لە دوای کوژرانی چەند کۆڵبەر لە ناوچەی بانە چەند کەس لە چالاکانی سیاسی ومەدەنیی کورد، وێڕای مەحکوومکردنی کوڵبەر کوژیی و هاوخەمی کردن لەگەڵ بنەماڵەی کۆڵبەرانی کوژراو، رایانگەیاندوە بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین لەبارەوە بۆ ماوەی سێ رۆژمان لە خواردن دەگرن.
هەواڵدەریی موکریان بە بڵاوکردنەوەی نامەی چەندکەس کە لە چالاکانی مەدەنی وسیاسیی کورد ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردوتەوە.
لە بەشێک لە نامەی چالاکانی مەدەنیدا هاتووە: ئێمە وەکوو بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و توێژەرانی سیاسی و داکۆکیکاریی مافی مرۆڤ ، وێڕای هاودەردی کردن لە گەڵ کەسوکاری قوربانیانی نان وەدەستهێنان و ، کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پێوەندیدار و وەپشت گوی خستنی ویست وخوازی خەڵکی کورد، بەتایبەتی داواکارییەکانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ، بە نیشانەی ئیعتراز بەم دۆخە
محەممەد هەوراز، وەرزشڤانێکی کوردی شاری نەخەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو و یەکەم کوردە گەیشتبێتە سەر لوتکەی چیاکانی ئیڤرێست لە هیمالایا، هەورزا لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی رابردوودا کۆچی دواییکرد.
هاوڕێ نزیکەکانی محەممەد هەوراز دەیگێڕنەوە یەکەم گرووپی شاخەوانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی دەستەی شاخەوانی قەندیل لەلایەن محەممەد هەوراز دوو هاوڕێکانی دروستکرا.
محەممەد هەوراز دەیەویست هەموو لوتکە چیا بەناوبانگەکانی جیهان ببڕێت و مێژوو بۆ خۆی تۆماربکات، هەمیشە بەلایەوە چیای قەندیل جوانترین چیا بووە.
محەممەد هەوراز ساڵی 1990 وەک یەکەم کورد لەگەڵ تیپی نەتەوەیی ئێران لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەی لەنێو 13 کەسدا چووەتە سەر چیای ئێڤرست لە هیمالای و ساڵی 2003 لە پاکستان رەنی بەفری بەسەردا هات و لە تەمەنی 34 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و ئەمڕۆ لە یادی 14ساڵەی کۆچی دوایی محەممەد
پەرلەمانی کەتەلۆنیا
پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا بە زۆرینەی دەنگ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، پەسەند کرد.
رۆژی چوارشەممە 6/9/2017، پەرلەمانی کەتەلۆنیا، کە خاوەنی 135 کورسییە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پەسەند کرد.
پێشتر لە رۆژی 9/6/2017، حکوومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا بڕیاری دا رۆژی 1/10/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ جیابوونەوەی هەرێمەکە لە ئیسپانیا، دا.
دوو رۆژ پێش بـڕیاری حکوومەتی کەتەلۆنیا، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراقی لە رۆژی 25/9/2017، دا.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
6/9/2017
ناسنامەی چەکدارە خۆکوژەکەی شاری مێرسین لە باشووری تورکیا ئاشکرا دەبێت، کە بە گوللەی پۆلیس کوژرا.
سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 6/9/2017، کەسێک، کە دواتر دەرکەوت پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی بەستووە، هەوڵی دا خۆی لەناو بارەگای دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) لە شاری مەرسین بتەقێنێتەوە، بەڵام پۆلیس رێگریی لێ کرد و کوشتی.
پۆلیسی تورکیا رایگەیاندووە، کە ئەو کەسە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی بوو، ناوی (عەبدولقادر ئا)یە و خەڵکی سووریایە، کە ئاوارەی تورکیا بووە.
هەروەک پۆلیسی تورکیا رایگەیاندووە، عەبدولقادر بە برینداری پەنای بردووەتە بەر تورکیا و لەوێ چاک بووەتەوە، دوو براشی لە سووریا کوژراون.
بەپێی زانیارییەکان، دوای هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی دەزگای میت، پۆلیسی تورکیا باوکی عەبدولقادری دەستگیر کردووە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
6/9/2017
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان وێنەیەکی کارتی دەنگدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بڵاو دەکاتەوە.
لە کارتەکەدا، کۆمسیۆن بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، توکمانی و سریانی لە هاووڵاتییانی کوردستان دەپرسێت، ”ئایا دەتەوێ هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟“.
هەر بەو چوار زمانە، وشەکانی (بەڵێ) و نە (نەخێر) لە خوارەوەی دوو چوارگۆشە نووسراون و دەنگدەر نیشانەی راست لە یەکێک لە چوارگۆشەکان دەنەخشێنێت.
هەروەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاردرا، بڕیارە رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام بدرێت.
6/9/2017
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان وێنەیەکی کارتی دەنگدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بڵاو دەکاتەوە.
لە کارتەکەدا، کۆمسیۆن بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، توکمانی و سریانی لە هاووڵاتییانی کوردستان دەپرسێت، ”ئایا دەتەوێ هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟“.
هەر بەو چوار زمانە، وشەکانی (بەڵێ) و نە (نەخێر) لە خوارەوەی دوو چوارگۆشە نووسراون و دەنگدەر نیشانەی راست لە یەکێک لە چوارگۆشەکان دەنەخشێنێت.
هەروەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاردرا، بڕیارە رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام بدرێت.
دوای کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری بانە و گرژی و ئاڵۆزییەکان، بە نیشانەی ناڕەزایی 10 چالاکوانی مافی مرۆڤ، نوووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان لە خواردن گرتووە.
بەپێی هەواڵ و زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە نیشانەی ناڕەزایی بە کوشتنی کۆڵبەر و کاسبکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران، 10 چالاکوانی مەدەنی، مافی مرۆڤ و نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی "حەسەن ئەمینی، حاکم شەرعی کوردستان، محەمەدسدیق کەبوودوەند، چالاکوانی مافی مرۆڤ، سیمین چایچی، شاعیر و چالاکوانی ژنان، ئیسماعیل موفتیزادە، چالاکوانی مەدەنی، هادی ئەدەب کەسایەتیی کۆمەڵایەتی، حیسامەدین ئەمین، نووسەر، ئیجلال قەوامی چالاکوانی مافی مرۆڤ، شیلان گیلانی، نووسەر، محەمەد مەحموودی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، خوسرەو کوردپوور، چالاکوانی مافی مرۆڤ" بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری کۆڵبەرە کوژراوەکان، ڕایان گەیاندووە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مان لە خواردن دەگرن، هەتا هاواری کۆڵبەرانی کورد بگەیەننە گوێی جیهان".
لە ڕاگەیەندراوی ئەو دە چالاکوانە کوردەی ڕۆژهەڵاتدا هاتووە: "گەشەنەکردنی کوردستان لە بواری ئابووری و نەبوونی ژێرخانی هەمەلایەن، ژانێکی ساڕێژنەکراوە کە ئەنجامەکەی، بێکاری، هەژاری و خەساری کۆمەڵایەتیی لێ کەتووەتەوە".
لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری بانە، خەڵکی بانە ناڕەزاییان دەربڕی کە لە ئەنجامدا لە شاری بانە گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشاندانی لێ کەوتەوە و چواردە هاووڵاتی بریندار کران و دە هاووڵاتیش دەستگیر کران.
ئەمڕۆش لە شاری بانە مانگرتنی کاسبکارانی ئەو شارە بەردەوامە و هاوکات بۆ پێشگیری لە پشتیوانی خەڵکی شارەکانی سەقز، مەریوان، پیرانشار و سەقز کەش و دۆخێکی ئەمنی بەسەر ئەو شارانەدا زاڵە و هێزێکی زۆری ئەمنی بە چەکوچۆڵی سەربازی لە شوێنە گشتییەکان جێگیر کراون.
6/9/2017
راگەیاندنی ژمارە ٢ی چالاكانی مەدەنی بانە بە بۆنەی ناڕەزایەتییەكانی ئەمڕۆی شاری بانە
خەڵكی خۆشەویستی شاری بانە
بازاڕیان، كۆڵبەران، كاسبكاران و زەحمەتكێشان
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی خەرمانان، لە سەر بانگەوازەكەی ئێمە مانگرتنێكی گەورەتان وەڕێخست و دەنگی ناڕەزایەتی خۆتان گەیاندە گوێی بەرپرسانی ناكارا و دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی و هەستی مرۆڤایەتی جیهانتان جوڵاند.
ئێمە وەك چالاكانی مەدەنی شاری بانە رێز لە ئیرادە و ورەی خەباتكارانەتان دەگرین و پێتان دەڵێین دەنگی كۆڵبەرانی سەر سنوور بە بەردەوامی ناڕەزایەتییەكانی ئێوە بەستراوەتەوە.
چالاكانی مەدەنی شاری بانە لە راگەیاندنی ژمارە ٢ی خۆیدا داوا لە خەڵكی خۆشەویستی شاری بانە دەكات "دەست لە كار كێشانەوەی فەرماندار، پاشەكشەی هێزە تایبەتەكانی رژیم كە بۆ هێرش و سەركوتی خەڵك هاتوونەتە ناو شار و بەسزا گەیاندنی بكەرانی ئەم جنایەتە گەورەیە لە دادگایەكی عادڵانەدا" بكەن بە بەشێك لە خواستەكانیان و تا گەیشتن بە خواستە رەواكانیان لە ناڕەزایەتی بەردەوام بن.
لە كۆتاییش دا داوا لە خەڵكی شارەكانیتری كوردستان دەكەین بە دەنگی خەڵكی شاری بانەوە بچن و بە هەر شێوەیەك كە بۆیان دەكرێت دەنگی خەڵكی شاری بانە بن و پشتیوانی لە خواستە رەوا و بەرحەقەكانیان
بكەن.
5/9/2017
خەڵکی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی کوشتنی کۆڵبەران دووکان و بازاڕیان داخستووە و لە بەردەم قایمقامیەت گردبوونەوە، هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنن، لەبەرامبەردا خەڵک بە تێگرتنی بەرد وەڵامیان دەدەنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەسەر داواکاری چالاکڤانانی خەڵکی بانە، بەیانیی ئەمڕۆ (سێشەممە، 5-9-2017) دووکانداران و کاسبکارانی ئەو شارە دووکان و بازاڕیان داخست.
دووکاندار و خەڵکی ناڕازیی بانە سەرەتا بە رێپێوانێکی هێمنانە بەرەو بەردەم قایمقامیەتی شار بەڕێکەوتن، تاوەکو ناڕەزایەتی خۆیان بە کوشتنی کۆڵبەران بە بەرپرسان بگەیەنن.
رۆژی دووشەممەش بەشێک لە خەڵکی بانە لە بەردەم قایمقامیەتی ئەو شارە کۆببوونەوە، بەڵام چونکە بەرپرسانی قایمقامیەت ئامادەنەبوون وەڵامیان بدەنەوە، دەرگای قایمقامەتیان شکاند و چوونە نێو ئەو بەڕێوەبەرایەتییەوە.
ئەو ناڕەزایی دەربڕینە لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران، دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە کوژران. ئەمەش ناڕەزایەتی خەڵکی بە دوادا هات و رۆژی رابردوو خەڵک داوایان لە پارێزگاری سنە کرد، قایمقامی ئەو شارە لەسەر کار لابدرێ.
هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بانە، چالاکڤانانی خەڵکی مەریوانیش داوایان لە دووکاندارەکان کردووە ئەمڕۆ مانبگرن.
ژیان و گوزەرانی بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەو شارانە و شارە سنوورییەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی سنوورەکانەوە دابین دەبێت، بەڵام حکومەتی ئێران بە تۆمەتی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ، تەقە لە کۆڵبەرەکان دەکات.
کۆڵبەرەکان دەڵێن لەبەر بێکاری و نەبوونی سەرچاوەی دیکەی داهات بە ناچاری پەنا بۆ ئەو کارە دەبەن.
پێشتر رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتبووی، گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەل لەلایەن کۆڵبەرەکانەوە، کێشە نییە، سەرەڕای ئەوەش ساڵانە دەیان کەس لە کۆڵبەرەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران دەکوژرێن و بریندار دەبن.
5/9/2017
سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە 5/9/2017ی نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی کۆدەبێتەوە و لە ڕۆژی چوارشەممەوە بانگەشەی ڕیفراندۆم دەست پێ دەکات.
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی کە نەیویست ناوەکەی بهێندرێت، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، سبەی یەکێتی وەک حزب لە سلێمانی دەست بە بانگەشەی ڕیفراندۆم دەکات و ”بە شێوەی کەرنەڤاڵ و کەمپینی جۆراوجۆر پێشوازی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆی ھەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بەهۆی پشووەکانی جەژنەوە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆنەبووەتەوە، بەڵام پاش ئەوەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان یەکێتی و گۆڕان کۆتایی دێت، سبەی چوارشەممە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیاری دەست پێ کردنی بانگەشەی ڕیفراندۆم لە سلێمانی دەردەکات. گوتیشی: ”یەکێتی ھەر لە سەرەتاوە پاڵپشتیی تەواوی ڕیفراندۆمی کردووە“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە شاری هەولێر، کاتژمێر 12ی نیوەشەوی ڕابردوو، بانگەشەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی لە بەردەم قەڵای هەولێر دەستی پێ کرد.
5/9/2017
ئێوارەی رۆژی شەممە مەسعود بارزانی سهرۆكی هەرێمی كوردستان پهیامێكی ئاراستهی رەوەندی كوردی بهشداربوو لە فیستیڤاڵی پاڵپشتیكردن لە ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان لە شاری كۆپنهاگنی دانیمارك كرد. تیایدا رایگەیاند ئامانجی ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان بنیاتنانی دهوڵهته، دهوڵهتێك لهسهر بنهمای ویستی خهڵكی كوردستان دادهمهزرێ.
بارزانی لە پهیامەكەیدا دەڵێ "زۆر خۆشحاڵم كه دهبینم كوردستانیان له دانیمارك و شارهكانی دیكهی ئهوروپا بۆ پاڵپشتی له پرۆسهی ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان كۆدهبنهوه، پهرۆشی ئێوه، جێگهی دڵگهرمی خوشك و براكانتانه له ههرێمی كوردستان، دهستخۆشیتان لێدهكهم و پڕ بهدڵ سووپاستان دهكهم".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە داوە "ریفراندۆم و دهنگی
ژنرال باقری، فهرماندهی ئهرکانی لهشکری رێژیمی ئێران له پەراوێزی سهردانی پێشانگای "دهستکهوتهکان و تواناکانی ئاسمانی سۆپای ئێران" له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامهوانی لهگهڵ ئهوهی جهختی کرده سهر گرینگی پەدافهندی ئاسمانی بۆ هێزهکانی سهربازی ئێران وتی: "به پێی گۆڕانی شێوازی ههڕهشهکان دژی کۆماری ئێسلامی ئێران، ئێشتا ئهگهری هێرشی ئاسمانی و مووشکی تهنیا ڕێگای هیرش کردنی دوژمن بۆ سهر خاکی ئێرانه و ههر بۆیه سۆپای رێژیمی ئێران لهم بوارهدا چالاکی زیاتر بوه."
ژنرال باقری ههروهها گوتوویهتی ئاسایشی ئاسمانی ئێران به شیوازێکی باش
لە لێدوانێکی پاشای ئۆردەن مەلیک عەبدوڵڵا دا و وەڵامى پرسيارى كەنالى بى بى سى نيوز دا راستەوخۆ پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان لە هەرێمی باشووری کوردستان راگەیاند
دەقی پرسیارەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
بی بی سی نیوز: ئايا دان به دەوڵەتى كوردى دەنێن ئەگەر سەروك مسعود بارزانى رايگەياند
وڵامی مەلیک عەبدوڵلا/ بەڵێ به دلنياييەوه، کوردان مافى چارەنووسيان هەيه و گەلێكى ئارامن و باوەرم وايه چەندين وڵاتى عەڕەبى و ئسلامى و ئورووپای دان به سەربەخۆيى كوردستان دەنێن ..
شایانی باسە لەرۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە هەرێمی کوردستان رێفراندۆم بۆ
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتیی خەڵکی شاری (ڕوانسەر)ی سەر بە پارێزگای کرماشانیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ڕوانسەر پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی (قۆڕیقەڵا)ی سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوستووەتەوە.
ناو و ناسنامەی ئەو پێنج هاووڵاتییە کورد بریتییە لە: "ئومید فەیزی کوڕی ئەمیر، ئەسعەدی سەیادی کوڕی حوسێن، موسلم نادری کوڕی مەنسوور، بێهنام بەهرامی کوڕی محەممەد سەعید و یەعقووب باباخانی کوڕی مەحموود".
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی دەستبەسەر و ڕوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو پێنج هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
3/9/2017
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتیی خەڵکی شاری (ڕوانسەر)ی سەر بە پارێزگای کرماشانیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ڕوانسەر پێنج هاووڵاتیی خەڵکی گوندی (قۆڕیقەڵا)ی سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوستووەتەوە.
ناو و ناسنامەی ئەو پێنج هاووڵاتییە کورد بریتییە لە: "ئومید فەیزی کوڕی ئەمیر، ئەسعەدی سەیادی کوڕی حوسێن، موسلم نادری کوڕی مەنسوور، بێهنام بەهرامی کوڕی محەممەد سەعید و یەعقووب باباخانی کوڕی مەحموود".
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی دەستبەسەر و ڕوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو پێنج هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە دوای پشووی جەژن ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆ دەبێتەوە.
محەمەد ئێلخانی، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوابەدوای پشووەكانی جەژن، ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كۆ دەبێتەوە، چونكە كۆبوونەوەی دەورەییان هەیە، بەڵام دیار نییە ئاخۆ هەفتەی جارێك كۆ دەبینەوە، یان 10 ڕۆژ جارێك".
ئەندامەكەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، باس لەوەش دەكات، كە لەسەر ئامادەكارییەكانیان بۆ بانگەشەی ڕیفراندۆم لە 5/9/2017 بەردەوامن و لەو وادەیەشدا دەست بە بانگەشەكان دەكەن، كۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و سیاسی و دیپلۆماسی ئەوانە جێگیر دەکات، بۆ ئەوەی لە كاتی بانگەشەی ڕیفراندۆمدا دەست بە كارەكانیان بكەن.
لەسەر سەردانی شاندی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانی عێراق، محەمەد ئێلخانی، دەڵێت: "مەكتەبی سكرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەستیان بە وەرگرتنی كاتی سەردانی وڵاتان كردووە، بەڵام كاتی یەكەم سەردان دیاری نەكراوە".
پێشتر ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا، كە بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان بۆ سەردانی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەورووپا و ئەنجومەنی ئاسایش، پێش وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25ی ئەیلوول، شاند ڕەوانە بكات.
3/9/2017
باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق دەڵێت، ئەگەر ھەولێر و بەغدا و ئەمریكا نەگەنە رێككەوتن ریفراندۆم لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی خەبەر تورك، رایگەیاند، لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و كوردانی باشوور شۆرشێكی گرنگ رویداوە، كە پێشتر ئەو وڵاتە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كورد زۆر خراپ بووە.
جەختیش دەكاتەوە، بارزانی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەز نابێتەوە،