ژمارەیەک لە چالاکانی مافی مرۆڤ، سیاسی، مەدەنی و میدیایی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا داوایان کردووە دەسبەجێ ڕەوتی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد پەخشان عەزیزی ڕابگیرێت و سەرلەنوێ لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکەی بکرێت. ئەم چالاکانە هەروەها وتوویانە دەبێ سزای سەر ئەم زیندانییە سیاسییە دەسبەجێی هەڵبوەشێتەوە و پیاچوونەوە بۆ دۆسیەی سەرجەم زیندانیانی سیاسیی سزادراو بە لەسێدارەدان بکرێت.
دەقی بەیاننامەکە
ڕێز لە مافی ژیان بگرین
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی خاتوو پەخشان عەزیزی لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە، شەپۆلێکی نیگەرانی باڵی بەسەر کۆمەڵگا و بەتایبەت بەسەر هەرهەموو کۆمەڵگای کوردستاندا کێشاوە. بە باوەڕی ئێمە و بە لەبەرچاوگرتنی کێشە و قەیرانە هەمەلایەنە و بەردەوامەکان کە بە شێوەیەکی ڕوو لە پەرە خەڵک و کۆمەڵگا و وڵاتی گیرۆدە کردووە و دەکات، دەرکردن و پەسەندکردنی ئەم جۆرە حوکمانە لە ئاوا دۆخێکی هەستیاردا، لەگەڵ هیچ بنەمایەکی ئەقڵی، عورفی و یاساییدا نایەتەوە و پێمان وایە ئەم جۆرە حوکمانە جگە لە بێهیوایی و قووڵترکردنەوەی درزەکانی نێوان کۆمەڵگا و حکومەت و برەودان بە ناڕەزایەتییەکان هیچ دەسکەوتێکی دیکەی بەدواوە نابێت.
هەر بۆیە ئێمەی واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە، بە گەڕانەوە بۆ ئەو هەلومەرج و کەشە نیگەرانکەر و هەستیارەی لە ئێستەدا باڵی بەسەر کۆمەڵگادا کێشاوە، داوا دەکەین زۆر خێرا و دەسبەجێ ڕەوتی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی خاتوو پەخشان عەزیزی ڕابگیرێت و سزاکە هەڵبوەشێتەوە و سەرلەنوێ لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکەی بکرێت، هەروەها داوامان ئەوەی ئەم ڕاگیران و پیاچوونەوەیە وەکوو زەروورەتێکی گرنگ و خێرا لە ئاست سەرجەم سزادراوان بە لەسێدارەداندا پێڕەو بکرێت.
واژۆکاران:
ئیسماعیل موفتیزاده، کاک حەسەن ئەمینی ،محەممەدسدیق کەبوودوەند، سیاوەش حەیاتی، موحسین ڕەزەوی، ئەشرەف سادق وەزیری، ئێجلال قەوامی، حەمیدڕەزا سەمەدی، جەلیل ئاهەنگەرنژاد، سەعید نەجاڕی (مامۆستا ئاسۆ)، هاشم حسەینپەناهی، سەیدهاشم هیدایەتی، سەیدعەباس ئەحمەدی، عەبدوڵڵا سوهرابی، باقر پیری، سەیدحەنزەله هیدایەتی، موحسین شەفیعی، ڕەوف کەریمی، شەهرام سەفەری، غەفوور سلێمانی، پژمان حەبیبی، بێهرووز زارعی، حامید فەرازی، سوهراب زەنگەنه، لەیلا گورگانی، گوڵاڵه ئەحمەدپەنا، شەمزین زەمانی، مونیره خوداکەرەمی، موحسین کاویانی، حسەین دۆڵابی، ڕامین ڕەزایی، عەلی ئەردەڵان، هوومەن ناسری، ڕامین ساڵحی، هاشم حیسامی، تۆفێق شامورادی، سەعید زەکی، خالید سلێمانی ئازەر، ڕەشید ئیلخانیزاده، سەعید شێخی، ئازاد محەممەدزادە، ئازاد موکری، ژاڵه عەباسی، تەیب ئەحمەدی، مەسعوود کەریمی، مەجید شێخی، شاهۆ بەهرامی، بەهرام وەزیری، ئارش شێخی، ڤیان حسەینی، ساسان جیهانگیری، حەیدەر سەفەری، مەسعوود دووستان، مێهرداد نەهایی، مێهدی ڕەنجبەر، مووسا ئوميدی، سادق ناسرزاده، ئەیوب بادپا، کەمال جیهان نمایی، حەیدەر ئەحمەدی، حەسەن چراغی، عەلی ڕەشیدی، سادق ڕەحیمی، ڕەزا کەیخەسرەوی، ئیرەج لامعی، کەتایون دەروێشی، سابیر تاهایی، ئەردەشیر محەممەدی، نگین ئیبراهیمپوور، فەللاح داداشپوور، خەبات میرەکی، شۆڕش سدیقی، سارۆ نەجمەدینی، تەحسین غوڵامی، داریووش کوردستانی، ئەفشین مەردۆخی، ڕەحمەت عیزەتپەنا، پەروانه سەڵەواتی، هاجەر خودادادی، پەری نادری، موختار ئەرشەدی، گلاره ئەسعەدی، مەستووره ئەسەدی، فایەق ئەمیری، موقسوود دینار، فەرهاد بەختیاری، شاهین ڕەنجبەر، کاوه موروەتی، جەلال خودامورادی، فەرەیدوون حاتەمی ، عوسمان نووری، شەفیع ئاراسته، ئیدریس قادری، کاوه ئاهەنگەری، حەسەن کەریمی، ئەسەدوڵڵا خەرامانپوور، شەهاب لاهوورپوور، مێهدی ڕەحمانی، فەرشید توولابی، لەیلا ئەمیری، محەممەدشەریف ساعیدی، مێهدی جەعفەربەیگی، جوبرەییل ئیسماعیلی، زاهید ئەولیایی، ڕەحیم خاتری، ساڵح شەریعەتی، کەیۆمەرس حەسەنی، کیانووش عەلیخانی، حیسام سەیدی، ڕووناک ئەبتەحی، مەهوەش فەخری، لەیلا وەیسی، محەممەد شێخ ئەحمەدی، لوقمان کەمانگەر، حەبیبوڵڵا مەفاخری، مەنسوور ساعید، جەبار مورادی
١٤/١/٢٠٢٥