سەرنووسەری مانگنامەی "ژیلوان" لە تاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی سەرماوەز، هێزە ئیتلاعاتییەکان، "هومایون عەباسی"، سەرنووسەری مانگنامەی "ژیلوانـ"ـیان لە تاران دەسبەسەر کرد.
دەسبەسەرکردنی سەرنووسەری مانگنامەی "ژیلوان" بەبێ موڵەتی یاسایی بووە و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی و شوێنی ئەو نووسەرە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە
ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەت لە کرماشان، پێشیان بە کۆنسێرتی گرووپی مۆسیقای ژنانی "گلاریسـ"ـی کرماشان لە شەوی یەڵدادا گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، کۆنسێرتی گرووپی مۆسیقای ژنانی "گلاریسـ"ـی کرماشان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە بۆ شەوی یەڵدا، پێشی پێگیرا و هەڵوەشایەوە.
گرووپی مۆسیقای ژنانی "گلاریس" بڕیار بوو بۆ شەوی
هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە کە ئێستا لە گرتووخانەیە دەڵێت، دەمێکە نەخۆشە و گرفتی تەندروستی هەیە، هێشتا نەخۆشییەکەیشی دەستنیشاننەکراوە.
هەفتەی رابردوو نەخۆشکەوتنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە بووە رۆژەڤی تورکیا. پارێزەرانی دەمیرتاش رەخنەی تووندیان لە دەسەڵات و بەرپرسانی گرتووخانەی ئەدیرنە گرت بەوەی رێگریانکردووە لەوەی دەمیرتاش بگوازرێتەوە نەخۆشخانە.
بەرپرسانی گرتووخانە و نەخۆشخانەی فێرکاریی ئەدیرنە رایانگەیاند: دەمیرتاش لەکاتی پێویستدا گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، هەروەها بەرپرسانی گرتووخانە رایانگەیاند، نەخۆشییەکەی دەمیرتاش دۆخێکی قورس نییە.
لەو بارەیەوە دەمیرتاش وەڵامی پرسیاری رۆژنامەی ئێڤرەنسەلی تورکی دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد "بەداخەوە باری تەندروستیم زۆر باش نییە. هێشتا نەخۆشییەکەم دەستنیشاننەکراوە، دەسەڵاتێکی رسوای کەوتوو، رزیوو، لەبنهاتوو هەیە کە پشتیوانیی گەلی بە رێژەیەکی بەرز لەدەستداوە، کاتی ترسان و رەشبینی نییە".
سەلاحەددین دەمیرتاش کە لە رۆژی 4ـی تشرینی دووەمی 2016ـەوە لە گرتووخانەی داخراوی جۆری ئێف لە ئەدیرنە دەستبەسەرە، رایگەیاند لە 26ـی تشرینی دووەمی 2019ـەوە ناوبەناو لە هۆش دەچێت و شتی بیردەچێتەوە، سەرەڕای پێشنیازی پزیشکان، گرتووخانە رێگر بووە لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە.
سەرەتای ئەم مانگە ئایگول دەمیرتاش، خوشکی سەلاحەددین دەمیرتاش لە توویتێکدا رایگەیاند، رۆژی 26-11-2019 سەلاحەددین دەمیرتاش تووشی ئازاری سنگ و هەناسەتووندی بووەتەوە و ماوەیەکی زۆر بە بێهۆشی ماوەتەوە.
10/12/2019
لەدوای ئاڵوگۆڕکردنی دوو زیندانی لەنێوان ئێران و ئەمریکا، حکومەتی ئێران رایدەگەیێنێت، ئامادەن هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بکەن تاوەکو زیندانی دیکەش ئاڵوگۆڕپێبکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە عەلی رەبایی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ئەو کەسانەی بە نادادپەروەری لە ئەمریکا دەستبەسەرکراون، ئامادەین هاوئاهەنگی بکەین.
رەبایی راشیگەیاند، ئاڵوگۆڕپێکردنی زیندانییەکان بەمانای ئەنجامدانی دانوستاند لەگەڵ ئەمریکا نایەت و ئاڵوگۆڕپێکردنی زیندانییەکانی ئەم دواییەش لەسەر ئەم بنچینەیە نەبووە.
هاوکات محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتێکدا نووسیویەتی، دوای هاتنەوەی بارمتەکەمان لەم هەفتەیەدا، بەتەواوی ئامادەین بۆ ئاڵوگۆڕی هەموو بەندکراوان.
وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەمەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ناوچەیی لە تورکیایە، لە توویتەکەیدا رایگەیاندووە، تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە.
ئەو توویتەی زەریف لەکاتێکدایە، شەممەی رابردوو 7-12-2019 ئەمریکا و ئێران دوو بەندکراوی یەکدیان بە نێوبژیوانی سویسرا ئازاد کرد.
لە کاردانەوە بەرامبەر بە ئازادکردنی ئەو بەندکراوانە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وێڕای دەستخۆشی لە حکومەتی ئێران گوتبووی، ئەمە پیشانی دەدات کە دانووستاندنەکان دەتوانن سەرکەوتووبن ئەمە وەک ئاماژەیەک بۆ دانوستاندن لەبارەی رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران.
10/12/2019
سەرۆککۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی ئێستای عێراق و رێگەچارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی عێراق و ئەمریکایان تاوتوێکرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەیشت. مایك پێنس پشتیوانی خۆی بۆ ئارامی عێراق و ئەو داواكارییانەی كە عێراقییەكان هەیانە بە ئاراستەی چاكسازی، چەسپاندنی ئاشتی و رەتكردنەوەی تووندوتیژی دووپاتکردەوە، ھەروەھا ئاماژەی بە گرنگی رێزگرتن و پارێزگاریكردن لە ویستی عێراقییەكان و بژاردەكانیان کرد بەشێوەیەک دووربێت لە هەر دەستێوەردانێكی دەرەكی.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆككۆماری عێراق سووربوونی خۆی دووپاتكردەوە لەسەر چارەسەركردنی دۆخی ئێستا كە وەڵامدانەوەیەك بێت بۆ بڕیاری نیشتمانی عێراقی بەدوور لە هەر دەستوەردانێكی دەرەكی بە شێوەیەكی ئاشتییانە كە تێیدا پارێزگاری لە ئاسایش و خوێنی گەلی عێراق بكات و یارمەتیدەر بێت بۆ بەرزڕاگرتنی دەسەڵاتی یاسا و دەوڵەت و پارێزگاریش لە مافی رادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە بكات، هەروەك رێگریش بكات لە هەر هەوڵێك بۆ دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵات و شێواندنی باری ئەمنییەكەی.
سەرۆككۆمار جەختی لەسەر پێویستی رەتكردنەوەی تووندوتیژی و پارێزگاریكردن لە جوڵەی ئاشتییانەی جەماوەری و رەچاوكردنی مافی خەڵکی عێراق لە دەربرینی بیروڕاو داواكارییەكانیان كە لەگەڵ دەوڵەتێكی دیموكراتی دێتەوە. هەروەها دووپاتیشیكردەوە لەسەر پشتیوانیكردنی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان بۆئەوەی ئەركی نیشتمانی خۆیان راپەڕێنن لە پارێزگاریكردنی گیانی هاووڵاتیان و دامەزراوەكان و رێگریكردن لە هەر سەرپێچی و لادانێك كە دەكرێتە سەر هاووڵاتیان و ئاسایشی گشتی.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەیاندا، بەرهەم ساڵح و مایک پێنس یادی ئازادكردنی شاری موسڵ و ئەو قوربانییانەی كە گەلی عێراق لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داویانە كردەوە و بە بایەخەوە باسیان لە رۆڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەو پشتیوانییەی لە عێراق كراوە لە جەنگی دژ بە تیرۆر، کردەوە. هاوکات جەختیان لە گرنگی بنیادنانەوەی شارە وێران بووەكان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و زامنكردنی پێكەوەژیانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و پارێزگاریكردن لە یەكڕیزیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەکاتێکدایە بڕیارە سبەی لە بەغدا خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەبچێت و ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق هۆشداری دەدات و دەڵێت، زۆرترین کوژراوی لێدەکەوێتەوە.
10/12/2019
بەهۆی خۆپێشاندانەکان بەغدا وەک دوو شاری سەربەخۆ دەردەکەوێت، کەرخ و رەسافە هیچ رێگەیەک پێکیان نابەستێتەوە، ئەو چوار پردە سەرەکییەی هەردوو بەری شارەکەیان بەیەکدی دەبەستەوە، ئێستا داخراون. گرنگترینیان پردی کۆمارییە کە ناوچەی سەوز و گۆڕەپانی تەحریر پێکەوە دەبەستێتەوە.
داخستنی پردەکان لەلایەن خۆپیشاندەران دوو ئامانجی لەپشتە، بڕینی رێگەی فەرمانگە حکومییەکان و پەکخستنیان لەگەڵ رێگریکردن لە هێزە ئەمنییەکان لە گەیشتنیان بە گۆڕەپانی تەحریر.
چیرۆکی گرتنی پردەکان لە پردی کۆمارییەوە دەستیپێکرد، لەو کاتەی هێزە ئەمنییەکان تەنیا سێ بەربەستی کۆنکرێتیان دانابوو لە پەنایانەوە تەقەیان لە خۆپێشاندەران دەکرد، پردی کۆماری گیرا، دواتر هەریەک لە پردەکانی ئەحرار و شوهەدا و سنەکیش داخران؛ ئێستا پردەکان وەک قەڵای سەختی خۆپیشاندەرانیان لێهاتووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی حکومەت.
دیجلە بەغدای بەسەر بەری کەرخ و رەسافە دابەشکردووە، 14 پرد لەنێوان ئەو دوو بەرەیەدا هەن، ماڵی زۆربەی بەرپرسان و دامەزراوە هەستیارەکانی حکومەت لە ناوچەی سەوزی بەری کەرخە، هەموو هەوڵی هێزە ئەمنییەکانیش پاراستنی ئەو ناوچەیە لە هێرشی خۆپیشاندەران.
10/12/2019
سەعید هاشمی بەرپرسی زانکۆی زانست و فەرهەنگ، ڕایگەیاند کە “سەرجەم ۳۶ خوێندکار لە ڕووداوەکانی خەزەڵوەر دەسبەسەرکراون کە لەو ڕێژەیە ۳۱ کەس ئازاد کراون و ئەوانی دیکەش تا کۆتایی حەوتوو ئازاد دەکرێن”.
ئەو قسانە لە کاتێک دایە کە غوڵامحوسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕێژیم، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیەنەکان گوتبووی کە ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکاندا دەسبەسەر کراون، لە قامکەکانی دەست تێناپەڕن.
پێشتر شووڕای سێنفیی خوێندکارانی وڵات، باسی لە دەسبەسەرکرانی
لاهور شیخ جەنگی لە وتارێکی کورتدا لەبەدەرم جەماوەری یەکێتی لە مەڵبەندی سلێمانی ڕۆژی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی ڕاگەیاند.
لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دیاری یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لەبەردەم جەماوەری حزبەکەی لە مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی ڕایگەیاند:" دووشەممەی داهاتوو کۆنفراسی مەڵبەندەکانە، ٢١ ئەم مانگەش یەکێتی کۆنگرە
لە دوای کۆبوونەوەی پارتە کوردستانییەکانی باکوری کوردستان بە مەبەستی دروستکردنی دۆستایەتی نەتەوەیی، ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکە بڵاو کرایەوەو تێدا داوا لە هەموو لایەنێکی کوردستانی کرا ببنە پشتیوان بۆ سەرخستنی ئەم رێرەوە مێژووییەی گرتوویانە بەر.
نوێنەرەکانی هەر یەک لە کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک (کەجەدە) و پارتی گەلانی دیمۆکراتیک (هەدەپە) و پارتی هەرێمەکانی دیمۆکراتیک (دەبەپە) و کۆمەڵگای کۆردانی دیمۆکراتیکی شۆڕشگیڕ (دەدەکەدە) و پارتی دیمۆکراتی کوردستان-تورکیا (پەدەکە-تە) و پارتی دیمۆکراتی کوردستان-باکور (پەدەکە –باکور) و پارتی مرۆڤ و ئازادی و بزوتنەوەی رزگاری و پارتی ئازادی و پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، لە ژێر دروشمی ( یەکێتی نەتەوەیی) لە ئامەد کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکەش ئەمڕۆ راگەیێنراوی کۆتایی لە لایەن پارتی مرۆڤ و ئازادییەوە خوێنرایەوە.
دەقی ئەنجامنامەکە بەم شێوەیەیە:
" دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەکان بنپێ دەکات. سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی شارەوانی کە بە دەنگی گەلەکەمان هەڵبژێردراون قبوڵ ناکات و لە جیگای ئەوان، قەیوم جێگیر دەکرێن. بەم شێوەیە زیان بە دیمۆکراسیی خۆجێیی و ئیرادەی گەلەکەمان
سێرگی لاڤرۆڤ وهزیری دهرهوهی ڕووسیا له وتهیهكی لهمیانهی دیداری ناوهڕاست كه له ڕۆمای پایتهختی ئیتاڵیا دوێنی دهستی پێكرد، دووپاتی كردهوه كه پشتیوانی كوردهكان دهكهین له گفتوگۆكردن لهگهڵ حكوومهتی دیمهشق، پرسی كوردیشی وهك بۆمبێكی ئامادهكراو ناوبرد كه له ههركاتێك به تهواوی بتهقێتهوه تهواوی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست دهتهنێت.
لاڤرۆڤ گوتی، هیوامان ئهوهیه كه هاوڕێ كوردهكانمان وانهیان وهرگرتبێ و له یاریی و ههڵخهڵهتاندنهكانی ئهمهریكا ئهزموونێكی باشیان ههیه، بۆیه پێویسته
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان لە سەقز لە ڕووداوێکی دڵتەزێنەدا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.
ئەمشەو لە شاری سەقز لە هۆڵی “مانگەشەو” بەهۆی تەقینەوەی گاز ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و٤٥ کەسیش بریندار بوون کە لەنیویاندا چەند منداڵێک هەیە.
لەم ڕووداودا تا ئێستا ناوی ئەم چەند کەسە
بە گوتەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کە مانگی ڕابردوو بەڕێوە چوو، 13 مێرمنداڵ کە تەمەنیان لە نێوان 14 بۆ 18 ساڵ بووە، گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی زانیاریی میدیاکان، لەمبارەوە پەروانە سەلەحشووری، نوێنەری تاران لە پەرلەمانی ئێران دانەی بەوەدا ناوە کەلە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی ئێران، کۆمەڵێک لە مێرمنداڵان کوژراون، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی مێرمنداڵە کوژراوەکان نەکردووە.
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی چەندین ئامار و داتای جۆراوجۆر لەبارەی ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران، بەڵام بەرپرسانی فەرمی و دەزگای دادوەری و دەزگا ئەمنییەانی ئێران لە بڵاکردنەوەی ئاماری ڕاستەقینەی کوژراوان لە خۆپیشاندانەکان خۆ دەبوێرن
لە خۆپیشاندانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی ٢٠٠٠ هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، لە نێو ئەو دوو هەزار دەستگیرکراوەدا سەد کەسیان مێردمنداڵن و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵییەوەن.
ئەم منداڵانە لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەریوان و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسگیرکراون.
رێکخراوەکە باسی لەوەش کردووە، بەشێک لە منداڵە
چالاکێکی فەرهەنگیی پەیڕەوی ئایینی یارسان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە کرماشان دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر، “خەلیل ئەسەدی بووژانی”، چالاکی فەرهەنگیی پەیڕەوی ئایینی یارسان، لە گەڕەکی جافەرئاوای کرماشان، بێ پیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە فەرهەنگییە و دوای پشکنینی ماڵەکەی، مۆبایل و کتێبەکانی ناوبراویان
زارا موحەممەدی چالاکی فەرهەنگی، دوای شەش مانگ لە دەسبەسەری ئازاد کرا.
زارا محەممەدی چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زمانی کوردی، دوای چەند مانگ لە دەسبەسەری بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی ئەم هەواڵەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی “کوردستان و کورد” گەیشتوە، زارا موحەممەدی وانەبێژ و چالاکی فەرهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “نۆژین” دوای فشارێکی زۆر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە. زارا موحەممەدی کە ماوەی چەند مانگ پێش لەلایەن