فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

محەممەد هەوراز، وەرزشڤانێکی کوردی شاری نەخەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو و یەکەم کوردە گەیشتبێتە سەر لوتکەی چیاکانی ئیڤرێست لە هیمالایا، هەورزا لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی رابردوودا کۆچی دواییکرد.

هاوڕێ نزیکەکانی محەممەد هەوراز دەیگێڕنەوە یەکەم گرووپی شاخەوانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی دەستەی شاخەوانی قەندیل لەلایەن محەممەد هەوراز دوو هاوڕێکانی دروستکرا.

محەممەد هەوراز دەیەویست هەموو لوتکە چیا بەناوبانگەکانی جیهان ببڕێت و مێژوو بۆ خۆی تۆماربکات، هەمیشە بەلایەوە چیای قەندیل جوانترین چیا بووە.

محەممەد هەوراز ساڵی 1990 وەک یەکەم کورد لەگەڵ تیپی نەتەوەیی ئێران لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەی لەنێو 13 کەسدا چووەتە سەر چیای ئێڤرست لە هیمالای و ساڵی 2003 لە پاکستان رەنی بەفری بەسەردا هات و لە تەمەنی 34 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و ئەمڕۆ لە یادی 14ساڵەی کۆچی دوایی محەممەد چەند چالاکییەکی شاخەوانی لە شارە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێودەچن، دوای محەممەدیش شاخەوانی و سەرکەوتن بەسەر چیاکانی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە کەلتوور.

7/9/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان