فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


کۆماری ئیسلامی ئێران بە چڕی چەند ناوچەیەكی بناری چیای ھەڵگورد تۆپباران دەكات، بەگوێرەی زانیارییەكان تا ئێستا ھاووڵاتیەك بریندارە و زیانی زۆریش بەر دانیشتوانی ناوچەكە كەوتووە.

بەپێی زانیارییەکان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە تۆپخانەكانی ئێران، دەستیان كردووە بە تۆپبارانكردنی ناوچە كوێستانییەكانی بناری ھەڵگور لە دەڤەری باڵەكایەتی.

بەپێی زانیارییەکان ئەوەی تا ئێستا زانراوە ئافرەتێكی كۆچەری بریندارە، ھەروەھا زیانی زۆری ماددیش بەر گوندنشینان و كۆچەرییەكان كەوتووە.

ھەروەھا تۆپخانەكانی ئێران، كوێستانەكانی كونەڕێ، كێفارستان، قەبرۆكان، ریزان و گردوگۆ، لە دەڤەری باڵەكایەتی بە چڕی تۆپباران دەكەن.

ھاوكات لەگەڵ تۆپبارانكردنی ناوچەكە، چەند فڕۆكەیەكی ئێران بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە، پێدەچێت فڕۆكەی چاودێری بن.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان