سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له وته‌یه‌كی له‌میانه‌ی دیداری ناوه‌ڕاست كه له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا دوێنی ده‌ستی پێكرد، دووپاتی كرده‌وه كه پشتیوانی كورده‌كان ده‌كه‌ین له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق، پرسی كوردیشی وه‌ك بۆمبێكی ئاماده‌كراو ناوبرد كه له هه‌ركاتێك به ته‌واوی بته‌قێته‌وه ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ته‌نێت.
لاڤرۆڤ گوتی، هیوامان ئه‌وه‌یه كه هاوڕێ كورده‌كانمان وانه‌یان وه‌رگرتبێ و له یاریی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌زموونێكی باشیان هه‌یه، بۆیه پێویسته به دوای چاره‌سه‌ره ڕاسته‌قینه‌كه بڕۆن، كه گفتوگۆ و گه‌یشتنه به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێویسته كورده‌كان به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش به‌هه‌مانشێوه، چونكه دۆسیه‌ی كورد هاوشێوه‌ی بۆمبێكی ئاماده‌كراوه "ته‌وقیتكراوه" هه‌ر كاتێك بته‌قێته‌وه ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه و ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات.
پێویسته هاوڕێ كورده‌كانمان چیتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنرێن و ڕێی ڕاست بگرنه‌به‌ر
له به‌شێكی تری قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گوتی، داواكارین كه كورده‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌رده‌وام بن له گفتوگۆ و بگه‌ن به ڕێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كان بگیرێ و كۆتایی به گرفته‌كان بێت.
له‌باره‌ی پرسه گه‌رمه‌كانی تری ناوچه‌كه‌یش گوتی، مۆسكۆ پشتیوانی ئه‌وه‌یه توركیا و ئێرانیش دۆخی ناوخۆ و سیاسه‌ته‌كانیان له ناوچه‌كه به‌ره‌و ئارامی و به تایبه‌تی له سووریا به‌ره‌و كۆتاییهێنان به گرژی و توندوتیژییه‌كان ببه‌ن.
7/12/2019