بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان و بێ هاوتا
خەڵکی موسڵمان و خۆراگری کوردستان !
بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان، واتە جێژنی عەهد و پەیمان و وەفاداری موسڵمانان، کە خەڵکی موسڵمانی کوردستانیش هاوكات دەگەڵ گشت وڵاتانی ئیسلامی، به ڕێزهوه به پێشوازی ئهو جهژنه پیرۆزەوە دهچن، پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت لایەک دەکات و ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستی گشت خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و بەخشەندە و میهرەبان بێت، بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارە ئەم جێژنەش هەر وەک هەموو جێژنەکانی دیکە، سهرهتایهك بێت بۆ تەبایی و ئاشتی نەتەوەیی، و هەروها بکرێت بە جێژنی یەکانگیری و سازانی نیشتمانی، و بەرخۆدانی هاووەڵاتیان و سهرجهم موسلمانانی كوردستان، لەپێناو ئاشتی نەتەوەیی و ئازادکردنی خاک و نیشتمانی کوردان لەدەست ستەمکاران و دژبەران، وە گرانەوەی ئاشتی و دیالۆگ و کۆتایی بە دامارگرژی و ئینکار، سەرۆیی و چەقبەستوویی بهێندرێت.
ئاشتی خوازان!
هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی ماڵی خواو، و هەموو ئهو كوردستانیانهی ئیستا له سهفهری حهج دان بهسهڵامهتی و لەشساغی، وە تەبەڕووکەوە بگهڕێنهوه كوردستان، و لەئەنجامی تەبەڕووکی جێژنی قوربانەوە، ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکێتی نەتەوەیی کوردان، لێکتێگەیشتن و پێکەوکارکردنی نێوان حیزبی، وە لە ئەنجام دا ئاسایش و ئارامیی باڵ بكێشێت بهسهر بارودۆخی چوار بەشی كوردستان دا.
جێژنتان پیرۆز بێت
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
16/6/2024