فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فارس نەورۆڵی

چەمکی خیانەت ڕەهەندێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیەو ڕەگی لەمێژوودایە، قسەم لەسەر مێژوی مرۆڤایەتی نییە، لە خیانەتی براکانی یوسفە،وە یاخود خیانەتی سیاسی ناومێژووی نەتەوەکانی دیکە، بەڵکو دەمەوێ هەڵوێستەیەک لەسەر چەمکی خیانەت لەناو کورددا بکەم، ئەگەر مێژووی کورد وەک خۆی بخوێنیتەوە لە دەرەوەی وەهم و پیاهەڵدان پڕە لە خیانەتی براکان لە یەکتری، هەر لایەکیشیان بدوێنی خۆی بەڕاست و ئەویدی بە خائین زانیووە، وەک هەمیشە دەمەوێ سەرنجم دوربێ لە کاریگەری ئایدیای حزبی و بۆ چاکەی گشتی و بەرژەوەندی کوردبێت، لە مێژووی میللەتێکی داگیرکراوی جوگرافیا و سیاسی و زیهنیدا دەکرێ خیانەت لە قۆناغێکدا ڕووبدات، بەڵام ناکرێ سەدان بارەبێتەوە، ئەوەی جێگای نیگەرانی و کارەساتە میللەتانی جیهان سەرقاڵن بە داهێنان و پەرەپێدانی وڵاتەکەیان ئێمەش سەرقاڵی تەخوینکردنی یەکترین، کارەساتەکە لەوەوە سەرچاوە دەگرێ وشیاری حزبی کوردی ڕکابەر و دوژمن لەیەک جیاناکاتەوە، هەتا ئەو ئاستە دابەزیووە لەناو خودی حزبەکاندا ئێسکی یەکتر بشکێنن، کادری ئەحزاب وشیاری هەتا ئەو جێگایەیە چۆن تەڵە بۆ یەک بنێنەوە ئیتر لەوە زیاتر لە وەزیفەی حزب تێناگەن، بۆیە وشەی خیانەت ئاسایی بۆتەوە و ڕامان ناچڵەکێنێت.

ئەوەی جێگای بەدبەختی ئەم نەتەوەیە بە هەموو شێوەیەک یەکتری بە خائین ناودەبەن بەبێ تێگەیشتن لەمانای خیانەت، حزبەکان بە چەپ و ڕاستەوە ئیش و کاریان بووە بە تەخوینکردنی یەکتر، سەرکردەکان یەکتر بە خائین ناودەبەن، ڕۆشنبیرەکان هەتا نزیکی خیانەت یەکتر تۆمەتباردەکەن، مامۆستای ئاینی یەکتر تۆمەتباردەکەن، خێڵەکان یەکتر بە خیانەتکار ناو دەبەن، ڕۆژنامەنووسەکان یەکتر بە سیخوڕ تاوانباردەکەن، کۆمەڵگەش بریتییە لەو پێکهاتە و توێژانە. ئەوان لەبری ئەوەی ببنە ناوەندێک بۆ وشیارکردنەوە، کەچی بوونەتە ئامێرێک بۆ تەخوینی یەکتر بە پێوەری ئەوانە بێت خودا پەنامان بدات هەموو کورد خائینە، ئاخر ئەمە کەی بیرکردنەوە و کاری میللەتێکە لەسەد لاوە بریندارە، کەی ئەم

تەخوینکردنە ئەرکی سیاسی و ڕۆشنبیرەکانیەتی کە خاوەنی دۆزێکی ڕەوای وەک دۆزی کورد بێت، بۆیە لێرەوە دەڵێم نا بۆ تەخوین، بەڵێ بۆ جیاوازی و گفتوگۆ.

9/8/2024

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان