شوان حەمە
حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی پار، بزووتنەوەی ح. هێرشێکی کتوپڕی کردە سەر فێستیڤاڵێکی ئیسرائیلییەکان.
لەو هێرشە کتوپڕەدا و لە ماوەی چەند کاتژمێردا، ١١٣٩ ئیسرائیلی کوژران، لەوانە ٧٠٠ کەسی سڤیل، کە لە ناویاندا ٣٦ منداڵ و ٧٠ بیانیان تێدا بوو، هەمانکات دەیان هاوڵاتی ئیسرائیلی، بە ژن و منداڵ و پیرەوە، وەک بارمتە، راپێچی تونێڵەکان غەزە کران.
شیعە ئێرانییەکان، توانییان لە بەرژەوەندی خۆیان، سوننە ئیخوانییەکانی فەلەستین بەکار بێنن. لەو گەمە سیاسی و مەزهەبییەدا، زیانمەندی گەورە، خەڵکی سیڤیلی غەزە و فەلەستینییەکان بوون.
بەڵام ئەو ئاگرەی شیعەکانی ئێران، بۆ سوننەی فەلەستینیان خۆش کرد، پەڕییەوە ناو ماڵی خۆیان.
لەدرێژەی ئەو رووداوانەدا، چەندین جەنەرالی سوپای پاسداران
بەهرۆز جەعفەر
وەک چاوەڕێدەکرا، لە ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ دا، سەرۆک کۆماری ئێران "مەسعودی پزیشکیان" یەکەمین سەردانی خۆی بۆ عێراق دوای دەستبەکاربوونی ئەنجام دا. بوونی زۆرترین تەوەری گرینگ و چارەنووسساز دەری دەخات، کە عێراق تا چ ڕادەیەک بوەتە بۆڕی هەناسەدانی ئێڕان:
مەلەفی ئاو، سەت ساڵە لە نێوان عێراق و ئێراندا دادەپۆشرێت!
هەمیشە ئاو و رێڕەوە ئاوییەکان بڕبڕەی پشتی کێشەکانی ئێران بوە لەگەڵ عێراق و عەرەبستاندا، بە تایبەتی لە خوزستان لەسەر کەنداوی عەرەبی (یان کەنداوی فارس). ئێران لە ساڵی ١٩٢٥ خوزستانی بە زەبری هێز لە عەرەبستان (سعودییە) داگیرکردوەو ئێستاش زۆرینەی ئەو پارێزگایە کە دەکەونە سەر ڕێرەوێکی ستراتیجی و یەدەگێکی سرووشتی گرنگیشی هەبوە، پێکهاتەی عەرەبن، هەروەها کورد، ئازەر، بەلووچ و لووڕ. بوونی کێشەی ئاو لە سنورەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا بە تایبەت لە بەسرە، بەردەوام سەرچاوەی کێشە ناوچەییەکان و جەنگەکانی هەردوولا بوە. ساڵی ١٩٣٧ لە کۆشکی سەعد ئاباد عێراق و ئێران لەسەر سنورو کێشە ئاوییەکانی نێوانیان ڕێککەوتن، بەڵام دواتر حکومەت لە ئێران گۆڕاو، پەشیمانبونەوەو، کێشەکانی قووڵترکردەوە. هەموو کاتێکیش عەرەبستان و عێراق هاوکاری گرووپە یاخییبوەکانی ئێرانی کردوەو، ئێرانیش هاوکاریی گرووپ و جووڵانەوە چەکدارییەکانی کوردی کردوە؛ بۆ ئەوەی کیشەی ئاو بەگشتی و ناوچەی خوزستان بەتایبەتی لە بیری عەرەبی
دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس و توێژەر و مامۆستای زانستگا
"زمان"، خانوولەی ژیان و مان و ڕایەڵەی بێ هەودای پێوەندیی بوون و گەردوونە. زمان، پێناسەی ناسکردن و ئامرازی هەڵاوارتەیی کەسێتیی مروڤە لە بوونەوەرانی تر. زمان، ماکە و هیم و بنچینەی داڕێژەری پێکهاتەی هەست و نەست و خوست و هەڵوێست و، هەروەها بیر و هزر و ئاوەز و تێڕامان و تێفکرین و بیرکردنەوەیە. زمان، کۆڵەکە و ژێرکۆڵەکەی ڕاگری کۆشکی شکۆداری بیریاریی و هزروانی وئاوەزمەندییە. "زمانی زگماکی"، ئەستوندەکی تاوڵی جوانیناسی و خۆش-وێژی و خۆش-خوانی و هۆزانوانی لە هەواری هەراوی هەرێمی نەتەوە و گەلە و دیرەگی ڕاگیرکەر و خۆڕاگری خێوەتی بوون و هەبوونی شوناسی خۆیی و خۆماڵی و نەتەوەییە لە هەمبەر گەردەلوول و باهۆزی بەهێز و سەرما وسۆڵەی تووش و سەخڵەتی کڕێوە و شەختەی نەمان و فەوتانی میرات و کەلەپووری پیرۆز و دێرینی باو باپیرانمان. زمانی زگماکی داڵدە و داشدارمانە لەمەترسی و قەیرانی داڕمانی کۆشک و قەڵای بەرزەڕۆیوی پێناسە و ناسنامەی نەتەوەییمان. زمانی زگماکی پێشەوا و پێشەنگمانە بۆ بەرخۆدانی کەلتووری و شۆڕشی تەس دانەوەی قەیرانی خۆلێ ونبوون و ئاڵی بوون وئالینەبوون. زمانی زگماکی هانا و هاریکار و بریکار و یارمەتیدەرمانە بۆ بەرگری لە چەمکی پیرۆز و دڵئەنگێو و
هاژه- ڕادیۆ کوردی کرماشان لە سەرماوەزی ساڵی 1337ی هەتاوی دەستی بە وەشان کرد و لە ڕۆژ دا بەرنامەکانی خۆی 1 کاتژمێر بە زاراوەی سۆرانی و 30 خولەک بە زاراوەی کەڵهۆڕی بڵاو دەکردەوە.
ئەو ناوەندە لە ڕێگای ڕاسپێرێکی بەهێزی سەدکێلۆ واتی تەواوەتەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی لە ژێر ڕەکەیفی خۆی خستبوو و داڕێژەرەکانی بە گوێ هەموو بیسەرێک دەگەیشت. کاتێک ماوەی بەرنامەکانی ڕۆژانە بە 5 کاتژمێر زیادی کرد و لە ڕۆژانی هەینی بەرنامەیەکی 2 کاتژمێری لە هەڕەتی
زۆر بەرێزان ئەندامانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرێز کاک مستەفا هیجری و
ئەندامانی سەرکردایەتی و
خەڵکی بەشەرف و مافخوراویی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی ٧٩هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و تێپەراندنی ٧٩ساڵ خەبات و کۆڵنەدان له پێناو دەستەبەرکردنی ئامانجی رزگاری و دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی بۆ نەتەوەی مافخوراویی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە بەرێزان بەرپرس ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی حدكا، ئەندامانی سەرکردایەتی و گشت کادر، و ئەندامان و لاینگرانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکڕات واتە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئاراستە دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، دامەزراندنی حیزبی دێموکڕات وەک یەکەم دامەزراوەی مۆدێرنی کورد لە شکلی حیزبێکی خاوەن پێڕەو و پرۆگرامی سیاسی پێشکەوتوو، بە ساختارێکی ئۆرگانیزەکراوی ڕێک و پێک لەو سەردەمی کوردستان دا، کە لە سەر بنەما و بیری ژێکاف ساغکرابووە، بە نوختە وەرچەرخانێکی گرنگی سیاسی و مێژووی لە بزاڤی کورد پێناسە دەکات، هەر بۆیە بزوتنەوەی کۆماریخوازان دەستکەوتەکانی ٧٨ساڵ خەباتی پڕ لە هەوراز و نەشێویی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکڕات بە یەکێک لە قۆناغە زێڕینەکانی ئەو حیزبە و مێژووی کورد هەژمار دەکات، و ساخکردنەوەی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی کوردان لە شکلی مومکیندا، واتە کۆماری میللی/ دیمۆکراتیک و دیفاکتۆی کوردستان کە وەک دەستکەوتی هەرە گەورە و نوێنگەی ئێرادەی نەتەوەیی کوردان بەگرینگ و رۆڵی نەمران پێشەوا قازی محەممەد و دەوری نەمر بارزانی لە پێکهێنان و پاراستنی کۆمار دا، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیواخوازە لە گشت سەرکردایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، کە وێنای پێشەوای گەورە و هەڵکەوتووی کورد، پڕاگماتیستانە لە ئاست دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی، لە ساحەی سیاسەت و دیپڵۆماسیدا، سیاسەتگووزاری بکەن، و دەرفەتەکان بقۆزنەوە و بە دوور لەخۆباییبوون و سیاسەتی کوردەنامووسی، دوگماتیستانە تەعاموول دەگەل یار و نەیار، و لایەنی بەرامبەر نەکەن، ئێستا کە حدکا "حەرەکەتی راسانی مەدەنی و ئاشتیخوازانەی" وەک بژاردەیەکی نوێ و هاوخان دەگەڵ دۆخی نالەباری هەنووکەیی بەمەبەستی دەربازبوون لە چەقبەستوویی
زۆر بەڕێزان جەنابی سەرۆک و سکرتێری پارتی دێموکڕاتی کوردستان
ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی
١٦ی ئاب، ٧٨هەمین ساڵیادی دامەرزاندنی پارتی دێموکڕاتی کوردستانە، ئەو پارتەی کە لە پرۆسێسی دامەزراندن، شکلگرتن و پەرەگرتنیدا وەک پارتێکی مۆدێرن و سەردەمیانە، بە کردەوە توانی ئەرک و ڕەساڵەتی ئۆرگانیزەکردنی ڕیزەکانی گەل بەجێ بگەێنێ و لەڕاستای تەبدیلی ئیرادەی گەلی مافخوراویی کورد، بە ئیرادەیەکی سیاسی/ نەتەوەیی و شووناسخوازانە، بەرپرسانە ڕۆڵی پارتێکی مێژووساز و پڕ لە شانازی و سەروەریسازانە بنوێنێت. ئاشکرایە کە پارتی دێموکڕات لە مێژووی ٧٨ ساڵ ژیان و تێکۆشانی سیاسیدا، تووشی قۆناغگەلێکی پڕ لە هەوراز و نەشێوو، لێژاو لە سەرکەوتن و داکەوتن هاتووە، بەڵام سەرئەنجام لە ئەنجامی پەیڕەوکردنی سیاسەتی نەتەوەخوازانە، حەکیمانە و جەماوەرپەسەندیدا، بە هەماهەنگی و هاوکاری دەگەڵ لایەنەکانی دیکەی گۆڕەپانی خەبات، توانی لە بەرەکانی شەڕ و ئاشتی و حەوزەی هەڵسوکەوتی سیاسی و دیپلۆماسیدا، ڕێگا و ڕەوڕەوەی خەباتی سەختی کورد و کوردایەتی بەرەو ئاسۆی سەرکەوتن و لوتکەی هیوا و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد هیدایەت بکات، و لە ئەنجامدا عەمەلەن شکلێکی موومکین لە سەروەری سیاسی کوردان، لەسەر ئاستی ئەسڵی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە باشووری کوردستاندا، بچەسپێنێت. سەروەرییەک کە لەژێر هیدایەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی، و بەشداری چالاکانەی نیشتمان خۆشەویستان و دانی دەنگی نێزیک بە ٩٣: "بەڵێ"ی خەڵک لە پرۆسێسی رێفراندۆمی ٢٥/٩/٢٠١٧ دا، بەرەو ساغکردنەوەی دەوڵەت/نەتەوە-دێموکڕاتیک، و ڕاگەیاندنی "کیانی سەربەخۆی کورد" لە باشووری کوردستان
عادل باخەوان
بۆ تێگەیشتن لە روداوەکانی ئێستا و ئێرەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی لە پاش تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە لە 31ی مانگی رابردودا، ئەم دە خاڵەی خوارەوە چوارچێوەیەکی کۆنسێپتیول دەستەبەردەکەن، چوارچێوەیەک کە ڕوناکی دەخاتە سەر سیستمی ئەو ستراتیژیانەی کە ئاڕاستەی میکانیزمەکانی مامەڵەکردن دەکەن.
یەکەم : ئەمجارە، بە پێچەوانەی جاری پێشوەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران، لە جددەی عەرەبی سعودیە، بە دوای پشتیوانی وڵاتانی موسوڵماندا دەگەڕێت و دەیەوێت کۆدەنگیەکی ئیسیلامی بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دروستبکات.
ئەمەش لە ڕێگای داواکردنی کۆبونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە جددەوە.
خودی سۆراخکردنی پشتیوانی وڵاتانی ئیسلامی یەکێکە لەو داتایانەی کە دەبێت زۆر بە جددی لە ئیدارەکردنی پەیوەندیەکانی هێزدا بە هەند وەربگیرێت.
دووهەم : کۆماری ئیسلامی سەرکەوتوبو لەوەدا کە توانی پشتیوانی عەرەبی سعودیە بە دەستبهێنێت، هەموومان دەزانین کە سعودیەی ئەمڕۆ میسری شەستەکانە و موحەمەد بن سەلمان خاوەنی هەمان پێگەی جەمال عەبدولناسری
سەردەشت عەزیز
زیرەکی دەستکرد زۆر بەخێرایی گەشەدەکات، ئەم زانستە سەرەڕای ئەوەی سوودی زۆرە بەڵام مەترسیشی هەیە بەتایبەت بۆ وڵاتە دواکەوتوەکان، کۆمپانیا زەبەلاحەکان زۆر بەچڕی کار لەسەر ئەم زانستە دەکەن و ملیارەها دۆلاریان بۆ تەرخانکردوە.
هەوڵئەدەم بەپێی توانا زنجیرە بابەتێک بەزمانێکی سادە لەسەر سەرجەم لایەنەکانی ئەم زانستە بنوسم بۆ ئەوەی هیچ نەبێت تێبگەین ئەم زانستە چیەو چۆن کاردەکات و چۆن دەتوانین وەک تاک سودی لێوەربگرین.
زیرەکی دەستکرد چیە؟
زیرەکی دەستکرد بەشێکی زانستی کۆمپیوتەرە، کە بریتییە لە سیستەم یاخود بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری کە هەوڵدەدات لاسایی مرۆڤ بکاتەوەو ئەو کارانە بکات کە پێویستی بەزیرەکی مرۆڤە.
زیرەکی دەستکرد لاسایی مرۆڤ دەکاتەوە لە فێربون، بیرکردنەوەو جیاوازی کردن لەنێوان شتەکانداو هەروەها چارەسەری کێشە. توانای هەیە لەزمانی
فارس نەورۆڵی
چەمکی خیانەت ڕەهەندێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیەو ڕەگی لەمێژوودایە، قسەم لەسەر مێژوی مرۆڤایەتی نییە، لە خیانەتی براکانی یوسفە،وە یاخود خیانەتی سیاسی ناومێژووی نەتەوەکانی دیکە، بەڵکو دەمەوێ هەڵوێستەیەک لەسەر چەمکی خیانەت لەناو کورددا بکەم، ئەگەر مێژووی کورد وەک خۆی بخوێنیتەوە لە دەرەوەی وەهم و پیاهەڵدان پڕە لە خیانەتی براکان لە یەکتری، هەر لایەکیشیان بدوێنی خۆی بەڕاست و ئەویدی بە خائین زانیووە، وەک هەمیشە دەمەوێ سەرنجم دوربێ لە کاریگەری ئایدیای حزبی و بۆ چاکەی گشتی و بەرژەوەندی کوردبێت، لە مێژووی میللەتێکی داگیرکراوی جوگرافیا و سیاسی و زیهنیدا دەکرێ خیانەت لە قۆناغێکدا ڕووبدات، بەڵام ناکرێ سەدان بارەبێتەوە، ئەوەی جێگای نیگەرانی و کارەساتە میللەتانی جیهان سەرقاڵن بە داهێنان و پەرەپێدانی وڵاتەکەیان ئێمەش سەرقاڵی تەخوینکردنی یەکترین، کارەساتەکە لەوەوە سەرچاوە دەگرێ وشیاری حزبی کوردی ڕکابەر و دوژمن لەیەک جیاناکاتەوە، هەتا ئەو ئاستە دابەزیووە لەناو خودی حزبەکاندا ئێسکی یەکتر بشکێنن، کادری ئەحزاب وشیاری هەتا ئەو جێگایەیە چۆن تەڵە بۆ یەک بنێنەوە ئیتر لەوە زیاتر لە وەزیفەی حزب تێناگەن، بۆیە وشەی خیانەت ئاسایی بۆتەوە و ڕامان ناچڵەکێنێت.
ئەوەی جێگای بەدبەختی ئەم نەتەوەیە بە هەموو
د.سهردار عهزیز
لاوێکی بیست ساڵانی سەر بە پارتی کۆمارییەکان بە ناوی تۆماس ماثیو کروکس تەقەی لە دۆناڵد ترامپ کرد و بە سوکی گوێی بریندار کرد. تەقەکردنەکە وەها لە قەڵەم دەدرێت بە مەبەستی کوشتن بێت. دۆناڵد ترامپ هەوڵیدا سود لە ڕوداوەکە ببینێت و خۆی بکات بە شەهیدی زیندوو، بۆیە کە هەستایەوە دەستی ڕاوەشاند و هاواری کرد، بەرخودان، بەرخودان.
هەرکەسێک چاودێری ئەمریکا بێت، ئەم روداوە هێندە جێگای سەرسوڕمان نیە. چەند ساڵێکە ئەمریکا وەک مەنجەڵێک وەهایە بە سەر ئاگرێکەوە دەکوڵێت. وەک هەموو دۆخێکی دووبەرەکی و ململانێ، خەڵکانەکی زۆر تیایدا سودمەندن و هەوڵدەدەن بەردەوام بێت. ]ئەمە لە کوردستانیش وەهایە].
کۆمارییەکان بە تایبەتی و بە زۆری بڕوایان وەهایە دەبێت توندوتیژی بەکاربێت بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا. گەڕانەوەی ئەمریکا مەبەست لێی گەڕانەوەی ئەمریکایە بۆ سەردەمێکی بەسەرچوو. ئەمە لە دروشمی کۆمارییەکان و ترەمپییەکاندا بە زەقی دیارە، ئەمریکا جارێکی تر مەزن بکەرەوە.
هاندانی توندوتیژی لە وڵاتێکدا کە زۆرترین ڕێژەی چەک و چەکداری
دێرین جەمال
لەسەرەتای دروستبوونی مرۆڤایەتییەوە، مرۆڤەکان بەتێپەڕبوونی سەدەکان، هەوڵی داهێنانیان داوە بۆ هەرشتێک کە رێڕەوی ژیانیان ئاسان بکات و هاوکار بێت لە کاروباری رۆژانەیاندا.
ئێستا کە لە سەدەی بیست و یەکەمداین، تەکنۆلۆژیا رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ژیانی مرۆڤەکاندا، بەجۆرێک وەک بەشێک لەژیانیانی لێهاتووە، چۆن مرۆڤ پێویستی بە خواردن و خواردنەوەیە، ئاواش پێویستی بە تەکنۆلۆژیا هەیە تا کاری رۆژانەی باشتر بڕوات.
بوونی تەکنۆلۆژیا، لە زۆر کار و شوێندا ئاسانکاری بۆ مرۆڤ دەکات، بەڵام بەشێک خراپ بەکاردەهێنرێت، ئەو ئامێرە زیرەکانە، خودی مرۆڤ خۆیان بەرنامە داڕێژەرین بەویستی خۆیان بەکاریدەهێنن، ئەوەی لەناخیاندایە ئاڕاستەی دەکەن، پاشان پەخشی دەکەن .
کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ژیانی رۆژانەماندا لەگەڵ بەرەو پێشچوونی ژیان و پەیدابوونیان، بە هەموو جۆرەکانییەوە بە نموونە: فەیسبوک - سناپ چات - ئینستاگرام - تیکیتۆک - و هتد....
ئەمانە بوون بە بەشێک لە ژیانی رۆژانەمان، هەموو کەسێک بە ئاسانی دەتوانێت واڵی خۆی هەبێت، هەر بابەتێک کە خۆی پێی باشە لە واڵەکەی بڵاویبکاتەوە، ئەو کەسانەی هاوڕێین واڵی ئەویان لایە ئازادن لە کۆمێنتکردن و هاوبەشیکردن لەو بابەتەی بڵاویکردۆتەوە، لەڕێگەی ئەو ئیمۆجیانەی کەهەر یەکێکیان ئاماژەن بۆ دەربڕینێک، یان بەنووسین و دەربڕینی رای خۆیان.
ئەم هاوبەشیکردنە رۆڵی هەیە لە پێشخستنی کۆمەڵگە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی مایەی نیگەرانییە ئەو دیاردە ناشیرینەیە کە کۆمێنتەکان وەک جەنگێک وایە لەسەر شەقامەوە هاتۆتە
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان و بێ هاوتا
خەڵکی موسڵمان و خۆراگری کوردستان !
بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان، واتە جێژنی عەهد و پەیمان و وەفاداری موسڵمانان، کە خەڵکی موسڵمانی کوردستانیش هاوكات دەگەڵ گشت وڵاتانی ئیسلامی، به ڕێزهوه به پێشوازی ئهو جهژنه پیرۆزەوە دهچن، پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت لایەک دەکات و ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستی گشت خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و بەخشەندە و میهرەبان بێت، بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارە ئەم جێژنەش هەر وەک هەموو جێژنەکانی دیکە، سهرهتایهك بێت بۆ تەبایی و ئاشتی نەتەوەیی، و هەروها بکرێت بە جێژنی یەکانگیری و سازانی نیشتمانی، و بەرخۆدانی هاووەڵاتیان و سهرجهم موسلمانانی كوردستان، لەپێناو ئاشتی نەتەوەیی و ئازادکردنی خاک و نیشتمانی کوردان لەدەست ستەمکاران و
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۹ی بانەمەڕ ۲۷۲۴ی کوردی، هاوڕێ ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی ڕیزلێنان و کۆتایی هاتنی پرۆژەی «فەرهەنگی زارەکی موکریان، شاکارێک لە مێژووی فەرهەنگ نووسی کوردیدا» لە نووسینی سەلاح پایانیانی نووسەر و فەرهەنگ نووسی بەتوانای کورد، کە لە لایەن بەشی رۆشەنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە کە فەرهەنگی زارەکی موکریان شاکارێکی بەهێزی ئەدەبی و زمانەوانی و وشەناسی و وتە و مەتەڵ و فۆلکلۆری کوردی کە بەرهەمی ۲۵ ساڵ واتە چارەگە سەدەیەک زەحمەت و ڕەنج و شەونخوونی و ماندوویی بەرێز سەلاح پایانیانی نووسەر و فەرهەنگ نووس و توێژەری بەتوانا و هەرەوەزی و هاوکاری کۆمەڵێک کەسایەتی ئەدەبی و زمانەوانی کوردە، کە لە لایەن
گەلی خۆڕاگری کوردستان!
کرێکاران و زەحمەتکێشانی سەربەرز!
لەو کاتەوە کە کرێکارانی ئامریکا دەستیان دایە مانگرتن و ڕژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری کەم کردنەوەی کاتژمێرەکانی کار بوون، ۱۳۸ساڵ تێپەر دەبێت، لەو ماوەیەدا کرێکاران بۆ گەیشتن بە مافە بنەڕەتی و سەرەکییەکان و هەروەها وەرگرتنی ئیمتیاز و خزمەتگوزاری زیاتر، مێژوویەکی خوێناویان نووسیوەتەوە، ئەمەش لە پێناو ئەوە بوو کە هیچ کرێکارێک لەجیهان دا ڕۆژێک نەچەوسێتەوە و مافەکانیان پاڕێزراو بێت. بەڵام مەخابن لەدۆخێک دا بەرەو یادی ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەچین کە ڕوانگەی دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی کرێکاران ڕووکەردی تەواو ئەمنیەتی و دژی کرێکاری هەیە. تا ئەو جێگایەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هیچ مۆڵەتێکی فەرمی بە کرێکاران نەدراوە کە لە ڕۆژی ۱ی مای ڕێپێوانی هێمنانە و مافخوازانەیان بەڕێوە ببن.
ئەوە لە کاتێک دایە کەبە پێی مادەی ۲۷ی یاسای بنەڕەتی ئێران، گردبوونەوە و رێپێوانی هێمنانە و مافخوازانە و دوور لە گرژی و بە بێ چەک کە هیچ دژایەتی نەبێت لەگەڵ بنەماکانی ئیسلام و تەناهی نەتەوەیی وڵات، ڕێگە پێدراوە، بەم پێیەش دەبینین کە نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی، ڕاگرتن و نەدانی حەقدەست و کەمی کرێ لە ئاست کارکردنی زۆر و گرانی نرخی پێداویستییەکان بۆکرێکاران، هێشتاش بە ڕێژەیەکی بەرچاو درێژەی هەیە، و تەنانەت هێنانە ئارای داخوازی بۆ دروست کردنی سەندیکا و ڕێکخراوەگەلێکی سەربەخۆ کە تێیدا کرێکارانی ژن و پیاو ببنە ئەندام و چالاکی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی ڕەوای کرێکارانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی ڕێژیمی پاڵەویش دا پشت گوێ خرابوون و تەنانەت ئەم بەربەست و لەمپەرانە بۆکرێکاران لەسیستەمی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دا زەق و بەرچاون.
لەوانە: دەرکردنی کرێکاران بە شێوەی بەردەوام و بە هۆکاری ناڕوون لە لایەن خاوەن پیشەگەورەکان، ڕاوەدوونان و شوێن کەوتن، خستنە ژێر چاوەدێری ئەمنیەتی، دەستبەسەر دەکردنی چالاکانی کرێکاری، دەرکردنی بڕیاری قورس و سەپاندنی سزای تووند و درێژماوە بەسەر کرێکاران دا، بەندکردن و دۆخی نالەباری گیراوانی کرێکاری لە گرتووخانەکانی ئێران دا، و هەڵسوکەوتی نادروست و نایاسایی، کۆمەڵە بابەتێکن کە مانگ به مانگ
دوکتۆر مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعوود پزیشکیان وەکوو سەرکۆماری ئێران برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ناوبراو دەکات.
لە ناوەڕۆکی ئەم پەیامەدا باسی لە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لە ئێران و خۆبەرێوبەری خۆماڵی بۆ کورد و هەروەها بەشداری کورد لە دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری لە ئاستی بەرزی ئێران دا کردووە.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەی خوارەوە:
پەیامی پیرۆزبایی کۆماریخوازان بۆ بەرێز مەسعوود پزیشکیان
لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و ڕێز
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەکوو سەرکۆماری کۆماری ئێرانی ئیسلامی پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین. لە خودای گەورە داواکارین کە سەرەرای پاراستن، بەهێزکردن، و گەشەی بنەماكانی ئەسلی کۆماری لە ناو نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، بتوانن لە گۆڕەپانی کردەییدا، هەموو ئەو بەڵێنانەی کە بەخەڵکی خۆشەویستی ئێرانتان داوە، سەركەوتنی كەماڵی مەتلوب دەستەبەربكەن.
بەرێز سەرکۆمار: بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک رێکخراوێکی سیاسی/مەدەنی کە خوازیاری دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی لە شکلی خۆبەرێوبەری خۆماڵی و خۆدگەردانی بۆ کوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەچوارچێوەی تەواویەتی خاک و جوگرافیای ئێرانی ئیسلامی دایە، باوەڕی قوول و پتەوی بە بنەماکانی بەشداری خەڵک لە پرۆسەی هەڵبژاردن و ساز و کاری هەڵبژاردن و لێکەوتە و دەرئەنجامە سیاسیەکانی هەیە، و لە پەیوەندییەشدا باوەڕمەند بە بەشداری دیار و یەکگرتووانەی کوردە بۆ ئەوەی بتوانن قورسایی وێژمانی و کرداریان وەك پارەسەنگی گۆڕان خووڵقێنیان لەئاست سیاسەتی گشتی و سەرانسەری ئێران دا نیشان بدەن، بێ گومان کورد لە وەها دۆخ و دەرفەتێک دا دەتوانێ هاوکات لەگەڵ هێنانە ئارای ویست و داخوازییە نەتەوەیی و یاساییەکانی، دەشتوانێ بە بەشداری چالاكانەی لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی پەیوەندیدار بە شۆراکان، مەجلیس و سەرکۆماری، ویست و داخوازەكانی لە ناو ئۆرگانەکانی ئەنجومەنی یاسادانان و جێبەجێکاری وڵاتدا بێنێتە بەر باس و لەپێناو دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو هەوڵی فەرمی و یاسامەند ئەنجام بدات. و لەو پەیوەندییەش دا لەگەڵ دەستخستنی خۆبەرێوبەری خۆماڵی کوردستانی، دۆخی گوونجاو بۆ بەشداری سیاسی لە بەڕێوەبەری و دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری