فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زارا موحەممەدی چالاکی فەرهەنگی، دوای شەش مانگ لە دەسبەسەری ئازاد کرا.
زارا محەممەدی چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زمانی کوردی، دوای چەند مانگ لە دەسبەسەری بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی ئەم هەواڵەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی “کوردستان و کورد” گەیشتوە، زارا موحەممەدی وانەبێژ و چالاکی فەرهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “نۆژین” دوای فشارێکی زۆر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە. زارا موحەممەدی کە ماوەی چەند مانگ پێش لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەگەڵ دوو ئەندام و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین دەسبەسەر کرابوو، دوای هەوڵێکی زۆری بنەماڵەکەی و چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و گەڕایەوە نێو خەڵک و بنەماڵەکەی.
شایانی باسە کە ماوەی پێشوو، دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی قەبووڵی نەکردبوو کە زارا بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێ بەڵام ئەوجارە بە هەوڵی چالاکان و لایەنگرانی زمان و شوناس و فەرهەنگی کوردی، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.

٤/١٢/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان