هاونیشتمانیانی بەڕێز!
خەبات و قوربانیدانی سەدساڵی رابردووی گەلەکەمان بەگشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتیی پێیناوەتە قۆناخێکی گرنگ و چارەنووسسازەوە. گۆڕانکارییەکانی چارەکەسەدەی رابردووی رۆژهەڵاتی ناڤین، کوردستانی هێناوەتەسەر ''دووڕێیانی مان و نەمان''. نەتەوەی کورد لەم دۆخە پڕمەترسی و هەستیارەدا پێویستی بە تەبای و یەکڕێزیی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم قۆناخە گرنگ و چارەنووسازە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێ، زنجیری کۆیلەتی ببپسێنێ و، ببێت بە خاوەنی نیشتمانی هەزارنسالەی تەژی لە کارەسات و قوربانیدان و ماڵوێرانیی.
ئەنجامدانی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی، تاقیکردنەوەیەکی گرنگ و مێژووییە بۆ رۆشنبیران و چینی خوێندەوار و سەرجەم جەماوەری کوردستان، دوای لانیکەمی سەتساڵ جێنۆسایدی نەتەوە و خاک و کانزا و مێژووی و بێڕێزیکردنی بێئەژمار و پێشلکردنی کەرامەتی، چەن لە ئازادی و رزگاریی تێگەیوە؟
ئەنجامدانی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی هاوکات تاقیکردنەوەیەکی مێژووییشە بۆ سەرۆکایەتیی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان، چەن بڕوایان بە درۆشم و بەرنامەی حیزبەکانیان هەیە، کە سالانێکی زۆر لەپێناو هاتنەدییان گەلی کوردیان کرد بەگژ داگیرکەرانی پڕچەک و دڕندەی دا!
دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مێژوویی هەموو تاکێکی کوردە، لەسەروویانەوە هاوبیرانی نەتەوەیی کە ساڵانیکی زۆر تێکۆشین و لە سەختترین سالانی حیزبپەرستی و شەڕی براکوژی و پاوانخوازی و پارەپەرستی و شەڕی شار و ناوچەگەرێتیی تاکوو ئیمڕۆ کەسایەتیی خۆیان پاراست، بیری پیرۆزی رزگاریی کوردستانیان بە زیندوویی راگرت و هەزاران رۆڵەی کوردیان پێگەیاند. دەنگدان بۆ سەربەخۆیی، پشتیوانی و لایەنگریی لەچ تاک و حیزبێک نییە، هاوکات دەبێ پشتگیری و پەسنی هەرکەسێ بکرێت، جاڕی سەربەخۆیی دەدا و، بڕیاریداوە بندەستیی خۆی و نەتەوەکەی بە شوورەیی و تاوان بزانی!
لێرەدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، دەنگدانی جەماوەری تینووی ئازادی و سەربەخۆیی، نەکەن بە قوربانی ساتوسەودای سیاسی و بازرگانی لە گەڵ بەغدا. چۆنکە ئەوکات نەک هەر متمانەی جەماوەر بۆ ئەم پرسە مەزن و پیرۆزە لەدەستدەدەن، بەڵکوو بەکارهێنانی ئامانج و بەرژەوەندیی گشتیی نەتەوەی کورد بۆ هەر مەبەستێکتر جگە لەسەربەخۆیی، خزمەتکردنی ئاشکرایە بە داگیرکەران و بە تاوانی گەورەی مێژویی و مرۆڤی و نەتەوەیی لە قەلەمدەدرێت.
داوا لەو مرۆڤە دڵپاکانە دەکەین لە دەوری ''جوولانەوەی نا لەئێستا بۆ سەربەخۆیی'' کۆبوونەتەوە، خەبات بۆ لەنێوبردنی گەندەڵیی، تەنیا لە کوردستانێکی سەربەخۆدا دەکرێ، نەک لە بندەستبوونی نەتەوە و داگیرکراویی نیشتمانەکەمان. خۆتان دووربگرن لەو دەستەتێکدەرانەی لەلایەن رژێمەکانی داگیرکەری ترکیا و ئێران و عەرەبەهاودەستەکانی شیعەیان لە بەغدا، لەنێوتاندا بلاوکراونەتەوە. بە دڵنیاییەوە، دوای دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆی کوردستان، دەنگی ئێمە و هەموو رۆشنبیران و ملیۆنان جەماوەری زەحمەتکێش لە پاڵ دەنگتاندەبێت بۆ نەهێڵانی گەندەڵی و هێناسەرکاری دەوڵەتێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو، کە تێێدا مرۆڤی کورد لەسەر خاکی خۆی هەست بە ئاسایش و سەربەرزی و ئازادی و خوشگوزەرانی بکات.
داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین: ڕێز لە بڕیاری جەماوەری باشووری کوردستان، بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆ بگرێت و بە کردەوە، پشتیوانی سەرخستنی ئەم پرسە گرینگ و مێژووییە بێت.
لە کۆتاییدا داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، حەفتەیەک دیاریبکەن بۆ پشتیوانیکردنی راپرسیی لەلایەن جەماوەری کوردستان لەدەرەوە و لەنێوخۆی وڵات، بەڕێخستنی خۆپێشاندانی سەرتاسەریی، داخوازیی رەوای گەلی کوردستان پێشکێشی نووسینگەی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئۆرووپا، پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام و نائەندام لە ئۆرووپا و کۆنگریسی ئەمریکا بکرێت.
یەکگرتووییمان دەستەبەری سەرکەوتنماندەکات.
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی!
سەرکەوێ خەباتی یەکگرتووی گەلی کوردستان لەپێناو دامەزراندنی کوردستانێکی ئازاد و دێمۆکرات و سەربەخۆ!
25/8/2017
..............
واژۆ لەلایەن:
1- دوکتۆر حسێن خەلیقی شاری ستۆکهۆڵم وڵاتی سوید
2 - پارێزەر کامیل ژیر شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان.
3- حەکیم کاکە وەیس شاری کەرکووک باشوری کوردستان
4- حەمەڕەشی هەرەس شاری سلێمانی باشووری کوردستان
5- کەریم رۆژ شآری سلێمانی/ باشووری کوردستان
6 -حەسەن شافعی شاری ئۆتاوا/ کانادا
7- پشکۆ ئەمین شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
8 - سیروان کاوسی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
9- کەمال غەریب شاری ئامستردام وڵاتی هۆلاند.
10- فەرهاد عەبدولحەمید سلێمانی/ باشووری کوردستان
11- سیروان ساڵح رەشید شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
12 -ئاراز نووری ئەحمەد تەها وڵاتی ئەڵمانیا.
13- سمکۆ عەلی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
14 - بەختیار شەممەیی هۆڵەندا.
15- هەڵۆ بەرزنجی شاری بەرلین وڵاتی ئەڵمانیا.
16- نووری کەریم ولاتی ئەڵمانیا
17 -. مەلا مەجید پاڵانی شاری لیلەسترۆم وڵاتی نۆروێژ
18- ئارام عەبدوڵڵا شەریف شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ.
19- یۆنس حەمەد شاری هەوڵیر باشووری کوردستان
20- قەیس بلباس شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
21- شوان بەرزنجی شاری درامێن وڵاتی نۆروێژ
22- محەممەد قورئانی شاری لەندەن ، بریتانیا
23- عیماد عەلی سلێمانی/ باشووری کوردستان
24- نێعمەت کاوسی شاری لەندەن لە کانادا.
25- کەژاڵ مەرزبان شاری ترۆندهایم/ نۆروێژ.
26 - عەبدۆڵڵا حەدیسی شاری لەندەن کانادا.
27- ئەیووب رەحمانی لە وڵاتی سویس.
28- نەریمان گۆمەیی کۆپێنهاگن/دانمارک
29 - کامەران ئەحمەد شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
30 - ئاری حەمە کەریم لەندەن بەریتانیا
31 - فۆئاد حەمەمین سەراج سلێمانی/ باشووری کوردستان.
32 - بەختیار شابان بەرلین/ ئەڵمانیا
33 - فریاد شێخ حسێن سلێمانی/ باشووری کوردستان
34 - کوردۆ محەممەد مەولوود ستۆکهۆڵم/ سوید.
35 - عومەر فارس/ وڵاتی هۆڵاند.
36 - شوان ئاشنا سلێمانی/ باشوری کوردستان
37 - ئارام عومەر رەشید شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
38 - گۆران دەرگەزەنی بریتانیا
39 - هاوڕێ بەهاری وڵاتی نۆروێژ.
40 - رێبوار نەڵاسی ولاتی بلژیک
41- ئەحمەد فەرەج محەممەد بەگی بابان شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
42 - فەرەیدوون قادر هانۆڤەر/ ئەڵمانیا
43 - توانا ئەحمەد سۆران شتۆتگارت/ ئەڵمانیا.
44 - روودی چالاکیی شاری ئۆسلۆ/ نۆروێژ
45 - فەلاح شێخ رەوف وڵاتی سوید
46 - ئالان سیوەیلی شتوتگارت/ ئەڵمانیا
47 - .حسەین جاف سلیمانی/ باشووری کوردستان
48 - بەریزعەلی شۆڤیل سوید ستۆکهۆلم
49 - دوکتۆر کاوە رەزا سلێمانی/ باشووری کوردستان
50 - رەزا حەمە فەرەج وڵاتی ئەڵمانیا
51 - حسێن جاف سلێمانی/ باشووری کوردستان
52 - بێستوون ئازاد وڵاتی سوید
53- دڵشاد عەلی حەسەن شاری داندفیوورد/ نۆروێژ
54- دابان دڵشاد حەسەن شاری ساندفیوورد/ نۆروێژ
55- جەبار عومەر ئەڵمانیا
56- شۆرش بەرزنجی لە ئەڵمانیا
57- حەسیبە ئەمین شآری بەرلین/ ئەڵمانیا
58- درەخشان ئەمین شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
59- بەرزی پشکۆ شاری بەرلین/ ئەڵمانیا
60- ساسان خەبات لە ولاتی هۆلاند
61- لاس ئاری لە لەندەن بەریتانیا
62- لەنیا ئاری لە لەندەن بەریتانیا
63- ئاری ئەفراسیاو شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
64- عوسمان تەوفێق شآری بەرلین/ ئەڵمانیا
65- نەریمان ئەحمەد ولاتی سوید
66- خەبات جەمال رەفعەت شاری ستۆکهۆڵم/ سوید
67- زانا حسێن لە بریتانیا
68- ئەمین ئیسماعیلزادە لە ئەڵمانیا
69- نادر تەوحیدی شاری سەردەشت/ کوردستان
70- فەلاح کرێکار شاری سلێمانی/ باشووری کوردستان
71 - بینای ئەمین بەرلین ئەلمانیا
72 - ئەمین وەیسی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
73 - لانە شوان شاری یەنشۆپینگ وڵاتی سوید.
74 - سۆران کاوسی شاری یەنشۆپینگ وڵاتی سوید
75 - دوکتۆر هۆگر مامۆستا لە زانستگەی سلێمانی
76 - شوان خوشناو مامۆستای زانستگە لە هەولیر
77 - سەی کەمال ئیبراهیم هەولێر/ باشووری کوردستان
78 - سۆران کوردی سلێمانی/ باشووری کوردستان
79 - تامان شاکر هەولێر/ باشووری کوردستان
80 - ئەحمەد نەسرەدین رەسووڵ دەربەندیخان/ باشووری کوردستان
81 - بێلان نەوزاد ستۆکهۆڵم/ سوید
82 - ژووان نەوزاد ستۆکهۆڵم/ سوید
83 - بڵند نەوزاد ستۆکهۆڵم/ سوید
84 - ئیلهام محەممەد سەعید ستۆکهۆڵم/ سوید
85 - لەتیف رەوف مارف ستۆکهۆڵم/ سوید
86 - لانە لەتیف ستۆکهۆڵم/ سوید
87 - لەنجە لەتیف ستۆکهۆڵم/ سوید
88 - خەسرەو قادر ئەمین ستۆکهۆڵم/ سوید
89 - نەرمین محەممەد عەبدولرەحمان ستۆکهۆڵم/ سوید
90 - سالار قەرەداخی ستۆکهۆڵم/ سوید
91 - شیلان نووری ئەحمەد ستۆکهۆڵم/ سوید
92 - دوکتۆر کاوە رەزا سلێمانی/ باشووری کوردستان
93- ئازاد عەلی نەجار لە وڵاتی نەمسا
94 - نەوزاد عەلی نەجار لە وڵاتی نەمسا
95 - ئاسۆ عەلی نەجار لە وڵاتی نەمسا
96 - ئاری ئیبراهیم محەممەد شاری نۆرنبێرگ/ ئەڵمانیا
97 - هونەر خەفاف ستۆکهۆڵم/ سوید
98 - فەرەیدوون حسێن ئەفەندی ستۆکهۆڵم/ سوید
99 - حەیدەر حەمە کەریم ساڵزبۆرگ. نەمسا
100- فرمێسک مستەفا شتۆتگارت/ ئەڵمانیا
101 - ئەڤین کاکیی وڵاتی بەلجیک
102-جوان عەلی شۆڤیل سوید ستۆکهپلم
103- دلیر ئەنوەر بەریتانیا