فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە ناوچەی سنووری مەریوان تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد کرد.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی پینجشەممە ٢ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی سنووری"شلێر" لە نێوان گوندەکانی"باریکەدەرە" و "هەنجیران" دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە.

لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە.

 شایانی باسە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتیی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی"ئەمیر" خەڵکی شاری سەقز بە سەختی بریندار بووە و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی دەستیان بە سەر کەلوپەلی ١٥ کۆڵبەری کورد گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانان، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتیی، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ، ماشینی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی "نێژاد محەممەدی" خەڵکی گوندی "کێلە"یان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

لەو ڕووداوەدا، ئەو لاوە کوردە ٤ گوللەی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.
ئەو لاوە کوردە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە، بۆ ناوەندە دەرمانی شاری سنە گواستراوتەوە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان