فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شێوەی ئامار گرتنی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، لە بێکاران بە تەواوەتی چەواشەکارییە و ئاماری بێکاران لە ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارانەیە کە دەر دەچێت.

بەپێی شێوەی ئامارگرتنی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، ئەو کەسانەی لە حەوتوودا یەک کاتژمێر کاریان هەبێت، بە بێکار ناژمێردرێن و تەنیا ئاماری بێکاری، ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە لە سێ حەوتووی پێش ئامارگیری داخوازیان بۆ کار تۆمار کردووە.

ئەوە لە حاڵێک دایە، کاتژمێرێک کار لە حەوتوودا بەشی بژیوی ژیان ناکات و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر داهات و ئابووریی وڵات نابێت.

ناوەندی ئاماری رژیم؛ خوێندکاران، سەربازان، ئەو کەسانەی لە دۆزینەوەی کار نائومیدن، پیشەی درۆیینە و کاری ناتەواویان هەیە و تەنانەت ئەو کەسانەی وام وەردەگرن بە خاوەنی کار دەزانێت و لە ئاماری بێکاریدا ناویان تۆمار ناکات.

ئەوە لە حاڵێک دایە، ئەگەر ئاماری بێکاری ئەو کەسانەش تۆمار بکرێت، ئاماری بێکاری لە سێ میلیۆن کەس زیاترە و لەوانەیە بگاتە دوو یا سێ قاتی ئەو ئامارەی کە هەنووکە بڵاو دەکرێتەوە.

چەندین ساڵە ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران ئاماری بێکاری لەو وڵاتەدا بڵاو دەکاتەوە، بەڵام ئەو ئامارانە بە تەواوی چەواشەن و تەنانەت پڕوپاگەندەیەکن، هەتا ڕاستییەکانی بێکاری و ئاسەواری ئابڵۆقە ئابوورییەکان لەسەر ئەو وڵاتە دەر نەکەون.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان