فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گەلی خۆڕاگری کوردستان!
کرێکاران و زەحمەتکێشانی سەربەرز!
لەو کاتەوە کە کرێکارانی ئامریکا دەستیان دایە مانگرتن و ڕژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری کەم کردنەوەی کاتژمێرەکانی کار بوون، ۱۳۸ساڵ تێپەر دەبێت، لەو ماوەیەدا کرێکاران بۆ گەیشتن بە مافە بنەڕەتی و سەرەکییەکان و هەروەها وەرگرتنی ئیمتیاز و خزمەتگوزاری زیاتر، مێژوویەکی خوێناویان نووسیوەتەوە، ئەمەش لە پێناو ئەوە بوو کە هیچ کرێکارێک لەجیهان دا ڕۆژێک نەچەوسێتەوە و مافەکانیان پاڕێزراو بێت. بەڵام مەخابن لەدۆخێک دا بەرەو یادی ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەچین کە ڕوانگەی دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی کرێکاران ڕووکەردی تەواو ئەمنیەتی و دژی کرێکاری هەیە. تا ئەو جێگایەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هیچ مۆڵەتێکی فەرمی بە کرێکاران نەدراوە کە لە ڕۆژی ۱ی مای ڕێپێوانی هێمنانە و مافخوازانەیان بەڕێوە ببن.

ئەوە لە کاتێک دایە کەبە پێی مادەی ۲۷ی یاسای بنەڕەتی ئێران، گردبوونەوە و رێپێوانی هێمنانە و مافخوازانە و دوور لە گرژی و بە بێ چەک کە هیچ دژایەتی نەبێت لەگەڵ بنەماکانی ئیسلام و تەناهی نەتەوەیی وڵات، ڕێگە پێدراوە، بەم پێیەش دەبینین کە نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی، ڕاگرتن و نەدانی حەقدەست و کەمی کرێ لە ئاست کارکردنی زۆر و گرانی نرخی پێداویستییەکان بۆکرێکاران، هێشتاش بە ڕێژەیەکی بەرچاو درێژەی هەیە، و تەنانەت هێنانە ئارای داخوازی بۆ دروست کردنی سەندیکا و ڕێکخراوەگەلێکی سەربەخۆ کە تێیدا کرێکارانی ژن و پیاو ببنە ئەندام و چالاکی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی ڕەوای کرێکارانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی ڕێژیمی پاڵەویش دا پشت گوێ خرابوون و تەنانەت ئەم بەربەست و لەمپەرانە بۆکرێکاران لەسیستەمی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دا زەق و بەرچاون.
لەوانە: دەرکردنی کرێکاران بە شێوەی بەردەوام و بە هۆکاری ناڕوون لە لایەن خاوەن پیشەگەورەکان، ڕاوەدوونان و شوێن کەوتن، خستنە ژێر چاوەدێری ئەمنیەتی، دەستبەسەر دەکردنی چالاکانی کرێکاری، دەرکردنی بڕیاری قورس و سەپاندنی سزای تووند و درێژماوە بەسەر کرێکاران دا، بەندکردن و دۆخی نالەباری گیراوانی کرێکاری لە گرتووخانەکانی ئێران دا، و هەڵسوکەوتی نادروست و نایاسایی، کۆمەڵە بابەتێکن کە مانگ به مانگ بەرەو هەڵکشان دەچن و پەرە دەستێنن. ئەو ڕەوشە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە هۆی دۆخی ناسەقامگیر، گوشاری ئەمنی و سەپاندنی فەزای ترس، هەرەشە و تۆقاندن چەندین بەرامبەر زیاترە، هەر بۆیەشە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان قورسترین سزاکان و زەخت و گوشار دەسەپێندرێت بەسەر کرێکاران و زەحمەتکێشان دا، ئەویش لەڕووی هەڵاواردن و جیاوازیی هەرە گەورە دەبینرێت.

پێویستە ئەوە لە بیر نەکەین کە چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان، بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگای ئێران و کوردستان پێک دەهێنن، و تەواوی ئەو نادادپەروەری و سەپاندنی گوشارانە بەسەر کرێکاران و زەحمەتکێشان لە کوردستان لە ئەنجامی سیاسەتی جیاکاری، پەراوێزخستن و هەڵاواردن و چێ کردنی ئەتمۆسفێری تەناهی و نیزامی زاڵ لە لایەن دەسەڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت: لەوانەش دیاردەی نامۆی کۆڵبەری کە لە هیچ قامووسێکی جیهان دا بوونی نییە و پیشەی شیاوی مرۆڤی کوردی ئازاد نەبووە و نییە، مەخابن بە هۆی دۆخی داسەپاو، بە شێوەی سیستماتیک و بەرنامە بۆ دارێژراو، بەداخەوە رۆژانە شایەتی کارەساتی جەرگبر و دژە مرۆییانەین، واتە کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکارانی سنوور لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران بۆتە دیاردەیەکی تا بێژین ناخۆش، دڵتەزێن و ویژدان هەژێن کە ڕاستەوخۆ پێکهاتەی گەرمی بنەماڵەکانی کورد دەکرێتە ئامانج.

لە لایەکی تریشەوە کرێکارانی ژن و پیاو کە بە کەمترین حەقدەست ناچارن لە ئاست ئەو هەموو زەخت و گوشار، هەڵاوسان و گرانییەدا خۆڕاگری بکەن، و هاوکاتیش لەگەڵ گوشارێکی زۆر لە لایەن سیستەمی پیشەیی داسەپێنراو بەرەو ڕوون، و هەروەها لە باری دەروونیشەوە بە هۆی دەستەبەر نەکردنی تەنانەت پێداویستییە سەرەتاییەکانی منداڵانەیان لەو پەڕی خەراپی دان.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئاڕاستە کردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی1ی مای رۆژی جیهانی کرێکاران، مێژووی سەرکوت، سیاسەتی نادروستی خاوەن پیشەگەلی بەرزی ئابووری، بەرێوەبەری و دەسەڵات داران لە هەموو شوێنێکی جیهان لە دژی کرێکاران ئیدانە دەکات، بزووتنەوە باوەڕمەندە بە «ئازادی و یەکسانی» چارەنووسی هاوبەش و گرێدراو و بێ جیاوازی لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا، و لە ئەگەری ئاشناکردنی هەمووان بە مافەکانی مرۆڤ، و هەروەها ئەگەر هەوڵ و تێکۆشانی گشت ڕەهەندی لەپێناو دەستخستنیان سڵ نەکەینەوە، بە دڵنیاییەوە ئەگەری وەدی هێنان و دەستەبەرکردنیان مسەوگەرو حەتمی دەبێ.

نا بۆ چەوساندنەوە و هەڵاواردن و ئینکار
سەرکەوێ ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
١١ی بانەمەڕی ۲۷۲۴ی کوردی_۱۴۰۲هەتاوی

۳۰/۴/۲۰۲۴

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان