فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

تەنها لەمانگی رابردوودا 61 كەس لەلایەن سوپای توركیاو میلیشیاكانیانەوە رفێندراون
تۆڕی چالاكوانانی عەفرین كە لەكۆمەڵێك رۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی پێكدێن، بەردەوام چاودێری دۆخی ناوچەكە دەكەن و سەرجەم پێشێلكارییەكانی سوپای توركیاو میلیشیا هاوپەیمانەكانی لەناوچەكەدا تۆمار دەكەن و مانگانە بەشێوەی راپۆرت لەڕێی پێگەی تایبەتیی خۆیانەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی دەكەنەوە.

لەڕاپۆرتی مانگی نیساندا تۆڕەكە پێشێلكارییەكانی دابەشكردووە بۆ حەوت بەشی سەرەكی كەبریتین لە (كوشتن، رفاندن، ئەشكەنجە و دەستدرێژی، گۆڕینی دیموگرافی، داگیركردن، بڕینەوەی درەخت، سەپاندنی سەرانەی دارایی).

كوشتن

بەپێی راپۆرتی تۆڕەكە لەمانگی نیساندا سوپای توركیاو گروپە چەكدارەكانی پێنج هاووڵاتییان كوشتووەو نوسیویەتی كەڕۆژی 29/3/2021 چەكدارەكانی فەیلەقی شام بە ئەنقەست هاووڵاتی شێخۆ مەنان (35) ساڵیان كرد بەژێرەوەو كوشتیان كەخێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە.

هەروەها رۆژی 4/4 هاووڵاتی عمیرات، كە عەرەبە، دوای ئەوەی لەڕۆژی یەكی نیساندا مینێك لەنزیك یاریگای بەلەدی لەناوەڕاستی عەفریندا، بە ئۆتۆمبێلەكەیدا تەقییەوەو خۆی و براكەی و سێ هاووڵاتی تر برینداربوون، رۆژی چواری مانگ بەهۆی بریندارییەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

كچێك بەناوی زەحا یوسف (19) ساڵ، بەهۆی گێچەڵپێكردنی بەردەوامی چەكدارانی سوپای توركیاو گروپە هاوپەیمانەكانییەوە لەنهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەكەوە خۆی هەڵدایە خوارەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا

هەروەها، لەڕۆژی 18/4/2021 چەكدارەكانی ئەحرار ئەلشام، هاووڵاتی یەحیا عەلی كە كوردەو دانیشتوی گوندی (كەرزیلە) یە، دەیگرن و سەرەتا لەماڵەكەی خۆیدا ئەشكەنجەی دەدەن و دواتریش دەیبەنە بارەگای ئەمنی گوندەكەو لەوێش بەردەوامدەبن لەئەشكەنجەدانی و دواتر ئازادی دەكەن، بەڵام ئەشكەنجەدانەكەیان بەجۆرێك بوو، رۆژی 21/4 بەهۆی ئاسەواری ئەشكەنجەكەوە، گیانی لەدەستدا."

بەڵام لەوانە نەخوازراوتر، راپۆرتەكە باس لەكوشتنی موراد مەزڵوم محەمەد دەكات، كەمنداڵێكی شەش ساڵانەو ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سەر بەمیلیشیاكانی (سوپای نیشتیمانیی) لێیداوەو كوشتویەتی.

رفاندن و دەستگیركردن

راپۆرتەكە باس لەئەوە دەكات كە لەماوەی ئامادەكردنیدا، (61) هاووڵاتی لەلایەن دەزگای هەواڵگری و سوپای توركیاو پۆلیسی سەربازیی و ئەوانەی ناونراون پۆلیسی ئازادو پۆلیسی مەدەنی و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی بەتایبەتی فەیلەقی شام و فیرقەی حەمزە كە بەحەمزات ناسراوە و فەسیلی مەلەك شاو چەكدارەكانی ئەلوەقاص، گیراون و رفێندرێندراون كە هەندێكیان براونەتە خاكی توركیا و هەندێكیشیان هێشتا لەزیندانە ئاشكراو نهێنییەكانی سوریادان و چارەنوسی زۆرینەیان نادیارە، واتە نازانرێت لە چ شوێنێك دەستبەسەرن.

بەشێكی زۆری ئەو گرتن و رفاندنانە بەبیانوی ئەوەوەیە كە ئەو هاووڵاتییانە پێشتر پەیوەندیان بە ئیدارەی خۆسەری ناوچەكەوە هەبووە پێش ئەوەی لەلایەن سوپای توركیاوە داگیربكرێت و هەندێكیشیان بۆ ئەوەیە لەبەرامبەر بڕێك پارەدا ئازادیان بكەن.

بەپێی راپۆرتەكەی تۆڕی چالاكوانانی عەفرین، كۆی ئەو كەسانەی لەئەو ماوەیەدا ڕفێندراون و گیراون، (61) كەسن كە هەشتیان ژنن و هەشتیان هاووڵاتی بەساڵاچوون و یەكێك لەژنەكانیش منداڵێكی شیرەخۆرەی لەگەڵدا بووە.

گۆڕینی دیموگرافی

راپۆرتەكە باس لەبەردەوامیی هێزەكانی توركیا دەكات لەهەواڵدان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین بەكەمكردنەوەی كوردو نیشتەجێكردنی عەرەب و توركمان لەناوچەكەدا، بەتایبەتی خێزان و كەسوكاری چەكدارەكانی گروپە هاوپەیمانەكانی و دەڵێت:

"داگیركەری توركیا بەهاوكاریی دامەزراوەی (ئیحسانی خێرخوازی) بەنیازی دروستكردنی (247) یەكەی نیشتەجێبوونە لەناوچەی شاخی حاجی حەسنو، بەڕوبەری (100) مەتر دووجا بۆ هەر یەكەیەك".

پێشتریش ئۆردوگایەكی لەسنوری چیای گوندی بافلیۆنی ئێزدی بەناوی ئۆردوگای تەعاون دروستكرد بۆ نیشتەجێكردنی (70) خێزانی ئۆردوگانشین و خێزانی چەكدارەكان. ئەوەش دوای ئەوەی تەواوی دانیشتوانی گوندە ئێزدیەكەی بەزۆر ئاوارەكردو بەهاوكاری رێكخراوە ئیخوانییەكان كە قەتەرو كوەیت پاڵپشتییان دەكەن، بڕی (200) دۆلاری دایە هەر خێزانێكی نیشتەجێكراو.

هاوكات لەڕێگای رێكخراوی (ولیت هنكر هیلف) هەستاوە بە كەمكردنەوەیەك بۆ نۆژەنكردنەوەی (400) خانو لەناوچەكانی ئەعزاز و عەفرین، تا بدرێتە خێزانی چەكدارەكان كەبریتین لەماڵی ئەو كوردانەی بەزۆر دەركراون، بەڵام دوای ناڕەزایی (28) رێكخراوی جیهانیی، كەمكردنەوەكە راگیرا.

لەدوای داگیركردنی عەفرینەوە لەمانگی ئازاری 2018دا تائێستا توركیا (300) هەزار دانیشتوی رەسەنی ناوچەكەی بەزۆر ئاوارەكردووەو لەهەوڵی ئەوەدایە خێزانی چەكدارەكان و تورك و توركمان بخاتە جێیان.

سەرچاوەیەك لەشاری جەرابلوسی سنورییەوە رایگەیاندووە، توركیا شارێكی نوێی لەدەشتی شاری جەرابلوسی رۆژئاوا دروستكردووە تاخێزانی ئەو چەكدارانەی تێدا نیشتەجێ بكات كە لەڕۆژهەڵاتی فوراتەوە هەڵاتوون، لەگەڵ هەندێك خێزانی چەكدارانی داعش و موسوڵمانە ئیگۆرەكانی چین.

هەر لەچوارچێوەی سیاسەتی بە تورككردندا، بەهاوكاریی سەنتەری (یونس ئەمرە) هەستاوە بەكردنەوەی خولی فێركردن و بەهێزكردنی زمانی توركی بۆ مامۆستاكانی ناوچەكەو هەواڵدان بۆ گۆڕینی مەنهەجی خوێندن و قەدەغەكردنی خوێندنی زمانی كوردی لەخوێندنگاكاندا.

بڕینەوەی درەخت

درەختی زەیتون ناسنامەیەكی دیارو سەرچاوەیەكی سەرەكیی داهاتنی دانیشتوانی عەفرینەو سوپای توركیاو گروپە چەكدارەكان بەردەوام لەهەوڵی داگیركردنی باغەكانی زەیتون و بڕینەوەی درەختەكانیدان. لەماوەی ئامادەكردنی راپۆرتەكەدا توركیاو گروپەكانی (810) درەختی زەیتون و (40) درەختی هەناریان لەناوچەكەدا بڕیوەتەوە و بەرو خەرمانی هەندێكی تریشیان دزیوە.

راپۆرتەكە ئاماژە بەئەوەش دەكات، لەسەرەتای داگیركاریی توركیاوە تائێستا نزیكەی نیو ملیۆن درەخت لەناوچەكەدا بڕدراونەتەوەو مەترسیی لەناوچونی زۆرێك لەدارستانەكان لەئارادایەو ژینگەی ناوچەكەش بەرەو تێكچوون دەچێت.

سەرانە

چەكدارەكانی گروپی سوڵتان موراد هەستاون بەسەپاندنی سەرانە بەسەر خاوەن دوكان و كلینیكە پزیشكییەكانی شەقامی (الملعب البلدی) بەبیانوی پاراستنیان بەبڕی (100) لیرەی توركی بۆ هەر دوكان یان كلینیكێك.

چەكدارەكانی (ئەحرار ئەلشەرقیە)ش هەمان سەرانەیان بەسەر خاوەن دوكان و كلینیكە پزیشكییەكانی ناوچەی نەخۆشخانەی دێرسیمدا سەپاندووە بەبیانوی هەڵواسینی كامێرای چاودێری، بەمەرجێك پێشتر دەزگای هەواڵگریی توركیا كامێرای لەناوچەكەدا داناوە.

١٠/٥/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان