فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردووە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پێشوازی لە نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دکتۆر حەمید دەربەندی کرد.

له کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە کورد و ناوچەکە تاوتوێکران.

لە میانەی دیدارەکەدا شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی دکتۆر دەربەندی پەیامی پشتیوانی مەسعود بارزانی بۆ کورد لە سوریا گەیاندە مەزڵوم عەبدی و جەختیان لە یەکخستنی ڕیزەکانی کورد کردەوە لە بەرامبەر پێشهاتەکانی ناو سوریا.

هەسەدە دەشڵێت "فەرماندەی گشتیمان پێشوازی لە پەیام و پاڵپشتییەکەی سەرۆک بارزانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لەم قۆناغەدا هەوڵی هاوبەشی نێوان هەموو لایەنە کوردستانییەکان پێویستە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان."

لەم دواییانەدا هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێکی هاوبەش لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردانی سوریا چڕتر بووەتەوە.

١٤/١/٢٠٢٤

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان