ناسا ئاهەنگی ١٠٠ ڕۆژی نیشتنەوەی کەشتیەکەی دەگێڕێت لەسەر هەسارەی مەریخ و بەو بۆنەیەوە چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش لە کاتی گەڕاندا بۆ نیشانەکان دەربارەی هەبوونی ژیانی زیندەوەر لەسەر هەسارەکە و دۆزینەوە لەبارەی جوگرافیای هەسارەکە.
ماڵپەڕی bbc، لە بڵاوکراوەیەکدا چەند وێنەیەکی هەسارەی مەریخی بڵاوکردووەتەوە کە باس لەوە دەکات لە دوای نیشتنەوەی گالیسکەکە لە ١٨ ی شوباتی ئەمساڵدا وێنەکان تۆمارکراون لە ناوچەکانی چواردەوری شوێنی نیشتنەوەکەی.
هەلیکۆپتەرە بچووکەکە کە ناوی Ingenuity یە چەند وێنەیەکی ناردووەتەوە بۆ ناسا، ئەمەش تۆمارکردنێکی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند: مانگی رابردوو 48 چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان راپۆرتی مانگانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی راپۆرتەکە شەپۆلی گرتن و دەستبەسەرکردنی چالاکوانان کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەو بەشەی کوردستان بە چڕی دەستیپێکردووە لە مانگی ئایاریشدا بەردەوام بووە و لانیکەم 48 چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.
بە پێی راپۆرتەکە هەر لەو مانگەدا کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە
گەورە کاربەدەستێکی دەسەڵاتی دادوەریی لە ئێران ئاگاهیدەدات بە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئێران تا هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبەزێنن.
بڕیارە ڕۆژی 18ی مانگی 6 ئێرانییەکان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەیەک بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران، کە بەپێی دەستوری ئێران بۆی نییە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ گەڕی سێهەمی سەرۆکایەتی.
عەلی ئەلقاسی میهر، دادپارێزی گشتی تاران بە ئاژانسی "میزان ئۆنلاین"ی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ڕاگەیاندووە "نابێت کاندیدەکان لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیاندا و لە وتارەکانیاندا هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی ببەزێنن و ئەگەر ئاوەها هەنگاوێک نرا ئەوا بەوپەڕی سووربوونەوە وەڵام دەدرێتەوە."
عەلی ئەلقاسی ئاگاهیش دەدات بە کاندیدەکان لەوەی هیچ هێرشیک نەکرێتە سەر ناوبانگی دەسەڵاتی دادوەریی. ئەم ئاگاهیدانانەش لە کاتێکدایە کە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئێران لە هەموو کاندیدەکانی تر زیاتر بەخت یاوەرییەتی تا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بباتەوە.
ڕەئیسی لە بەرەی توندڕەوانی کۆنەپارێزی ئێرانە.
لە کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەی هێڵە سورەکان زۆرن، لەوانە گومان خستنە سەر پرەنسیپی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئەوەی بە ویلایەتی فەقێ ناودێر دەکرێت. لە سیستەمی ویلایەتی فەقێدا دەسەڵاتی سەرپەرشتکردنی سیاسەت دەدرێت بە دەسەڵاتی ئاینی.
لە ڕۆژی هەینییەوە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دەستیان پێکردووە لەنێو ژینگەیەکی بێزاریدا بەهۆی قەیرانە مەترسیدارەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی ئێرانەوە.
ڕەئیسی لە ساڵی 2017دا خۆی کاندید کردبوو بۆ پۆستی سەرۆکی ئێران و ڕکابەری حەسەن ڕۆحانی بوو، توانی لەسەدا 38ی دەنگەکان بەدەستبێنێت، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ کە بەرەنگاری 4 کاندیدی کۆنەپارێز و 2 کاندیدی ڕیفۆرمخواز دەبێتەوە، کارەکەی ئاسانترە چونکە هەر 6 کاندیدەکەی تر پشتیوانییەکی ئەوتۆیان نییە لەناو خەڵکدا.
سەرچاوەکان لە ناو ئێران لەوبڕوایەدان پەسەندکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆکایەتی لەلایەن شورای نیگەهبانەوە بە بەرنامە بووە
رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی ئەوە دەكات، ساڵی دووەمی تەشەنەسەندنی پەتاكە لەهەندێ وڵات خراپتر بێت لەساڵی یەكەم و ژمارەیەكی زۆرتر توشبوو بە ڤایرۆسەكە تۆمار بكرێت.
تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: تائێستاش پەتای كۆرۆنا لە چەندین وڵات بە سەختی پەرە دەستێنێت، وەك هنستان، سریلانكا و نیپاڵ و چەند وڵاتێكی كیشوەری ئەمریكا.
رونیشیكردووەتەوە: بۆیە ساڵی
داواکاری گشتیی کرماشان لەبارەی چاندنی برنج هۆشداریدەداتە جووتیارانی پارێزگاکە و دەڵێت، وەک ساڵانی پێش چاوپۆشی لە چاندنی ئەو بەرهەمە ناکەن.
شەهرام کەرەمی، داواکاری گشتیی کرماشان بە میدیاکانی پارێزگاکەی راگەیاند، ئەمساڵ بە وردی چاودێریی بڕیاری قەدەخەی چاندنی برنج دەکەن و هەر جووتیارێک برنج بچێنێت، سزا دەدرێت.
حکومەتی ئێران لە ساڵی 2018وە بەهۆی ئەوەی ئاوی زۆری پێویستە، چاندنی برنجی لە 29 پارێزگای ئەو وڵاتە قەدەخەکردووە و تەنیا لە پارێزگاکانی گیلان و مازەندەرانی باکووری ئەو وڵاتە رێگە بە جووتیاران دەدرێت ئەو بەرهەمە بچێنن.
بە گوتەی داواکاری گشتیی کرماشان، جووتیارانی پارێزگاکە پابەندی بڕیاری قەدەخەکە نەبوون و ئەوانیش چاوپۆشییان کردووە، بەڵام ئەمساڵ بەو شێوەیە نابێت، چونکە رێژەی بارانبارین و ئاوی ژێر زەوی لەو پارێزگایە زۆر کەم بووەتەوە و ئەمساڵ وشکترین ساڵ
"خهونی له نیلهوه تا فوراتیان لێبووهته دێوهزمه"K24 - ههولێر:
لیوا "سهید عهبدولرهحیم موسهوی" سوپاسالاری ئێران رایگهیاند، "بهمزووانه ئۆپهراسیۆنی "سهیفی قودس" مژدهی رزگاركردنی قودسمان پێدەدات".
لهسهر دوایین پهرهسهندنهكانی ئەم دواییهی ناكۆكییهكانی فهلهستین و ئیسرائیل موسهوی گوتی: "ئێمه ههرگیز له بهڵێنی خوا بهگومان نین و دهزانین خاوهن ماف بهسهر ناحهقی سهردهكهوێت و ستهمیش شكست دههێنێت".
گوتیشی: "كاتێك رابهری شۆڕشی ئێران بهڵێنی دا، كه سهردهمی ئیسرائیل ماوهی 25 ساڵی دیكه تێپهڕ ناكات، رهنگه زۆر كهس پێشبینییان نهكردبێ، كه ئهمهی ئهمڕۆ دهیبینین".
موسهوی ئاماژهی بهوه كرد، "زانیۆنیزم پێشتر لهسهر ناوچهكه
شەوی شەممە ٢٥ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "زابت ئالخانی"، تەمەن ٤٦ ساڵ، کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی "ئاغبەرزە" سەر بە بەخشی کۆهساری سەڵماس، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە گیانی لەدەست داوە.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو کۆڵبەرەیان وێڕای گرووپێکی دیکە لە کۆڵبەران، داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکی دادی ورمێ
جە بەردەوامی پڕۆژەکانو چاپ و وەڵاکەردەی کتێبی، دەستگاو بەخشو زایەڵە کتێبی کتێبو (خەرمانە گەورە)و نویسەر ”سوبحان ئەمینی“ش چاپ و وەڵاوکەردەوە.
دەستگاو بەخشو زایەڵە کتێبی بەردەوامەن جە خزمەتکەردەی بە کتێبخانە و ڕۆشنویری هەورامانی و کوردستانی و جە بەردەوامی پڕۆژەکانو چاپ و وەڵاکەردەی کتێبەکانشەنە، کتێبو (خەرمانە گەورە)و نویسەر ”سوبحان ئەمینی“ش چاپ و وەڵاوکەردەوە.
خەرمانە گەورە، ئا بەرهەمە تایبەت و بەیاگەنە هەکە دماو ساڵانێوە زەحمەت و شۆنیەرەلوای، بە قەڵەموو نویسەر و پەیجۆرکاری ڕۆح سووک؛ بەڕێز سوبحان ئەمینی، ئامادە کریان و چی ڕوانە ئێنتشاراتوو زایەڵەی چاپ و پەخش کەردەن.
بەڕێز سوبحان ئەمینی جە دەسپێکوو ئی کتیبیەنە ماچۆ:
"ئی بەرویرە کۆما و خەرمانێوە جە مەسەلا، قسە نەسەقا، مۆچیاریە نەختا و هەرپاسە
كۆمپیتهی پاراستنی رۆژنامهنوسان سی پی جهی رایگهیاند، له ماوهی یهك ساڵدا لانیكهم 8 رۆژنامهنوسی كورد له لایهن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستبهسهركراون.
بهپێی راگهیهنراوێكی سی پی جی هێزه ئهمنیهكانی ئێران له ماوهی یهك ساڵی رابردوودا لانیكهم ههشت رۆژنامهنوسی كوردیان دهستبهسهركردووه.
رونیشكردوهتهوه، كه لانیكهم سێ لهو رۆژنامهنووسه كوردانه تائێستا له زینداندان و دوو لهوان لهدوای گهڕانهوه له ههرێمی كوردستان دهستگیركراون.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ئهگهر رۆژنامهنوسانی كورد دهست بۆ پرسه ههستیارهكان ببهن، به تایبهتی ئهو بابهتانهی پهیوهستن له پرسی كورد له ئێران، عێراق، توركیا و سوریا رووبهڕووی فشار و گرتن دهبنهوه.
ههر لهو راگهیهنراوهدا سی پی جهی داواشی له دهسهڵاتدارانی
نهتهوهیهكگرتوهكان داوای راگرتنی شهڕی نێوان ئیسرائیل و حهماس دهكات و یهكێتی ئهوروپاش لهسهر ئهو پرسه كۆبوونهوهیهكی بهپهله ساز دهكات.
ئانتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نهتهوهیهكگرتوهكان له میانی كۆبوونهوهی نائاسایی ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی داوای كرد به زوترین كات شهڕ له نێوان ئیسرائیل و حهماس رابگیرێت.
وتیشی، ئهو توندوتیژیانه تائێستا بوونه هۆی كوژرانی نزیكهی 200 كهس
شەوی شەممە ۱٨ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "عەلی ئەڵڵاوەیسی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو چالاکە مەدەنییەیان لە بازاڕی سنە دسبەسەر کردووە و پاشان ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
عەلی ئەڵڵاوەیسی، لە داکۆکیکارانی مافی دەسفرۆشانی شاری سنەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی
بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە پشتڕاستی كردەوە كە وڵاتەكەی و ئێران لە دانوستاندان بە مەبەستی كەمكردنەوەی گرژیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رائید قرملی باڵیۆزی سعودیە لە مۆسكۆ و یەكێك لە بەڕێوەبەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە، ئامانجی گفتوگۆ و دانوستانەكانیان لەگەڵ ئێران كەمكردنەوەی گرژییەكانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و وتی، هیواخوازن ئەو دانوستانانە سەركەوتن بەدەستبهێنن، بەڵام هێشتا زووە بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجام.
جەختیشی كردەوە، سعودیە بە پێی هەنگاوە كردارییەكان هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەكە دەكات نەك لەسەر بنەمای قسە.
ئەو بەرپرسەی سعودیە ئاماژەی بەوەشكرد، كە سیاسیەتی وڵاتەكەی
ژمارەیەک لەو کەسایەتییە لەشکریانەی ناویان لە لیستی کاندیدکراواندایە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا، بوونەتە مایەی نیگەرانی ئێرانییەکان لەسەر ئەوەی دەشێت ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی بە سەربازی کردنی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی.
تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 18ی مانگی 6ی سەرۆکایەتی ئێران، لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستپێدەکات و تا ڕۆژی شەممە دەخایەنێت، دواتر ئەو ناوانە دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی نیگەهبانەوە کە کۆنەپارێزانی ئێران تیایدا دەسەڵاتدارن، تا هەڵسەنگاندن بۆ کاندیدەکان بکرێن و ئەوجا ناوی کاندیدەکان ئاشکرا بکرێن.
ئێرنا، ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئێران زۆرترین ژمارەی ناو کە پاشخانی لەشکرییان هەیە خۆیان ناونوس کردووە بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشووی ئێراندا.
ئەحمەد زەیدابادی، ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ لە تاران دەڵێت "بەشداریکردنی کاندیدەکانی پاشخانێکی لەشکریانەیان هەیە شتێکی نوێ نییە لە ئێراندا."
بەڵام سەید حەبیب تورکاشڤاند، ڕۆژنامەوان لە ئاژانسی دەنگوباسی فارس کە نزیکە لە کۆنەپارێزە توندڕەوەکانی ئێرانەوە، ئاماژە بەوە دەکات، هیچ یەکێک لەو کاندیدانەی پاشخانێکی لەشکرییان هەیە لە ئێستادا لەناو هێزە لەشکرییەکاندا کار ناکەن.
بۆ ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی ئێران، ژمارەیەک ناو هەن دەشێت
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان پێی وایە، ئەو هەنگاوانەی ئیسرائیل دژی دانیشتوانی ناوچەی "شێخ جەراح" لە قودسی رۆژهەڵات گرتویەتیە بەر، لە ئاست تاوانەكانی جەنگدایە.
رۆبەرت كۆلفیل وتەبێژی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەلكترۆنیدا ئاماژەی بەوەداوە: قودسی رۆهەڵات تائێستاش بەشێكە لە خاكی فەلەستینی داگیركراو و یاسای مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی تێدا پەیڕەو دەكرێت، پێویستە دەسەڵاتی داگیركار رێزی خاوەندارێتی موڵكەكان لە زەوییە داگیركراوەكاندا بگرێت و دەستیان بەسەردا نەگرێت.
ئەوەشی رونكردوەتەوە: ئەمەش واتای ئەوەیە كە ئیسرائیل ناتوانێت یاسای تایبەت بەخۆی لە زەوییە داگیركراوەكاندا لەوانەش قودسی رۆژهەڵات بسەپێنێت و فەلەستینییەكان لە ماڵەكانیان دەربكات، ئەو كارە مافی نیشتەجێبونێكی گونجاو و مافی مرۆڤ پێشێل دەكات.
وتەبێژی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان
تەنها لەمانگی رابردوودا 61 كەس لەلایەن سوپای توركیاو میلیشیاكانیانەوە رفێندراون
تۆڕی چالاكوانانی عەفرین كە لەكۆمەڵێك رۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی پێكدێن، بەردەوام چاودێری دۆخی ناوچەكە دەكەن و سەرجەم پێشێلكارییەكانی سوپای توركیاو میلیشیا هاوپەیمانەكانی لەناوچەكەدا تۆمار دەكەن و مانگانە بەشێوەی راپۆرت لەڕێی پێگەی تایبەتیی خۆیانەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی دەكەنەوە.
لەڕاپۆرتی مانگی نیساندا تۆڕەكە پێشێلكارییەكانی دابەشكردووە بۆ حەوت بەشی سەرەكی كەبریتین لە (كوشتن، رفاندن، ئەشكەنجە و دەستدرێژی، گۆڕینی دیموگرافی، داگیركردن، بڕینەوەی درەخت، سەپاندنی سەرانەی دارایی).
كوشتن
بەپێی راپۆرتی تۆڕەكە لەمانگی نیساندا سوپای توركیاو گروپە چەكدارەكانی پێنج هاووڵاتییان كوشتووەو نوسیویەتی كەڕۆژی 29/3/2021 چەكدارەكانی فەیلەقی شام بە ئەنقەست هاووڵاتی شێخۆ مەنان (35) ساڵیان كرد بەژێرەوەو كوشتیان كەخێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە.
هەروەها رۆژی 4/4 هاووڵاتی عمیرات، كە عەرەبە، دوای ئەوەی لەڕۆژی یەكی نیساندا مینێك لەنزیك یاریگای بەلەدی لەناوەڕاستی عەفریندا، بە ئۆتۆمبێلەكەیدا تەقییەوەو خۆی و براكەی و سێ هاووڵاتی تر برینداربوون، رۆژی چواری مانگ بەهۆی بریندارییەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
كچێك بەناوی زەحا یوسف (19) ساڵ، بەهۆی گێچەڵپێكردنی بەردەوامی