فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


لە كۆنگرەی میدیا ئیسلامییەكان لە شاری مەشهەدی ئێران، لەسەر گشتپرسیی باشووری كوردستان دەبێتە كێشە و، نوێنەرانی کۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ شیعەكانی عێراق دەبێتە دەمەقاڵێیان. ماوەی دوو رۆژە دەیەمین كۆنگرەی گشتیی یەكێتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنە ئیسلامییەكان لە شاری مەشهەدی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە كارەكانی كردووە. تێیدا دوو شاندی هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بەشدارن. لە دووەم رۆژی كۆنگرەکەدا چەند پانێڵێك سازکراون. یەكێك لە پانێڵەكان تایبەت بووە بە دەستوەردانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و، بابەتێكی تایبەت بووە بە پرسی ئەنجامدانی گشتپرسی لە باشووری كوردستان. د.هۆگر غەریب، ئەندامی شاندی میدیاكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەداخەوە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی تەلەڤزیۆن و نوێنەری میدیا عەرەبی و ئیسلامییەكان، بەتایبە ت شیعەكانی عێراق گشتپرسیی باشووری كوردستانیان بە پیلانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەسفكرد، هەندێكیان زۆر شۆڤێنیانە باسی گشتپرسییان كرد،Read Moreئێمەش بەتووندی وەڵاممان دانەوە و پێیمان راگەیاندن كە ئەمە مافێكی شەرعی و یاسایی گەلی ئێمەیە وەكو هەر نەتەوەیەكی دیكە مافی چارەنووسی خۆی دیاری بكات". هۆگر غەریب زیاتر روونکردنەوەی لەسەر بابەتەکە داو گوتی: "بەشێك لە ئامادەبووان گشتپرسیی باشووری كوردستانیان بە پارچە پارچەكردنی كۆمەڵگەی ئیسلامی و دژایەتی ئیسلام وەسفكرد، ئێمەش بۆمان روونكردنەوە كە پیادەكردنی مافی چارەی خۆنووسین هیچ ناكۆكی و دژایەتییەكی لەگەڵ بنەماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نییە، بەپێچەوانەوە ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ئیسلام ئەوا چەندین ساڵە ستەم لە گەلی كورد دەكرێ‌ و لە مافی رەوای خۆی بێبەشكراوە كیانێكی سیاسی سەربەخۆی هەبێت، لەكاتێكدا خزمەتی زۆری بە مێژووی ئیسلام و موسڵمانان كردووە".

نۆیەمین كۆبوونەوەی گشتیی یەكێتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنە ئیسلامییەكان بە بەشداری سەتان میوان و نوێنەری 230 كەناڵی میدیایی ئیسلامی لە 26 وڵاتەوە بۆ ماوەی 3 رۆژ لە شاری مەشهەدی ئێران بەڕێوەدەچێت. لە كۆنگرەکەدا هەریەك لە عەلی شەمخانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و عەممار حەكیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بەشدارییان كردووە و گوتاریان پێشكەشكردووە.

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان