فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئێران کرد شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی ڕابەگەیەنێت.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا داوای ئازاد کردنی ئەندامانی بنەماڵەی دەستبەسەر کراوی حوسێن پەناهی کردووە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی ئێران سەبارەت بارودۆخی ئەندامانی بنەماڵەی حوسین پەناهی بە "تاوان" دەزانێت.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییڕاگرتنی کەسانی دەستبەسەر کراو لە ئەگەری مەترسی ئێعدام (بەبێ دادگایی کردنی دادپەروەرانە لە دادگایەکی خاوەن دەسەڵات) بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەزانێ.

ئەو ڕێکخراوەیە داوای هەرچی زوووتر پێڕاگەیشتن و دەوا و دەرمان و دیاری کردنی پارێزەرێکی سەربەخۆ بۆ ڕامین حوسێن پەناهی کردووە.

ئەو ڕێکخراوەیە لە بەیاننامەیەدا دەڵێت: ڕامین حوسێن پەناهی دەبێت لە دادگایەکی دادپەروەرانە بەبێ بڕینەوەی حوکمی سزای مردن موحاکمە بکرێت.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ لە شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای پاسدران لە شاری سنە بە سەختی بریندار بوو و لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پێش تەواو کردنی کاروباری دەرمانی لە نەخۆشخانەی شاری سنە بۆ گرتووخانەی سپا گواسترایەوە.

بە وتەی ئەمجەد حوسێن پەناهی، ڕامین حوسێن پەناهی لەو شەڕ دا کە لە ڕۆژی ٢ی پووشپەڕ دەستی پێکرد سی گلولەی وەبەر نێوقەد، پشت و لاقی کەوتووە.

پاش دەستبەسەر کردنی ڕامین حوسێن پەناهی، هێزە ئەمنییەتییەکان هەوڵی دەستبەسەر کردنی ئەنندامانی بنەماڵەی حوسێن پەناهیان داوە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان