدەنی، یەك ڕا و یەك دەست دەنگمان یەك بخەین لەبەرامبەر سیاسەتە چەپەڵەكانی ڕێژیم‌دا و له‌كاتێكدا، كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەكی زۆر مه‌ترسیدار سیاسه‌تی له‌نێوبردن و تواندنه‌وه و هاوشێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌تانه كه دژ به داخوازییه‌كانی گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌تی گه‌ل كورد و ئازادیخوازان به‌رێوه دەبات هۆشیار بكه‌ینه‌وه، هاوكاتیش داوابكە‌ین، كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران واز له سیاسه‌تی توندوتیژی و ئەشكەنجە و كوشتنه‌كانی بەدەست كەسانی نادیار و تیرۆری نەیارانی لە دەرەوەی وەڵات و سیاسه‌تی سێداره بهێنن و گوێ بۆ داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد بده‌ن و له جێگەی سیاسه‌تی سێداره، په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی دێموكراتییانه، كه رێز له داخوازییه‌كانی گه‌لان بگرێت، بگرنەبەر.
دەبێ بەردەوام بین لە چالاكییەكانمان بۆ ئەوەیكه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، حوكمی له‌سێداره‌دانی چالاكڤانانی سیاسی ـ مه‌ده‌نی كورد، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و دەست رابگرێت.
دەبێ ڕێژیم ئاگادار بكەینەوە كە ئەو رێكارانە هیچ كات نابنە هۆی ئەوەیكە گەل بێ دەنگ بێت لە ئاست ئەو زوڵمەی كە بە بەردەوام لێی كراوە لە لایەن دەسەڵاتداران و داگیركەرانەوە. له هه‌مان كاتیش‌دا، داوا له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، پشتیوانی خۆیان دەرببڕن بۆ وه‌ده‌ست خستنی داخوازییه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و بە هاتنە سەر شەقامەكان و رێپێوان بە دژی زوڵم و دژی ئەو ڕێژیمە سەركوتكەرەی كۆماری پەت و سێدارە پێ‌داگر بن لە سەر داخوازییەكانیان و بە هیچ شێوەیەك باوەڕ بە دروشمەكانی رێژیم نەكەن و بەردەوام بن لە خەبات و درێغی نه‌كه‌ن و به‌چ الاكی جه‌ماوه‌ری خۆتان ببنه ئاسته‌نگ له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی سێداره‌ی كۆماری ئیسلامی و قه‌ڵغانی پاراستنی كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتی گه‌له‌كه‌مان.
24/1/2018