كۆمپیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان سی پی جه‌ی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا لانیكه‌م 8 رۆژنامه‌نوسی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سی پی جی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا لانیكه‌م هه‌شت رۆژنامه‌نوسی كوردیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
رونیشكردوه‌ته‌وه، كه لانیكه‌م سێ له‌و رۆژنامه‌نووسه كوردانه تائێستا له زینداندان و دوو له‌وان له‌دوای گه‌ڕانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوسانی كورد ده‌ست بۆ پرسه هه‌ستیاره‌كان ببه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن له پرسی كورد له ئێران، عێراق، توركیا و سوریا رووبه‌ڕووی فشار و گرتن ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا سی پی جه‌ی داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كردووه، تۆمه‌ته بێ بنه‌ماكان له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه لاببات و ده‌ستبه‌جێ ئازادیان بكات.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه له چوارچێوه‌ی شه‌پۆلی گرتنی چالاكوانانی كورده له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردو
١٨/٥/٢٠٢١