فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە گوتەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کە مانگی ڕابردوو بەڕێوە چوو، 13 مێرمنداڵ کە تەمەنیان لە نێوان 14 بۆ 18 ساڵ بووە، گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیاریی میدیاکان، لەمبارەوە پەروانە سەلەحشووری، نوێنەری تاران لە پەرلەمانی ئێران دانەی بەوەدا ناوە کەلە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی ئێران، کۆمەڵێک لە مێرمنداڵان کوژراون، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی مێرمنداڵە کوژراوەکان نەکردووە.

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی چەندین ئامار و داتای جۆراوجۆر لەبارەی ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران، بەڵام بەرپرسانی فەرمی و دەزگای دادوەری و دەزگا ئەمنییەانی ئێران لە بڵاکردنەوەی ئاماری ڕاستەقینەی کوژراوان لە خۆپیشاندانەکان خۆ دەبوێرن و ئاشکرای دەکەن ئەو ئامارانە دوورن لەڕستییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، 20 مێرمنداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، بەڵام ئەو دامەزراوانە تەنیا ناو و ناسنامەی 13 کەسیان بڵاو کردووەتەوە.

چوار کەس لەو میرمنداڵە کوژروانە لە پارێزگای خووزستان بوون و ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە دوو کەس لە کوژراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی (ئاریا ڕەجەبی، محەمەدڕەزا ئەحمەدی و ئارمین قادری) مێرمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ بوون.

مێرمنداڵە کوژراوەکان لە شارەکانی پارێزگای خووزستان، کرماشان، سنە، مەریوان، یەزدانشەهر، تاران و پاریزگای ئەلبورز بوون.

ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی لە دوایین ئاماری خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا 201 کەس کوژراون و جەختی کردووەتەوە کە ئاماری ڕاستەقینەی کوژراوەکان لەو ڕێژەیە زۆر زیاترن و لێکۆڵینەوە لەمبارەوە بەردەوامە.

ئەم ئامارە لە کاتێکدا کە ماڵپەڕی (کەلمە) لە ئێران کەلە باڵی ڕێفۆرمخوازەکانەوە نزیکە، هەفتەی ڕابردوو بڵاوی کردەوە کە ژمارەی کوژراوەکان 366 کەسە و بە هەزاران کەسیش بریندار و دەستگیر کراون.

٤/١٢/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان