سەرنووسەری مانگنامەی "ژیلوان" لە تاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی سەرماوەز، هێزە ئیتلاعاتییەکان، "هومایون عەباسی"، سەرنووسەری مانگنامەی "ژیلوانـ"ـیان لە تاران دەسبەسەر کرد.
دەسبەسەرکردنی سەرنووسەری مانگنامەی "ژیلوان" بەبێ موڵەتی یاسایی بووە و لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی و شوێنی ئەو نووسەرە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە لەدایکبووی شاری شائابادی کرماشانە.
مانگنامەی سیاسی- کۆمەڵایەتیی "ژیلوان"، ماوەی ٥ ساڵە بە زمانەکانی کوردی و فارسی لە کوردستان و تاران بڵاو دەکرێتەوە.
١٩/١٢/٢٠١٩