جۆن بۆڵتەن نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەڵاڵەیەکی داوەتە سەرکۆماری ئەمریکا کە لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران بکشێتەوە و هاوکات باس لە پشتیوانیی کورد لەلایەن ئەمریکاوە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ڤۆرلدنت دەیلی) جۆن بۆڵتەن لەو گەڵاڵەیەدا کە لەسەر داوای (ستیۆ بنوون) یەکێک لە ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ، بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناوکێی ئێران ئامادە کراوە، تێیدا دەڵێت دۆناڵد ترەمپ دەبێ کەمپینێکی زانیاری بخاتەگەڕ و پشتیوانیی پێویست بۆ ئەمریکا لەبارەی پێشێلکاریی ڕێککەوتنی ناوکی لەلایەن ئێرانەوە بەدەست بێنێت.
لە بڕگەیەکی ئەو پرۆژەیەدا جۆن بۆڵتەن وێڕای پێداگری لە بڕیاری نەدانی ڤیزا بە هاووڵاتیان و توێژە جیاجیاکانی ئێران، هاوکات باس لەوە دەکات: "دەبێ ئەمریکا ڕاشکاوانە پشتگیریی نهتهوەی كورد و له نێوانیشیاندا كوردهكانی ئێران، عێراق و سووریا بکات".
30/8/2017