فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

"خه‌ونی له‌ نیله‌وه‌ تا فوراتیان لێبووه‌ته‌ دێوه‌زمه‌"K24 - هه‌ولێر:

لیوا "سه‌ید عه‌بدولره‌حیم موسه‌وی" سوپاسالاری ئێران رایگه‌یاند، "به‌مزووانه‌ ئۆپه‌راسیۆنی "سه‌یفی قودس" مژده‌ی رزگاركردنی قودسمان پێدەدات".

له‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئەم دواییه‌ی ناكۆكییه‌كانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل موسه‌وی گوتی: "ئێمه‌ هه‌رگیز له‌ به‌ڵێنی خوا به‌گومان نین و ده‌زانین خاوه‌ن ماف به‌سه‌ر ناحه‌قی سه‌رده‌كه‌وێت و سته‌میش شكست ده‌هێنێت".

گوتیشی: "كاتێك رابه‌ری شۆڕشی ئێران به‌ڵێنی دا، كه‌ سه‌رده‌می ئیسرائیل ماوه‌ی 25 ساڵی دیكه‌ تێپه‌ڕ ناكات، ره‌نگه‌ زۆر كه‌س پێشبینییان نه‌كردبێ، كه ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین".

موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "زانیۆنیزم پێشتر له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ زاڵبوون، ئێستا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی به‌رگری مایه‌پووچ بوون، خه‌ونی "له‌ نیله‌وه‌ تا فورات"یان لێبووه‌ته‌ دێوه‌زمه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته‌ خیانه‌تكار و سازشكارانی ناوچه‌كه‌ بزانن، خوێنی منداڵانی غه‌ززه‌ لایه‌نگر و هاوپه‌یمانه‌كانیان نغرۆ ده‌كات".

سوپاسالاری ئێران روونیكرده‌وه‌، "بۆچوونمان وایه‌، به‌رده‌وامی تاوانه‌كانی زایۆنیزم له‌ ئه‌نجامی ده‌ستڕاكێشانی خیانه‌تكارانه‌ بۆ ئه‌و پلانه‌".

18/5/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان