فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

د.سه‌ردار عه‌زیز

لاوێکی بیست ساڵانی سەر بە پارتی کۆمارییەکان بە ناوی تۆماس ماثیو کروکس تەقەی لە دۆناڵد ترامپ کرد و بە سوکی گوێی بریندار کرد. تەقەکردنەکە وەها لە قەڵەم دەدرێت بە مەبەستی کوشتن بێت. دۆناڵد ترامپ هەوڵیدا سود لە ڕوداوەکە ببینێت و خۆی بکات بە شەهیدی زیندوو، بۆیە کە هەستایەوە دەستی ڕاوەشاند و هاواری کرد، بەرخودان، بەرخودان.

هەرکەسێک چاودێری ئەمریکا بێت، ئەم روداوە هێندە جێگای سەرسوڕمان نیە. چەند ساڵێکە ئەمریکا وەک مەنجەڵێک وەهایە بە سەر ئاگرێکەوە دەکوڵێت. وەک هەموو دۆخێکی دووبەرەکی و ململانێ، خەڵکانەکی زۆر تیایدا سودمەندن و هەوڵدەدەن بەردەوام بێت. ]ئەمە لە کوردستانیش وەهایە].
کۆمارییەکان بە تایبەتی و بە زۆری بڕوایان وەهایە دەبێت توندوتیژی بەکاربێت بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا. گەڕانەوەی ئەمریکا مەبەست لێی گەڕانەوەی ئەمریکایە بۆ سەردەمێکی بەسەرچوو. ئەمە لە دروشمی کۆمارییەکان و ترەمپییەکاندا بە زەقی دیارە، ئەمریکا جارێکی تر مەزن بکەرەوە.

هاندانی توندوتیژی لە وڵاتێکدا کە زۆرترین ڕێژەی چەک و چەکداری تیادایە لە نێو هەموو وڵاتە پێشکەوتوەکانی دونیادا، کارێکی ترسناکە. ڕێژەی کوشتن، هێرشکردن، بەکارهێنانی چەک لە ئەمریکا لە ئاستێکی ئێجگار بەرزدایە.
ترەمپ زۆر سودمەند دەبێت لەوەی ڕویدا، لای لایەنگرانی کە کەڵتیین، بەو مانایە بڕوایان وەهایە کە کەسێکە لە سەروی مرۆڤی ئاساییەوە، هەستانەوەی ترەمپ بە خوێنەوە و هاوارکردنی شانۆیەکە کە زۆرێک لە شوێنکەوتوانی دەهێنێتە زیکر و تەلیلە.

هەتا ئێستا هەموان بانگەشەی یەکگرتویی دەکەن. ئەگەر ئەمە ببێت بە هۆکاری ئەوەی ئەمریکا ڕێگاچارەیەکی تر بگرێتە بەر و بگەڕێتەوە بۆ دۆخێک کە لە پرسە گەورەکاندا حیزبەکان بتوانن سازش بکەن، ئەوا سەرەتایەکی نوێیە. بەڵام زۆرینە گومانیان هەیە.
دووشەممە دەبێت ترەمپ جێگرەکەی دیاری بکات، بەڵام دەرکەوتنەوەی وەک گەڕانەوە دەبێت لە مەرگ. ڕۆناڵد ڕێگن سودی لە هەوڵی تیرۆرەکەی بینی لە هەشتاکان. هەندێک لە چاودێران دەڵێن، ئەم تەقەیە گەڕانەوەی ترەمپی مسۆگەر کرد، بۆیە دونیا دەبێت خۆی ئامادە بکات.

٢٦/٧/٢٠٢٤

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان