فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی شاری سنە رێگەیان نەدا خۆپێشاندان لەبەردەم بینای پارێزگاری و سەرۆکایەتی شارەوانی سنە بەڕێوە بچێت.
ژمارەیەک لە دانیشتووانی شاری سنە دژی ئاگرتێبەردانی بینایەک لە لایەن هێزەکانی شارەوانی ئەو شارە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی کرێکارێک لەبەردەم بینای سەرۆکایەتی شارەوانی و پارێزگاری سنە کۆبوونەوە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس بڵاوەیان بە خەڵک کرد.
دۆینێ سێشەممە ژمارەیەک چالاکڤانی مەدەنی داوایان لە خەڵک کردبوو، کاژێر 10ی رۆژی چوار شەممە لە بەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی کۆببنەوە و داوا بکەن هێزەکانی شارەوانی کۆتایی بە پێشێلکارییە یاساییەکان بهێنن و گوشار نەخەنە سەر خەڵک.
ژمارەیەک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە رووداویان راگەیاند، کە هێزێکی زۆری ئەمنی و پۆلیس لەنێو شار و شوێنی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەکە بڵاوەی پێکرابوو و رێگەیان نەداوە گردبوونەوەکە بەڕێوە بچێت.
کۆتایی هەفتەی رابردوو، هێزەکانی شارەوانی بە بیانووی زیادەڕۆیی ئاگریان لە باڵەخانەیەک بەردا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی کرێکارێک و برینداربوونی کرێکارێکی دیکە. حەوت کەس لە هێزەکانی شارەوانی کە دەستیان لەو کارەدا هەبووە دەستبەسەرکراون.

 

31/8/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان