جۆن بۆڵتەن نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەڵاڵەیەکی داوەتە سەرکۆماری ئەمریکا کە لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران بکشێتەوە و هاوکات باس لە پشتیوانیی کورد لەلایەن ئەمریکاوە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ڤۆرلدنت دەیلی) جۆن بۆڵتەن لەو گەڵاڵەیەدا کە لەسەر داوای (ستیۆ بنوون) یەکێک لە ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ، بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناوکێی ئێران ئامادە کراوە، تێیدا دەڵێت دۆناڵد ترەمپ دەبێ کەمپینێکی زانیاری بخاتەگەڕ و پشتیوانیی پێویست بۆ ئەمریکا لەبارەی پێشێلکاریی
هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی شاری سنە رێگەیان نەدا خۆپێشاندان لەبەردەم بینای پارێزگاری و سەرۆکایەتی شارەوانی سنە بەڕێوە بچێت.
ژمارەیەک لە دانیشتووانی شاری سنە دژی ئاگرتێبەردانی بینایەک لە لایەن هێزەکانی شارەوانی ئەو شارە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی کرێکارێک لەبەردەم بینای سەرۆکایەتی شارەوانی و پارێزگاری سنە کۆبوونەوە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس بڵاوەیان بە خەڵک کرد.
دۆینێ سێشەممە ژمارەیەک چالاکڤانی مەدەنی داوایان لە خەڵک کردبوو، کاژێر 10ی رۆژی چوار شەممە لە بەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی کۆببنەوە و داوا بکەن هێزەکانی شارەوانی کۆتایی بە پێشێلکارییە یاساییەکان بهێنن و گوشار نەخەنە سەر خەڵک.
ژمارەیەک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە رووداویان راگەیاند، کە هێزێکی زۆری ئەمنی و پۆلیس لەنێو شار و شوێنی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەکە بڵاوەی
ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ لە هەولێر، ئاماژەی بەوە کرد، ئێمە پشتیوان و پەناگەی کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستانین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/8/30 مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ ڕای گەیاند: "ئێمە هەموومان، یەک نەتەوەوەین، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە و ئێمە بەسەر چوار وڵاتدا دابەش کراوین، بەڵام پاڵپشت و پەناگەی کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستانین"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "کوردانی بەشەکانی دیکە مافی ڕەوای خۆیانە بگەنە ماف و ویستەکانیان و خۆیان سەربەستن چۆن خەبات دەکەن و ئێمەش هاندەر و پاڵپشتیان دەبین".
لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەندێ پرسی تایبەت بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کرد و هاوکات مامۆستایانی زانکۆش ڕوانگە و بۆچوونی خۆیان خستە ڕوو.
30/8/2017
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ، پاشەکشێ لە گشتپرسی ناکەن و لە وادەی دیاریکراودا ئەنجامدەدرێت. جەختیشدەکاتەوە درێژەدان بەو شێوازی سیاسەتەکردن لە عێراق کارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێت و، "ئینشائەڵڵا جەژی داهاتوو جەژنی سەربەخۆیی دەبێت".
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 30-8-2017 لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ لە هەولێر رایگەیاند: "بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی بڕیارێکی مێژوویی و بوێر بووە، هەموو لایەک دڵنیادەکەمەوە پاشەکشێی لێ ناکەین و لە وادەی دیاریکراودا ئەنجامدەدرێت".
لەبارەی ئەو قسەیەش کە دەگوترێت ئەنجامدانی گشتپرسی، هەرێمی کوردستان لە شەڕی داعش خاودەکاتەوە، بارزانی گوتی: "گشتپرسی زەڕڕەیەک لە هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر داعش ناگۆڕێت". جەختیشی کردەوە کە هیچ کەسێک ناڵێت دژی گشتپرسییە.
هەر پەیوەست بە گشتپرسی بارزانی گوتی: "موجازەفەی گشتپرسی زۆر سەلامەتترە لە چاوەڕوانی، دەبێ بۆ سەربەخۆیی ئامادەبین هەر باجێک هەبێت بیدەین". گوتیشی: "قەناعەتم وایە لە گشتپرسیدا بە دەنگی زۆرینەی هەر زۆر دەنگی بەڵێ سەردەکەوێ".
بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، لەدوای ساڵی 2003 لەسەر بنەمای شەراکەت لەگەڵ عێراق رێککەوتوون، بەڵام دەیانجار بنەمای شەراکەت پێشێلکراوە. دانی بەوەشدا نا کە هەڵەیەکی گەورەیان کردووە 2003 چوونەتە بەغدا و بەشداریی حکومڕانییان کردووە.
گوتیشی: "بەزۆر نییە و روونە کورد لە بەغدا مەرغووب نییە، بۆیە درێژەدان بەو شێوازی سیاسەتەکردن لە عێراق کارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێت".
بە ئاماژەکردن بەوەی راست نییە دەڵێن کورد لە بەغدا خاوەن ماڵە و هێنانەوەی ئەو نموونەیەی رێژەی کورد لەنێو سوپای عێراقدا سەتا یەکە، بارزانی گوتی: "پێمان خۆش بێت یان نا، حکومەتێكی تائیفی لە بەغدا حوکم دەکات و دیموکراسی و فیدراڵییەت لە عێراقدا نەماوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی دەوڵەتی داهاتووی کوردستانی کرد و گوتی: "دەوڵەتی کوردستان فیدراڵی دەبێ و هەر هەرێمێک پەرلەمانی خۆی دەبێت، لەو دەوڵەتە هەموو لایەنێک شەریک دەبێ و هەر پارێزگایەک خۆی بەڕێوەدەبات".
30/8/2017
بەهۆی زۆری خواستی هاونیشتمانیان بۆ گەشتکردن لە جەژنی قوربان بەرەو وڵاتانی تورکیا و ئێران، نرخی تیکیتی فڕۆکە بۆ ئەو دوو وڵاتە بەرزبووەتەوە و بەزەحمەت دەستدەکەوێت.
سۆران جەمال، هاونیشتمانییەکی باشووری کوردستانە و بۆ پشووەکانی جەژنی قوربان لەگەڵ ھاوڕێکانی بۆ گەشت روو لە وڵاتی ئێران دەکات. ئەو، ساڵانە تەنیا گەشتێک ئەنجامدەدات.
سۆران جەمال دەڵێ "لەبەرئەوەی پشووی جەژن زۆرە، وڵاتی ئێرانمان لەگەڵ ھاوڕێکانمدا ھەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بۆ گەشت ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتە بگەڕێین. ئەوێ شوێنێکی خۆشە و ئەگەر کرابا و قەیران نەبووایە، دەمانتوانی زۆرترین کات گەشت بکەین، بەڵام ھێشتاش رەوشەکە خراپ نییە".
چیل ئەسعەد، ھاونیشتمانییەکی دیکەی سلێمانییە و دەڵێ "ئێمە، بڕیارمانداوە بچینە تورکیا، چونکە شوێنێکی خۆشە و دەتوانین بەپێی گیرفانی خۆمان بڕۆینە ئەو شوێنە، بەڵام لەم کاتانەدا کێشەکە ئەوەیە لە بۆنەکاندا نرخی بلیتەکان بەرزدەبنەوە و ئەمەش کێشەی زۆرمان بۆ دروست دەکات".
تاوەکو پشووی جەژنی قوربان نزیکتر ببێتەوە، نووسینگەکانی گەشتیاری قەرەباڵختر دەبن. بەگوتەی ھەندێک لە نووسینگەکانی گەشتوگوزار، ماوەی دوو ھەفتەیە سەرجەم بلیتەکانیان بۆ وڵاتی تورکیا و ئێران فرۆشراوە، بەڵام ئێستا نرخی ئەو بلیتانەی دەستدەکەون دوو ھێندە بەرزبوونەتەوە.
حەمرین خالید، کارمەندی نووسینگەی گەشتیاری دەڵێ "لە بۆنەکاندا بەھۆی زۆربوونی خواست، ئەو کێشەیە دروست دەبێت. کێشەکە بۆ ئەم جەژنە ئەوەیە نرخی بلیت بەرزبووەتەوە، ئەگەر پێشتر بە 150 دۆلار بووبێت، ئێستا بووەتە 300 دۆلار، هێڵەکانی فڕۆکەوانیش ھەندێکجار خۆیان ئەوکارە دەکەن. کاتێک دەزانن خواست زۆرە، نرخەکان بەرزدەکەنەوە سەرەڕای ئەوەش خەڵک ھەر دەڕوات".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە رۆژانی پشوودا بەھۆی ھاتن و رۆیشتنی گەشتیارانەوە جەنجاڵ بووە، ئامادەکاریی ئەم جەژنە چڕوپڕترن بەھۆی رێژەی زۆری ھاتن و رۆیشتنی گەشتیارانەوە، چونکە لە جەژنی رابردووشدا گەشتیاران قورسایی زۆریان خستبووە سەر شانیان.
تاھیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێ "بەھۆی وەرزی گەشتیاری و بۆنەکانەوە، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵی رابردوو گەشتیارێکی زۆر ھاتبوون و رۆیشتبوون، ئەمە وایکردووە گەشتەکان و قەرەباڵخی زیاتر بێت لەسەر فڕۆکەخانەکەمان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری زۆری ھەیە بۆ ناوخۆی ھەرێمی کوردستان".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ھەفتانە زیاتر لە 140 گەشتی ھاتن و رۆیشتنی ھەیە بۆ وڵاتانی دراوسێی و ئەوروپا، بەڵام بەھۆی نزیکی و کەمی خەرجی تێچوونەوە، زۆرترین فڕۆکەکان لە سلێمانییەوە بەرەو ئیستەنبوڵ و تاران دەفڕن.
30/8/2017
بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، بۆ ھەرێمی کوردستان باشە تا راگەیاندنی سەربەخۆیی، لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا بمێنێتەوە و پاشەکشە نەکات. پەرلەمانتارێکی کوردیش لە بەغدا، کە ئەندامی شاندی دانوستانکاری کۆمیتەی ریفراندۆمیش بووە، ئاشکرای دەکا، دوای ریفراندۆم و سەرکەوتنی دەنگی(بەڵێ) تاوتوێی کشانەوە یان مانەوە لە عێراقدا دەکرێت.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە بۆ پێگەی ھەرێمی کوردستان لە دانوستانەکانی لەگەڵ بەغدا، باشترە پەرلەمانتارانی کوردستان و بەرپرسانی تا راگەیاندنی سەربەخۆیی لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا بەردەوام بن و بمێننەوە، لە دۆخێکیشدا ئەگەر ھەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی عێراق کەوتە پێش راگەیاندنی سەربەخۆیی، ئەوە بۆ کوردستان باشترە بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی عێراقدا بکات و کاندیدێک سەر بخات بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە عەقڵی نەرم و گفتوگۆی لەگەڵدا بکرێت، بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکانی جیا بوونەوە، بەتایبەتی کێشەی سنووری کوردستان لەگەڵ عێراق و ئەو پەیوەندییانەی کە بۆ ماوەیەکی دوورمەودا لەگەڵ یەکتردا دەمێننەوە.
بەپێی زانیارییەکانی(باس)، بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش لە سەردانەکانیان و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیاندا بۆ سەرکردایەتیی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان، داوای ئەوەیان کردووە، گفتوگۆکانی کوردستان لەگەڵ عێراق بەردەوام بێت و لە دۆخێکدا کە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام درا، کوردستان لە پڕۆسەی سیاسی لە عێراق نەکشێتەوە و بەشداریی لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراقدا بکات، ئەمەریکاش ئامادەیە بۆ یەکلابوونەوەی کێشەکان نێوەندگیری لەنێوان کوردستان و عێراق بکات.
ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی شاندی دانوستانکاری کۆمیتەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ بەغدا، بۆ(باس) رای گەیاند، کوردستان لەدوای ٢٠٠٣ بڕیای دا بەشێوەیەکی ھاوبەش بەشداریی لە پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا بکات، گوتی: ”لەو ماوەیەدا بۆمان دەرکەوت ئەو ھاوبەشییەی کە ھەمانە لەگەڵ ئەو وڵاتە راستەقینەیە نییە و کوردستان مافەکانی بەپێی دەستووری عێراق پێ نەدراوە، ھەر ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بڕیاری دیکەی ھەبێت، کە پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، ئێستاش لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی کە بۆ کوردستان باشە لە پڕۆسەکەدا بمێنێتەوە، یان بکشێتەوە“.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە دا، لە دۆخێکدا پڕۆسەی ریفراندۆم بە دەنگی (بەڵێ)ی خەڵکی کوردستان سەرکەوتوو بێت، ئەوە پرسی کشانەوە یان مانەوە تا راگەیاندنی سەربەخۆیی بە تەواوی تاوتوێ دەکرێت و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان لەمبارەیەوە بڕیاری خۆی دەدات، گوتی: ”عێراق ئێستا چەند موڵکی سوننە و شیعەکانە، بە ھەمان شێوە موڵکی کورد و ھەموو پێکھاتەکانی دیکەشە، تا کوردستان بڕیاری سەربەخۆیی نەدات، بۆ ھیچ لایەک نییە باس لە دوورخستنەوەی کوردستان لە پڕۆسەی سیاسیدا بکات، بەڵام لە دۆخێکدا ئەگەر کوردستان سەربەخۆیی راگەیاند، ئەوە مانەوەی پەرلەمانتاران و بەرپرسانی کوردستان لە عێراقدا ھیچ مانایەکی نامێنێت و دەکشێنەوە“.
گوتیشی: ”ئەگەر راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان پێش ھەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی عێراق روو بدات، بە ٣ - ٦ مانگ دوای ریفراندۆم بە سەرکەوتنی دەنگی(بەڵێ)، تا ئەو کاتەش ھەڵبژاردنی عێراق نەکرابێت، ئەوا کوردستان بەشداری لەو پڕۆسەیەدا ناکات، بەڵام ئەگەر بێت و کوردستان سەربەخۆیی رانەگەیاندبێت، ئەوە باشترە بەشداری لە پڕۆسەکەدا بکات، تا لێکدابڕانەکەی نێوان عێراق و کوردستان بە شێوەی دوور لە توندوتیژی و بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و ئاشتییانە بێت“.
بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی ٥٩ی دەستووری عێراق، ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق نابێت لە ٣٠/٤/٢٠١٨ تێپەڕ بکات، ھەموو لایەنە عێراقییەکانیش بە سوننە و شیعەوە جەخت لەوە دەکەنەوە، کە دەبێت ئەو ھەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
سیاسەتوان د. مەحمود عوسمان، بۆ (باس) رای گەیاند، تا ئێستا کە کوردستان بەشێکە لە عێراق و جیا نەبووەتەوە و ریفراندۆم ئەنجام دەدات، ئەنجامدانی پڕۆسەکە لە رۆژی دیاریکراو بەو مانایە نایەت کە کوردستان تەواو لە عێراق جیا بووەوە، بەڵکوو لەدوای ئەوە کوردستان کەی توانیی دەوڵەتی خۆی رابگەیەنێت، ئەوە بە مانای جیابوونەوە دێت، گوتی: ”ئەوکات کوردستان وەکوو دەوڵەت تەنیا نوێنەری دەبێت لە بەغدا، پێویستی بە پەرلەمانتار و بەرپرسەکانی نابێت و لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا دەکشێتەوە“.
ئەو چاودێرە راشی گەیاند، ئەوان کشانەوەی کوردستان دوای ریفراندۆم لە عێراق بە باش نازانن، گوتی: ”تا وادەی سەربەخۆیی و جیابوونەوە و بوونی عێراق و کوردستان بە دوو دەوڵەت، ئەوکات وادەی کشانەوەی کوردستانە لە عێراق“.
لەبارەی بەشداریی کوردستان لە ھەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی عێراقیش، ئەو سیاسەتوانەی کوردستان پێی وابوو بۆ کوردستان باشە ئەگەر سەربەخۆیی رانەگەیاندبێت، بەشداری لەو پڕۆسەیەدا بکات و کەسێک بکات بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کە عەقڵێکی نەرم و گفتوگۆی لەگەڵدا بکرێت، گوتی: ”سەرکردە عێراقییەکان ھەمووان وەکوو یەک بۆ مافەکانی کوردستان بیر ناکەنەوە، ھەیە توندە و ھەشە دەتوانرێ گفتوگۆی لەگەڵدا بکرێت، جگە لەوەش ئەگەر لەداھاتوودا دوو دراوسێش بین، باشترە ئەو کەسەی دەبێت بە سەرۆک وەزیران کەسێکی باش و تێگەیشتنی بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان ھەبێت، لەو دۆخەدا بۆ کوردستان باشترە بزانێت کە لە دەنگداندا دەنگ بە کێ دەدات بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کە دواتر بۆ سەربەخۆیی لەگەڵیدا دەکەوێتە دانوستان“.
ھاوکات ئوسامە جەمیل، پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتوو لە بەغدا، بۆ(باس) رای گەیاند، پێشبینیی ئەوان وایە ئەگەر کوردستان ریفراندۆم لە وادەی خۆیشی ئەنجام بدات و دەنگی (بەڵێ)یش سەرکەوێت، ئەوە کوردستان ھەر بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراقدا دەکات، چونکە ھێشتا لەگەڵ عێراق جیا نەبووەتەوە
29/8/2017
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
خەبات و قوربانیدانی سەدساڵی رابردووی گەلەکەمان بەگشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتیی پێیناوەتە قۆناخێکی گرنگ و چارەنووسسازەوە. گۆڕانکارییەکانی چارەکەسەدەی رابردووی رۆژهەڵاتی ناڤین، کوردستانی هێناوەتەسەر ''دووڕێیانی مان و نەمان''. نەتەوەی کورد لەم دۆخە پڕمەترسی و هەستیارەدا پێویستی بە تەبای و یەکڕێزیی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم قۆناخە گرنگ و چارەنووسازە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێ، زنجیری کۆیلەتی ببپسێنێ و، ببێت بە خاوەنی نیشتمانی هەزارنسالەی تەژی لە کارەسات و قوربانیدان و ماڵوێرانیی.
ئەنجامدانی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی، تاقیکردنەوەیەکی گرنگ و مێژووییە بۆ رۆشنبیران و چینی خوێندەوار و سەرجەم جەماوەری کوردستان، دوای لانیکەمی سەتساڵ جێنۆسایدی نەتەوە و خاک و کانزا و مێژووی و بێڕێزیکردنی بێئەژمار و پێشلکردنی کەرامەتی، چەن لە ئازادی و رزگاریی تێگەیوە؟
ئەنجامدانی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی هاوکات تاقیکردنەوەیەکی مێژووییشە بۆ سەرۆکایەتیی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان، چەن بڕوایان بە درۆشم و بەرنامەی حیزبەکانیان هەیە، کە سالانێکی زۆر لەپێناو هاتنەدییان گەلی کوردیان کرد بەگژ داگیرکەرانی پڕچەک و دڕندەی دا!
دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مێژوویی
شێوەی ئامار گرتنی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، لە بێکاران بە تەواوەتی چەواشەکارییە و ئاماری بێکاران لە ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارانەیە کە دەر دەچێت.
بەپێی شێوەی ئامارگرتنی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، ئەو کەسانەی لە حەوتوودا یەک کاتژمێر کاریان هەبێت، بە بێکار ناژمێردرێن و تەنیا ئاماری بێکاری، ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە لە سێ حەوتووی پێش ئامارگیری داخوازیان بۆ کار تۆمار کردووە.
ئەوە لە حاڵێک دایە، کاتژمێرێک کار لە حەوتوودا بەشی بژیوی ژیان ناکات و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر داهات و ئابووریی وڵات نابێت.
ناوەندی ئاماری رژیم؛ خوێندکاران، سەربازان، ئەو کەسانەی لە دۆزینەوەی کار نائومیدن، پیشەی درۆیینە و کاری ناتەواویان هەیە و تەنانەت ئەو کەسانەی وام وەردەگرن بە خاوەنی کار دەزانێت و لە ئاماری بێکاریدا ناویان تۆمار ناکات.
ئەوە لە حاڵێک دایە، ئەگەر ئاماری بێکاری ئەو کەسانەش تۆمار بکرێت، ئاماری بێکاری لە سێ میلیۆن کەس زیاترە و لەوانەیە بگاتە دوو یا سێ قاتی
بە پێی هەواڵەکان، ڕێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری زیندانی سیاسی کورد "زێنەب جەلالیان"، دەربڕی و خوازیاری چارەسەری هەر چی زووتری ناوبراو بوو.
ڕێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لەم راگەیەندراوەدا نووسیویەتی: زێنەب جەلالیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دژایەتی بەرپرسانی گرتووخانە بۆ ئیزن نەدان بە چارەسەری پزیشكی ناوبراو لە دەرەوەی زیندان لە خاكەلێوەی ئەمساڵەوە هیچ جۆرە درمانێكی بەكار نەهێناوە.
لێبووردنی نێونەتەوەیی لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا داوای كردووە كە دەستبەجێ ئیمكانی چارەسەری پزیشكی لە دەرەوەی زیندان بۆ زێنەب جەلالیان دابین بکرێت و لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنی ئەو داوایە، ئەم هەڵسووکەوتەی بەرپرسانی زیندان ئەشکەنجەیە لە دژی ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە.
زێنەب جەلالیان، ٣٥ ساڵ تەمەن، ٩ ساڵ لەمەوبەر و لە رێكەوتی ٢٠ی رەشەممەی
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە ناوچەی سنووری مەریوان تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد کرد.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی پینجشەممە ٢ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی سنووری"شلێر" لە نێوان گوندەکانی"باریکەدەرە" و "هەنجیران" دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە.
لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە.
شایانی باسە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتیی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی"ئەمیر" خەڵکی شاری سەقز بە سەختی بریندار بووە و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی دەستیان بە سەر کەلوپەلی ١٥ کۆڵبەری کورد گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانان، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتیی، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ، ماشینی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی "نێژاد محەممەدی"
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی کەجەکە دەستگیرکردنی دوو کارمەندەکەی میتی تورکیا پشتڕاستدەکاتەوە. لەبارەی یەکێتیش دەڵێت: "دهبێت یهكێتی چۆك بۆ فشارهكانی دهوڵهتی تورك دانهدات، هاوكات دهستخۆشی له پهكهكه بكات كه ئۆپهراسیۆنهكهی دهوڵهتی توركیای پووچهڵكردووەتهوه و رێگای نهداوه یهكێتی تووشی ئابڕووچونێكی مهزن ببێت".
دیار غەریب، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ میدیاکانی نزیک لە کەجەکەی دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی میت-ی تورکیا پشتڕاستدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: "دەبێت تورکیا مەمنوون بێت کە دەستگیرکراوەکانی میت-مان لە میدیاکانەوە "بڵاونەکردوونەتەوە، ئێستاش دەتوانین بڵاوی بکەینەوە.
لەبارەی یەکێتی دیار غەریب دەڵێت: "دهبێت یهكێتی چۆك بۆ فشارهكانی دهوڵهتی تورك دانهدات، چونكه دهوڵهتی توركیا كاری ناقانوونی دهكات، هاوكات دهستخۆشی له پهكهكهش بكات كه ئۆپهراسیۆنهكهی دهوڵهتی توركیای پووچهڵكردووەتهوه و رێگەی نهداوه یهكێتی تووشی ئابڕووچونێكی مهزن ببێت، ههروهها داوا له مهكتهبی سیاسی یهكێتی بكات ههرچی دیبلۆماتی توركیایه له سنووری سلێمانیدا بیاننێرێتهوه بۆ توركیا و كاری سهرجهم كۆمپانیا توركییهكان بووهستێنێت، دەبوایە یهكێتی خۆی نوێنهرهكهی خۆی بانگ بكردایه".
دیار غەریب سەبارەت بە هەڵوێست و کاردانەوەی یەکێتی دەڵێت: ئهمه تاقیكردنهوهیهكه بۆ یهكێتی، ئهگهر یهكێتی لهم تاقیكردنهوهیەدا بهسهركهوتوویی دهربچێت، ئهوا دهتوانێت سهروهری خۆی و گهلهكهی بپارێزێت و ببێته نموونهیهكی باش بۆ حكومهتی ههرێم بهگشتی، ئهو ههنگاوهش دهبێته سنووردانان بۆ بهزاندنی سنووری باشووری كوردستان و سهروهرییهكهی، بێگومان لهم حاڵهتهدا خهڵكی باشووری كوردستان و گهلی كوردستان بهگشتی دهستخۆشی لێدهكهن و پشتیوانی یهكێتی دهكهن، بۆ ئهوهش دهبێت چۆك بۆ فشارهكانی دهوڵهتی تورك دانهدات و بهپێچهوانهوه فشار بخاته سهر توركیا بۆ ئهوهی دهست لهو سیاسهتانه بهربدات". هەروەها دەشڵێت: "ئهگهر تورک لهم فشارهدا سهربكهوێت، راناوهستێت تاوەکو بهتهواوی یهكێتی خۆی بهدهستهوه نهدات".
لەسەر کێشەی رفاندنی دوو ئەندامی سەر بە دەزگای میتی تورکیا لە قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ەوە، تورکیا رۆژی 24-8-2017 نوێنەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە ئەنقەر داخست و بەهرۆز گەڵاڵی رەوانەی هەرێمی کوردستان کردەوە.
رۆژێک دواتر سهعدی ئهحمهد پیره، ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی رایگهیاند: "هۆكاری ئهو ههڵوێسته سهرنهكهوتنی ئۆپهراسیۆنێكی دهوڵهتی توركیایه له ناوچهی سلێمانی، دهوڵهتی توركیاش یهكێتی به بهرپرسیاری ئهو سهرنهكهوتنه دهزانێت".
28/8/2017
بازاڕەکانی شاری سلێمانی بەهەمان شێوەی بازاڕەکانی شارەکانی دیکەی کوردستان، چەند رۆژێک بەر لە هاتنی جەژن پڕدەبن لە شیرینی و چەرەزات و، هاووڵاتیان بۆ کڕینی پێداویستییەکانی جەژن روویان تێدەکەن.
جەژنی قوربان یەکێکە لە دوو جەژنە سەرەکییەکەی موسڵمانان، نەتەوە موسڵمانەکان بە رێگەی جیاواز رۆژانی جەژن بەڕێدەکەن، لە کوردستانیش نەریتی باوی جەژنە ئایینییەکان دانانی نوقڵ و شیرینی و چەرەسی جۆراوجۆرە، ئەوە جگە لە زیادبوونی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و سەربڕینی ئاژەڵ لەو جەژنەدا.
28/8/2017
فەرماندە سەربازییەكانی ھێزەكانی عێراق كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی تەلەعفەریان راگەیاند.
عەبدولئەمیر یارهڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی قادیمون یا تەلەعفەر، لە راگەیەندراوێكدا كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی تەلەعفەری لە دەستی داعش راگەیاند.
ھاوكات یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان ئاشكرای كرد: "تەواوی قەزای تەلەعفەر كۆنترۆڵكرا".
سهرلهبهیانی رۆژی 20/8/2017 حهیدهر عهبادی سهرۆكوهزیران و فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكانی عێراق، له وتاریكدا دهستپێكردنی پرۆسهی سهربازیی بۆ كۆنترۆلكردنهوهی شارۆچكهی تهلهعفهر راگهیاند.
ههروهها هێزهكانی سوپای عیراق توانیویانه گوندهكانی "فقه" و "هارونیه" له باشووری رۆژههڵاتی شارهدێی عهیازیه كۆنترۆڵ بكهن.
لهوبارهیهوه حهشدی شهعبی بهیاننامهیهكیان بڵاوكردووهتهوه رایانگهیاندووه كه "یهكهكانی فیرقهی 16ـی سوپای عێراق، سهرلهبهیانی ئهمڕۆ بهرهو شارهدیی عهیازییه رۆیشتوون و توانیویانه گوندهكانی "فقه" و "هارونیه" كۆنترۆڵ بكهنهوه".
شارۆچكهی تهلهعفهر، یهكێكه له گهورهترین قهزاكانی پاریزگای نهینهوا و نزیكهی 80 كیلۆمهتر له رۆژئاوای مووسڵ ههڵكهوتووه و له سنووری سووریاوه نزیكه و نزیكهی 200 ههزار كهسی تیدا دهژی.
چهكدارانی داعش له رۆژی 15/6/2014 شارۆچكهكهیان داگیركردووه و زیاتر له 3 ساڵه دهستیان به سهرداگرتووه، ئهوهش پاش ئهوه بوو كه سوپای عێراق لهو ناوچانه پاشهكشهی كرد و بوونه هۆی درووستبوونی ئهو رهوشه نالهباره و كوژران و ئاوارهبوونی ههزاران كهس.
27/8/2017
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلولحەق رایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی ریفراندۆم مافێکی دەستوورییە.
قەیس خزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسایب ئەهلولحەق روونیکردەوە، پاڵپشتی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات، بە مەرجێک دەوڵەتەکە دەوڵەتێکی (دیفاکتۆ) نەبێت.
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلولحەق رایگەیاند، کورد پێیان وایە نەتەوە و گەلێکی جیاوازن، ئێمە پاڵپشتیان دەکەین، بەڵام دەبێ ئەم هەنگاوانە بە گوێرەی دەستوور دابڕێژرێن، نەک بە سیاسەتی (دیفاکتۆ).
خزعەلی، داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات، بە گفتوگۆ ناکۆکییەکانی ماددەی 140 چارەسەر بکەن.
27/8/2017
ئیبراهیم یەزدی، سکرتێری گشتی نێهزەتی ئازادی ئێران بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.
ئیبراهیم یەزدی، کەسایەتی سیاسیی دیاری ئێران، شەوی رابردوو لە تەمەنی 86 ساڵیدا لە شاری ئیزمیری تورکیا کۆچی دوایی کرد.
ئیبراهیم یەزدی چالاکی سیاسیی خۆی لە بەرەی نیشتمانیی ئێرانەوە دەستپێکرد و ساڵی 1961 یەکێک لەو کەسانە بوو کە نێهزەتی ئازادی ئێرانیان دامەزراند.
یەزدی لەکاتی دوورخرانەوەی خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ فەرەنسا، راوێژکاری ئەو بوو. ئەو دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران وەک جێگری سەرۆکوەزیران، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی مەهدی بازرگان و دواتریش وەک نوێنەری پەرلەمان هەڵبژێردرا.
یەزدی لەو کەسانە بوو کە بەگوتەی خۆی "پلانە سیاسی و جێبەجێکارییەکانی" خومەینی داڕشتووە و دواتر بنەماکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر دانراوە. پلانی بۆ دامەزرانی سوپای پاسداران و بەشێک لە دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی داناوە.
ئیبراهیم یەزدی و حیزبەکەی لەو کەسایەتی و حیزبانە بوون کە وردەوردە لەگەڵ جێگیربوونی کۆماری ئیسلامی، لە کاروباری سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات پەراوێزخران.
دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2009ی سەرۆککۆماری و ناڕەزایەتییەکان بە ئەنجامەکانی، ئیبراهیم یەزدی چەندینجار دەستبەسەرکرا. ئەو سەرەتا پشتیوانی لە بەرەی ریفرۆمخواز و دواتریش پشتیوانی لە بەرەی میانڕەوی کرد.
28/8/2017