هه‌ريه‌ك پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار (ئاكه‌په) و پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا (مه‌هه‌په) پڕۆژهياسايهكى نوێيان ئاماده‌كردووه كه به هۆيه‌وه له‌يلا زانا په‌رله‌مانتارى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكرات (هه‌ده‌په) له په‌رله‌مانى توركيا ده‌رده‌كرێت.
له پرۆژه ياساكهدا داواكراوه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سوێندى ياساى نه‌خوات ماف و ئيمتيازه‌كانى په‌رله‌مانتارى لێ وه‌ربگيرێته‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌و پڕۆژه ياسايه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك سوێندى ياساى نه‌خوات، ئه‌وا، مووچه‌ى ده‌بڕێت و ژوورى تايبه‌تى پێ نادرێت و رێگه‌شى پێ نادرێت به‌شدارى له‌و دانيشتنانه بكات كه تايبه‌تن به په‌سندكردنى ياساكان.
جێ ئاماژه‌يه، به هۆى ئه‌وه‌ى له‌يلا زانا له سوێندخواردنيدا ده‌سته‌واژه‌ى (گه‌لى توركى) به‌كارنه‌هێناوه و له برى ئه‌وه ناوى (توركيا)ى هێناوه و هه‌روه‌ها سوێنده‌كه‌ى له لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سند نه‌كراوه، پڕۆژه ياساكه ده‌يگرێته‌وه و به‌و هۆيه‌وه ژوورى تايبه‌تى له په‌رله‌مان پێ نادرێت و هه‌روه‌ها رێگه‌ى پێ نادرێت له دانيشتنه‌كانى په‌رله‌ماندا به‌شدارى بكات و مووچه‌ى په‌رله‌مانتارى پێ نادرێت و تايبه‌تمه‌ندى په‌رله‌منتارى پێ نادرێت.
7/7/2017
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى دوێنێ به‌شدارى له مه‌راسيمى يادى 241 ساڵه‌ى راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى ئه‌مريكا كرد.
له‌و باره‌يه‌وه ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئەو مەراسیمە كە لە لایەن كونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر سازدرا بوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری بەرپرسانی سیاسی و كەسایەتی و نوێنەری رێكخراوەكانی هەرێمی كوردستان و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا هێنری هاگارد كونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر بە وەکالەت لە وتەیەكدا سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی كرد لە مەراسیمەكە و خۆشحاڵیی خۆیانی پيشان دا کە ئەو مەراسیمە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: دواتر دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک بارزانی و میوانەکان باسی لە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان ئەمەریکا و كوردستان كرد و جەختی لەسەر پاراستن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کردەوە.
به گوێره‌ى زانيارى ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى، هەر لە وتارەکەیدا باڵیۆزی ئەمەریکالەعێراق وێڕای ئاماژەدان بە هەڕەشە و پەلاماری تیرۆریستانی داعش، پێزانینی هەبوو بۆ قارەمانێتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و هەروەها پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و حەواندنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران.
له به‌شێكى ديكه‌ى مهراسيمهكهدا، وتاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خوێندرایەوە. لە بەشێکی وتارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتبوو:
"مافى بڕیاردانى چارەى خۆنووسین مافێکى سروشتى هەموو گەلانە، ئەمەریکا پێش ساڵى ١٧٧٦وڵاتێکى سەربەخۆ نەبوو بەڵکو رۆژى ٤ى تەممووزى ساڵى ١٧٧٦ کە گەلى ئەمەریکا بڕیاریان دا کە خەڵکى تر نابێت هیچى تر حکومڕانیان بکات و سەربەخۆیى خۆیان و سەربەخۆیى و ئازادیان راگەیاند".
هەر لە وتارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە کرابوو کە گەلی کوردستان دوای ئەو هەموو نەهامەتی و ئازارەی چەشتوویەتی بڕیاری خۆی داوە و دەیەوێ ئازاد بێت، هەروەکچۆن ئەمەریکییەکان ٢٤١ ساڵ پیش ئێستا بڕیاریان لەبارەی چارەنووسی خۆیان دا.
لە کۆتایی وتارەکەیدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: ئێمە دەڕوانینە ئەو ڕۆژەی کە گەلی کوردستان یادی ڕۆژی سەربەخۆیی خۆیان بکەنەوە.
7/7/2017
گۆڤاری ناشناڵ ئینتێرێستی ئه‌مه‌ریكی، تایبه‌تمه‌ند به بواری به‌رگری و ئه‌منی، باس له جۆره چه‌كێكی ئه‌مه‌ریكی تۆپی دوورهاوێژه له جۆری M-777 ده‌كات, كه له شه‌ڕی دژی داعش، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه.
له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و چه‌كه‌ی به‌كارهێناوه و به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، شه‌ڕڤانان له رۆژئاوا و سوپای عێراقیشی داوه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و تۆپه دوورهاوێژه پێویستی به ستافێكی 7-8 سه‌ربازییه بۆ به‌كارهێنان و ته‌قاندن و پاككردنه‌وه و دووباره پڕكردنه‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ 5 سه‌ربازیش هه‌مان ئه‌رك راپه‌ڕێنێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
كاریگه‌ری ئه‌م چهكهش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاراسته‌كردنی تۆپه‌كان، به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار ورد، كه توانای پێكانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئامانجه‌كانی هه‌یه، به‌هۆی سیسته‌می ئاراستهكردنهكهی و له دووری زیاتر له 28 كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت.
چه‌كی هاوتزه‌ر M-777، له جێگه‌ی چه‌كی هاوتزه‌ر M-198، خراوه‌ته خزمه‌تی سه‌ربازی و له ساڵی 2005ه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌م چه‌كه به‌كارده‌هێنێت، به‌تایبه‌تیش كه گواستنه‌وه و دامه‌زراندنی له مه‌یدانی جه‌نگ ئاسانه، ته‌نها 3-5 خووله‌كی پێویسته.
سه‌رچاوه: ناشناڵ ئینتێرێست
6/7/2017
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی رێكخراوی نێودەوڵەتیی (شاندێك بۆ گفتوگۆ) كۆبۆوە.
رۆژی پێنجشەممە 6ـی 7ـی 2017 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی (شاندێك بۆ گفتوگۆ) كرد.
شانده‌كه پێكهاتبوو لە قوتابی و توێژەرانی بواری زانستی و فەلسەفەی سیاسیی لە وڵاتانی ئەوروپا.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە وردی ئەو هۆكارانەی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە شیكردەوە، كە هانی گەلی كوردستانی داوە بەرەو ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی هەنگاو بنێت.
هه‌روه‌ها رۆشنایی خستەسەر مێژووی گەلی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و ئەو نەهامەتییانەی كە لە لایەن حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقی بەرامبەر گەلی كوردستان ئەنجامدراون.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سه‌رۆك بارزانى رایگەیاند، كە دەوڵەتی عێراق لەسەر بنەمای شەراكەتی گەلی كوردستان و عێراق بنیاتنرا، بەڵام ئەو شەراكەتە پێشێلكراو بەشی گەلی كوردستان لەو شەراكەتە ئەنفال و جینۆساید و وێرانكاری و كیمیايباران بووە و لە قۆناغی دوای 2003ـیش گەلی كوردستان بە شێوەیەكی ئارهزوومەندانە بڕیاری دا كە لەگەڵ دەوڵەتی عێراق یەك بگرێتەوە و ڕۆڵێكی سەرەكی بینی لە بنیاتنانەوەی عێراق و نووسینەوەی دەستوور بۆ عێراقی فیدراڵی و دیموكراتی، بەڵام بەداخەوە دەستوور پێشێل كرا و كار گەییشتە بڕینی قووتی خەڵكی كوردستان و تەنانەت شیری منداڵانی كوردستانیش.
لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە بە پێچەوانەی رێككەوتنەكان پێشمەرگە كە بەشێك بوو لە سیستەمی بەرگریی عێراق، لە لایەن حكوومەتی عێراقی ئابڵوقەی خرایە سەر و لە سەرەتای شەڕی داعشدا پێشمەرگە چەكی نەبوو بەرگریی لە كوردستان بكات. سەرۆك بارزانی سوپاسی هاوكاریی وڵاتانی هاوپەیمانی كرد و ئەوەی خستەڕوو كە پێشمەرگە بە خوێن و قوربانیدانی خۆی ئەفسانەی داعشی تێك‌شكاند.
سەبارەت بە ئایندەی كوردستان سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە مادام پڕەنسیبی شەراكەت و دەستوور پێشێل كراوە گەلی كوردستان نایەوێ چیتر پاشكۆ و ژێردەست بێت و بكەوێتە نێو بازنەی بێكۆتایی شەڕ و توندوتیژی و ئەزموونی شكستخواردووی سەد ساڵی ڕابردوو دووبارە ببێتەوە.
سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوەكردەوە، كە ویست و داواكارییەكانی گەلی كوردستان لەڕێگەی ئاشتیانە و دیالۆگ و دوور لە توندوتیژی پیادە دەكرێت و ڕیفراندۆم و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی ڕێگە لە قووڵتربوونی گرفته‌كان و شەڕی دیكە دەگرێت و دەمانەوێ بە ئاشتی لەگەڵ دراوسێكانمان و گەلانی ناوچەكە بژیین.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا قوتابی و توێژەرە بەشداربووەكان چەند پرسیارێكیان لەبارەی سیستەمی سیاسی و ڕیفراندۆم و ئەگەر و پێشهاتەكان خستەڕوو و سەرۆك بارزانیش وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە و پەیوەست بە چارەنووس و مافی پێكهاتەكان سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە گەرەنتییەكی تەواو دەدەین كە كوردستان ببێتە نموونەی پێكەوەژیان و پێكهاتەكان هەر چۆنێك بیانەوێ و بە چی دڵنیا دەبن، بەمشێوەیە لەگەڵیاندا دەژین.
لەبارەی ناوچە دابڕێندراوەكانی دەره‌وەی ئیدارەی هەرێمیش سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە حكوومەتی عێراق جێبەجێكردنی مادەی 140 پشتگوێ خست و ئێستایش دانیشتوانی ئەو ناوچانە ئەو مافەیان هەیە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و بەشداری لە ڕیفراندۆم دەكەن و پێویستە هەموو لایەكیش ڕێزی ئەو بڕیارە بگرن.
6/7/2017
سوپای ئه‌مریكا 7 بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی له ناوچه كوردییه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و یه‌په‌گه هه‌یه و به‌رپرسه كورده‌كانی ناو ئه‌و هێزانه‌ش هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
سیپان حه‌مۆ، فه‌رمانده له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ـی راگه‌یاندووه" سوپای ئه‌مریكا، 7 بنكه‌ی سه‌ربازی و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" دان دامه‌زراندووه‌و دیارترینیان فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێشكه‌وتووه له شاری كۆبانێ".
هه‌روه‌ها له لیسته‌كه‌دا دوو فرۆكه‌خانه‌ش له حه‌سه‌كه و قامیشلۆ هه‌ن و یه‌كێكی دیكه له دێرك و فرۆكهخانهیهكی دیكه له گرێ سپی سنووری توركیادایه. جگه له‌وانه‌ش ده‌سته‌ی سه‌ربازییان له منبجی گونده‌واری حه‌له‌ب هه‌یه و كۆی گشتی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌و 7 بنكه‌یه‌دا ده‌گاته نزیكه‌ی 1300 سه‌رباز كه له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌جه‌نگن.
جگه له‌و 7 بنكه‌یه‌ش، سه‌ربازگه‌یه‌كی دیكه‌یان له ته‌نه‌فی سه‌ر سنووری سووریا - عێراق - ئوردن هه‌یه و سه‌ربازگه‌ی زهقف له باكووری ته‌نه‌ف به ئاراسته‌ی شاری بوكه‌مال دامه‌زراندووه، هه‌ر چه‌نده دهنگوباسی ئه‌وه له ئارادایه ئه‌و بنكه‌یه‌یان بگوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌ی شه‌دادی له گونده‌واری حه‌سه‌كه له نزیك دێره زوور.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌په‌گه رایگه‌یاندووه " ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی توركیا له ناوچه‌كانی عه‌فرین، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌بێت".
حه‌مۆ گوتوویه‌تی " رووسیا و رژێمی سووریا كه زۆر باسی سنوور و سه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێیگه‌ڕاون بۆ ده‌ستوه‌ردانی توركی و به ئاره‌زووی خۆی بۆردوومانی گونده‌واری حه‌له‌ب ده‌كات، ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێ، ئه‌وه روونه كه له ژێره‌وه جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌یه و توركیا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به "تیرۆریست" ده‌زانێت".
5/7/2017
چوار دەستەی سەربەخۆ لە ھەرێمی کوردستان وادەی سەرۆکەکانیان تەواو بووە، ماوەیەکە بۆشایی یاسایی لە دەستەکان ھەیە، راوێژکارێکی یاسایی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، لەبەر ئەوەی ئەو چوار سەرۆکە لە پەرلەمان داندراون، ئێستا ناتواندرێت دەستکاریان بکرێت و دەتوانن لە پۆستەکانیشیان بەردەوام بن.
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "دامەزراوەیەكی وەك دەستپاكی سەدان كەیسی گەندەڵی و داوای سزایی و فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی لایە، بۆیە ئەمانەتێكی گەورەیە، لە ھەردوو حاڵەتی جێھشتن و مانەوە لێی كێشەیەكی گەورەیە".
راوێژکاری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، ئاگاداری ھەموو ئەو یاساییانەیە کە لەو ماوەیە پەرلەمان دەریکردوون، ئەو دەڵێ، ھەر چوار دەستەکە ماوەیەکە بۆشایی یاساییان ھەیە، لە پەرلەمانیش بڕیار لە چارەنووسیان بدرێت پێویستە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەرسومیان بۆ دەربکات، بۆیە کاراکردنەوەی پەرلەمان بە فریادرەسی ئەوان نازانێت.
مەدحەت سلێمان، راوێژکاری یاسای پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "ئەگەر پەرلەمانیش كارابكرێتەوە، ناتوانن ھیچ یاساییەك دەربكەن، چونكە بڕیاری جێبەجێكردن لە سەرۆكی ھەرێمەوە بۆ حكوومەتەوە دەنێردرێت".
5/7/2017
نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "بەھۆی نەبوونی گازوایلی پێویست لە وێستگەكانی وەبەرھێنانی كارەبا، كاتەكانی پێدانی كارەبایی نیشتمانی بە ھاووڵاتیان كەمبووەتەوە، بۆیە كاتژمێری پێدانی كارەبای موەلیدە زیادكراوە، بۆ ئەوەی لەكاتی نەبوونی كارەبایی نیشتمانی بە كارەبایی موەلیدە قەرەبوو بكرێتەوە".
لەبارەی كەمبوونەوەی ئاو لە ھەولێر نەوزاد ھادی گوتی: "لە ھەولێر و دەوروبەری 900 بیری ئیرتیوازی ھەیە، ئەم بیرانەش بە كارەبا ئیش دەكەن، كاتێك كارەبا كەم دەبێت، بیرەكانیش بەرھەمھێنانی ئاویان كەم دەبێتەوە، ئەمەش قەیرانی ئاو دروست دەكات".
5/7/2017
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل وتی باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان قەتەڕ و چوار وڵاتە عەرەبییەکە ئەوەیە کە دەبێت هەموویان ڕێکەون لەسەر ئەوەی کۆمەکی تیرۆر نەکرێت
گابرێل گەشتێکی ئەنجامدا بۆ ناوچەکە کە لەوێ سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بەتۆمەتی پستیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتبارییان کرد و قەتەڕیش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.
گابرێل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوە دوو کاتژمێریەکەی لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی عادل جوبەیر وتی " باشترین ڕێگە بۆ کۆتایی هێنان بەکێشەکان ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک کۆمەکی گروپە تیرۆریستیەکانی نەکرێت."
وتیشی " هەموومان دەزانین ئەم کۆمەکی کردنی تیرۆریستانە دەوڵەت ڕێکی ناخات بەڵکوو چەند کەسێک دەیکەن. بەڵام دەبێت بە هەر ڕێگەیەک بێت سەربکەوین لەوەی کۆتایی بێنین بە کۆمەککردنی تیرۆریستان و توندڕەوان."
شایەنی باسە چوار وڵاتە عەرەبییەکە داوا لە قەتەڕ دەکەن کەناڵی جەزیرە دابخات و
لە كۆنگرەی میدیا ئیسلامییەكان لە شاری مەشهەدی ئێران، لەسەر گشت‌پرسیی باشووری كوردستان دەبێتە كێشە و، نوێنەرانی کۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ شیعەكانی عێراق دەبێتە دەمەقاڵێیان. ماوەی دوو رۆژە دەیەمین كۆنگرەی گشتیی یەكێتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنە ئیسلامییەكان لە شاری مەشهەدی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە كارەكانی كردووە. تێیدا دوو شاندی هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بەشدارن. لە دووەم رۆژی كۆنگرەکەدا چەند پانێڵێك سازکراون. یەكێك لە پانێڵەكان تایبەت بووە بە دەستوەردانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و، بابەتێكی تایبەت بووە بە پرسی ئەنجامدانی گشتپرسی لە باشووری كوردستان. د.هۆگر غەریب، ئەندامی شاندی میدیاكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەداخەوە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی تەلەڤزیۆن و نوێنەری میدیا عەرەبی و ئیسلامییەكان، بەتایبە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئێران کرد شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی ڕابەگەیەنێت.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا داوای ئازاد کردنی ئەندامانی بنەماڵەی دەستبەسەر کراوی حوسێن پەناهی کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی ئێران سەبارەت بارودۆخی ئەندامانی بنەماڵەی حوسین پەناهی بە "تاوان" دەزانێت.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییڕاگرتنی کەسانی دەستبەسەر کراو لە ئەگەری مەترسی ئێعدام (بەبێ دادگایی کردنی دادپەروەرانە لە دادگایەکی خاوەن دەسەڵات) بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەزانێ.
ئەو ڕێکخراوەیە داوای هەرچی زوووتر پێڕاگەیشتن و دەوا و دەرمان و دیاری کردنی پارێزەرێکی سەربەخۆ بۆ ڕامین حوسێن پەناهی کردووە.
ئەو ڕێکخراوەیە لە بەیاننامەیەدا دەڵێت: ڕامین حوسێن پەناهی
فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە پێویستە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لەنێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق چارەسەر بکرێت.
هێزەر نۆورت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جیاواز لە لێدوانی سێ هەفتە لەمەوبەری، رایگەیاندووە، ئەمریکا وەک ”بابەتێکی تەواو ناوخۆیی عێراق“ مامەڵە لەگەڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکات.
هێزەر نۆورت ئاماژەی بەوەش کردووە، وڵاتەکەی داوا دەکات دوای کۆتایی هاتنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و گەڕانەوەی ئاوارەکان، ریفراندۆمێک ئەنجام بدرێت، جا چ عێراق چ کوردستان ئەنجامی بدات.
هەروەها جۆزێڤ دەنفۆرد، فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارە هاوبەشەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە پێویستە پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لەنێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و گەلی هەردوولا، چارەسەر بکرێت.
پێشتر لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و
لە سێزدەهەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی UNPO بڕیارنامەیەک لە پەیوەندیی لەگەڵ پێشێکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پەسند کرا.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ شەممە ٦ی پووشپەڕ، سێزدەهەمین کۆنگرەی ڕێکخراویUNPO لە دووهەمین ڕۆژی کاری خۆیدا، بڕیارنامەیەکی لە پەیوەندیی لەگەڵ بارودۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات پەسند کرد.
لە بریارنامەی ئەو ڕێکخراوەدا، ئێعدام کردنی زیندانیانی سیاسی کورد و چالاکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەوانان و زیندانی دیکە لە لایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە توندی مەحکووم کرد.
ڕێکخراوی UNPO داوا لە حکوومەتی ئێران دەکات کە تەواوی ئێعدامەکان ڕابگرێت و پابەند بە یاسا نێونەتەوەیەکان لە پەیوندیی لەگەڵ زیندانیانی سیاسی بێت.
ئەو ڕێکخراوە نادەوڵەتییە نیگەرانیی خۆی بە نیسبەت پێشێلکردنی مافی مرۆڤی نەتەوەکانی دیکە ئێران دەربڕی.
ئەو ڕێکخراوەیە داوا لە ئێران دەکات دەست لە میلیتاریزەکردنی کوردستان و هەرێمی نەتەوەکانی دیکە ئێران هەڵگرێت.
ئەو ڕێکخراوەیە هەروەها نیگەرانیی خۆی بە نیسبەت بارودۆخی زیندانیان سیاسی کورد،
پەرلەمانتارێكی پارتی داد و گەشەپێفدان (ئاكەپە) ئاماژە بەوە دەكات نە توركیا و نە بارزانی داوای خاك لە یەكتری ناكەن، بۆیەش دەوڵەتی كوردستان بۆ توركیا نابێتە كێشە و ھەڵوێستەكانی بارزانیش بۆ ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و ئەنقەرە گرنگن.
ئۆڕھان ئاتالایی پەرلەمانتاری ئاكەپە بە كوردستان24 گوت: "ئێمە وەك پارتی دەسەڵاتداری توركیا، باوەڕمان وایە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان مەترسی نابێت بۆ سەر ناوچەكە و توركیا، بە پێچەوانەوە لەو بڕوایەدام دوای راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان ھەولێر و ئەنقەرە پتەوتر دەبێت".
1/7/2017
کۆماری ئیسلامی ئێران بە چڕی چەند ناوچەیەكی بناری چیای ھەڵگورد تۆپباران دەكات، بەگوێرەی زانیارییەكان تا ئێستا ھاووڵاتیەك بریندارە و زیانی زۆریش بەر دانیشتوانی ناوچەكە كەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە تۆپخانەكانی ئێران، دەستیان كردووە بە تۆپبارانكردنی ناوچە كوێستانییەكانی بناری ھەڵگور لە دەڤەری باڵەكایەتی.
بەپێی زانیارییەکان ئەوەی تا ئێستا زانراوە ئافرەتێكی كۆچەری بریندارە، ھەروەھا زیانی زۆری ماددیش بەر گوندنشینان و كۆچەرییەكان كەوتووە.
ھەروەھا تۆپخانەكانی ئێران، كوێستانەكانی كونەڕێ، كێفارستان، قەبرۆكان، ریزان و گردوگۆ،